ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێ نه‌کرێ، دەتوانین تێکی بده‌ین (به‌شی یه‌که‌م)
Wednesday, 20/07/2005, 12:00
جاشێکی سه‌ر به زێبارییه‌کان، که خزمی نزیکی (هوشیار زێباری)ی ده‌بێت، ڕاده‌کات و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته باره‌گاکانی پارتی نزیک ورمێ له (که‌وپه‌ڕ). ئه‌م جاشه ئازیزه داخی دڵی خۆی ده‌گێڕایه‌وه، که له کۆشکی کۆماریدا دیوێتی، که (ئه‌رشه‌د زێباری) و (ته‌حسین شاوه‌یس) خه‌ریک ده‌بێت ببێ به‌شه‌ڕیان، به‌ڵام سه‌ددام حسێن ئاشتی کردوونه‌ته‌وه، گوایه (ته‌حسین شاوه‌یس) سوێندی به گۆڕی مسته‌فا بارزانی خواردووه و (ئه‌رشه‌د)یش به‌مه تووڕه بووه !
زۆربه‌ی زێبارییه‌کان دوژمنی سه‌رسه‌ختی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا بوون، بۆیه لای ئه‌رشه‌د زێباری گران بووه، ته‌حسین شاوه‌یس سوێند به‌گۆڕی بارزانی بخوات.
سه‌ددام له بۆچوونی خۆیه‌وه به (ئه‌رشه‌د زێباری) وتووه: واز له خیانه‌تی بارزانی بهێنه، که ده‌رهه‌ق به گه‌لی ئێراق کردوویه‌تی، ئێمه هه‌موومان ئیسلامین، ئیسلامیش ڕێز له مردوو ده‌گرێت.
ئه‌و جاشه زێبارییه ئه‌مانه بۆ مه‌سعود بارزانی ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌ویش ده‌ست به‌جێ کڵاشینکۆفێکی بێ قۆناغ پێشکه‌ش به جاشه‌که ده‌کات. ئێمه نازانین ئه‌م ڕووداوه ڕاسته یان درۆ، چونکه له کاتی خۆیدا له ته‌واوی کوردستاندا و له ناو پارتییه‌کاندا ده‌نگی دایه‌وه.
ئه‌ڵێن هه‌ر له به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش بوو مه‌سعود بارزانی زیاتر ته‌حسین شاوه‌یسی به دڵدا چوو بوو، کردی به به‌رپرسی هه‌موو ناوچه‌ی گه‌رمیان، خۆڕایی نییه جگه له کۆنه جاش و پیاوکوژ و ئه‌نفالچیی، له ناو پارتییدا جێگایان نه‌بۆته‌وه، له خۆڕاش نییه، که بۆچی ژماره‌یه‌کی زۆرکه‌م له خه‌ڵکی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ پارتین، ئه‌وه باسی هه‌ندێ له نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی گه‌رمیانیی ناکه‌ین، له نموونه‌ی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی و ....، که ده‌بێت هێڵنج به سه‌ر هه‌ڵوێست و نووسینیان بده‌ین، کاتێک مه‌سعود بارزانی پێشوازییان لێده‌کات.
کاتێک ته‌حسین شاوه‌یس کوژرا، ئه‌وه به ته‌واویی وه‌ک برا گه‌وره و کوڕه گه‌وره‌ی بارزانی لاشه‌که‌ی برایه پیرمام و مه‌سعود له نزیک خۆی داینا تا هه‌ر کاتێک به‌و ناوه‌دا تێپه‌ڕی فاتیحایه‌کی بۆ دابدات!
لێپرسراوی پارتی‌یش له سویدیش (ته‌ها به‌رواری) که هاوڕێ و هاوبیری حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن و مه‌هاباد قه‌ره‌داغی و هین و هینی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی تر بوو، خه‌ریکبوو پرسه‌ی بۆ دابنێ، به‌ڵام کاتێک دیتی ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره بکات خراپ به‌سه‌ریدا ده‌شکێته‌وه، وازی هێنا.
ته‌حسین شاوه‌یس له ساڵی 1979دا گووتویه‌تی: من تا ئێستا 250 ته‌له‌به‌ی یه‌کێتی (واته قوتابی)م له که‌رکوک و ناوچه‌کانی تری گه‌رمیان به‌ده‌ستی خۆم کوشتوه.
ته‌حسین شاوه‌یس، ڕاوه کوردی ده‌کرد، ده‌یکوشتن و هاریکاری پرۆسه‌ی ئه‌نفالی ده‌کرد، به ڕه‌وشت و بیرکردنه‌وه‌ش پارتیه‌کی تۆخی مه‌لایی بوو، واته ئه‌گه‌ر تۆ قسه یان ڕه‌خنه‌یه‌کت له بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا بگرتایه، وه‌کو هه‌موو مهلاییهکی خوێن گه‌رمی نه‌فام، ئاماده‌ن واز له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بهێنن و ده‌یان شه‌ڕی براکوژیت بۆ هه‌ڵبگیرسێنن، ئاخر بۆ نه‌گبه‌تی کورد، نووسه‌ر و ڕۆشنبیریشمان هه‌ن، به پێنووسه‌کانیان بستێک له ته‌حسین شاوه‌یس لایان نه‌داوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باس له ئاشبه‌تاڵیش بکه‌یت، وه‌ڵامیان پێیه و ده‌ڵێن:
- ئه‌گه‌ر بارزانی نه‌مر ئاشبه‌تاڵی نه‌کردایه، ئه‌ی چی بکردایه و چاره‌ی تر چی بوو؟
ئه‌مه تاکه وه‌ڵامێکه ته‌نها له ناو کورددا نووسه‌رێکی ده‌ربار و به‌ناو ڕووناکبیر، پاساو بۆ خیانه‌تی سه‌رکرده‌یه‌ک بهێنێته‌وه!
|
تەحسین شاوەیس، کە مەسعود بارزانی بە کوڕی مەلا مستەفا ناوی دەهێنا |
ته‌حسین شاوه‌یس به‌شداری هه‌موو ئه‌نفاله‌کانی کردووه. ئه‌و شاره‌زایی ته‌واوی هه‌بوو له دۆڵ و چیاکانی کوردستان، بۆیه کردبوویان به به‌ربووکی سه‌رجه‌م ئه‌نفاله‌کان.
ئه‌و ئاگاداری ڕه‌وشی بزوتنه‌وه‌ی نهێنی ڕێکخستن و راوهپێشمهرگه بوو. به‌رده‌وام له ژێریشه‌وه په‌یوه‌ندی به ئیدریس و مه‌سعود بارزانییه‌وه ده‌کرد و نامه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌گۆڕینه‌وه! خۆ خۆڕایی نییه، به پاڵپشتیی که‌سانی وه‌ک ته‌حسین، ئیدریس بڵێت: ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێنه‌کرێت، به‌ڵام پێمان تێک ده‌درێت!
ته‌حسین شاوه‌یس! به ئاسانیی و به خراپترین شێوه توانی گورزی گاریگه‌ریی له هێزی ڕێکخستنی ناوشار بووه‌شێنێت و په‌لاماری پۆله پێشمه‌رگه‌ی ده‌دا.
ئه‌و خۆفرۆشه ده‌یزانی کێ له‌گه‌ڵ شۆڕشدا بووه و ئێستا دووباره کامیان چه‌کی خه‌باتی کردۆته‌وه شان.
ئه‌و پێشتر ده‌یزانی کام له‌و پێشمه‌رگانه گیانی چالاکی تێدا ماوه و دووباره ئاماده‌ی به‌رخۆدانه.
ئه‌و زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ناسی، به‌مه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا ئاواته‌کانی ئیدریس بارزانی بهێنێته دی. ئیدریس بارزانیش ده‌یزانی چۆن له ڕێگای ئه‌م خائینه‌وه ووره به که‌سایه‌تی ئینسانی کورد به‌ربدات و تێکی بشکێنێت.
ته‌حسین شاوه‌یس له شه‌ڕه‌که‌ی به‌کر بایێفدا 19 پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی حشعی شه‌هید کرد، بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه بدا زیان له جاشێکی خۆی بکه‌وێت، یان سه‌ربازێکی سه‌ددام بریندار بکرێت. دیسان له گوندی (قزله‌ر)یش 8 پێشمه‌رگه‌ی حشعی دیکه‌ی کوشت.
له (ته‌لان)یش (به‌کر ته‌لانی) و 10 پێشمه‌رگه‌ی دێرینی شه‌هید کرد، هاوڕێکانی که نمونه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی کوردستان بوون به ده‌ستی ئه‌م ناپاکه کوژران.
له 31ی ئابی 1996 دا ته‌حسین شاوه‌یس په‌لاماری چه‌مچه‌ماڵی دا، له ناو جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵکی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌دا خۆی و جاشه‌کان هاواریان ده‌کرد: وا کوردستان‌مان ڕزگار کرد!.
(کامیل) ناوێک که کوڕی (حاجی عه‌لی ژاڵه‌ی زه‌نگه‌نه) بوو زه‌رده‌خه‌نه که‌وته سه‌ر لێوی و گاڵته‌ی پێ‌کرد. جاشه‌کانی ته‌حسین ده‌ستیان لێکرده‌وه له‌وه‌دابوو بیکوژن، تا باوکی په‌لاماری دان، ئیتر ته‌حسین شاوه‌یس به قۆناغه تفه‌نگ که‌وته ویزه‌ی ئه‌و کابرا پیره تا گیانی نهدهرچوو وازی لێنه‌هێنا.
ته‌حسین چاوه‌کانی سووربووبوونهوه هاواری به سه‌ر خه‌ڵکی چه‌مچه‌ماڵدا ده‌کرد و دهیشیڕان: (شه‌رت بێت به که‌لله‌سه‌ری چه‌مچه‌ماڵییه‌کان خانوویه‌ک دروست بکه‌م)، لێ ئاواته‌که‌ی ته‌حسین شاوه‌یس نه‌هاته دی پاش چه‌ند ڕۆژێک، تۆپیی و به فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی ته‌رمی ئه‌و خائینهیان برده پیرمام و له‌وێ ناشتیان.
بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست