کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرکردەکان رابردوویان پیسە، نووسەرانیش پشتگیرییان دەکەن (سێیەم)

Monday, 30/05/2005, 20:49


ته‌حسین شاوه‌یس جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌ستی هه‌بوه‌ له‌ ته‌واوی ئه‌نفاله‌کاندا، هه‌روه‌ها ده‌ها کاری قێزوونی دژی ڕه‌شوو ڕووتی گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام داوه‌.
ئه‌و ناوی هه‌رکچێکی جوانی ببیستایه‌، ده‌چوو نارنجۆکێکی ده‌خسته‌ گیرفانی براکه‌یه‌وه‌ یا باوکی یا که‌سێکی نزیکی و پاشان زیندانی ده‌کرد، له‌ ماڵه‌ جاشه‌کانی خۆیدا، تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌و خوشکی ئه‌و گیراوه‌ی ئه‌تک ده‌کرد.
کوڕه‌گه‌وره‌که‌ی بارزانی ته‌حسین شاوه‌یس سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو  پاره‌ی که‌ وه‌ریده‌گرت له‌ پای کاره‌ خیانه‌ته‌کاریه‌کی، ئه‌و به‌ ئه‌وه‌ش تێری نه‌ده‌خوارد. ته‌حسین داروده‌سته‌که‌ی کاتی که‌ ڕاوی لاوی کوردیان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت، ئه‌وان ده‌چوون له‌ ده‌روووبه‌ری خۆیان خه‌ڵکیان ده‌گرت وله‌ ماڵه‌کانی خۆیاندا زیندانیان ده‌کردن تا ڕیشیان پێپه‌یدا ده‌کرد. پاشان به‌نرخی پاسدار ده‌یان فرۆش به‌ ڕژێمه‌ دژ به‌کورده‌که‌ی سه‌دام حسێن.
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌نیش، ئه‌ڵێ: زمانی خۆم ده‌بڕم ئه‌گه‌ر ووشه‌یه‌کی له‌ دژی بارزانی نه‌مر لێده‌رپه‌ڕێ!
حه‌مه‌سعید ئه‌یه‌وێ مێژووی که‌ڵه‌ پاڵه‌وانه‌کانمان بشێوێنێ. ئه‌وه‌ی بۆ ماڵێ مه‌لا،ته‌حسین به‌ چه‌ک بۆی ته‌واو نه‌کراو نه‌یتوانی ئه‌نجامی بدا، حه‌مه‌ سه‌عید به‌ قه‌ڵه‌م ده‌یکا.
ناوێ پیرۆزی مامه‌ ڕیشه‌و هه‌زاره‌های وه‌ک ئه‌و له‌ ئه‌رشیفی مێشکی هه‌موو کوردێکی به‌ویژداندا ئه‌رشیف کراوه‌،هه‌رگیز و هه‌رگیز به‌ حسعه‌کان نافه‌وترێندرێت. ئێوه‌ نه‌تان توانی فالیلێکی ساخته‌ بۆ تاهیری نووسه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل، که‌ هه‌رگیز قه‌ڵه‌م له‌ڕووی گه‌له‌که‌یدا ناوه‌شێنێ، بۆ دروست نه‌کرا به‌هه‌موو ده‌زگا ساخته‌که‌ی ده‌رماڵی مه‌لا، ئێتر چۆن ده‌توانن مێژووی پڕ تێکۆشان ونه‌مری مامه‌ ڕیشه‌ و به‌کر ته‌لانی شه‌هید سیراون بشێوێنن.
حسع دژی مامه‌ و هاوه‌ڵه‌کانی ده‌وڕێ وه‌ک ڕێویه‌کی به‌ په‌ند بووی زه‌مانه‌.
به‌لإم له‌ تاونه‌کانی سیمبوولی خاینی مێژووی کورد بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م یا ڕاست، ئه‌وه‌یان با خه‌ڵکی به‌ویژدان بڕیار بدا.
حسع ڕیقنه‌ ده‌نوسێ گرنگ نیه‌ کێ بێ با دۆستی له‌ مێژنه‌ی خۆشی بێ، گرنگه‌ که‌ ڕیقنه‌ بکا دژی که‌سێ که‌ ده‌یه‌وێ ڕۆشنایی بگێته‌ ڕاستیه‌کان، تاوانه‌کانی ماڵی مه‌لا مسته‌فا. ئاشکرایه‌ که‌ هه‌روا ئاسان نیه‌ که‌ که‌سێک گه‌شتبێته‌ ئاستی سه‌رکرده‌ی گه‌ل، به‌ ناته‌واو وخائین ناوی ببردرێ، به‌لإم نووسه‌ری گه‌ل گوێی له‌وه‌ نیه‌ که‌ ڕه‌خنه‌ له‌ کێ بگیردێ یا گرنگه‌ لای نووسه‌ری گه‌ل که‌ ڕه‌خنه‌ له‌ که‌سێک بگرێ که‌ دژی گه‌ل ڕه‌وتار بکا ،ئیتر با سه‌رکرده‌ بێ یا له‌خوارتر، ئه‌وه‌ قه‌ڵه‌م فرۆشه‌کانن، ئه‌وه‌ قه‌ڵه‌مه‌ دژه‌ شه‌هیدانن که‌ به‌رگری له‌خائین ده‌که‌ن و ده‌بنه‌ هێزی به‌رگری له‌ خائینانن.
سه‌دام حسێنیش سه‌رکرده‌ی عێراق بوو، زیاتر له‌ 35 ساڵ، ئێستاش مرۆڤ هه‌یه‌، ناوی سه‌دام وه‌ک که‌سایه‌تیکی پیرۆز ناو ده‌با!
ئاخر سه‌دامیش قه‌ڵه‌مفرۆشه‌کان کردیان به‌ سه‌دام ئه‌گنیا وه‌ک له‌ناو جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بدا باوه‌، سه‌دام چه‌قۆکێشکی ته‌نانه‌ت بێڕه‌وشتیش بوو.
به‌لإم سه‌رکرده‌ که‌ سه‌رکرده‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاواته‌کانی خۆی بوو، کارێک ده‌کا، وه‌ک بۆ هه‌موو جیهان بورهان بوو که‌ سه‌دام هیچ نه‌ما له‌ عێراقدا نه‌یکا دژی خواستی گه‌لی عێراق. سه‌دام پاش ئه‌وه‌ی وولإتی خاپوور کردو گه‌له‌کانی عێراقیش ڕه‌شپۆش کرد، زیانێکی ئابوری وای له‌ وولإتدا تا که‌ هه‌تا هه‌تایه‌ عێراق جێگه‌ پێی خۆی له‌ ناو کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یدا بۆ ناکرێته‌وه‌.
سه‌دام جوانمێرێکی له‌ وولإتدا نهێشت، هه‌تا توانی له‌ سێداره‌یدان هه‌تا توانی ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌کانی جه‌نگیکردن و کردنی به‌خۆراکی جه‌نگێک که‌ دژی خواتی هه‌ردوو گه‌لانی عێراق ئێران بوو. ژماره‌یه‌کی بێ ئه‌نداره‌زه‌ش  ئاواره‌ی وولإتانی بیانی بوون. سه‌راڕای ئه‌وه‌ش که‌ وولإتی تووشی قه‌رزێکی وا کرد به‌ که‌ سامانی هه‌موو جیان نه‌ بژێردرێته‌وه‌.
به‌لإم هێشاتاش سه‌دام سه‌رکرده‌یه‌ لای زۆرێک له‌ خه‌ڵکی عێراق، ئیجاش سه‌دام هێشتا پاڵه‌وانی ده‌روازی عه‌ره‌بیه‌، ئه‌وه‌ش به‌ پێنووسی قه‌ڵه‌م فرۆشان.
مسته‌فا به‌رزانی له‌ سه‌دام باشتری نه‌بوو!
ئه‌و ئاشبه‌تاڵی به‌شۆڕشێک کردوو ووتی: کاری من ته‌واو. به‌ده‌م خۆشه‌600000 قورابنیت(ئیسماعیل بشکچی ئه‌ڵێ:له‌ جه‌لال تاڵه‌بانیم بیستوه‌ که‌ 600000 شه‌هیدمان هه‌یه‌) هه‌بێ خۆشی قوچاندی و 75 میلیۆن دۆلاری نایه‌ ته‌نکه‌ی باخه‌ڵی(بڕاونه‌ جۆناسانه‌ ڕاندال به‌ عه‌ره‌بیه‌که‌ی که‌ ڕاندال له‌ سامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌پرسێ بۆ ئاشبه‌تاڵ کرا، سامی له‌وه‌لإمدا ئه‌ڵێ: که‌ به‌رزانی75میلیۆن دۆلاری له‌ گیرفاندا بوو، که‌سێک 75 میلۆن دۆلاری له‌گیرفاندا بێ ناتوانێ شۆڕش بکا). دیاره‌ که‌ 75 میلیۆنی 1975 به‌رانبه‌ر به‌ 100میلیاردی ئه‌مڕۆیه‌.
پێشتر باسمان کرد،که‌ مسته‌فا به‌رزانی هه‌ستا به‌ شه‌هید کردنی فاخیر مێرگه‌سووری، که‌ئه‌ویش خودی جۆنسانه‌ڕاندالی ڕۆژنامه‌ نووسی ئه‌مه‌ریکی ئه‌ڵێ: که‌ ئه‌مه‌ریکی و ئیسرائیلیله‌کان پێشنیارایان دابوه‌ به‌رزانی که‌ شه‌ڕی زۆزک نه‌که‌ن،چونکه‌ شه‌ڕێکی خۆتڕێن ده‌بێ. وزیانی سه‌د جار له‌ قازانج زیاتر ده‌بێ. مسته‌فا به‌رزانی خۆی کابرایه‌کی ترسنۆک بوو، بۆیه‌ هه‌ر زوو ووتی که‌ نابێ شه‌ڕی زۆزک بکرێت.
به‌لإم قاره‌مانی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل فاخیر مێرگه‌سوری گوێی به‌ قسه‌کانی به‌رزانی نه‌داو شه‌ڕه‌که‌ی کرد.
خودی جۆنسان ئه‌ڵێ: ئه‌مریکیوو ئیسرائیله‌کان تا ئێساتاش حه‌په‌ساوون و تێناگه‌ن که‌ چۆن ئه‌و هه‌موو زیانه‌یان له‌ دوژمن داو به‌ که‌مترین زیانیشه‌وه‌.
بۆیه‌ به‌رنامه‌دانه‌ری ئیستراتیجی ئینتله‌جێنسی ئیسرائیلی به‌ گۆلده‌مائیری ووت: هه‌ریه‌کێکی کورد بابۆڵه‌یه‌ک نانی ڕه‌قی بده‌یتێ و ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی به‌وه‌فای هه‌بێ هه‌رگیزوا هه‌رگیز ئه‌و نه‌ته‌وه‌ بێده‌نگ ناکرێ و ئازادی خۆی به‌ ده‌ست ده‌هێنێ.
مسته‌فا به‌رزانی چاره‌ی ئه‌و قاره‌مانه‌ی گه‌له‌که‌مانی نه‌ده‌ویست،چونکه‌ به‌جه‌رگ بوو، چونکه‌ پاڵه‌وانی ڕاسته‌قینه‌ بوو.
نوسیمان که‌ جه‌مال حه‌یده‌ری له‌ مه‌لا مسته‌فای پرسیوه‌ که‌ بۆ هێنده‌ ڕقی له‌ هه‌رگیز نه‌مر فاخیر مێرگه‌سووریه‌؟
 مه‌لا گوتوویه‌ که‌ فیشه‌کی له‌ قووله‌قاپه‌ی مه‌لا داوه‌.
جه‌مال حه‌یده‌ری گووتویه‌: کوا ڕانکه‌که‌ت هه‌ڵکه‌ بزانین ڕاست ده‌که‌ی؟
مه‌لا ڕانکه‌که‌ی هه‌ڵنه‌کرد،تا ئیسپاتی بکا که‌ ڕاست ده‌کا،له‌ جیاتی هه‌تا ما ڕقی له‌ جه‌مالیش هه‌ڵگرت.
شێوه‌ی کوشتنه‌که‌شی که‌ دڵێر ناوێک بۆ شه‌پۆلی شه‌هید فاخر مێرگه‌سووری ده‌گێڕێته‌وه‌، ئاشکراشه‌ که‌ ئه‌و دڵێر ناوه‌ ته‌نها خه‌لۆی  برای شه‌هید فاخیری دیوه‌ به‌چاوی خۆی ئه‌ڵێ: که‌ خه‌لۆیان ڕووتکردۆته‌وه‌ وهه‌نگوینیان کردوه‌ به‌ گیانیا تا به‌ زه‌رده‌واڵه‌وه‌ و مێرووله‌ ئه‌شکه‌نجه‌ی بده‌ن.
جه‌لاد له‌مه‌ جه‌لادتر ئه‌بێ کێ بێ؟
حه‌مه‌ سه‌عید نووسه‌ری جه‌لاده‌ نه‌ک دژی جه‌لاد.
حه‌مه‌ سه‌عید سه‌مفۆنیا بۆ جه‌لاد دروست ده‌کا، تا ئارام بخه‌وی، نه‌ک خه‌وی جه‌لاد بزڕێنێ.
 بۆیه‌ حسع خه‌لإت ده‌کرێ، ئێستا مرۆڤه‌ ساده‌کان ئه‌ڵێن، باشه‌ بۆ نێچیر عه‌لائه‌دین سجادی خه‌لإت ناکا؟
ئاخر نێچیر چیه‌، تا خه‌لإتی نووسه‌ر بکا؟
پارتی له‌ پای خیانه‌ته‌کانی که‌ کردویه‌ دژی گه‌لی کورد جا چ دژی کوردی ڕۆژهه‌لإت و یا دژی کوردی باکوور یا باشوور ڕیسوایه‌ له‌ چاوی گه‌لدا،ته‌حسین به‌ چه‌ک حسعیش به‌ قه‌ڵه‌م ده‌یانه‌وێ ئابڕووی تکاوی پارتی بێننه‌وه‌.
حسع باش ده‌زانێ ته‌نها سه‌رکرده‌یه‌کی کورده‌ که‌ سیمبوولی سوتێنرابێ ئه‌وه‌ سه‌ر به‌ بنه‌مالإیه‌ ئه‌ویش مه‌سعود به‌رزانیه‌ ( له‌دیاربه‌کر گه‌وره‌ترین په‌یکه‌ری په‌ڕۆیان بۆ مه‌سعود به‌رزانی له‌ په‌ڕۆ دروست کردو له‌ ناوه‌ڕستی شاردا په‌یکه‌ره‌ په‌ڕۆینه‌ه‌ی مه‌سعودیان سوتان. جاچۆن په‌یکه‌ری په‌ڕۆینه‌ی مه‌سعود نه‌سوتێنن، ئه‌وان به‌رزانی باوک و کوڕ هه‌ر تاوه‌ی به‌ده‌ست دوژمنێکی کورده‌وه‌ بوون.
حسع له‌ هه‌مووان ئاگادارتره‌ که‌ کاتێ خێزانێکی کورد له‌ نه‌داریوو برسێتیدا خۆی ده‌کوشت، ئه‌و کاته‌ نێچیر به‌رزانی 100000 ته‌ن گه‌نمی فرۆشت به‌تورکیا. بۆیه‌ نێچیر حسع خه‌لإت ده‌کا.
ڕێکه‌وت نیه‌ که‌ حسعه‌کان له‌سه‌ر سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌ڵده‌ده‌نێ،مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیان دایه‌،هه‌ر ئه‌وانه‌ نه‌بوون که‌ له‌ جه‌ردی سالإنه‌دا 60000 کرۆنی سویدیان نووسیبوو که‌ خوێیان کڕیوه‌ بۆ کۆمه‌ڵه‌ی کوردی. ئه‌ڵێن کابرایه‌کی ده‌شه‌ته‌کی ووتوویه‌: خۆ60000 کرۆنی سویدی بده‌ی به‌خوێ به‌شی هه‌موو بزنه‌کانی جیهان ده‌کا.
ئه‌رێ مردن چۆنه‌ وا ماڵی به‌رزانی وه‌ک شیرپه‌نجه‌ به‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ی کورد دا چۆنه‌ته‌ خوارێ و ده‌نگمان نووساوه‌ له‌ئاستیاندا.
ئه‌رێ مردن چۆنه‌ وا 80 ساڵه‌ ماڵی به‌رزانی تاوان نه‌ما ئه‌نجامی نه‌ده‌ن دژی گه‌له‌که‌مان که‌چی هێشتا ده‌نگ نه‌که‌ین.
دڵشادم به‌ خه‌لإته‌که‌ت چونکه‌ گومانی ساویلکه‌کانیشت ڕه‌وانده‌وه‌، چونکه‌ ئیتر بۆ هه‌موان ئاشکرا بوو که‌ کوردستان نێتیش چوه‌ دژی به‌ره‌ی گه‌له‌وه‌. جاران به‌ته‌نیا ئه‌و ئازاره‌م ده‌چه‌شت،کارت ڕاستبێ وا بۆ هه‌مووت به‌یان کرد که‌ خۆتوو قه‌ره‌داخیوو عومه‌ری فاریستش به‌ره‌و خیانه‌ت هه‌ڵکێشا.
ده‌با پێکه‌وه‌ بڵێین ڕیسوا بێ سێکووچکه‌ی خیانه‌ت.
ئه‌رێ به‌ڕاست کاک عومه‌ر فارس ڕاسته‌ که‌ ئه‌ڵێن بێنه‌واکانی هه‌ولێر به‌ پاره‌ی ئیبراهیم خه‌لیل له‌ سه‌ر بودجه‌ی پارتی له‌ ئوتێلی5 ئه‌ستره‌دا ده‌نوون؟
به‌ڕاست مام هۆمه‌ر ڕاسته‌ ئه‌ڵێن ڕاپرته‌که‌ت دژی ی ن ک هێنده‌ لاواز بوه‌، نه‌توانیوه‌ ئه‌و پارتیه‌ خێڵه‌کیانه‌ قانع بکه‌ی بۆیه‌ گه‌لإی که‌میان داویتێ؟
دوا ووته‌م بۆ نووسه‌رانه‌: ئه‌رێ به‌ڵگه‌ی ترتان پێویسته‌ که‌ (کوردستان نێت)یش ده‌مێکه‌ که‌ به‌ دۆلاری زه‌رد ئه‌نووسێ؟
هیوادارم له‌مه‌ودوا بزانین چی ده‌نووسین، بۆچی ده‌نوسین ،بۆ کێی ده‌نوسین؟
ئه‌رێ به‌ڕاست کوردستاننێت، ته‌نها له‌ سلێمانی خه‌ڵک که‌سه‌ر جاده‌ ده‌نوێ؟
درێژه‌ی ده‌بێ.
من نامه‌وێ له‌ پێش خه‌ڵکیدا بڕیار به‌ده‌م، من کاتی خۆی چه‌ند پرسێرێکم ئاراسته‌ی حسعی قه‌له‌م فرۆش کرد.
که‌ ئایا مسته‌فا به‌رزانی نه‌مره‌ یا خاین، له‌سه‌ر کاره‌کانی که‌ به‌رزانی ئه‌نجامی داوه‌،هه‌رچه‌ند هه‌روا سانا نیه‌، که‌ سه‌رۆکێکی نه‌ته‌وه‌ی بخه‌یته‌ خانه‌ی خیانه‌ته‌وه‌ له‌ جیاتی خانه‌ی نه‌مره‌وه‌.
کاتێک کتێبه‌که‌ی جۆسانه‌ ڕاندالم خوێنده‌وه‌،دیم که‌ مسته‌فا به‌رزانی75میلیۆن دۆلاری خوێنی گه‌لی کوردی لرف لێداوه‌،75 میلیۆنی 1975 واته‌ 100ها میلاردی ئه‌مڕۆ ده‌کا،له‌ کاتێکدا که‌ کیژی نازداری کورد له‌ ناچاریدا په‌نای برده‌ به‌ر له‌ش فرۆشتن و ئاوره‌بوون له‌ شاره‌ دووره‌کانی بشووری عێراقدا.
له‌ (ئه‌هریمه‌ن و ئاهوره‌مه‌زدا) وه‌ک پرسیار پرسیم،که‌ ئایا ڕاسته‌ مه‌لا مسته‌فا وه‌ک خائینێک کۆمه‌ڵێک سه‌رکرده‌ی حیزبی دیموکراتی ئیرانی به‌ شای دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورد فرۆشتوه‌؟
ڕه‌نگه‌ هه‌ڵه‌ بم،ئه‌ی مه‌لا سڵێمانی موعینی و هاوڕێکانی چیان به‌سه‌رهات؟
کۆمه‌ڵێ ڕه‌نجه‌ده‌رو بێده‌رتانی کرێکاری کورد کوژران وپاشان ته‌رمه‌کانیشیان سوتێندرا،ئه‌توانی بڵێ که‌ به‌فه‌رمانی به‌رزانی نه‌بوو، ئه‌توانی بڵێ که‌ به‌فه‌رمانی خودی به‌رزانی خه‌لإت نه‌کران؟
تۆ شاعیری ده‌رباری،تۆ نووسه‌ری جه‌لادی نه‌ک دژی جه‌لاد.
ئه‌وڕه‌حمانی ساله‌ی خه‌له‌و هاوڕێکانی7تا 8 که‌س ،سمایل پاڵه‌وان و هاوڕێکانی نووری گوڵاڵه‌ساڵی1964 نۆڤه‌مبای یا دیسامبه‌ر.
ئه‌رێ مام هۆمه‌ری کورتدوستاننێت به‌ته‌ه‌واوی مه‌ڵپه‌ڕه‌ت زه‌رد ، ئه‌رێ ئه‌وه‌ چیه‌ بۆ جێگه‌ی ڕه‌نگه‌کانی ترت تێدا نه‌هێلإوه‌، به‌خودای تاونبارت نه‌که‌م که‌ به‌رزانی پاره‌ی به‌ تۆش دابێ، لێ ده‌پرسم که‌ کارێکی باشت کرد، ده‌ستخۆش بۆ بۆ وێنه‌ی ئه‌و شاعیره‌ بێ نه‌وایه‌، به‌لإم مافی خۆشمه‌ بپرسم که‌ له‌ هه‌ولێر بێ نه‌وای تێدا نه‌بوو؟
مه‌گه‌ر ته‌قه‌ له‌ سه‌ید کاکه‌ نه‌کرا، بۆ هه‌ر له‌سلێمانی کێشه‌ هه‌بێ؟
مام هۆمه‌ر کاڵفام زۆرن که‌ ئه‌ڵێن کوردستاننێت زووخۆی فرۆشت، به‌لإم ئه‌ز له‌و ڕۆژه‌وه‌ که‌ حه‌مه‌سه‌ید تێیدا فیڕاندی تۆ خۆتفرۆشتوه‌.
ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر مام هه‌ژار له‌ماڵی به‌رزانیدا نه‌بوایه‌ ئه‌و هه‌موو به‌هه‌مه‌ نایابه‌ی نه‌ده‌بوو، به‌لإم خۆ مام هێمنیش جوانترین به‌رهه‌می بۆ داڕشتین و نانێکی ماڵی مه‌لا مسته‌فای نه‌خوارد، ئه‌و ڕازی بوو به‌ کوێره‌وه‌ری بژی به‌ڕه‌نجی پانی خۆی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە