کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌په‌راوێزی په‌یكه‌ره‌كه‌ی كاروان عوسمان،(ره‌حمان غه‌ریب) عه‌ره‌بی باش ده‌زانیت

Tuesday, 16/10/2012, 12:00


پێش چه‌ند شه‌وێک له‌ که‌ناڵی ئێن ئار تی، هه‌ریه‌كه‌له‌شوان داودی و نه‌به‌ز گۆران ، له‌به‌رنامه‌ی ته‌باو ناته‌با دا، ته‌له‌ڤونه‌كه‌ی ڕه‌حمان غه‌ریب داچڵه‌كاندم، كاتی گووت: شوان داوی عه‌ره‌بی نازانیت.
به‌راستی نامه‌ویت له‌سه‌ر ته‌واوی ناوه‌رۆك و میوانه‌كانی به‌رنامه‌كه‌هیچ بوونسم، چونكه‌ته‌واوی به‌رنامه‌كه‌له‌لای من هیچ بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م میللته‌غه‌در لێكراوه‌تووشی ده‌سته‌لاتێكی بۆگه‌ن و گه‌نده‌ل هاتووه‌و، ده‌یان قه‌یرانی ڕووبه‌رووبۆته‌وه‌، له‌ولاشه‌وه‌وه‌ك بڵێت كه‌ناڵی ئین ئارتی پاره‌ی وه‌رگرتووه‌، تا خۆیی كه‌كیشه‌و قه‌یرانه‌كانی كۆمه‌لگا بشارێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر وانیه‌، به‌چ مه‌به‌ستێك به‌رنامه‌یه‌كی نزیك یه‌ك كاتژمێری به‌باسێكی مردووه‌و خه‌ریك ده‌كه‌ن، دیاره‌ده‌تانه‌وێت وورده‌وورده‌خۆتان له‌په‌یامه‌كه‌تان بشارنه‌وه‌و، پشتیوانی ده‌سته‌لات بكه‌ن.
با بێمه‌وه‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌و دوور له‌پاریزه‌ری شوان داودی چونكه‌هه‌مووان باش شوان داودی ده‌ناسین كه‌سه‌ربه‌ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی و به‌و ناوه‌شه‌وه‌كراوه‌ته‌جیگری سهندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و، نه‌به‌ز گۆران یش هیی ئه‌وه‌نیه‌هیچ له‌سه‌ر بنووسین چونكه‌رابردوو چه‌ند ساڵه‌یی و رۆژێك پیاوی پاراستن و رۆژێك دۆستی كۆسره‌ت ره‌سوله‌و گۆڤاری جیهانی بۆ ده‌رده‌كردو، رۆژێك گۆران و ئه‌مرۆش له‌به‌شی نووسینی ئین ئارتی به‌ئیشاره‌تی گرده‌كه‌له‌وێ دانراوه‌.
به‌ڵام نابێت بزانینئه‌ی ره‌حمان غه‌ریب ئه‌و عه‌ره‌بیه‌فۆل ئۆتۆماتیكه‌له‌كویه‌فێر بووه‌.
ئیمه‌ئه‌وكات له‌گه‌ره‌كی كانیسان بووین، ڕه‌حمان كوری غه‌ریب كورسی چی بوو، كاره‌كه‌ی كورسی ده‌دا به‌كرێ، باوكی ناسراوه‌به‌غه‌ریبه‌سمێڵ، مه‌فره‌زه‌یی جه‌ش شه‌عبی سه‌ربه‌حزبی دیموكراتی كوردستان له‌لای محمه‌د خۆشناو كه‌عه‌زیزی برای مقره‌كه‌ی له‌به‌غدابوو، ئه‌و كات مقره‌كه‌ی غه‌ریب سمێل له‌خانووه‌كه‌ی عه‌لی بۆسكانی بوو پشت باره‌گای لقی 4ی ئیستا.
دواییش بۆ هه‌موو ده‌رچوونه‌كان غه‌ریب و مه‌فره‌زه‌كه‌ی سه‌ربه‌قوه‌ی ته‌واری سلیمانی بوو، ئه‌وكات ڕه‌حمان غه‌ریب ده‌مانچه‌یه‌كی میكارۆڤی ده‌سك سووری عه‌سكه‌ری پێ بوو، پێناسه‌كه‌ی سه‌ربه‌(حزبی كارتۆنی پارتی)بوو.
به‌شایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كانێسكان، لێره‌وه‌هه‌ق به‌ڕه‌حمان غه‌ریب ده‌ده‌ین كه‌عه‌ره‌بیه‌كه‌ی فۆل ئۆتۆماتیك بیت، چونكه‌پیاوی به‌عس و عه‌ره‌ب و شوڤینه‌یكانبووه‌و، ئه‌مرۆش سه‌نته‌ریكی بۆ دانراوه‌به‌ناوی داكۆكیكار له‌رۆژنامه‌نووسان و،به‌پله‌ی مقده‌م له‌سه‌ر حزبی شوعی خانه‌نشین كراوه‌، دوای ڕاپه‌رینیش، باوكی بووه‌پیاوی فازیلی مه‌لیح ناسراو به‌فازیلی ره‌وف و ئیستا باوكی به‌پله‌ی مفه‌وزه‌ی پارتی خانه‌نشین كراوه‌به‌هۆی فازیل ره‌وف ناسراو به‌فازیلی مه‌لیح.
بۆ ئه‌وه‌ی باوكی ڕه‌حمان غه‌ریب باشتر بناسن، له‌كاتێكدا پیاوی به‌عس بو ئه‌من بوو، كوره‌كه‌ی حه‌مه‌كه‌چه‌ڵی ئۆتۆچی به‌ناوی نه‌سره‌دین به‌ته‌له‌ڤۆن ته‌واری هێنایه‌سه‌روو نه‌سره‌دینییش به‌هۆی ته‌له‌ڤۆنه‌كه‌ی غه‌ریبه‌سمێله‌وه‌له‌سداره‌دراوو، نه‌سره‌دین برای ئه‌و عه‌مید نه‌جمه‌دینه‌بوو له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی 17ی شوباتدا 4 پاسه‌كه‌ی زانكۆی سلیمانی گه‌یانده‌كانی به‌ردینه‌وه‌و،غه‌ریبه‌سمێڵ دواتریش گه‌نجیكی دیكه‌ی به‌ناوی ته‌هاوه‌كه‌ ماڵه‌كه‌یان له‌كانیسكان بووله‌پشت شوقه‌كانه‌وه‌. ئه‌ویش به‌سداره‌گه‌یاند.
به‌م شێوه‌ی دلنیام شوان داودی عه‌ره‌بی نه‌زانه‌و، ڕه‌حمان غه‌ریب یش عه‌ربی زانێكی مۆدێل كۆنه‌.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە