کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یادی31 ی ئابی5000 زاینیی !

Tuesday, 31/08/2010, 12:00


کاتژمێر 8 سه‌ر له‌به‌یانیه‌ به‌ کاتی ناوه‌ندی پایته‌ختی کوردستان شاری ئامه‌دی دڵگیر، سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان31خوله‌ک دواکه‌وتووه‌، له‌ فه‌رمانگا‌، قوتابخانه‌‌، ته‌نانه‌ت فڕۆکه‌کانی کوردستان له‌ ئاسمانیش چرکه‌یه‌ک ماتۆڕی فڕۆکه‌کانیان کوژاندۆتە‌وه‌، یه‌ک به‌یه‌کی تاکی کورد ئه‌و ڕۆژه‌، چاویان بڕیوه‌ته‌ ته‌له‌فزێۆنه‌کاتژمێره‌که‌ی ده‌ستیان و جاوه‌ڕیی وتاری سه‌رۆک وه‌زیران ده‌که‌ن.
به‌گشتی، خه‌ڵکه‌که‌ ئارامییان له‌به‌ر بڕاوە، چونکه‌ ده‌بوو، سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆک کۆمار، تەواو لە کاتژمێری 8 دا، پێکه‌وه‌ 31 چه‌پکه‌ گوڵی ڕه‌ش، له‌سه‌ر گۆڕه‌ سیمبۆلییه‌که‌ی مسته‌فا بارزانی دابنێنن، چونکه‌ گۆڕه‌که‌ی مسته‌فا با‌رزانی له‌ کوردستاندا نه‌ماوه‌، ئێسک و پروسکی مه‌لا مسته‌فا گواستراوەتەوە، ته‌نیشت گۆڕه‌که‌ی سه‌دام حسێن.
له‌ نێوان بێزاریی و توڕه‌بوونی جه‌ماوەر‌دا، له‌ پڕ دوو پۆلیس، له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ دوو پاسکیلی فڕۆکه‌ییه‌وه‌، سه‌رۆک وه‌زیری کوردستانیان دابه‌زانده‌ سه‌ر سه‌کۆی گوتاربێژیه‌کە و که‌له‌پچه‌که‌یان له‌ ده‌ستی سه‌رۆک وه‌زیران کردەوه‌. سه‌رۆک وه‌زیران خێرا هاته‌ پێش بڵنگۆکه‌ ‌و فویه‌کی له‌ بڵندگۆکه‌ کرد ئەوشا ووتی: ئه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان پاش سڵاو، داوای لێبوردنتان لێده‌که‌م، که‌ دواکه‌وتم، هه‌ر ئێستاش ده‌توانن ڕێگام نەدەن و ڕێگه‌ی گوتاردانم لێببڕن، له‌ سه‌رۆک وه‌زریش ده‌رم بکه‌ن، به‌ڵام تکا له‌ جه‌ماوه‌ر ده‌که‌م، ‌ڕێگه‌م بده‌ن، که‌ هۆی دواکەوتنەکەم بۆتان ڕوون بکه‌مه‌وه‌، هەروەها بۆچیش لەلایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر کرام؟
خه‌ڵکه‌که‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تامەزرۆی، هۆکاری گیرانەکەی بوون، بێدەنگ بوون و سه‌ری ناره‌زاییان نه‌له‌قاند.
بۆیه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان، درێژه‌ی دا به‌ گووتاره‌که‌ی:
: به‌ڕێزان، بۆیه‌ دوا که‌وتم چونکه‌ پاسکیله‌که‌م په‌نچه‌ر بوو، ناسنامه‌ی خۆمم وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان پیشانی سێ، چوار هاوڵاتی دا که‌ یارمه‌تیم بده‌ن و بمگه‌یه‌نە ئێرە، به‌ڵام، هه‌موویان گوتیان، که‌ ناتوانن، له‌ کاره‌که‌یان دوا ده‌که‌ون، دواجاریش، له‌‌ پۆلیسێکی هاتووچۆ پاڕامه‌وه،‌ بەڵکوو ئەو بمگه‌یه‌نێتە ئێرە، ئه‌وانیش هه‌مان وه‌ڵامیان دایه‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ڵچووم و له‌ پۆلیسه‌کان توڕه‌بووم، ئه‌وانیش گرتیانم و کەلەپچەیەان کردە دەستم.
جارێکی تر تکاده‌کەم که‌ لێم ببورن، لێره‌شدا دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه‌، که‌ ئه‌و سێ چوار هاوڵاتیه‌، هه‌روه‌ها پۆلیسی هاتوو چۆش مافی خۆیانه‌، که‌وا یارمه‌تی منیان نه‌دا، دڵنیاشتان ده‌که‌مەوە که‌ پۆلیسیش مافی خۆیه‌تی، که‌ لە سەرەنجامی تووڕەبوونەکەمدا که‌له‌پچه‌یان کردە‌ ده‌ستم، ئێستاش ئێوه‌ خاوه‌ن بڕیارن له‌سه‌ر توڕه‌ بوونه‌که‌م، پاش ئەم قسەیەشم، ئێوەی هاڵاتیی ده‌توانن لەپۆستەکەم وەکوو ‌ سه‌رۆک وه‌زیران ده‌رم بکه‌ن.
له‌ درێژه‌ی ووته‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستاندا، ووتی: ئه‌م سندوقه‌ سیمبۆلیه‌ی لێره‌دا، ناوی مه‌لا مسته‌فای بارزانه‌، ئه‌م مرۆڤه‌ گه‌وره‌ترن خیانه‌تی له‌ گه‌لی کورد کردووه‌، به‌هۆی ئه‌م کابرایه‌وه‌ سه‌ده‌یه‌ک زیاتر خوێنی باب و باپیرانمان به‌هۆی نه‌زانین و خیانه‌تی ئه‌م کابریەا به‌ فیڕۆ چووە،‌ سێ سه‌ده‌ش ئه‌م کابرایە و کوڕ و نەوەکانی، ووڵاته‌که‌مانیان بەرەو دوواوە‌ بردووە، به‌هۆی خیانه‌تی ئه‌م کابرایه، هه‌زاره‌ها پیر منداڵ و په‌ککه‌وته‌ی باب و باپیرانمان له‌ نیشتیمان دوور خراونه‌ته‌وه‌، ته‌ماشا بکه‌ن،له‌ هه‌ر قوژبنێکی ئه‌م جیهانەدا‌ تا ئێستاش نەوەی کوردی ئاوارەی‌ لێیە‌.
بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانم 31 چه‌پکه‌ گوولێ ڕه‌ش له‌ سه‌ر گۆڕی ئه‌م کابرایه‌ دابنێنن، 31 گوله‌ تۆپیش بۆ یادی شه‌هیدانی31 ئابی 1996.
دواجاریش دواکارم که‌ هه‌رگیزاو هه‌رگیز، ئه‌م یاده‌ تاڵه‌ له‌یاد نه‌که‌ین، تا مێژووی داهاتوومان له‌ مسته‌فا به‌رزانیه‌کان پاکبکه‌ینه‌وه‌.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانمان، نه‌فره‌ت و سه‌رشۆڕی بۆ خائینان.
فه‌رموو، کاکی پۆلیس پێشتان بکه‌وم بۆ زیندان تا ڕۆژی دادگاییم، چونکه‌ من تاوانم کرد، کاتێک له‌ پۆلیس توڕه‌بووم. ‌‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە