به پێی یاسای ئیسلام مه‌سعود بارزانی ته‌ڵاقی که‌وتووه، چونکه له په‌رله‌ماندا سوێندی درۆی به قورعان خوارد
Sunday, 23/08/2009, 12:00
دوێنێ 20.08.2009 چایخانه شڕوشهقهکهی چوار ساڵ له مه‌وبه‌ری عه‌دنان موفتی وه‌ک به ته‌زکیه‌ی حیزبی ته‌سلیم به که‌مال که‌رکوکی شاگردی پێشووی عه‌دنان موفتی کرا، چونکه که‌مال وه‌ک چایچییه‌کی ئازای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌وێ زوو زوو شه‌کری ده‌شکاند.
دانانی که‌مال که‌رکوکیش وه‌ک بکوژی عه‌لی عه‌سکه‌ری ته‌نها بۆ ئیهانه‌کردنی یه‌کێتی بوو.
به‌پێی یاسا ده‌بوو وه‌ک هه‌موو شوێنێکی تری ئه‌م جیهانه سه‌رۆک و جێگر‌و سکرتێر به هه‌ڵبژاردن بوایه، به‌م کاره‌شیان سه‌لماندیان، که له راستییدا ئه‌مه‌ی ئه‌وان چایخانه‌ی حیزبی بنه‌ماڵه‌ییه نه‌ک په‌رله‌مان. هه‌ر له هه‌مان رۆژدا مه‌سعودی ساخته‌کار، که به ته‌زویر ده‌رچووبوو، دووباره زۆر بێ شه‌رمانه به به‌رچاوی هه‌موو کورد و دنیاوه سوێندی درۆی خوارده‌وه. مه‌به‌ستی سوێندخواردنه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌یه که بڵێت من به دڵسۆزیی و به پاکیی فه‌رمانه‌کانم به جێ ده‌هێنم، خیانه‌ت و ناپاکی ناکه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌سعود کردوویه‌تی هه‌موو پێچه‌وانه کردووه.
به‌پێ ی ئاینی ئیسلام ئه‌وه‌ی سوێندی درۆ به قورعان بخوات ته‌ڵاقی نییه و ته‌ڵاقی ده‌که‌وێ) واته مه‌سعود بارزانی 4 ساڵه ته‌ڵاقی نه‌ماوه و هه‌رچییه‌کی کردبێت به حه‌رامی کردوویه‌تیی و هه‌رچییه‌کی بووبێت حه‌رامزاده‌ن، جگه له‌وه مه‌سعود وه‌ک ده‌زانن کابرایه‌کی درۆزن و دز وتهزویرچیی و خیانه‌تکاره. ئه‌م هه‌موو شتانه‌ش به یه‌کێک ده‌کرێ که زۆر چاوقایم و بێ چاو و روو بێت، که هه‌موو که‌س ئه‌م به‌هره حه‌رام و پیسه‌ی نییه و به هه‌مووکه‌س ناکرێت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجڕاکێشانه بێ هه‌ڵوێستی 38 په‌رله‌منتاری گۆڕان و چاکسازی له‌و ڕێ و ڕه‌سمه سووک وسهلیمهدا، که بینیمان، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه به‌و حاڵه‌وه له‌و چایخانه‌یه‌دا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن. ئه‌وا لێره‌وه پێتان ده‌ڵێین گۆڕان به‌ره‌و دۆڕان و ئه‌م هه‌موو کێشمه‌کێشه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا ته‌نها تاکتیک بوو بۆ ڕزگارکردنی ئه‌و یه‌کێتییه‌ی که به‌ده‌ستی جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک ته‌زبێح پچڕپچڕ بووبوو.
بۆیه ئهگهرحاڵ به‌م شێوه‌یه بڕوا ده‌بێ ئه‌و نیو ملیۆن جه‌ماوه‌ره‌ی که ده‌نگیان به لیستی گۆڕان داوه هه‌ڵوێست وه‌رگرن، با له ئیستاوه خۆیان ئاماده بکه‌ن و نهخهڵێتن به‌وه‌ی به گه‌رمییه‌وه بچن له خۆڕا دوو جاری تریش ده‌نگ بده‌ن به هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان و په‌رله‌مانی عێراقی. وه‌ک ده‌گووترێ ئه‌گه‌ر ئه‌مانیش فێڵیان لێکردوون، خوا بیانگرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش بۆ دوو هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تر خه‌ڵکی ساویلکه چوونه‌وه خوا ئێوه و ئێمه‌ش بگرێت.
عه‌لی مه‌ولود.هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست