خۆپیشاندەریكى چەمچەماڵى دیار نامینیت

Wednesday, 16/03/2011, 12:00




ئەگەر جى رۆژ لەدواى رۆژ خۆپیشاندانەكەى چەمچەمال بەرەو فراونتر و گەورەتر دەبیت دەسلاتیش بەهیزیكى زۆرەوە چاودیركى ئەو كەسانە دەكات كە خۆپیشاندان دەكەن و تەنانەت هیزیكى زۆر لەكتیبخانەى چەمچەمال جیگیر كراون و رۆژانە هەرەشە لەو گەنجانە دەكریت كە هەستاون بەو خۆپیشاندانە گەورەیە
پاش ئەوەى دوو رۆژ لەمەوبەر كەنجیكى زۆرى چەمچەمال بەرەو گۆرستانى شیخ سەعید بەریكەوتن لەناو بازارەوە بەرەو گۆرى شەهید كاكە گەرمیان ئەحمەدى 12 سال لەدواى ئەوە كەنجیك دیار نامینیت وا بۆ دوو رۆژ دەجیت بەناوى (هەلەت ئەحمەد) 15 سال كە لەخۆپیشاندانەكە هاوریكانى بینویانە و دواتر ئیوارە نەگەراوەتەوە بۆیە ئیمە وەك كۆمەلیك گەنجى ئەو شارە دەسەلات بەبەرپرسیار دەزانین و چاوەروانى ئەوە دەكەین تا دەنگى ئەو گەنجە پەیدا دەبیتەوە لە ئیستا كەس و كارى هەولى زۆریان داوە و چەند شوینیك گەراون نایدۆزنەوە
ئەگەر ئەو گەنجە هەر شتیكى لی بیت پارتى و یەكیتى لەم شارە لیی بەربرسن و دەبیت باجەكەى بدەن و بەهیج جۆریك قبولى ئەوە ناكەین بەگرتنى هاوریكانمان بیانەویت خۆپیشاندانەكانمان كۆتای بی بینن

گەنجانى راپەریوى چەمچەماڵ*


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە