شوانەى كەریم كابان قامچى بەئەسپەكەى لیستى كوردستانیدا دەدات تا بیگەیەنێتە پارلەمان !!!
Friday, 05/06/2009, 12:00
پیرەمێردى نەمر ئەفەرموێت :
دنیا هەردەمە لەسەر هەواو هەوەسێكە
وەك تاسى حەمام هەر نەفەسە بۆ تەرەسێكە
خوێنەرانى بەڕێز هەرچەندە شوانەى كەریم كابان لە ڕووى ئەدەبەوە پیاوێكە بێ گللەییە بەڵام بەدەر نییە لە تێبینى هاوڕێ و هاوكارەكانى هەڵوێست كە گەورەترین سیفاتى ئینسانە ئەم كابرایە لێ ى بەدەرە ، ئاغاكانى چ بڵێن ئەم دەڵێت (ئەشهەدو بیللا) ... بۆ مانەوەى خۆى هەمیشە تەئیدى سەروو خۆى ئەكاو پشتى خوارتر لەخۆى بەر ئەدا ترسنۆكەو جێگا متمانەى خەڵك نییە ئەو كاتانەى مدیرى تەلەفزیۆنى بەناو گەلى كوردستان بوو تاڵەبانى لەنزیك و لەقەڵاچوالانەوە متابەعەى كارەكانى ئەكرد بەجۆرێك بێ سییقە بوو لەسەر دابەزینى درامایەك محاسەبەى ئەكرد ڕۆژێك شوانە درامایەكى ڕەش و سپى لەكەناڵە لۆكاڵییەكەیەوە دادەبەزێنێ تاڵەبانیش لەسكرتاریەت ئەیبینێ دەست بەجێ تەلەفۆن بۆ تەلەفزیۆن ئەكات و پێیان ئەڵێت ئەمەچییە ؟ داتان ناوە ڕەش و سپییەو ناخۆشە كابراى بەدالەش دەڵێت باشە مامەگیان ئێستا پێیان ئەڵێم دواتر بەهەڵەداوان خۆى ئەگەیەنێتە جێبەجێكارى پەخش و پێى دەڵێت مامجەلال ووتویەتى لایبەن خیرَا ئەمیش قەتعى ئەكا و لاى دەبات شوانەش لە ماڵەوە ئاگاى لە قەتعەكە ئەبێت و پەیوەندى بەئەزمەرەوە ئەكا پێیان دەڵێت بۆ قەتعتان كرد مۆنتێرەكەش پێى دەڵێت مامجەلال ووتویەتى ئەمە چییە شوانەش نایەڵێت قسەكان تەواو بكات و دەڵێت باشە كاكە گیان ئەمرێكت نییە خواحافیز !!!!
خوێنەرى بەڕێز ئەم بەسەر هاتەم بۆیە گێڕایەوە چونكە پەیوەستە بە هەڵوێستى شوانەوە ، چەندە ترسنۆكە ، جاوەرە سبەینێ بچێتە پارلەمان ئەبێت تاڵەبانى چۆن بیجووڵێنێت ؟؟؟!!! دەبێت وەكو ڕسیڤەرى سەتەلایت هەمیشە چاوەڕێ بكات كۆنترۆڵەكەى دەستى جەلال ئیعازى باتێ جاخەڵكینە قووڕ بەسەر میللەتى كوورد ئەمە نوێنەرى بێت لە پەرلەمان .
شوانە هەمیشە بۆ بەرژەوەندییەكانى خۆى تێكۆشاوە كاتێكیش كارێكى قوورس هاتبێتە ڕیگاى خۆى لێ لاداوە هەوڵى داوە بەرزووترین كات ڕابكات لەدەستى ئەمجارەش ئەسپە حییلەبازەكەى لیستى مەسعوود جەلال چاوەڕێ ى شوانەیە مەستى بكاو بەڕێگا سەختەكەى هەڵبژاردندا غاربداو بیگەیەنێتە پارلەمان نازانێت تەرفیع و تڕۆى جووندیانیەو دواى چوار ساڵى تر بەتەواوى تەقاعوود ئەكرێ ، بۆتاهەتایە بەپەڕۆیەكى پیس ئەینێرنە ماڵەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست