ئەبوبەکر هەڵەدنی سیاسییەکی نا ڕۆشنبیرە
Friday, 10/12/2021, 20:11
ئاشکرایە کەسێکی گوتەبێژەو زانیاری هەیە لە ڕوداوە ناوەکیەکان ئەوجۆرەی ٣٠ ساڵە چەنەبازی لەسەردەکرێت و نەتواندراوە چاک بکرێ، لەنوسینەکەیدا دەرکەوت کە سیاسییەکی ناڕۆشنبیرەو پێویستیان بە پەروەردە هەیە!؟ چونکە نازانن ڕۆشنبیر کێیەو ئەرکی چییە!؟
مرۆڤی ڕۆشنبیر لەسوڕانەوەی فکریدایەو دەتوانێ بەجۆرێك بدوێ زییانی نەبێت بۆ مرۆڤایەتی، بەزوبانی تەنز کۆمەڵگە هوشیاردەکاتەوەو هەوڵدەدات هەڵەکان دوپات نەبنەوە" ڕۆشنبیر لە هەموو هەڵەیەك پەند وەردەگرێت، هەموو ئەم پەندانە دەكاتە ئەزموون و دەیبەخشێ" بەڕێز" مرۆڤی ڕۆشنبیر بەشێوەیەکی گشتگیر دەڕوانێتە دنیای مرۆڤەکان سەرەتای ڕۆشنگەری لە منداڵەکانەوە دەڕوانێ کە چۆن پەروەردە کراون کێن ئەوانەی پەروەردەیان دەکەن و ڕێڕەوی فێرگەکە ئاشکرادەکات" تا دەگات بە هەموو قۆناغەکانی تری ژیان و چاوی لەسەر دەسەڵات و بەڕێکارانی خوێندن و سیاسەت و حزبە" مرۆڤی ڕۆشنبیر خوێندنەوەی هەیە بۆژیانی هەموو بونەوەرەکان"
#شێرزاد_حەسەن گەنجینەی ڕۆشنبیرییە، خاوەنی وەڵامی سەدان پرسیاری پۆزەتیف و گەوهەرییە، بەتۆو ئەوانەی تێنەگەیشتون لە مامۆستا شێرزاد ناتوانن وەلامی گڤتوگۆیەکی چەند خولەکی بدەنەوە چونکە ئێوە ئەوەندە دەزانن بیستوتانە ڕۆشنبیرەو بەس"
بەڕێزتان لەبارەی کورتەیەکی قسەکانی مامۆستا شێرزاد کە لە ڤیدیۆیەکدا بڵاوکرایەوە نوسێنێکتان بڵاوکردەوە جگە لە توڕەیی شتێکیتر بەدیناکرێ" ئەی دەبێت بۆ دەیان پەرتوک و کۆنفرانس و کۆڕو چاوپێکەوتنە مێدیاییەکانی چیبڵێن؟ کە سەرلەبەری پەروەردەیە؟
بەڕێزتان وشەی ڕۆشنبیریی مامۆستا شێرزاتان بە دیدێک نوسیوە کەلە ڕۆشنبیری ئەو کەسایەتیە کەمکەنەوەو هەوڵی تێکشاندنتان داوە" ئەوەم لە بەڕێزتاندا نەدەبینی بەڵام ئاشکراتان کرد کە ئێوەش دژی بیروڕای ئازادن و ناخوازن هەموکەس بەئازادی بەدوێ" بەڵکو وەک نەیارانی ڕوشنبیران لە چاوەڕوانی پیاهەڵداندان خودەکان وەسف بکرێن، ئوستاد بەختیار عەلی لە نوسینێکیدا دەڵێت (ڕۆشنبیر پرسیارێکە هەرگیز وەڵامێکی تەواوی نییە. وەک چۆن پرسیاردەکەی" عاشق کێیە؟ یان ئیماندار کێیە) بەڕێز مرۆڤی ڕۆشنبیر کەسێکی دادگەرە کاتێک حوکمی نادادپەروەرانە بەسەر تاکدا دەدرێ و سزای ناشەرعی دەدرێ " یان کاتێک مامۆستایەکی خوێندنەگە یان ئاینیی خراپ پەروەردە دەکات" دێتە دەنگ و بەوجۆرە دەدوێ کە گوێگری بوون.
#فەرەیدون_کونجرینی
نەم ویست ئەمە بڵێم " بەڵام دەینوسم
باسێک لە کارەکانی خۆتان بکەن ئایە چیتان بۆ خەڵک کردوە جگە لەو موچە زەبەلاحەی وەری دەگری و پاشان خانەنشینیەکەت بۆ نەوەی نەوەکەت دەمێنێتەوە" ئەم دەسکەوتەش بە نزاو پاڕانەوە لە خەڵکی هەژار بەدیهاتوە" تا دەنگتان پێبدەن سەدان بەڵێنتاندا لە پەرلەماندا ببنە بەربەست و هیچتان پێنەکرا هیوای خەڵکتان خنکاندو خۆشتان لە باشتریین ژیاندان و ئەوانەی دەنگیان پێدان لەجێو ژیانی خۆیاندا ماونەتەوەو نەگۆڕاون"
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست