ئەودرۆیەی ڕێکی خست بۆ بارزانی
Wednesday, 18/10/2017, 2:21
حیزبایەتی پارتی و یەکێتی " هاوشێوە چاشایەتی سەردەمی بەعس وایە ، خیانەت کردن لەخاك لە براو باوك و خزم و دۆست و دراوسێ دەکرێ ، درۆکردن بەدەم هەر یەکەوە بکرێ پشتڕاست ناکرێتەوەو ئەشمابیلا لەپێناو مانەوە لە دەسەلات و داهاتدا پێدا دەکێشرێ، دەم و پلی شێخ جەعفەر چۆن چۆنی تەتەڵە دەکات و پەشۆکاوە ، ئەو دەیهەوێ پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە پەردەپۆش بکات کە بارزانی فەرمانی پێکردوە بکشێنەوە ، ئەوانەی فەرماندەی باڵاو سەر بە سکرتاریەت و دەزگاکانی هەردو پارت خۆیان پاراست و هەڵهاتن ، کۆمەڵێ خەڵکی پێشمەرگەی هەژارو خاوەن منداڵ و کرێجی نیشینیان لەبەرەکاندا هێشتەوە تا داکۆکی بکەن و خۆیانی پێ دەربازکەن، هەروەك دەبیندرێت و دەبیسترێ لە زاری بریندارو کەسوکاری کوژراوەکان.
شێخ جەعفەر پلەی سەربازی یان هەر دەسەڵاتێکی هەبوبێت بەرزدەکرێتەوە بۆ پلەیەکی باشتر چونکە درۆیەکی بۆڕای گشتی گێڕایەوەو داکۆکی لە مەسعود بارزانی کرد تا شعوری وەك خۆی بمێنێتەوەو بەتاوانباری جەنگ هەرژمار نەکێرێ ، شێخ جەعفەر بۆ ڕای گشتی وتی من فەرمانم کردوە نەك بارزانی . لە یەکەم ڕۆژی کشانەوەیان لە کەرکوك لە مێدیای یەکێتی چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کراو وتی هەر بڕیارێکمان داوە بە ئاگاداری مەسعود بارزانی بووە ...!
دەبێت ئەوزانیاریانە زیاتر ڕونبکرێتەوە گەر لە هەرێمی کوردستان هێڵە پەیوەندیەکانی تەلەڤۆن لەدەستی کۆمپانیایی نیشتمانیدابوایە ئەوا تۆماری پەیوەندیەکە دەزاندراو ئاشکرا دەبوو نەکا بەوجۆرەی شیخ شەعفەر ڕۆژی یەکەمی کشانەوە زانیاری تەواوی نەداو بەکورتی کۆتایی بە پەیوەندیە تەلەڤزیۆنیەکەهێناو وتی ئەوان هێزی زۆریان هێناوە نامانەوێت کوڕی کەس بەکوشتبدەین ئەوەشی دوپات کردەوە هەر بڕیارێکمان داوە بە ئاگاداری مەسعود بارزانی بووە ...!. ئەمڕۆ کە ڕۆژی دوای داگیرکردن و بەدەستەوەدانی کەرکوکە ئەوڕاستیە دەشارێتەوە کە بەفەرمانی بارزانی نەکشاوەتەوە خۆی پێ تاوانبار دەکات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست