عیسا پژمان: من شۆڕشم هه‌ڵگیرساند، خۆشم کوژاندمه‌وه
Friday, 05/02/2010, 12:00
عیسا پژمان، کوردێکی ساواکی خه‌ڵکی شاری سنه‌یه، ئێستا به‌ته‌مه‌ندا چووه و دانیشتووی شاری پاریسی فه‌ڕانسایه. عیسا پژمان تا ئێستاش وه‌ک شاپه‌رستێک خۆی ده‌ناسێنێ، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وه‌به‌ر مانگنامه‌ی "نما" ی ده‌رده‌کرد، له‌و مانگنامه‌دا تا ئێسشتا عیسا داکۆکی له شای ئێران ده‌کات.
عه‌بدولکه‌ریم قاسم، که به ڕه‌گه‌ز کوردی فه‌یلییه، که‌سێکی مرۆڤدۆست و نیشتیمانپه‌روه‌ر و دژ به ئیپریالیزمی جیهانی بوو، له‌هه‌مانکاتیشدا، له ئێران دکتۆر محمه‌د موسه‌ده‌ق، هه‌مان بیروڕای هه‌بوو. قاسم وه‌ک کوردێک، پاشان وه‌ک ئازادیخوازێک هه‌وڵی ده‌دا، کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکات، به‌ڵام ئه‌وه ئیمپریالیزمی جیهانی و موسادی ئیسرائیلی بوون، نه‌یان هێشت ئه‌و دوو که‌سایه‌تیه‌ی گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئاوات بگه‌یه‌ن، ئه‌وه بوو به پێی دانپیانانی خۆیان ئیمپریالیزمی جیهانی و ئیسرائیلی خودی به‌عسییه‌کان و شاپه‌رسته‌کانیش، قاسم و مسه‌ده‌قیان ڕوخاند و شای ئێرانیان هێنایه‌وه بۆ ئێران، هه‌روه‌ها سه‌دام حوسێنیشیان له عێراق کرد به سه‌رۆک.
قاسم هێنده کاریگه‌ری هه‌بوو، له سه‌ر عێراقیه‌کان که خودی مسته‌فا به‌رزانی گوتوویه‌تی من قه‌یتانی قۆنده‌رکانی قاسمم، بڕوانه بیره‌وه‌رییه‌کانی زۆر له نووسه‌رانی کورد، یه‌کێک له‌وانه سکرتێری کۆنی حزبی شیوعی عێڕاقی، به‌هائه‌دین نوری، باسیش له‌وه ده‌که‌ن، گوایه بۆیه مه‌سعود بارزانی له‌و هه‌موو پاره زۆره‌ی، که له خه‌ڵکی کوردستانی دزیوه، که‌چی نایه‌وێت چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌هادین نوری بکات، چونکه باسی مسته‌فای باوکی مه‌سعود ده‌کات، که گوتویه من قه‌یتانی قۆنده‌ره‌کانی قاسمم.
به‌هادین نوری: مه‌لا مسته‌فا زۆر جار له به‌ر چاوی
ئێمه ده‌یوت، من قه‌یتانی قۆنه‌ره‌کانی عه‌بدولکه‌ریم قاسمم عیسا پژمان له بیره‌وه‌رییه‌کانیدا ئه‌ڵێ: ڕۆژنامه‌کانی عێراقی له‌سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریم قاسمدا هێرشی زۆریان ده‌کرده سه‌ر شا، ئه‌و کاته‌ش من له عێراق نوێنه‌ری ئێران بووم، شا ڕایسپاردم بچمه لای عه‌بدولکه‌ریم قاسم و ناڕه‌زایی شای پێڕابگه‌یه‌نم.
عیسا پژمان ئه‌ڵێ: کاتێک چووم و گله‌ییه‌کانی شام به قاسم ڕاگه‌یاند، قاسم گوتی: خۆم من خاوه‌ن ستافی ڕۆژنامه نیم، بچۆ لای ستافی ڕۆژنامه‌کان گله‌یی خۆتیان پێبگه‌یه‌نه، هه‌روه‌ها ئێمه‌ش بۆیه کۆده‌تامان کرد، تا سانسۆر له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌کان هه‌ڵبگیردرێت، ئێمه کۆده‌تاشمان بۆ ئازادیی ڕۆژنامگه‌ری کردووه، نه‌ک بۆ ده‌مکوتی ڕۆشنبیران.
عیسا پژمان ئه‌ڵێ: شا دوو هێنده‌ی دیکه ڕقی له قاسم هه‌ڵده‌ستێ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ش ئه‌و سه‌رده‌مه توده‌ییه‌کان (چه‌په‌کانی ئێران) له لایه‌ن قاسمه‌وه پشگیریان لێده‌کرا، ئه‌وانیش له ئه‌وروپاوه خراپتریان دژی شاهنشاه ئاریا میهر ده‌نووسی.
عیسا پژمان ئه‌ڵێ به‌شام گوت: قوربان ئه‌گه‌ر حه‌ز بکه‌یت، من ده‌توانم شه‌ڕێک بۆ قاسم دروست بکه‌م هه‌وڵی ڕوخاندنی بده‌م.ئه‌ڵێ: شا فه‌رمووی چۆن؟
عیسا: من ده‌توانم قوربان له ڕێگای مه‌لا مسته‌فا سه‌رقاڵی بکه‌م.شافه‌رمووی چۆن، ئێمه دوێنێ هاوڕێکانی مه‌لا مسته‌فامان له سێداره‌دا، چۆن ئه‌و باوه‌ڕمان پێده‌کات؟
عیسا ده‌ڵێ: قوربان تۆ ئیزن بفه‌رموو، ده‌ستم واڵا بکه زۆر ئاسانه، که‌مێک پاره‌م بۆ دانێ، له‌گه‌ڵ 10000 بڕنه‌و، خۆ سه‌ربازه‌کانمان، ئیتر ئه‌و بڕنه‌وانه به‌کار ناهێنن، ئه‌و بڕنه‌وانه له ئه‌مباره‌کاندا که‌وتون، خه‌ریکه هه‌موو ده‌ڕزێن.عه‌بدولکه‌ریم قاسم و مسته‌فا بارزانی پاش ئه‌وه‌ی که ئه‌و 10000 بڕنه‌وه گه‌یشتنه کوردستان، مسته‌فا به‌رزانی بڕنه‌وێکی ده‌به‌خشی به‌هه‌رکه‌سێک ڕاوه دیموکرات بکات، ده‌گێڕنه‌وه، که بارزانییه‌کان گوتویانه حه‌یفه بۆ بڕنه‌وێک، ئێمه دیموکراتێک بفرۆشین، چونکه کوڕی ئازان، به‌ڵام بڕنه‌وێکیش که‌م نییه.
واته مسته‌فا به‌رزانی فه‌رمانی داوه، کوردێکی شۆڕشگێڕی ئێران به بڕنه‌وێک بفرۆشن.
عیسا پژمان ده‌ڵێ: له پێشدا چاوم به مسته‌فا به‌رزانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و جه‌لال تاڵه‌بانی که‌وت، له‌یه‌کتر تێگه‌یشتین و هه‌موو ڕازی بوون، که شه‌ڕ دژی قاسم بکه‌ن،، پاشان یه‌ک دوو بابه‌تم له ڕۆژنامه‌کانی عێراقدا، بڵاو کرده‌وه، ئیتر نێوان قاسم و به‌رزانیم تێکدا.
عیسا پژمان ده‌ڵێ: من شه‌ڕی نێوان قاسم و به‌رزانیم هه‌ڵگیرساند، ڕێشکه‌وتین که مانگانه 500000 تومان بنێرین بۆ مسته‌فا به‌رزانی، له‌گه‌ڵ 10000 بڕنه‌و.پاشان من حسین مه‌نسووریم له جێگه‌ی خۆم دانا، خۆم گه‌ڕامه‌وه بۆ ئێران، چونکه ده‌بێت به کارێک بچم بۆ ئه‌وروپا، بۆ ناو کورده‌کانی ئه‌وروپا.کورده‌کانی ئێران و عێراق له سه‌ره‌تادا یه‌ک کۆمه‌ڵی خوێندکاری کوردیان هه‌بوو، به یارمه‌تی ئه‌حه‌مه‌د قاسملۆ، که برای عه‌بدولڕاحمان قاسملۆ بوو، ئه‌حمه‌د ئه‌و کاته ساواکیی بوو، توانی نێوان کورده‌کانی ئێران و عێراق تێک بدات، وای کرد هه‌ر کامیان کۆمه‌ڵه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌خۆیان دروست کرد، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ی کرد به دوو به‌شه‌وه، ته‌نانه‌ت نێوان کوردکانی عیراقیشی کرد به دوو به‌شه‌وه (کۆمه‌ڵه‌ی جه‌لالی و کۆمه‌ڵه‌ی مه‌لایی).
عیسا پژمان پاریس 2009 کامیرای کوردستانپۆست
دیسان عیسا پژمان ده‌ڵێ: کاتێک گه‌یشتمه ئه‌وروپا، ئاگاداریان کردم، که کامه‌ران به‌درخان چووه به‌گژ عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆداو پێی گوتوه تۆ مرۆڤێکی ناپاکیت، نێوان کورده‌کان تێک ده‌ده‌یت.قاسملۆش له وه‌ڵامدا پێی گوتووه: قوربان ئه‌وه من نیم ئه‌وه ئه‌حمه‌دی برامه.
ئیتر منیش دانیشتنم له‌گه‌ڵ کامه‌ران به‌درخاندا ڕێکخست، پێم گووت:
ئێمه و شا هه‌ردوکمان ئارین وخزمی یه‌کترین، بۆیه به باشتری ده‌زانم، که ئێمه کار بۆ شای ئێران بکه‌ین، نه‌ک عه‌ره‌ب و تورک.عیسا پژمان ئه‌ڵێ: کامه‌ران به‌درخان وه‌ڵامی دامه‌وه وتی: باشه بۆ نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن دواکاریمان هه‌یه، بۆمان جێبه‌چی بکه‌ن تا هاوکاریتان بکه‌ین.
عیسا پژمان ده‌ڵێ: منیش وتم فه‌رموون داواکارییه‌کانتان چیه؟کامه‌ران به‌درخان وتی: یه‌که‌میان 3 که‌سمان چاوه‌ڕوانی په‌تی سێداره ده‌که‌ن، سزای له سێداره‌دانیان هه‌ڵگرن، ئه‌و سیانه‌ش ئه‌مانه‌ن: (غه‌نی بلوریان، عه‌زیز یوسفی، حه‌مه عه‌لی عه‌مۆی).
دووه‌م داواکاریمان ئه‌وه‌یه، که ڕۆژنامه‌یه‌کی کوردی له ئێران ده‌ربکه‌ن.
عیسا پژمان له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: من باوه‌ڕ ده‌که‌م، که جه‌ناب عالی داواکاریه‌که‌تان قبوڵ ده‌کات، ئیشا الله.عیسا له هه‌مان باس‌دا ئه‌ڵێ: هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا له لایه‌ن ساواکه‌وه (سدیق مفتی زاده) و (سواره ئیلخانی زاده) ڕاسپێندرابوون، که پڕوپاگه‌نده بکه‌ن که شا پیاوێکی باشه، به‌ڵام خوێندکارانی کورد له ئه‌وروپا په‌لاماریان ده‌ده‌ن و سه‌ریان ده‌شکێنن.
پاش ئه‌وه‌ی عیسا پژمان چاوی به شا ده‌که‌وێت و داخوازیه‌که‌ی کامه‌ران به‌درخان بۆ شا به‌یان ده‌کات، شا ڕازی ده‌بێت و فه‌رمان ده‌دات که ڕۆژنامه‌یه‌کی کوردی ده‌ربکرێت، به‌ڵام له ژێر چاودیڕێ ساواکدا بێت.
ئه‌و سێ که‌سه‌که‌ی به سێداره‌دان حوکم درابوون بۆیان ده‌که‌ن به زیندانی هه‌تا هه‌تایی.
دوای ئه‌وه ڕۆژنامه‌یه‌کیش ده‌رده‌که‌ن به ناوی (کوردستان)، به‌ڵام جگه له بابه‌تی ئاینیی، ڕێگه ناده‌ن، هیچ باسێکی دیکه‌ی وه‌ک کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی تێدا بڵاو بکه‌نه‌وه.
شوکروڵای بابانیش ئه‌و کاته ساواکی ده‌بێت، ئه‌و خۆی ئه‌ڵێ: (ساواکی بوون جێی شانازیبوونه، چونکه ئه‌و کاته هه‌موو که‌س نه‌یده‌توانی بێت به‌ساواک، مانگانه 300 تومه‌نمان وه‌ر‌ده‌گرت).
ئه‌حمه‌د موفتی زاده پاره‌ی وه‌رنه‌گرت، ئه‌و ته‌نها خه‌ریکی وه‌رگێڕانی (هه‌زار شه‌و یه‌ک شه‌وه) بوو، هه‌روه‌ها بابه‌تی ده‌باره‌ی نوێژ و ڕۆژوو بڵاو ده‌کرده‌وه، کاتێکیش ئه‌حمه‌دی مفتی زاده زانی له‌لایه‌ن ساواکه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌و وازی هێنا، ئیتر هیچی بۆ ڕۆژنامه‌که نه‌نووسی.
هه‌روه‌ها پاش ده‌رچوونی یه‌ک دوو ژماره، ساواک نه‌یده‌هێڵا ڕۆژنامه‌که، له‌کوردستانی ئێران بڵاوبێته‌وه، هه‌موویان کۆده‌کرده‌وه و ده‌یاننارد بۆ کوردستانی عێراق.
ماویه‌تی
عه‌بدولکه‌ریم قاسم و مه‌سعود بارزانی 1959
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست