کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەعدون شەریف خاوەنی 5 منداڵە، لە پایتەختی هەرێمی کوردستان کوژرا

Friday, 05/05/2017, 7:04


ماوەی پتر لە مانگێکە تیرۆر کراوەو ئاسایش و پۆلیسی هەولــێر هیچ بەڵگەیەکیان لەبەردەست نیەو بێدەنگیان لێ کردوە " ئەوەی ئەنجام دەدرێ لە شاری هەولێر کاری یەکەم جار نیەو دوپات کردنەوەی بەردەوام دەبێت " هەتا شاری هەولێر لەژێر ڕکێفی مافیاو دەسەلاتی حیزبدابێت بەردەوام خەڵك دەکوژێ و ناشبێت باسی لێوەبکرێ " ئایا بکوژی هاوڵاتیانی شاری هەولێر لە ئەستۆی کێدایەو چۆن دەکرێ چارەسەر یان ئەم کردارە بەدڕەوشتیەی بۆتەنەریت ڕاگیرێ؟ پۆلیسی هەولێر خانەوادەی تیرۆرکراو دڵنیا دەکەنەوە کە بکوژەکە دیارنیەو هیچ بەڵگەیەك لەبەر دەستدانیە" ئەمدیاردە بۆتە نەریت لە هەرێمی کوردستاندا و حەق کەوتۆتە ژێر باری ناحەق.
پۆلیسی هەولێر داوای لە کەسوکاری کوژراو سەعدون شەریف کردوە , هەربەڵگەیەکتان هەیە بۆمان بێنن بەدوادا چون دەکەین و هەوڵی دۆزینەوەی بکوژەکە دەدەین
بەپێی ئەو یاسایەی لەبەردەستدایەو ئەنجام نادرێ , کەسێك بکوژرێ و هۆکاری کوشتنەکەی نەزاندرێ و خاوەنی کوژراوەکە بەڵگەو شک یان لەکەس نەبێت " دەبێت پۆلیس بەداچونەکانی چڕتربکاتەوەو بەردەوام لەلێکۆڵینەوەدابێت" بەڵام پۆلیسی هەولێر لەچاوەڕوانی کەسوکاری تیرۆرکراودایە تا بەڵگەو شکك پەیدابکەن "یان بکوژ خۆی ڕادەستی پۆلیس بکات " ئەمە دو ڕێگا چارەی پۆلیسی هەولێرە "
خانەوادەی سەعدون شەریف و تیرۆرکراوەکانی شاری هەولێرو ژێر دەسەڵاتی بنەماڵەو مافیا دڵنیابن لەوەی لەهەرچ شوێنێکی دنیا هاولاتی تیرۆر بکرێ و بکوژەکەی نەزاندرێ ! دەستی ڕەشی دەسەلات و حیزب و گروپێکی تێدایە بەرپرسیاری تیرۆرکردنی هاولاتیان لە ئەستۆی ئێوەدایە "
لایەنی دەسەڵاتدار بۆ مەرامی خۆیان سەدان سیناریۆیان ئەنجامداوە و ئاشکرایە لای هەموان کێن ئەوانەی تیرۆردەکرێن " بەهۆی بێدەنگی لەو ناحەقیەیی ئەنجام دەدرێت بەترس و تۆقاندن و هەڕەشە خەڵک سڵدەکاتەوە کاریگەری ئەم ترسەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕابوردو گێڕانەوەی چیرۆک و بەسەرهاتەکانی سەردەمی بەعس کە ئێستا هەمان دەسەڵات و سیستەمی حوکمڕانی دوپات بۆتەوە"

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە