کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


31ی ئاب بۆنەیەکی نیشتمانیە

Wednesday, 31/08/2016, 9:53


باپێکەوە لەم یادە نیشتمانی و نەتەوایەتیە بەشداربین چونکە 31 ئاب یادێکی کارەسات بارە. دەبا هاوشێوە هەڵەبجەو ئەنفال و خاپورکردنی 5000 گوند یادبکرێتەوە. پێشنیار بکرێت هەفتەی کۆتایی مانگی ئاب ی هەموساڵیک بکرێتە پشوی فەرمی لە هەرێمی کوردستان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان له‌ساڵێکدا ده‌یان بۆنه‌ی نیشتمانی و که‌سایه‌تی ده‌که‌نه‌ موڵکی خۆیان و له‌سه‌ر ده‌رماڵه‌ی هاوڵاتیان شانازی پێوه‌ده‌که‌ن ، 31 ئاب به‌هه‌زاران شۆڕشگێڕو پێشمه‌رگه‌ی گیانفیدای تێدابۆته‌ قوربانی به‌هاوشێوه‌ی ساڵه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس . کوژراو بێسه‌رو شوێنکردن و که‌م ئه‌ندام و زیانی زۆری لێکه‌وتۆته‌وه‌ .
ئێمە هەموو ڕۆژێک لەبەردەوامی شەڕی ناوخۆداین ، نارێکی شەقامەکان و نەخۆشخانەو جیهانی گەندەڵی ، کەبۆتە بنیادنانی قەیرانی کۆمەڵایەتی ‘ ڕۆژ نییە بەدەیان خەڵکی ئەم وڵاتە ڕووەو مەرگ نەبات .. ئەم میحنەتەی ئەمڕۆ لەکۆمەڵگەکەماندا ڕوودەدات و هەر ڕۆژەی بەجۆرێک وێنەی چەندین کوژراو دەبینین ئۆباڵەکەی لەئەستۆی دەسەڵاتەو بیرکردنەوەو بێ موبالاتی ئەوانە هۆکارە بۆی .. شەڕێک دوێنێ بەماتۆڕی حیزب سەدان گەنجی ئەم وڵاتەی دەبرد بۆ مەرگ ، ئەمڕۆ بەجۆرێکی تر ؛ کەواتە تاسەرانی شەڕی براکوژی بوونیان هەبێت لەدەسەلاتدا مەرگ هەموو ڕۆژێک بەردەرگای ماڵمان دەگرێت و بەکۆمەڵ لاوانمان لەناو دەبات و چرکە ساتەکانی شەڕی ناوخۆ کاتژمێرەکانی مەرگی لاوان دەژمێرێت.
له‌ئێستای حکومڕانی هه‌رێمی کوردستاندا به‌په‌رۆشه‌وه‌ یادی هه‌موو ئه‌و بۆنه‌ نیشتمانی و زیانلێکه‌وتنانه‌ ده‌کرێته‌وه‌ که‌ له‌سه‌رده‌مانكی ڕابوردوودا به‌سه‌ر هاونیشتمانیدا هاتووه‌" ٣١ئاب و شه‌ڕی ناوخۆ ده‌تواندرێت به‌به‌شێکی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی له‌سه‌رده‌مانی به‌عس و ڕابوردووی دیکتاتۆره‌کاندا ڕویانداوه ئاماژەبکرێت و ‌ بۆنەیان بۆ بکرێته‌ ڕۆژێکی تایبەت لە ساڵێکدا .
ده‌بێت هاوڵاتیان فشاری بەکۆمه‌ڵ بخەنه‌سه‌ر کۆمەڵی مەدەنی ڕێکخراوە ناحکومیەکان ، تا ٣١ ئاب وەک هەرڕۆژێکی رەشتی تر ، کەبەسەر گەلەکەماندا هاتووە بەفەڕمی بکرێت و یادی بکرێتەوە ..
ئێمه‌ش هه‌موو کاره‌سات و بۆنه‌دڵته‌زێنه‌کان یادده‌که‌ینه‌وه‌ سه‌ری نه‌وازش داده‌نه‌وێنین بۆسه‌رجه‌م شه‌هیدانی شه‌ڕی ناوخۆ دادەنەوێنین و به‌ژدارین له‌خه‌می که‌سوکارو هاوڕێ و دۆستانی شه‌هیدەکان ی بە 31 ئابیشەوە .. دەبێت تاوانەکان هاوسەنگ بکرێن و بکوژانی مرۆڤی کورد ” لەهەر پلەو پایەو لێپرسراویەکدا بێت سزای خۆی وەربگرێت ..
  که‌سوکاری قوربانیان ؟ ببینن تاچه‌ند ئه‌م کاره‌ نامرۆڤانه‌یە له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندابووه بۆزیاتر ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانە ده‌ستان خه‌نه‌ ناوده‌ستی یه‌ك تا تاوانباران به‌سزای خۆیان بگه‌ن .
له‌31 ی ئابدا پارتی سه‌رکه‌وتنی شه‌ڕی براکوژی به‌ده‌ستهێناو له‌ماڵه‌کانیاندا ئاهه‌نگ و خواردنه‌وه‌و خۆشیان به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی پارته‌که‌یان به‌پاڵپشتی به‌عس گێڕا .. له‌31 ئابداجگه‌ له‌زیانی گیانی هاوڵاتیان سه‌رجه‌م کارگه‌کانیان به‌تاڵان برد و پاشان به‌داهاتی هاوڵاتیان و سامانی نیشتمانی هاوکاری مادیی و سه‌ربازیان‌ بەبه‌عس بەخشی .
هەرێمێکی تەواو نادیموکراس و حکومەتێکی پرۆفیشیناڵ لەڕوانگەی دزی و تالانی. ئەمەی ئێستا دەگوزەرێت درێژەدان و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کولاندنەوەی برینەکانەو ئامانجی خراپی لەدوایە . بەڵام بۆ رێگیری لە دوبارەبونەوەی دەبێت هەمو ساڵیک لە ناوەڕاستی وەرزی هاویندا یادی ئەم تاوانە بکرێتەوە
هەموو ساڵێك ئەم یادە بەرز ڕادەگرم کە قوربانی دانی زۆری تێدابوو خەڵکی مەدەنی و پێشمەرگەی تێکۆشەری تێدا فرودراو بەکوشتــدرا بۆ بەرژەوەندی حیزبی و ململانێکان لەسەر سەروەت و سامانی نیشتمان    هاوشێوە ئەم خوەی ئێستا گرتویانەو بەردەوامن لە تالانی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە