کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوشێوەکان

Saturday, 24/12/2016, 8:24


لە ساڵی 1933 بۆ یەکەمینجار ئادۆلف هیتلەر بانگێشتکرا بۆ ناو پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوەی 45خولەك لەنێو ڕاجیاوازەکاندا بوو " لەکۆتایدا سەرۆکی پەرلەمانی وڵات پرسی لە هیتلەر ڕاوبۆچون بیروڕاتان چیە لەوەی ئامادەبون لە ناو تەلاری پەرلەمان " ئادۆلف هەڵستایە سەر پاو ڕۆیشت بەرەو ڕوی سەرۆکی پەرلەمان و داوای لێکرد کەلەسەر کورسیەکەی هەستێت " هیتلەر چوە جێگایەکەیی و دانیشت لەوێوە پەنجەی درێژکردو وتی منم خاوەنی بڕیارو فەرمان دەکەم کەس بۆی نیە بڕیار لەسەر هەرشتێك بدات " وتی بچنەوە ماڵەوە ئەوەی جەنگاوەری دەکات دەتوانێ لەپەیوەندیدابێت لەم ڕۆژەوە بە دوا (٣٠ی ١ی ١٩٣٣) ھیتلێر دەستی کرد بە دامەزراندنی ڕژیمێکی تۆتالیتێر،" لە بەهاری 1933 پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەکخرا تا دۆڕان و شکستی جەنگی ئەڵمانیا و هیتلەر"
لە ساڵی 2015 هاوشێوەی ئەم ڕەفتارە دوپاتبوەوە و 12ی ئۆکتۆبەر ڕێگیری کرا لە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی باشوری کوردستان" بە بڕیاری لایەنێک
لە ساڵی 2016 ئەردۆغان بەبڕیاری تاكڕەوی و لادانی لە یاسایی دەسەڵاتەکەی 70 پەرلەمانی ئاگادارکردەوە بچنە مالەوە تا خۆی بانگێشتیان دەکاتەوە " لە هەما ساڵدا بەبڕیارێکی پلانداڕێژراو سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان هه‌ده‌په‌یه‌ و هاوەڵەکانی دەستگیرکران"
سیاسەتی حیزبی تاك ڕەو" لە هەرێمی کوردستاندا وای کردوە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری سەرهەڵدات " بەنمونە لە ئەڵمانیا نازیەکان باوەڕیان بە فرە حیزبی و دیموکراسی نەبو "" بڕوایان وابوو هەر وڵاتێك بەدیموکراسی بوو واتا وڵاتێکی بێهێزو شکستخواردو دەبێت فەرمانەکانی وڵات بەهۆی ڕای جیاوازەوە ئامانجی ناپێکێت " ئەمجۆرە بیرکردنەوە هەڵەتێگەیشتن و بۆنپێوەکردنە لە دیکتاتۆرەکانی ڕابوردو
هێشتنەوەی ئەم قۆناغە چەقبەستوەی خەڵکی هەرێمی تێدایەو ترس و تۆقاندنە لە ژێردەستەیی و هەلی خەباتیان لەدەست نەدەن " جا ئەم دانبەخۆداگرتنە ئەنجامدانی ڕاپەڕین دژبەسیستەمی تاکڕەویە نەبونی دەوڵەتە" ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بونی ئێمە لە هەرێمێکدا دەنا دەوڵەتێکی سەربەخۆ بوینایە دەمانتوانی چارەی حوکمی تاکڕەوی بکەین " جا ئەوەی لە هەرێمی کوردستان بونی هەیە نەك هاولاتیان بەڵکو لایەنە سیاسیەکان بونەتە هۆکاری شکست و دروست نەبونی سیستەمێکی نادیموکراسی
تێگەیشتن و هێشتنەوەی ئەم قۆناغە چەقبەستوە دەگەڕێتەوە بۆ بونی ئێمە لە هەرێمێکدا دەنا دەوڵەتێکی سەربەخۆ بوینایە دەمانتوانی چارەی حوکمی تاکڕەوی بکەین " ئیتر بەختی ئەوان وایە"

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە