سەرکردەکان رابردوویان پیسە، نووسەرانیش پشتگیری‌یان دەکەن (بەشی دووەم)
Sunday, 23/01/2005, 12:40
سامناکترین میتوود وئامرازی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان به شێوه‌یه‌کی سیستێماتیک ، به‌تایبه‌تی که پارتییه و له رێگای ده‌سگای پاراستن و ده‌سگاکانی دیکه‌یه‌وه، تا ئه‌مڕۆش پیاده‌یده‌کات و به‌ڕێوه‌ده‌چێت بریتییه له ده‌مکووتکردن به ڕێگای پاره،خه‌ڵات،هه‌ڕه‌شه،به‌ندکردن، ئه‌شکه‌دان و دواجار تێرورکردنی ئه‌و ده‌نگه‌ئازادانه‌ی ڕه‌خنه‌یان لیده‌گرن، یان ئه‌و ئۆپۆزیسیونانه‌ی ناوه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان که ناره‌زاییه‌ک ده‌رده‌بڕن.
ئه‌م شێوازی داپڵۆسینه‌ی پارتی، وای کردووه که وه‌ک حیزبێکی سیاسیی ڕووڵی خۆی له ناو بزاڤی ڕزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورددا نه‌بێت و هه‌وڵ و خه‌بات ته‌نها بۆ ئامانجه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا موسته‌فا بدات، زیاتر وه‌ک ڕێکخراوێکی مافیایی نه‌ک وه‌ک حیزبێکی سیاسیی کاربکات، هه‌ر ئه‌وه‌شه مێژووی سیانزه‌ساڵه‌ی ئه‌م پارته پڕن له نمونه‌ی زۆر و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که به‌رده‌وام له ڕێگای که‌سانی پیاوکوژ وتاوانبار و ڕابردوو جاش و سیخووڕه‌وه ئامرازی ده‌مکووتکردن به‌کاربهێنن. له ناو پارتییدا به‌رژه‌وه‌ندی خێزان و خێڵی سه‌رکرده له سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کورده‌وه‌یه، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م حیزبه مێژوویه‌کی خوێناوی بۆ مانه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تییه‌ک دروست بکات که به‌پراکتیک له به‌ره‌ی دوژمن‌دا که‌ناریگرتووه.
یه‌کێک له دوکومێنته نهێنییه‌کانی سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکی له تاران که ساڵی 1979 ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا ده‌ڵێت:" گه‌ر مێژوو شتێکی فێری کوردان کردبێت ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌کان (مه‌به‌ست له‌و ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه‌کانی غه‌یری کورده) ئاماده‌ن مه‌سه‌له‌ی کورد بکه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان.
ئه‌مه نیوه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌یه. لایه‌نی دووه‌م ئه‌وه‌یانه که من له سه‌ره‌وه به‌و چه‌ند دێڕه ئامه‌ژه‌م پێکردووه و ده‌مه‌وێت مه‌به‌سته‌که‌م بپێکم، ئه‌وه بسه‌لمێنم که سه‌رانی سیاسیی کورد (پارتی و یه‌کێتی)یش، پێکڕا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کورددیان کردۆته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه تاییبه‌تییه‌کانی خۆیان.
ئه‌میر تاهیری سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی که‌یهانی هه‌وئیدا له (ژماره‌ی شه‌ممه ڕۆژی 10ی مایسی1975)دا وا ده‌نووسێت: بارزانی ده‌ڵێ: کاری من ته‌واوبوو، ئیتر من هیچ ده‌ورێک نابێت له ڕابه‌ڕایه‌تی کورده‌کانی عێراقدا. بارزانی ئیستا له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی له نزیکی تاران ئه‌ژی. هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر که بۆ دیتنی ئه‌چووم هیلاک و ماندوو دیار نه‌بوو به‌لکو وه‌ک که‌سێکی شادمان و ڕوو خۆش ده‌هاته پێش چاوم. کاتێک باسی ته‌واوبوونی شه‌ڕی ئه‌کرد له سه‌رووی عێراقدا، ئه‌مڕۆ بارزانی کۆتایی ژیانی سیاسیی و جه‌نگی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، که‌چی بچوکترین نیشانه‌ی تاڵیی یان په‌ژاره‌یی له دوانده‌کانیدا به‌دی ناکرێن.
مه‌لا موسته‌فا ئیستا جلوبه‌رگی کوردی فڕێداوه و چاکه‌ت و پانتۆڵی له به‌ردایه و بۆیه‌مباخی به‌ستووه. له ماوه‌ی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا که 95 ده‌قیقه‌یی خایاند، به‌رده‌وام جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه و ده‌یگووت:" من به‌نده‌یه‌کی گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی خۆمم. هه‌موو شتێک له چاره‌نووسدا هاتووه و ئێمه هه‌موو به‌نده‌ی خواین و ناتوانن لێی ڕابکه‌ن". دیسان ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند و وتی:
"من هه‌رگیز وه‌ک ئه‌مڕۆ هه‌ستم به ته‌ندرووستیی باش و ئارامیی نه‌کردووه......"
" من ئاگاداری ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌لجه‌زائیر نه‌بووم، به‌ڵام پشتگیری لێده‌که‌م و چاکه‌ی میلله‌تی ئێرانم ده‌وێت، هه‌رچییه‌ک چاکه‌ی ئێرانی تێدا بێت جێ ڕازیبوونی هه‌موو کوردانه".
له وه‌ڵامی پرسیارێکدا که: ئایا دووای تۆ چاره‌نووسی کورده‌کان چی لێبه‌سه‌ر دێت؟
ئه‌و وه‌ها وه‌ڵامی دایه‌وه:
"من لێره‌م و ئه‌وان له‌وێن. هه‌موو شتێک به‌نده به‌خۆیانه‌وه. من ئیتر سه‌رکرده‌یان نیم. ئێوه‌ش دڵنیاده‌که‌مه‌وه که هه‌رگیز دووباره‌نابمه‌وه. من ته‌واوبووم. ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه ناوم له مێژوودا بسڕنه‌وه". ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئیستا هه‌ندێک کورد دژی ڕێکه‌وتننه‌که‌ی ئه‌لجه‌زائیر ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕن و هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئێران، بارزانی له وه‌ڵامی ئه‌مه‌شدا گووتی:
" ئه‌وانه پیاو نین. کورد نین. ئینسان نین. یه‌کێکی وه‌کو عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی که ئیستا دژی ئێرانه، خۆی فرۆشتووه، چونکه ئه‌و پیاوه شه‌یتانه و له شێوه‌ی به‌شه‌ردا.
له چاوپێکه‌وتنێکی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان لقی ئه‌وروپا (ئاکسا) ژماره 6،لاپه‌ره 34 دکتۆر مه‌حمود عوسمان وای ڕاگه‌یاند: " هۆی ڕاسته‌وخۆی هه‌ره‌سهێنانی شۆڕش، زیاتر هۆی ناوخۆیی بوو، ئه‌گه‌ر به زنجیره پیابڕۆین، بریتین: یه‌که‌م سه‌رکردایه‌تی بارزانی. دووه‌م مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی. سێیه‌م لیژنه‌ی مه‌رکه‌زی. ڕاست نییه که زۆر که‌س ده‌ڵێن نه‌ده‌توانرا به‌رگریی له هێزی دووژمن بکرێت، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ده‌توانرا ئه‌وه بکرێت، چونکه ئه‌و کاته 22 ملێۆن دیناری عێراقی (25 دیناری ئه‌و کاته‌نزیکه‌ی 100 دۆلار بوو) که له قاسه‌ی سه‌رکردایه‌تی بارزانییدا بوو. هه‌روه‌ها 17 ملیۆن گولله، 60 هه‌زار پێشمه‌رگه و 43 هه‌زار میلیشیا هه‌بوون، جگه له‌مانه ڕووبه‌ڕی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که له ژێر کۆنترۆڵی شۆڕشدا بوو بریتی بوو له 40هه‌زار کیلۆمه‌تری چوار گۆشه".
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه به ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن که له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی بارزانی بۆ ئاشبه‌تاڵ، نه پارتی بوونی ما و نه شۆڕش و هێزێک ما سه‌رکردایه‌تی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بکات! بڕیاری بارزانی به‌و زه‌لیلییه نه‌مانی هه‌موو شتێکبوو!
کاتێکیش یه‌کێتی درووست بوو، ئه‌وکاته ئه‌دریس و مه‌سعود هه‌ستیان کرد ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا موسته‌فا فریای خۆیان نه‌که‌ون، کاریان شلۆق ده‌بێت و مێژوو لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کات، بۆیه هه‌موو قورساییه‌کی خۆیان خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌وڵێک بده‌ن بۆ تێکشکاندی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه! شه‌ڕی هه‌کاریی سه‌ره‌تای ئه‌و دژایه‌تییکردنه‌بوو! دووه‌میش له لێدانی بزووتنه‌وه‌کانی ناو کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌رده‌وامی پێدرا.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا موسته‌فا که‌سێک یان لایه‌نگیرێکیان نه‌مابوو که کوردستانی باشوورد، یان په‌یوه‌ندییان بچڕابوو! بۆ به‌ستنه‌وه‌ی گرێی ئه‌و په‌یوه‌ندییه له ته‌حسین و قاله فه‌ره‌ج نموونه‌ی وه‌ک ئه‌مانه‌یان باشترده‌ست نه‌ده‌که‌وت! به‌هۆی ئه‌مانه‌وه په‌یوه‌ندیکردن به جاش و پیاوخراپه‌کان تا ده‌هات تۆخترده‌بووه‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش سیستێماتیک خۆی گرێدایه‌وه به ڕژێمی سه‌ددامه‌وه، تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی په‌یوه‌ندییان به ده‌یان که‌سی خۆفرۆشی وه‌ک ته‌حسین شاوه‌یسه‌وه ده‌کرد تا به هاریکاری ژێر به‌ژێره‌ی رژێمی به‌عس هێزێکی به‌رگری درووست بکه‌ن له‌گه‌ل سووپای عێراقدا به‌ره‌و ڕووی هێزه‌کانی یه‌کێتی ببنه‌وه.
بێگوومان بوونی که‌سێکی وه‌ک مامه‌ڕیشه جێگای مه‌ترسی ده‌بێت بۆ مه‌سعود و ئه‌دریس بارزانی، چونکه وه‌ک ئه‌دریس رایگه‌یاند که ده‌توانێت شۆڕشی کورد تێکبدات (ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێنه‌کرێت، ده‌توانین تێکی بده‌ین) که‌چی دیتی یه‌کێکی وه‌ک مامه‌ڕیشه وا خه‌ریکه ئه‌م قسه‌یه‌یان پۆچه‌ڵده‌کاته‌وه، بۆیه په‌یوه‌ندیکردن و هاریکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێکی وه‌ک ته‌حسین شاوه‌یس تاکه ڕێگایه‌ک بوو بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌کێتی،له شۆڕش و له کوردی پێبده‌ن.
هه‌ڵه‌یه وه‌ک هه‌ندێک که‌س پێی وایه که مه‌سعود بارزانی له ساڵی 1991دا ته‌حسین شاوه‌یسی کرده برا و کوڕه‌گه‌وره‌ی مه‌لا موسته‌فا. ته‌حسین شاوه‌یس له مێژبوو نامه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌دریس و مه‌سعوددا ده‌گۆڕییه‌وه و په‌یوه‌ندی به بارزانی و قیاده‌موه‌قه‌ته‌وه هه‌بوو. من بۆ ئه‌مه دوو به‌ڵگه‌ی گرنگم هه‌بوو که ئیستا له‌به‌ر ده‌ستمدا نین و، له کوردستانن، که ناتوانم ڕاسته‌وخۆ باسی لێوه‌بکه‌م، هه‌ر کاتێک گه‌یشته‌ده‌ستم به بێ سێودووکردن له ڕێگای ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه ئاشکرای ده‌که‌م.
مامه ڕیشه هه‌میشه له سه‌رووی پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌وه بووه، ئه‌وه‌ی مامه ڕیشه ئه‌نجامی ده‌دا به‌ڕاستی له باوه‌ڕی هیچ که‌سێکدا نه‌بوه‌و نابێ.
ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یکرد، به‌خه‌یاڵی هیچ کام له ڕیجسۆری فلیمی سینه‌ماییدا نه‌هاتووه. کاتێ ڕامبۆ ئه‌که‌ته‌ری سینه‌مایی به به‌رده‌قانی هێلیکۆپته‌ری ده‌خسه‌ته خواره‌وه، ده‌سبه‌جێ بینه‌ر، ئه‌ی ووت: ئای له‌و درۆ زله، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مامه ڕیشه ئه‌نجامی ده‌دا، زۆر له‌وانه‌ی ڕامبۆ گه‌وره‌تربوون ئه‌وه‌ی ڕامبۆ درۆ و ئه‌مه‌ی مامه‌ڕیشه ڕاسته‌قینه‌بوون، چونکه مامه‌ڕیشه پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی کورد بوو ، ئه‌و کار و ئازایه‌تییه‌ی که له فلیمه خه‌یاڵییه‌کاندا ده‌بینرێن فیلیمیانه‌ی به کردوه ده‌نواند، ئه‌نجامی ده‌دان.
مامه‌ڕیشه‌و هاوه‌ڵه‌کانی سه‌ده‌ها قاره‌مانێتی وایان نواندوه که له ژماره‌نایه‌ن. له شه‌ڕێکی نزیک دووبز (هاوڕێ کرێکار) ده‌ڵێ: ئاخ بۆ فلیمسازێکی کورد، ئه‌م شه‌ڕه‌ی بگرتایه، ئه‌زانی بۆچی چونکه وه‌ک فلیمه خه‌یاڵیه‌کانی ئه‌مه‌ریکی میلۆنه‌ها دۆلاری نه‌ده‌ویست، ئێمه که‌سمان نه‌ده‌ویست درۆم بۆ بکات؛ چونکه ئێمه بۆ په‌ڵه‌وانی ده‌ستکردمان پێویست نه‌بوو، پێویستمان به چیرۆکنووسێک نه‌بوو بۆمان بهۆنێته‌وه، که به‌دوای درۆدا بگه‌ڕێ و خۆی نوقمی خه‌یاڵ بکات.
ئه‌و کاره‌ی مامه ڕیشه ئه‌نجامی ده‌دا سه‌ددامی ناچارکردبوو ناوی (رجل الحدیدی) له‌م پیاوه مه‌زنه بنێ.
مامه ڕیشه هه‌رچه‌نده سه‌ر به‌یه‌کێتی نیشتیمانی بوو، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی هه‌موو میلله‌تی کورد بوو، درۆ ناکه‌م و به ویژدانه‌وه ده‌یڵێم که ئازایه‌تی مامه‌ڕیشه به‌خیلی لای پارتی دروستکردبوو و ڕقێکی کوێرانه‌یان له مامه‌ڕیشه هه‌ڵگرتبوو، چونکه سه‌رکه‌وتنی مامه ڕیشه‌یان به به‌سه‌که‌وتنی یه‌کێتی ده‌زانی و پاشه‌ڕۆژی خۆیانی خستبووه مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ته‌حسینیان هه‌بوو، بۆیه زۆر به په‌رۆشه‌وه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییان به‌م خاینه‌وه ده‌کرد تا پلانێک وه‌گه‌ڕبخات تا مامه ڕیشه له ناو به‌رێت.
مامه ڕیشه باوه‌ڕی به گووله به‌ند نه‌بوو،به‌لإم زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان باوه‌ڕیان وابوو که گولله به‌ندی هه‌ڵگرتوه، ئاخر ناهه‌قی خه‌ڵکی مه‌گرن، ئه‌و له هه‌موو په‌لاماره‌کانیدا باشترین ده‌ستی ده‌وه‌شاند، به‌رامبه‌ر به که‌مترین زیان.
خۆشه‌ویستی خه‌ڵک بۆ مامه ڕیشه جه‌لال تاڵه‌بانیشی تۆقاندبوو، ئه‌و ده‌ترسا که جێپێی له‌ق بکا.
شه‌هید سیروان فه‌یسه‌ڵ ڕه‌شید، جگه له پاڵه‌وانیه‌که‌ی، ئه‌و جگه له‌وه‌ی که چه‌کی شه‌ڕی له‌شاندا بوو، باشترین چه‌کی گفتوگۆش له بیردا بوو.
شه‌هید سیراون ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ جوتیاردا جوتیار بێ، ئه‌و ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیریشدا له به‌رزترین ئاستدا گفتووگۆ بکا.
ئه‌و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ شێته‌کان ومنداڵه‌کانیشدا له‌وپه‌ڕی مرۆڤایه‌تیدا بوو.
که‌م ئه‌ندامێک له گوندی به‌له‌که‌جاڕ هه‌بوو، به‌ناوی ئه‌نور، ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌نی 26 ساڵ ده‌بوو، به‌لإم وشیاری له‌ئاست 3ساڵی. ئه‌نوه‌ر سه‌ری هه‌ر زۆر بچوک بوو له‌چاو گیانیدا،خه‌ڵکی گونده ئازاری ئه‌نوه‌ریان ده‌داو کردبوویانه یاری ده‌ستی خۆیان. به‌لإم شه‌هید سیراون ئه‌و ڕێبازه‌ی به خه‌ڵکی گوند گۆڕی.
بۆیه کاتێک شه‌هید سیراون و هاوڕێکانی گوندی به‌له‌که‌جاڕیان به جێده‌هێلإ، ئه‌نوه‌ر تا نیوه‌ی ڕێگا به داوی پێشه‌مه‌رگه‌گان ده‌که‌وت.
شه‌هید سیراون نمونه‌ی پێشه‌رگه‌ی بالإ بوو،مێژوو تۆماری کردوه‌و هیچ هێزی خۆشه‌ویستی ئه‌و له‌دڵی خه‌ڵکدا ڕه‌ش ناکته‌وه.
شه‌هید سیراون ووتی: ئه‌گه‌ر 100 پێشمه‌رگه‌ی وه‌ک شه‌هید حه‌مه‌عه‌زیزم هه‌بوایه نه‌ک کوردستانێک به‌ڵکو 10 کوردستانم ڕزگار ده‌کرد. شه‌هید حه‌مه عه‌زیز سه‌رده‌سته‌ی ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه بوو که له به‌کرباێێف به‌ده‌ستی خودی ته‌حسین شاوه‌یس شه‌هید کرا.
شه‌هید به‌کر ته‌لانی شه‌هید سیروان،شه‌هید مامه که شه‌هید کران،ته‌واوی کوردستانیان خه‌مبارو ڕه‌شپۆش کرد.
ئه‌م که‌ڵه پاڵه‌وانانه‌ی خه‌باتی ڕزگاری گه‌له‌که‌مان له‌گه‌ڵ ده‌ها پۆلی ده‌یکه‌ی خه‌باگێڕی گه‌له‌که‌مان به ده‌ستی ڕه‌شی نه‌گریسی خاینی وه‌ک ته‌حسین شاوه‌یس شهید کران.
پاش ئه‌و هه‌موو خیانه‌تی که گۆڕبه‌گۆڕ کردی دژی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی گه‌له‌که‌مان، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌لإتدارانی به‌رزانیه‌وه،خه‌لإت کراو کارش به‌کوڕه گه‌وره‌ی به‌رزانی.
جا چۆن خه‌لإت نه‌کرێت،ئه‌و له ژیانیا دژی ده‌سه‌لإتی که‌ڵه‌گانی ماڵی به‌رزانی نه‌وه‌ستاوه بۆ ڕۆژێکیش.
ته‌حسین شاوه‌یس جگه له‌وه‌ی که ده‌ستی هه‌بوه له ته‌واوی ئه‌نفاله‌کاندا، هه‌روه‌ها ده‌ها کاری قێزوونی دژی ڕه‌شوو ڕووتی گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام داوه.
ئه‌و نازناوی هه‌رکچێکی جوانی ببیستایه، ده‌چوو نارنجۆکێکی ده‌خسته گیرفانی براکه‌یه‌وه یا باوکی یا که‌سێکی نزیکی وپاشان زیندانی ده‌کرد، له ماڵه جاشه‌کانی خۆیدا ، تائه‌و کاته‌ی ئه‌و خوشکی ئه‌و گیراوه‌ی ئه‌تک ده‌کرد.
کوڕه‌گه‌وره‌که‌ی به‌رزانی ته‌حسین شاوه‌یس سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو پاره‌ی که وه‌ریده‌گرت له پای کاره خیانه‌ته‌کاریه‌کی، ئه‌و به ئه‌وه‌ش تێری نه‌ده‌خوارد. ته‌حسین داروده‌سته‌که‌ی کاتی که ڕاوی لاوی کوردیان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت، ئه‌وان ده‌چوون له ده‌روووبه‌ری خۆیان خه‌ڵکیان ده‌گرت وله ماڵه‌کانی خۆیاندا زیندانیان ده‌کردن تا ڕیشیان پێپه‌یدا ده‌کرد. پاشان به‌نرخی پاسدار ده‌یان فرۆش به ڕژێمه دژ به‌کورده‌که‌ی سه‌دام حسێن.
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌نیش، ئه‌ڵێ: زمانی خۆم ده‌بڕم ئه‌گه‌ر ووشه‌یه‌کی له دژی به‌رزانی نه‌مر لێده‌رپه‌ڕێ!
ده‌ریا به ده‌می سه‌گ گلإو نابێ وه‌ک پێشینان ئه‌ڵێن ،حه‌مه‌سعید ئه‌یه‌وێ مێژووی که‌ڵه پاڵه‌وانه‌کانمان بشێوێنێ که ناتوانێ. ئه‌وه‌ی ته‌حسین به چه‌ک بۆی ته‌واو نه‌کراو نه‌یتوانی ئه‌نجامی بدا، بۆ ماڵێ مه‌لا،حه‌مه سه‌عید به قه‌ڵه‌م ده‌یکا.
ناوێ پیرۆزی مامه ڕیشه‌و هه‌زاره‌های وه‌ک ئه‌و له ئه‌رشیفی مێشکی هه‌موو کوردێکی به‌ویژداندا ئه‌رشیف کراوه،هه‌رگیز و هه‌رگیز به حسعه‌کان نافه‌وترێندرێت. ئێوه نه‌تان توانی فالیلێکی ساخته بۆ تاهیری نووسه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل، که هه‌رگیز قه‌ڵه‌م له‌ڕووی گه‌له‌که‌یدا ناوه‌شێنێ، بۆ دروست نه‌کرا به‌هه‌موو ده‌زگا ساخته‌که‌ی ده‌رماڵی مه‌لا، ئێتر چۆن ده‌توانن مێژووی پڕ تێکۆشان ونه‌مری مامه ڕیشه‌و به‌کر ته‌لانی شه‌هید سیراون بشێوێنن.
حسع دژی مامه‌و هاوه‌ڵه‌کانی ده‌وڕێ وه‌ک ڕێویه‌کی به په‌ند بووی زه‌مانه.
به‌لإم له تاونه‌کانی سیمبوولی خاینی مێژووی کورد بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م یا ڕاست، ئه‌وه‌یان با خه‌ڵکی به‌ویژدان بڕیار بدا.
حسع ڕیقنه ده‌نوسێ گرنگ نیه کێ بێ با دۆستی له مێژنه‌ی خۆشی بێ، گرنگه که ڕیقنه بکا دژی که‌سێ که ده‌یه‌وێ ڕۆشنایی بگێته ڕاستیه‌کان، تاوانه‌کانی ماڵی مه‌لا مسته‌فا. ئاشکرایه که هه‌روا ئاسان نیه که که‌سێک گه‌شتبێته ئاستی سه‌رکرده‌ی گه‌ل، به ناته‌واو وخائین ناوی ببردرێ، به‌لإم نووسه‌ری گه‌ل گوێی له‌وه نیه که ڕه‌خنه له کێ بگیردێ یا گرنگه لای نووسه‌ری گه‌ل که ڕه‌خنه له که‌سێک بگرێ که دژی گه‌ل ڕه‌وتار بکا ،ئیتر با سه‌رکرده بێ یا له‌خوارتر، ئه‌وه قه‌ڵه‌م فرۆشه‌کانن، ئه‌وه قه‌ڵه‌مه دژه شه‌هیدانن که به‌رگری له‌خائین ده‌که‌ن و ده‌بنه هێزی به‌رگری له خائینانن.
سه‌دام حسێنیش سه‌رکرده‌ی عێراق بوو، زیاتر له 35 ساڵ، ئێستاش مرۆڤ هه‌یه، ناوی سه‌دام وه‌ک که‌سایه‌تیکی پیرۆز ناو ده‌با!
ئاخر سه‌دامیش قه‌ڵه‌مفرۆشه‌کان کردیان به سه‌دام ئه‌گیان وه‌ک له‌ناو جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بدا باوه، سه‌دام چه‌قۆکێشکی ته‌نانه‌ت بێڕه‌وشتیش بوو.
به‌لإم سه‌رکرده که سه‌رکرده‌ی به‌رژه‌وه‌ندیوو ئاواته‌کانی خۆی بوو، کارێک ده‌کا، وه‌ک بۆ هه‌موو جیهان بورهان بوو که سه‌دام هیچ نه‌ما له عێراقدا نه‌یکا دژی خواستی گه‌لی عێراق. سه‌دام پاش ئه‌وه‌ی وولإتی خاپوور کرد‌و گه‌له‌کانی عێراقیش ڕه‌شپۆش کرد، زیانێکی ئابوری وای له وولإتدا تا که هه‌تا هه‌تایه عێراق جێگه پێی خۆی له ناو کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یدا بۆ ناکرێته‌وه.
سه‌دام جوانمێرێکی له وولإتدا نهێشت، هه‌تا توانی له سێداره‌یدان هه‌تا توانی ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌کانی جه‌نگیکردن و کردنی به‌خۆراکی جه‌نگێک که دژی خواتی هه‌ردوو گه‌لانی عێراق ئێران بوو. ژماره‌یه‌کی بێ ئه‌نداره‌زه‌ش ئاواره‌ی وولإتانی بیانی بوون. سه‌راڕای ئه‌وه‌ش که وولإتی تووشی قه‌رزێکی وا کرد به که سامانی هه‌موو جیان نه بژێردرێته‌وه.
به‌لإم هێشاتاش سه‌دام سه‌رکرده‌یه لای زۆرێک له خه‌ڵکی عێراق، ئیجاش سه‌دام هێشتا پاڵه‌وانی ده‌روازی عه‌ره‌بیه، ئه‌وه‌ش به پێنووسی قه‌ڵه‌م فرۆشان.
مسته‌فا به‌رزانی له سه‌دام باشتری نه‌بوو!
ئه‌و ئاشبه‌تاڵی به‌شۆڕشێک کردوو ووتی: (کار من تمام شد) کاری من ته‌واو. هه‌روا به‌ده‌م خۆشه600000 قورابنیت(ئیسماعیل بشکچی ئه‌ڵێ:له جه‌لال تاڵه‌بانیم بیستوه که 600000 شه‌هیدمان هه‌یه) هه‌بێ خۆشی قوچاندی و 75 میلیۆن دۆلاری نایه ته‌نکه‌ی باخه‌ڵی(بڕاونه جۆناسانه ڕاندال به عه‌ره‌بیه‌که‌ی که ڕاندال له سامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌پرسێ بۆ ئاشبه‌تاڵ کرا، سامی له‌وه‌لإمدا ئه‌ڵێ: که به‌رزانی75میلیۆن دۆلاری له گیرفاندا بوو، که‌سێک 75 میلۆن دۆلاری له‌گیرفاندا بێ ناتوانێ شۆڕش بکا). دیاره که 75 میلیۆنی 1975 به‌رانبه‌ر به 100میلیاردی ئه‌مڕۆیه.
پێشتر باسمان کرد،که مسته‌فا به‌رزانی هه‌ستا به شه‌هید کردنی فاخیر مێرگه‌سووری، که‌ئه‌ویش خودی جۆنسانه‌ڕاندالی ڕۆژنامه نووسی ئه‌مه‌ریکی ئه‌ڵێ: که ئه‌مه‌ریکی و ئیسرائیلیله‌کان پێشنیارایان دابوه به‌رزانی که شه‌ڕی زۆزک نه‌که‌ن،چونکه شه‌ڕێکی خۆتڕێن ده‌بێ. وزیانی سه‌د جار له قازانج زیاتر ده‌بێ. مسته‌فا به‌رزانی خۆی کابرایه‌کی ترسنۆک بوو، بۆیه هه‌رزوو ووتی که نابێ شه‌ڕی زۆزک بکرێت.
به‌لإم قاره‌مانی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل فاخیر مێرگه‌سوری گوێی به قسه‌کانی به‌رزانی نه‌داو شه‌ڕه‌که‌ی کرد.
خودی جۆنسان ئه‌ڵێ: ئه‌مریکیوو ئیسرائیله‌کان تا ئێساتاش حه‌په‌ساوون و تێناگه‌ن که چۆن ئه‌و هه‌موو زیانه‌یان له دوژمن دا‌و به که‌مترین زیانیشه‌وه.
بۆیه به‌رنامه‌دانه‌ری ئیستراتیجی ئینتله‌جێنسی ئیسرائیلی به گۆلده‌مائیری ووت: هه‌ریه‌کێکی کورد بابۆڵه‌یه‌ک نانی ڕه‌قی بده‌یتێ و ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی به‌وه‌فای هه‌بێ هه‌رگیزوا هه‌رگیز ئه‌و نه‌ته‌وه بێده‌نگ ناکرێ و ئازادی خۆی به ده‌ست ده‌هێنێ.
مسته‌فا به‌رزانی چاره‌ی ئه‌و قاره‌مانه‌ی گه‌له‌که‌مانی نه‌ده‌ویست،چونکه به‌جه‌رگ بوو، چونکه پاڵه‌وانی ڕاسته‌قینه بوو.
نوسیمان که جه‌مال حه‌یده‌ری له مه‌لا مسته‌فای پرسیوه که بۆ هێنده ڕقی له هه‌رگیز نه‌مر فاخیر مێرگه‌سووریه؟
مه‌لا گوتوویه که فیشه‌کی له قووله‌قاپه‌ی مه‌لا داوه.
جه‌مال حه‌یده‌ری گووتویه:کوا ڕانکه‌که‌ت هه‌ڵکه بزانین ڕاست ده‌که‌ی؟
مه‌لا ڕانکه‌که‌ی هه‌ڵنه‌کرد،تا ئیسپاتی بکا که ڕاست ده‌کا،له جیاتی هه‌تا ما ڕقی له جه‌مالیش هه‌ڵگرت.
شێوه‌ی کوشتنه‌که‌شی که دڵێر ناوێک بۆ شه‌پۆلی شه‌هید فاخر مێرگه‌سووری ده‌گێڕێته‌وه، ئاشکراشه که ئه‌و دڵێر ناوه ته‌نها خه‌لۆی برای شه‌هید فاخیری دیوه به‌چاوی خۆی ئه‌ڵێ: که خه‌لۆیان ڕووتکردۆته‌وه‌وهه‌نگوینیان کردوه به گیانیا تا به زه‌رده‌واڵه‌وه و مێرووله ئه‌شکه‌نجه‌ی بده‌ن.
جه‌لاد له‌مه جه‌لادتر ئه‌بێ کێ بێ؟
بۆیه حه‌مه سه‌عید نووسه‌ری جه‌لاده نه‌ک دژی جه‌لاد.
حه‌مه سه‌عید سه‌مفۆنیا بۆ جه‌لاد دروست ده‌کا، تا ئارام بخه‌وی، نه‌ک خه‌وی جه‌لاد بزڕێنێ.
بۆیه حسع خه‌لإت ده‌کرێ، ئێستا مرۆڤه ساده‌کان ئه‌ڵێن، باشه بۆ نێچیر عه‌لائه‌دین سجادی خه‌لإت ناکا؟
ئاخر نێچیر چیه، تا خه‌لإتی نووسه‌ر بکا؟
ئێستا ئه‌ڵێن ئه‌رێ هه‌موو حسعه‌کان ده‌گه‌ن به‌تۆزی پێی حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریمدا یا عه‌بدولإ په‌شێودا،ئه‌ی شه‌رف خانی بتلیسی چی؟
زۆرن ئه‌وانه‌ی که ئه‌ڵێن هه‌موو نووسه‌رانی کورد له تای ته‌رازوویه‌کداو مامۆستا جه‌لام نبه‌زیش له تاکه‌یتردا.
پارتی له پای خیانه‌ته‌کانی که کردویه دژی گه‌لی کورد جا چ دژی کوردی ڕۆژهه‌لإ و یا دژی کوردی باکوور یا باشوور ڕیسوایه له چاوی گه‌لدا،ته‌حسین به چه‌ک حسعیش به قوڵه‌م ده‌یانه‌وێ ئابڕووی تکاوی پارتی بێننه‌وه.
حسع باش ده‌زانێ که ته‌نها سه‌رکرده‌یه‌کی کورده که سیمبوولی سوتێنرابێ ئه‌وه سه‌ر به بنه‌مالإیه ئه‌ویش مه‌سعود به‌رزانیه( له‌دیاربه‌کر گه‌وره‌ترین په‌یکه‌ری په‌ڕۆیان بۆ مه‌سعود به‌رزانی له په‌ڕۆ دروست کرد‌و له ناوه‌ڕستی شاردا په‌یکه‌ره په‌ڕۆینه‌ه‌ی مه‌سعودیان سوتان. جاچۆن په‌یکه‌ری په‌ڕۆینه‌ی مه‌سعود نه‌سوتێنن، ئه‌وان به‌رزانی باوک و کوڕ هه‌ر تاوه‌ی به‌ده‌ست دوژمنێکی کورده‌وه بوون.
حسع له هه‌مووان ئاگادارتره که کاتێ خێزانێکی کورد له نه‌داریوو برسێتیدا خۆی ده‌کوشت، ئه‌و کاته نێچیر به‌رزانی 100000 ته‌ن گه‌نمی فرۆشت به‌تورکیا. بۆیه نێچیر حسع خه‌لإت ده‌کا.
ڕێکه‌وت نیه که حسعه‌کان له‌سه‌ر سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌ڵده‌ده‌نێ،مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیان دایه،هه‌ر ئه‌وانه نه‌بوون که له جه‌ردی سالإنه‌دا 60000 کرۆنی سویدیان نووسیبوو که خوێیان کڕیوه بۆ کۆمه‌ڵه‌ی کوردی. ئه‌ڵێن کابرایه‌کی ده‌شه‌ته‌کی ووتوویه: خۆ60000 کرۆنی سویدی بده‌ی به‌خوێ به‌شی هه‌موو بزنه‌کانی جیهان ده‌کا.
ئه‌رێ مردن چۆنه وا ماڵی به‌رزانی وه‌ک شیرپه‌نجه به ڕه‌گوو ڕیشه‌ی کورد دا چۆته خوارێ و ده‌نگمان نووساوه له‌ئاستیاندا.
ئه‌رێ مردن چۆنه وا 80 ساڵه ماڵی به‌رزانی تاوان نه‌ما ئه‌نجامی نه‌ده‌ن دژی گه‌له‌که‌مان که‌چی هێشتا ده‌نگ نه‌که‌ین.
دڵشادم به خه‌لإته‌که‌ت چونکه گومانی ساویلکه‌کانیشت ڕه‌وانده‌وه، چونکه ئیتر بۆ هه‌موان ئاشکرا بوو که کوردستان نێتیش چوه دژی به‌ره‌ی گه‌له‌وه. جاران به‌ته‌نیا ئه‌و ئازاره‌م ده‌چه‌شت،کارت ڕاستبێ وا بۆ هه‌مووت به‌یان کرد که خۆتوو قه‌ره‌داخیوو عومه‌ری فاریستش به‌ره‌و خیانه‌ت هه‌ڵکێشا.
ده‌با پێکه‌وه بڵێین ڕیسوا بێ سێکووچکه‌ی خیانه‌ت.
ئه‌رێ به‌ڕاست کاک عومه‌ر فارس ڕاسته که ئه‌ڵێن بێنه‌واکانی هه‌ولێر به پاره‌ی ئیبراهیم خه‌لیل له سه‌ر بودجه‌ی پارتی له ئوتێلی5 ئه‌ستره‌دا ده‌نوون؟
به‌ڕاست مام هۆمه‌ر ڕاسته ئه‌ڵێن ڕاپرته‌که‌ت دژی ی ن ک هێنده لاواز بوه، نه‌توانیوه ئه‌و پارتیه خێڵه‌کیانه قانع بکه‌ی بۆیه گه‌لإی که‌میان داویتێ؟
دوا ووته‌م بۆ نووسه‌رانه:ئه‌رێ به‌ڵگه‌ی ترتان پێویسته که کوردستاننێتیش ده‌مێکه که به دۆلاری زه‌رد ئه‌نووسێ؟
هیوادارم له‌مه‌ودوا بزانین چی ده‌نووسین، بۆچی ده‌نوسین ،بۆ کێی ده‌نوسین؟
ئه‌رێ به‌ڕاست کوردستاننێت، ته‌نها له سلێمانی خه‌ڵک که‌سه‌ر جاده ده‌نوێ؟
درێژه‌ی ده‌بێ.
من نامه‌وێ له پێش خه‌ڵکیدا بڕیار به‌ده‌م، من کاتی خۆی چه‌ند پرسێرێکم ئاراسته‌ی حسعی قه‌له‌م فرۆش کرد.
که ئایا مسته‌فا به‌رزانی نه‌مره یا خاین، له‌سه‌ر کاره‌کانی که به‌رزانی ئه‌نجامی داوه،هه‌رچه‌ند هه‌روا سانا نیه، که سه‌رۆکێکی نه‌ته‌وه‌ی بخه‌یته خانه‌ی خیانه‌ته‌وه له جیاتی خانه‌ی نه‌مره‌وه.
کاتێک کتێبه‌که‌ی جۆسانه ڕاندالم خوێنده‌وه،دیم که مسته‌فا به‌رزانی75میلیۆن دۆلاری خوێنی گه‌لی کوردی لرف لێداوه،75 میلیۆنی 1975 واته 100ها میلاردی ئه‌مڕۆ ده‌کا،له کاتێکدا که کیژی نازداری کورد له ناچاریدا په‌نای برده به‌ر له‌ش فرۆشتن و ئاوره‌بوون له شاره دووره‌کانی بشووری عێراقدا.
له ئه‌ریمه‌نوو ئاهوردا وه‌ک پرسیار پرسیم،که ئایا ڕاسته مه‌لا مسته‌فا وه‌ک خائینێک کۆمه‌ڵێک سه‌رکرده‌ی حیزبی دیموکراتی ئیرانی به شای دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورد فرۆشتوه؟
ڕه‌نگه هه‌ڵه بم،ئه‌ی مه‌لا سڵێمانی موعینی و هاوڕێکانی چیان به‌سه‌رهات؟
کۆمه‌ڵێ ڕه‌نجه‌ده‌رو بێده‌رتانی کرێکاری کورد کوژران وپاشان ته‌رمه‌کانیشیان سوتێندرا،ئه‌توانی بڵێ که به‌فه‌رمانی به‌رزانی نه‌بوو، ئه‌توانی بڵێ که به‌فه‌رمانی خودی به‌رزانی خه‌لإت نه‌کران؟
تۆ شاعیری ده‌رباری،تۆ نووسه‌ری جه‌لادی نه‌ک دژی جه‌لاد.
ئه‌وڕه‌حمانی ساله‌ی خه‌له‌و هاوڕێکانی7تا 8 که‌س ،سمایل پاڵه‌وان و هاوڕێکانی نووری گوڵاڵه‌ساڵی1964 نۆڤه‌مبای یا دیسامبه‌ر.
ئه‌رێ مام هۆمه‌ری کورتدوستاننێت به‌ته‌ه‌واوی مه‌ڵپه‌ڕه‌ت زه‌رد ، ئه‌رێ ئه‌وه چیه بۆ جێگه‌ی ڕه‌نگه‌کانی ترت تێدا نه‌هێلإوه، به‌خودای تاونبارت نه‌که‌م که به‌رزانی پاره‌ی به تۆش دابێ، لێ ده‌پرسم که کارێکی باشت کرد، ده‌ستخۆش بۆ بۆ وێنه‌ی ئه‌و شاعیره بێ نه‌وایه، به‌لإم مافی خۆشمه بپرسم که له هه‌ولێر بێ نه‌وای تێدا نه‌بوو؟
مه‌گه‌ر ته‌قه له سه‌ید کاکه نه‌کرا، بۆ هه‌ر له‌سلێمانی کێشه هه‌بێ؟
مام هۆمه‌ر کاڵفام زۆرن که ئه‌ڵێن کوردستاننێت زووخۆی فرۆشت، به‌لإم ئه‌ز له‌و ڕۆژه‌وه که حه‌مه‌سه‌ید تێیدا فیڕاندی تۆ خۆتفرۆشتوه.
به‌ڵێ من له تۆ ده‌بم به نووسه‌ر چونکه تۆ درۆ له‌گڵ خه‌ڵک ده‌که‌ی!
ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر مام هه‌ژار له‌ماڵی به‌رزانیدا نه‌بوایه ئه‌و هه‌موو به‌هه‌مه نایابه‌ی نه‌ده‌بوو، به‌لإم خۆ مام هێمنیش جوانترین به‌رهه‌می بۆ داڕشتین و نانێکی ماڵی مه‌لا مسته‌فای نه‌خوارد، ئه‌و ڕازی بوو به کوێره‌وه‌ری بژی به‌ڕه‌نجی پانی خۆی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست