کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مێدیاو چەواشەکاریی ڕامیاریی

Tuesday, 14/04/2020, 8:48


کەسێک سەگێکی دەبێت، بەهۆی هەژاریەوە سەگەکەی بۆ بەخێوناکرێت و لە شەقامێکدا جێیدێڵێ و دەڕوا" پاش چاوەڕوانیەکی زۆر بەهۆی برسێتی یان سۆز بۆ خاوەنەکەی سەگەکە بەدەنگێکی بێزارکار بەردەوام دەی قورسکاند، گەنجێك دێت و چەند کاتژێرێک لەدووریەوە ڕادەوەستێ" ،خەڵك دێن و تێپەڕین و کەسێك بەدەم وەڕین و قورسکەی سەگەکەوە نەدەهاتن"
گەنجەکە لە خەڵکەکە تێگیشت کە نایانەوێ هاوکاری بکەن، ئیدی لە سەگەکە نزیک بویەوەو پێڵاوەکانی داکەنی و کەوتە پیاکێشان و لێدانی سەگەکە، بەردەوام لێیدەدا کۆمەڵێك خەڵك دەوریان گرت + کۆمەڵێکی تر هاتن وای لێهات شارخرۆشاو پۆلیس و فریاگوزاری گیانداران گەیشتنە جێگاکە " گەنجەکەیان دەسگیرکردو سەگەکەیان گەیاندە بەشی فریاگوزاری گیانداران و بەدواداچونێکی باشیان بۆکرد دەرکەوت کە سەگەکە ئازاردراوە" لە گەنجەکەیان پرسی بۆجی کەوتیتە لێدان و ئازاردانی " گوتی بۆماوەی نیوەڕۆژێك بەدیاریەوەبوم کەس بەدەنگ قورسکە قروسکی سەگەکەوە نەهات ئیتر منیش لێمدا تا بەدەنگیەوەبێن ، جونکە من بێلانەم وخاوەندارنیم تا سەگێك بگرمەخۆ و بەخێویکەم" وتم بەڵکو بەهۆی لێدانەکەوە سەگەکە ڕزگارکرێت و خاوەنە ڕاستەقینەکەکەی بدرۆزرێتەوە.
هەندێک لەو هەژارە بەناو هۆشیارو ڕۆشبیرانە لەمێدیاکانەوە ناڵەو هاواریاندێت باس لەوە دەکەن خوێندنی باڵای هەیەو عەرەبانچیە یان بێکارەو پارەی ڕۆژێکی پێنیە بەمە کاڵابونی خۆی ڕادەگەیەنێت" لێرەوە بە دوقۆناغدا تێدەپەڕێ!؟ مێدیا کاری خۆی بۆ دەکات و مێدیاکەی پێ چالاك دەکات. سەرمایەدارێکی حزبی دێت بەناوی مەدەنیەوە هاوکاری دەکات هەروەك لێدانی سەگەکە دەنگ دەداتەوەو لە سۆشیال مێدیا بڵاو دەکرێتەوە" ئیدی مێدیای حزب و بەرپرس بۆ بەکارهێنانی خۆیان دەیقۆزنەوەو مامەڵەیان پێوە دەکەن بەمەیش سەدان هاولاتیتر گەمژە دەبن" لە ئەنجامدا هاوڵاتیەکە بەبڕی موچەیەکی 100 هەزاری یان شتێکی تر رازی دەکرێت و چارەنوسی هاوڵاتیەکە ناگاتەوە بە ژیانی سەگەکەو مافی تەواوی بۆ ناگەڕێتەوەو سەروەرنابێت" هەمو ئەمانەو زۆریتر بێهەڵوێستی خەڵکە کۆمەڵگەیان ژێردەستەی حیزب کردوە لەکاتێکدا خۆیان خاوەن دەسەڵات و هێزن نەك بەرپرس و حزب، دڵنیابن دەسەڵاتی خەڵك زۆر لە دەسەلاتی حزب و حکومەت بەهێزترە.

چەندین ڕۆژنامەی ئەلکترۆنی و پێگەی فەیسبوک و سایت دروستکراون و چەواشەکاری ئەنجام دەدەن و خەڵکیان لە ڕۆژنامەنوسی سەربەخۆ دوورخستۆتەوە، هەریەکەو لۆگۆیەکی بۆ داناوەو پڕۆفیشناڵ کاری بۆدەکرێت و هاتونەتە بەردیەی خوێنەرو بینەر بەڵام ناپرسن و نەتان زانیوە ئایە ئەم مێدیایانە یان شۆشیال مێدیایانە کاربۆ کێ دەکەن و سەرچاوەیان لە کوێوە هاتوە!؟ مێدیاهەیە بەنوسینی ڕەخنەی توندو ڤیدیۆو دەنگ بەمێژوی پارتی و یەکێتیدا دەچنەوەو هەموو تاوان و خیانەتەکانیان هەڵدەماڵن بەجۆرێک لەنوسینەکانی ئێمەی ئازادیخواز و سەردەشت عوسمان و کاوە گەرمیانی و سۆرانی مامە حمە و هتد دەچن و توند ڕەخنەن.... بەڵام سزاو لێپرسینەوەیان لێ ناکرێ و جێگەی گومانە ئەگەر هاوڵاتیەکی ڕۆژنامەنوسی ئازادی ئەم جۆرە ڤیدیۆو لێدوان و نوسین و ڕیپۆرتاژانە ئەنجام بدات بێگومان دەڕفێندرێت و دەخرێتە زیندانەوە.

مێدیا بێ سەرچاوە پڕۆفیشناڵەکان بیروڕای ئازادیان قۆستۆتەوەو یاسا نایانگرێتەوەو ئاسایشی پارێزگاکان لێیان بێدەنگن !؟ لەسەر نوسینێکی ئاسایی کە قسەی هەر تاکێمانەو هاوڵاتی ئامانجێتی لە پێناو بەرژەوەندیەکانی خەڵک و مافی تاك بینوسێ وەك چۆن هێمن مامەند سزا دەدرێ لەسەر نوسینێکی چەند دێڕی، ئەم جۆرە مێدیایانە جێگەی گومانن دەبێت ڕۆشنبیران و نوسەرو ڕۆژنامەنوس بەدواداچونبکەن تا هەڵماڵدرێن لەناو واقعی ڕۆژنامەگەری ئازاددا نەمێنن و جودابکرێنەوە" ئەو مێدیایانەی ئاماژەم پێکرد سایت و پەیج و خودەکانیان دەیبەن بەڕێوە کەسانێکی دیارن کە لە رابوردودا فیلتەرکراون بەپەروەردەیەکی باشدا بەڵام لە ئێستادا لای من جێگەی گومانن و شکم کردوە کڕابن" ئەوکەسانەی لەو مێدیا کارتۆنیانە کاردەکەن لەناو خەڵکدان و خۆیان بە کەسی مەدەنی نیشانداوە بەڵام وانیەو ئەوانە حزبین و چەواشەکاری ئەنجام دەدەن.
چەند مێدیاو دەزگایەکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکراوەکانیان پێچەوانەیەو کاربۆ یەکێتی و پاراستنی پارتی دەکەن و بەدیوێکی تردا لەناو خەڵکدا خۆیان نیشان دەدەن" خۆفرۆشی لەکوردا نابڕێ بەمەش هەرێمی باشوری کوردستان هەمیشە پڕکێشەدەبێ بەهۆی پلانگێڕی پارتی و یەکێتی و ئەوجەواشەکاریانەی ئەنجامی دەدەن و کۆمەڵگەیان پێ پەرتکردوە، دڵیابن ئەوان جەنگی ناوخۆیان ڕانەگرتوە ئەوەی ئەنجامی دەدەن شەڕێکی خوێناوی هەمان شەڕی براکوژیە بە دەرونی و ئاراستەکان خەڵکی گرتۆتەوە.

با گرنگی بدەیین بەم بابەتە" من وەک خۆم گومانم لە چەند کەسێک هەیە و سالانێکە دەیان ناسم بەڵام تا ئێستا لە بەدواداچوندام و پێویستە ئەم جەواشەکاریە رابگریین. با هاوکاری یەک بین و جەواشەکاران بە خەڵک بناسێنین و دوریانخەینەوە لە کۆمەڵگە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە