ده‌سه‌ڵاتی بازرگان وخۆفرۆش، نوسه‌رو شاعیر‌و رۆژنامه‌نوسی خۆفرۆش وبوده‌ڵه‌شی به‌رهه‌م هێناوه
Monday, 21/02/2011, 12:00
ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردو له سلێمانی رویدا و بینرا، له ڕووی رۆژو کاته‌وه که‌م بوو، به‌لام بۆ مرۆڤی ورد بین دوربین پوخت و یه‌کلایی که‌ره‌وه‌بوو.
له‌ڕاستیدا ئه‌م رووداوانه‌ی سلێمانی ده‌کرێت هه‌وێنی لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر‌و فره‌لایه‌نبن،به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ربکه‌م هه‌ڵوێستی بێهه‌لوێستی ئه‌و کۆمه‌ڵه نوسه‌رو به‌ناو رۆشنبیرانه‌بوو که‌به‌رله رۆژانی رووداو، رۆژانه له رۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌کاندا خه‌ریکی قسه‌ی زل وره‌شکردنه‌وه‌ی رۆژنا‌مه حیزبی وبه‌ناو ئه‌هلیه‌کانن.ووتار نوسین و هاش و هوشه‌کانیان هی که‌سێکی کاریزما ن له رۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌کان، که‌چی که‌س به‌فلسێک نایان کرێت ، جگه له‌و ده‌زگا حزبیانه‌نه‌بیت به مه‌به‌ستی ڕه‌شکردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌کانیان و‌له‌به‌رامبه‌ر برێک پاره‌ی که‌م خۆیان و نوسینه‌کانیان لێ ئه‌کڕن وتا به‌م بۆنه‌یه‌وه گه‌ربۆناوێشبیت بمێنه‌وه‌و، سه‌رنوسه‌رو خاوه‌ن ئیمتیازه‌کانیش به‌م کار‌و که‌سابه‌ته خۆیان بژیێنن و دڵی به‌رپرسه‌کانیان له‌خۆیان رازیبکه‌ن.
ئه‌وه‌ی راستی بێت جگه له چه‌ند نوسه‌رو بیرمه‌ندیکی گه‌وره‌ی وه‌کو ' فاروق ره‌فیق' و چه‌ندکه‌سێکی تر که به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن ، که‌سی ترمان نه‌بینی بێته‌سه‌رشه‌قام و پاڵ خۆپێشانده‌ران.ته‌نانه‌ت به‌وتارێک له‌کونجی ژوره‌کانیانه‌وه باسیان له‌و رووداوه خوێناویه نه‌کرد و متقیان لێوه نه‌هات. وه‌لێ وه‌نه‌بێ هه‌ندێ له‌و به‌ناو ڕۆشنبێرانه دڵیان بۆناو خه‌ڵک لێنه‌دات وحه‌زنه‌که‌ن بێنه ناو خه‌ڵک، به‌ڵام داخی گرانیان بوده‌ڵه‌یی و ترسنۆکیه‌که‌یان بووه به‌کێوی قاف له‌به‌رده‌میان و له وه ئه‌ترسن سبه‌ینێ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بێته‌وه سه‌رخۆی بانگیان بکه‌ن و لێیان توره‌بن . (باسی ئه‌وانه ناکه‌م که که‌رامه‌تی خۆیان به‌حزبه‌کانیان فرۆشتوه).
ئه‌مرۆ خه‌ڵکی کوردستان پێتان ئه‌لێت ڕووی درۆزن و ناپاکی ئێوه قه‌ت له‌مرۆباشتر په‌رده‌ی لێ هه‌ڵناماڵرێ وده‌رناکه‌وێت.
من به‌خه‌ڵکی کوردستان ئه‌ڵیم، با رۆژێک دیاری بکه‌ین هه‌رچی کتیبه پڕله‌درۆکانی ئه‌و گه‌نده شاعیر و نوسه‌رانه‌ی که هه‌ڵویستیان نه‌بوو له‌م قه‌سابخانه‌یه‌ی به‌رده‌می لقی 4 بسوتێننین و پێیان بڵێین ئێمه چیتر درۆنامه‌کانتان ناخوێنینه‌وه‌وئێوه زۆر له‌وه که‌مترن کتێبه‌کانتان له‌ماله‌کانمانبن . (بۆ نمونه کتیبه‌کانی شیرکۆ بوده‌ڵه‌ی)کوڕی شاعیری گه‌وره‌ی کورد(بێکه‌س) که‌من گومانم هه‌یه ئه‌مه کوری ئه‌وبێ!
وه په‌یامێکم هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و قه‌له‌م به‌ده‌سته خۆفرۆشانه‌ی که له‌سنوری ده‌سه‌لاتی زه‌ردو سه‌وزدا بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی حزبه‌کان ئه‌نوسسن وشه‌ریکن له هه‌موو خیانه‌ته‌کانیان چونکه ئۆباڵیان بۆ ئه‌کێشن، نه‌هامه‌تیه‌کانی ئه‌م گه‌له بێده‌ره‌تانه یان به درۆ پێ ئه‌فرۆشن، پێتان ئه‌ڵێم ئێوه تامردن نا‌توانن خاوه‌نی که‌سایه‌تی و خامه‌ی خۆتان بن و ، ئه‌وکه‌سه‌بن که ویژدانی خه‌وتوی هه‌ندێکتان ئه‌یه‌وێت. ڕۆژێک دێت ناوتان ئه‌چێته ئه‌و لیسته‌ی که هه‌مو خۆفرۆشه‌کانی تیاکۆ ئه‌کرێته‌وه.چونكه دڵنیابن به‌رپرسه‌کانتان له‌گه‌ل خۆیان ناتان به‌ن. دێنه وه به‌رده‌م دادگای ئه‌و گه‌له.
خوا بتانکات به‌قوربانی ئه‌و پێنوسه به‌تاڵه‌ی زه‌رده‌شت و سۆران خستیانه ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌کانیان، ئێستا بێته‌وه تف ئه‌کاته ناوچاوانتان که له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه زه‌رده‌که‌ش نه‌تانتوانی ورته‌بکه‌ن و بدوێن .
ریسوا‌و شه‌رمه‌زاربن به‌ناو ڕۆشنبیره‌کان
بمرن ئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانی ده‌نگی ویژدانی مردویان هه‌ڵبڕن
نامانه‌وێت جارێکی‌تر ڕووی قێزه‌ونتان و نوسینه‌کانتان له‌هیچ رۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆنێک ببینین.
ته‌مه‌ن درێژبن فارۆق ره‌فیق و هاوشێوه‌کانی.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدان و برینداره‌کانی ڕێی گه‌ل.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست