سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی من
Monday, 26/09/2011, 12:00
كه‌سێك به دیقه‌ته‌وه سه‌رنج له مه‌مله‌كه‌تی من بدات زۆر به‌ئاسانی وته گه‌لێك و ئاكارو هه‌ڵسوكه‌وتێكی سه‌یر ده‌بینێت، ئه‌م سه‌یر و سه‌مه‌رانه هه‌موو بوراێكی گرتۆته‌وه، له‌ڕاگه‌یانه‌كانه‌وه بگره تائه‌وه‌ی كه‌سێك بۆیان بدوێت هه‌ر ماشا‌و الله ی لێبێت، چۆن هه‌موو شته‌كان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه، ئه‌وانه‌ی خواره‌وه هه‌ندێك له سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌ی مه‌له‌كه‌تی منن:
١_ پێش ئه‌وه‌ی ڕایه‌ڵه‌ی جیهانی هه‌ولێر په‌خشی ئاسایی خۆی ده‌ست پێ بكات، ئه‌ها چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تا چه‌ند خه‌ڵكی خۆشحاڵن به‌م هه‌نگاوه‌یان، له درێژه‌ی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌یان گه‌نجێك له‌هه‌ولێر قسه‌ی ده‌كرد، ئه‌م گه‌نجه زۆربه تاسه‌وه ده‌یگوت (به‌راستی به‌رنامه‌كانتان زۆر زۆر خۆشن جێگای خۆی له دڵی بینه‌رانی كردۆته‌وه) ئاخر ده‌تۆ سه‌یری ئه‌م سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌ی ئاخر زه‌مان بكه، هێشتا ئه‌م كه‌ناڵه به‌رنامه‌كانیان ده‌ست پێنه‌كردبوو، ته‌نها ریكلامێك بوو ئه‌ویش بریتی بوو له پیشان دانی قه‌ڵاو مناره‌ی هه‌ولێر و گۆرانی (تۆدیرۆكی هه‌ولێر)، كه‌چی كاكی به‌ڕێز ئه‌یوت به‌ڕاستی به‌رنامه‌كانتان جێگای خۆیان كردته‌وه له دڵی بینه‌رانی) ده‌وجا وه‌ره‌و بابم پشت به‌وه ببه‌سته بۆ ڕاپرسی وڵات و چاره‌نوسی وڵاتێك؟!، من نازانم و سه‌رله‌وه ده‌رناكه‌م بۆچی كاتێك زوومی كامیرایه‌ك ده‌كه‌وێته سه‌ر وڵاتیانی ئێمه هه‌موو ده‌سته‌واژه‌كان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت كاتی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان
ده‌بینین كه‌سانێك زۆر به‌گه‌رمی ستایشی به‌رنامه‌ی ئه‌م حزب و ئه‌و حزب ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوای ئه‌وه یاخود پێش چاوپێكه‌وتنه‌كه بڕۆ بیدوینه له‌ناو خۆی دا ئۆپۆزسیۆنێكی ته‌واوه.
٢_ سه‌یری ئه‌م كه‌ناڵه‌بكه‌ن، ئه‌ها ئه‌وه‌ی هه‌موو كات ده‌ڵێت ئێوه شایانی باشترینن، ئه‌مه به‌و مانایه‌ی به‌ڕێزیان شته باشترینه‌كانمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، سه‌یری باشترینه‌كانی ئه‌م كه‌ناڵه بكه‌ن:
أ_زنجیره فیلمێكی دۆبلاژیان هه‌بوو به‌ناوی (جیتاناس)، ئه‌م زنیجیره‌یه جگه له‌وه بینه‌رانی فێر ده‌كرد چۆن ناپاكی هاوسه‌ری بكه‌ن، ئه‌م زنجیره‌یه له هه‌فته‌ی یه‌ك به‌شی پێشكه‌ش ده‌كرا، جگه له‌وه زۆر سست بوو بینه‌رانی زۆر ئازار ده‌دا،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌مانبینی جار‌و بار ده‌نگه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ر داده‌هات و له‌كاتی دۆبلاژه‌كه‌ش ده‌سكاری ده‌قه ئه‌سڵه‌كانیش كرابوو، ده‌ی باشه ئاخر ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری نه‌بێت مه‌كسیكه‌كان چوزانن بڵێن (ئۆخه‌ی ده‌رمانی كۆخه‌ی) ئه‌م ڕسته‌یه‌ی زۆر جار باوكی (خۆناس) ده‌یگوته‌وه، له‌هه‌مووی سه‌یرتر هه‌روه‌ك وتمان سه‌ره‌ڕای سستیه‌كه‌ی له ناوه‌ڕاستی دا پچڕا و ئیتر په‌خش نه‌كرایه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك دیسان له سه‌ره‌تاوه و پێشكه‌ش كرایه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له بینه‌رانیان بكرێت ئاخۆ بۆپچڕا! ئه‌ی بۆ له‌شوێنی خۆی ده‌ست پێ نه‌كرایه‌وه!، له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وبوو دیسان پچڕایه‌وه تا ئێستاش نه‌هاتۆته‌وه.
ب_ زنجیره‌یه‌كی تریان هه‌بوو ئه‌گه‌رهه‌ڵه نه‌بم به‌ناوی (دابڕانێكی دوور) بوو به‌شێوازی كرمانجی خواروو دۆبلاژ كرابوو، ئه‌میش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سست بوو، بینه‌رانی فێری ئه‌وه ده‌كرد چۆن له‌كاتی هه‌ژاری دا له‌ش فرۆشی باشترین شته، له‌هه‌مووی سه‌یر تر ئه‌وه بوو ئێستاشی له گه‌ڵ بیت به‌بێ هیچ داوای لێبوردنێك له‌ناوه‌ڕاستی دا پچڕا‌و نه‌هاته‌وه، بینه‌ر وه‌ك مێوان وایه، ئه‌م كاره‌ی كه‌ناڵه باشترینه‌كه وه‌ك ئه‌وه وایه مێوانێك ببه‌یه شوێنێك له‌ناوه‌ڕاستی ڕێگادا جێی بهێڵی و داوای لێبوردنیشی لێ نه‌كه‌ی.
ج_ به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌بوو_به‌ره‌حمه‌ت بیت_به‌ناوی (ملیۆنێر)، ئه‌م به‌رنامه‌یه پرسیاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك دانرابوو به‌شدار بوو ده‌بوایه له ٣ ملیۆن یان كه‌متر تێنه‌په‌ڕێت، ٢كه‌سم بینین ٦ ملیۆنیان برد، له‌به‌ختی ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌ڕێزێك قیاسی شكاند‌و ٥٠ملیۆنی مسۆگه‌ر كرد، له‌جیاتی خۆشحاڵی به‌وه‌ی گه‌نجێكی ئه‌وه‌نده زیره‌ك هه‌یه، پاره‌كه‌یان پێ نه‌ده‌دا، له سایتێك خوێندمه‌وه ئه‌م گه‌نجه وتبووی(نه‌به‌رنامه‌كه په‌خش ده‌كه‌ن نه‌پاره‌كه‌م پی ده‌ده‌ن نه‌ته‌له‌فۆنیشم له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرن و نه ده‌شهێڵن بچمه نا كۆشكی كه‌ناڵه‌كه)، دو‌ایی زانیم پاره‌كه‌ی وه‌رگرتبوو ، به‌ڵام ئه‌م گه‌نجه بووبه مۆته‌كه‌ی به‌رنامه‌كه‌و كۆتایی بێ هێناو ئیفلاسی كرد، ملیۆنێره‌كه‌ی كه‌ناڵی (MBC) كه (جۆرج قه‌رداحی) پێشكه‌شكاری بوو خه‌ڵاته‌كه‌ی١ملێۆن ریالی سعودی بوو، دواتر بوو به ٢ ملیۆن ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بووم ٢ كه‌س تا كۆتایی ڕۆیشتن وپاره‌كه‌شیان برد وكه‌زۆر له‌وه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه سه‌یره زۆر تر بوو، به‌ڵام ئیفلاسیشی نه‌كرد.
د_ دووباره بوونه‌وه‌ی چه‌ندین جاره‌ی فیلمه ژێرنوسه‌كانیان هه‌ر مه‌پرسه چه‌نده بینه‌رانی هه‌راسان كردوه.
٣_زۆرن ئه‌م كه‌ناڵه‌كوردیانه‌ی له گه‌یاندنی هه‌واڵه‌كان دا هه‌میشه له‌دواوه‌ن، من نازانم بۆ ده‌بێ هه‌واڵه‌كانی ئه‌م كه‌ناڵانه دوای دوو ڕۆژ باس بكرێت، زۆرجار بینیمان دوای دوو ڕۆژ له تێپه‌ڕینی یاریه‌كانی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ئی‌نجا هه‌ندێك كه‌ناڵی كوردی باسی ده‌كه‌ن، ئاخر توخوا ئه‌وه سه‌یر نه‌بێت چی ناو بنێین باشه.
٤_شتێكی زۆر سه‌یرتر له‌و مه‌ملكه‌ته‌ی من ئه‌وه تۆ له‌سه‌ر نه‌وت ده‌خه‌وی به‌ڵام به‌پاره‌یه‌كی زۆر ده‌بێ بیكڕی، باشه ئه‌ی سه‌یرتر له‌وه چیه به‌ر‌میلێك نه‌وت لێره‌وه بۆ ئه‌مریكا بڕوا به‌ڵام له‌وێ به‌٨٠$ به‌ڵام لێره به ١٢٠$بێت، ئایا ئه‌مه سه‌یر نیه؟!.
٥_په‌ڕله‌مانه‌كه‌ی مه‌مله‌كه‌تی من كه‌ناڵێكی هه‌یه له مێژووی ئه‌م كه‌ناڵه ته‌نها یه‌كجار سه‌رۆكی حوكومه‌تی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ی من هاته په‌ڕله‌مان ، سه‌یره‌كه‌ی لێره ئه‌وه‌بوو ، په‌خشی ڕاسته‌وخۆی دانیشتنه‌كه به به‌هانه‌ی هۆكاری هونه‌ری وه‌ستا.
٦_ له‌سه‌یروسه‌مه‌ره‌كان سه‌یرتر حاڵی نه‌خۆشخانه‌كانمانه،تۆسه‌یری ئه‌م به‌زمه بكه له نه‌خۆشخانه‌كان دا جاری واهه‌یه هه‌رچی نۆژداره‌كه بۆت ده‌نوسێت له ده‌رمانخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه نیه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه هه‌ر حه‌بێك به‌١٠٠٠دیناری چاپی نوێ ده‌یكڕی، كه‌واته مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی من توانای دابین كردنی حه‌بێكی ١٠٠٠دیناری نیه، له‌وه‌ش سه‌یرتر پشنكنینی (سۆنه‌ر)ه، پزیشكی تا‌یبه‌ت به‌م بواره له‌نه‌خۆشخانه‌كه زیاترین پشكنین تا ١٠ یان ١٥ سۆنه‌ر ده‌كا، به‌ڵام هه‌مان پزیشك له نۆرینگه‌كه‌ی تایبه‌تی خۆی دا ماندوو نابێت ئه‌گه‌ر ڕۆژانه هه‌تا ١٠٠ پشكنینیش بكات، له‌وه‌ش سه‌یرترئه‌وه‌یه پزیشكێك له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی خۆی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی مه‌مله‌كه‌ت دا ریكلام بۆ نۆرینگه‌كه‌ی ده‌كات كارتی ریكلام ده‌دا به نه‌خۆشه‌كه،ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی پێشت ده‌ڵێت وه‌ره له‌وێ چاره‌سه‌رێكی باشت ده‌كه‌م، تۆ سه‌یری ئه‌م سه‌یره‌ی مه‌مله‌كه‌ت بكه، ئه‌گه‌ر پزیشكه‌كه له‌نه‌خۆشخانی گشتی و بێ پاره نه‌شته‌رگه‌ریێكت بۆ بكات، ئه‌وا له‌داو ده‌رهێنان دا، پێت ده‌ڵێت وه‌ره نۆرینگه‌كه‌م داوه‌كه‌ت بۆ ده‌ردێنم، كه‌ده‌چی به كارتی چونه‌ژوه‌ره‌وه دا‌و ده‌رهێنانه‌كه كه‌ته‌نها یه‌ك دوو خوله‌كی پێده‌چێ ٥٠٠٠٠په‌نجا هه‌زارتدینارت لێوه‌رده‌گرێت، ئافه‌رین ویژدان.
ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌وانه سه‌یر نه‌ب‌ن ئه‌ی چیان ناو بنێین؟!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست