کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچى زۆربەى كارمەندانى تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان دەنگیان دا بە گۆڕان؟

Monday, 17/08/2009, 12:00


ئەم تەلەفزیۆنە لە سەرەتاى دامەزراندیدا كە كەناڵێكى ناوخۆیىى بوو زۆربەى كارمەندەكانى بە گوڕوتینێكى زۆرەوە ئیشان بۆ ئە كەناڵە ئەكرد كە خۆم یەكێك بووم لەوانە

زۆرجار موچەكەمان چەند مانگێك دوائەكەوت بەڵام بێگوێدانە بێ پارەیى هەموو بە ئیشى خۆى هەڵئەستا وە ئەوانەى كە لەم كەناڵەدا كارمەند بوون یەكێتى بوون بە ماناى

یەكێتى بوون . هەرچەندە لەو كاتە شدا ناهەقى هەبوو بەڵام بەو شیوەیە نەبوو تا ئەوكاتەى كە ئازاد جوندیانى بوو بە لێپرساوى ڕاگەیاندن . ماناى دڵسۆزیبون بۆ یەكێتى

گۆڕا بۆ ماستاو چێتىو گۆڕین و كەمكردنەوەى دەسەڵاتى ئەو ئەندام مەكتەبانەى كە پیشتر دەسترۆیشتوو بوون لەم مەكتەبەدا . وە دەسەڵاتدان بەوانەى كە بەتەنیا ئەزانن بڵێن

بەلێ . ناڕەزایىى كارمەندان لەوەوە دەستى پێكرد كە ئەرزەو مكافەئە دەدرا بە بێژەرە كچەكان ئەوانەى كە ماوەیەكى كەمیش بوو دامەزرابوون ئەمە بۆچى هەموومان ئەزانین

دواى ئەوە هێنانە پێشەوەى كەسانى دەم لوسو ماستاوچى لەو كارمەندنەى كە هیچ دلسۆزیەكیان بۆ یەكێتى نەبوو بێجگە لە ئیمتیازو مەنێەب و پارەى باش .

لەگەڵ ئەمانەشدا كەرتى ڕێخستنى ڕگەیاندن كەوتە دەست چەند كەسێك كە تا ئێستاش نازانن پێناسەى ڕێخستن چییە . ئەوەى بەلاى ئەمانەوە گرنگ بوو مانەوە بوو لەو

پۆستەدا وە وەرگرتنى امتیازات لەو ڕێگەیەوە . لەو كاتەوە تا ئەمڕۆ ڕێخستنى تەلەفزیۆن لەماوەى چەند ساڵێكدا تا ئێستاش كەبە چەند هەڵبژاردێكدا تێپەڕیوین

بۆ تەنیا جارێكیش كۆبونەوەى بە ئەندامانى ڕێخستنى تەلەفزیۆن نەكردووە وە زۆربەى كارمەندان بە ئێستاشەوە نازانن كێ لێپرسراوى كەرتەكەیانە وە لێپرسراوى

پۆلەكانیان كێن . وە بگرە ئەندامانى ڕێخستن خۆیان بەتایبەتى لێپرسراوى كەرت خۆى بووەتە هۆى ڕق هەڵگرتنى كارمەندان لە ڕێخستن و یەكێتى وە هەركاتێك

كێشەیەكى ببوایە لەگەڵ كارمەندێكدا ئەیقیڕاند (یەكێتى مەمنونى كەس نییە كێ بەدڵى نییە بڕوات) . وە ڕێخستن لە ڕاگەیاندندا هیچ دەورێكى نەبینیوە لە ئاشتكردنەوەى

ئەو ئەندامە تۆراوانەى كە بە هەرهۆیەكەوە بوبێت وازیان دەهێنا . وە هەر لەو ماوەیەدا كەرتى ڕاگەیاندن نەیتوانیوە بە پێى پێویست بەدەم سكاڵاو ئەو هەموو ڕخنانەى

كە لەئیدارەى تەلەفزیۆن دەگیرا كاتێك كە جەمال حسێن بوو بە بەڕێوەبەرى تەلەفزیۆن گەورەترین سوكایەتى بە كارمەندە دێرینەكانى تەلەفزیۆن كرد كە وتىى

(كۆنى و شتى وا ناخوات كۆنى بەس لە شەرابدا دەورى هەیە) لێپرسراوى كەرت خۆى یەكێك بوو لە ئامادەبوان فززەى نەكرد ئەخیر كەس ئەم دەیزانى ئەم فززە نەكردنەى لێپرسراوى كەرت لەوەوە سەرچاوەى گرتووە كە لە هەمان كاتدا لێپرسراوى تەكنیكە لە تەلەفزیۆن وە ساحێبى دنیایەك

مكەسەراتە هەر لە دامەزراندنى هەرچى خزمى خۆى و ژنەكەشێتى وە مێژویەكى هەیە لە دزى و ڕوتاندنەوەى ئەو كارمەندانەى كەلاى ئیش ئەكەن وە ئەو وێسگانەى

كە پەخشى تەلەفزیۆنو ڕادیۆ ئەگەیەنن وە ك سەرچاوەیەكى وان بۆ كێشانەوەى پارە لە حزب .وە وەك لێپرسراوى تەكنیكیش فڕى بە تەكنیكەوە نییە ئەوەى ئەوى هێڵاوەتەوە كۆمیتەو مەڵبەندە . هەموو جارێك لە پاشملەى ئەم كە جەمال حسێن بابەتێكى تەكنیكى باس بكردایە ئەیوت بابزانین لێپرسراوى تەكنیك ئەیزلنێت وە بە گاڵتە پێكردنەوە دەیوت ئاى كە نایزانێت. وە بەردەوام وێسگەى هەڕوتەى كردۆتە شوێنى بەزمو خواردنەوە بۆ

ئەندامانى ئەنجومەن ئەو ئەندام ئەنجومەنانەى كە تا دوێنێ هیچى یەكێتى نەبوون ئەمڕۆ بە بەرچاوى یەكێتیە ئەێڵكانەوە سیارەیان بۆكڕڕاوە كرێى خانویان بۆ

ئەدرێت بێجگە لەوەى مووچەكەیان دووقاتى و سێ قاتى موچەى كارمەندە دێرینەكانە . ئازاد جوندیانیش لەبەر ئەوەى كە لەڕێى رێخستنى تەلەفزیۆنەوە بەڵێنى

پێدراوە كە لە كۆنگرەى داهاتوودا دەنگ دەدەن و هەوڵ ئەدەن تا ببێتە ئەندامى مەكتەبى سیاسى .

ئەگەر یەكێتى نیشتمانى و مەڵبەندى سلێمانى ئەپرسێت كە بۆچى خەڵكى سلێمانى بۆ دەنگیان بۆ یەكێنى نەدا ئەمە یەكێكە لەو هۆكارانەى كە پەیوەندى ڕاستەوخۆى

بە ئەوانەوەیە . كە من و چەندان كەسى دڵسۆز بەو دەزگایە هۆكارى سەرەكیمان ئەوە بوو كە دەنگمان پێ نەدان . جا ئەم بەزمە لە زۆربەى دەزگا حیزبیەكاندا هەیە

بەڵام ئەبوایە ڕاگەیاندنو تەلەفزیۆن كەمترینى بەر بكەوتایە بەهۆى چاودێریكردنى ڕێخستنەكانەوە بەوەى كەدزگایەكى هەستیارە.

وە ئەم تەلەفزیۆنە ئەبوایە پێشەنگى تەلەفزیۆنەكان بوایە . لەبەر ئەوەى ئەو ئیمكانیاتەى بۆ ئەم تەلەفزیۆنە هەیە بڕوا ناكەم هیچ كام لە تەلەفزیۆنەكانى تر

ئەوەیان هەبێت كە نەسریەكەى لە نەسریەى حزبێكى بچوك زیاترە كە مانگانە خۆى ئەدات لە 400000$ بێجگە لە مووچەى كارمەندان و كرێى ساڵانەى پەخشەكەى

بێجگە لەو هەموو هاوكاریەى كە لەلایەن كەناڵە عێراقى و بیانیەكانەوە ئەكرێت بەهۆى عەلاقاتى یەكێتى لەگەڵیان .

لە كۆتاییدا داواكارم كە لێپێچینەوە بكرێت بۆ ئەم وتارەى من كە هەمووى راِستە و ڕۆژانە لەناو ئەم ژینگە نا تەندروستەى ئێوە روو دەدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە