کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناچارن هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ هه‌ڵ بوه‌شێننه‌وه‌

Sunday, 22/05/2011, 12:00





‌‌
هه‌مو ئه‌و ڕاده‌ربڕینانه‌ی که‌وا بۆ ماوه‌یه‌کی کورته‌ ئازاده‌له‌هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان سه‌ریان هه‌ڵ داوه‌، پێش ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌زۆرو زیاتر له‌ئێستا ده‌می ئازادی گیرابو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ، بونی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان ئاینده‌ی ئازادیوو سه‌ربه‌خۆی کۆمه‌ڵ به‌ئامانج دێنێت ،ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ئازادی ڕاده‌ربڕینی کرده‌دیاریه‌ك بۆ جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی کوردستان و بنه‌بڕکردنی گه‌نده‌ڵی وه‌کۆتایی هێنان به‌ڕه‌گی به‌عسی گه‌رێتی له‌کۆمه‌ڵگای کوردیدا که‌وا ئه‌م ڕه‌گه‌له‌ناخی کورد کوژانی هه‌رێمه‌که‌وه‌بۆیان مابوه‌وه که‌وا به‌عسی ‌گه‌ریه‌تی له‌مۆخیاندا چه‌قی بوو ، له‌ڕابوردودا لێدان و سه‌رکوت کردنی به‌عس مان قبوڵ کرد چونکا بێ خاوه‌ن بوین و که‌س نه‌بوو پاڵ پشتمان بێت . به‌ڵام ئه‌م ڕۆ خۆمان خاوه‌نی خۆمانین تاکی کورد بۆ مافه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی بێ ده‌نگ نابێت بێده‌نگ بونمان له‌مافه‌نه‌ته‌وه‌یه‌تیه‌کانمان بێ ده‌نگ بونه‌له‌ئامانجه‌نیشتمانیه‌کانمان ‌، تێ ده‌کۆشین بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یاسا و بنه‌بڕ کردنی گه‌نده‌ڵی .‌
به‌یایکۆت کردنی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ئاشتی ئارامی ژیانه‌وه‌له‌هه‌رێمی کوردستان دروست ده‌بێته‌وه‌. بایکۆت دژه‌ووشه‌ی مانه‌وه‌ی حوکم ڕانیه‌بۆ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ . ئه‌م ووشه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئازادی خوازن بڕیاری له‌سه‌ردراوه‌ ئه‌وئازادی خوازنه‌که‌سانێکن که‌داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاکی هاوڵاتی ده‌که‌ن و نوێترین کاری سیسته‌میان تیادایه‌‌ له‌ڕوی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت واته‌ژیانه‌وه‌ی نوێ ، ده‌سه‌ڵات دارانی یه‌کێتی هێزیان هێناوه‌بۆئه‌وه‌ی باوکۆت ئاراسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌نه‌کرێت و ئه‌م پلانه‌ مرۆڤانه‌ ئامانجی خۆی نه‌پێکێت
له‌کاتێکدا که ‌ده‌ست به‌گیرفانه‌کانیا بکات هه‌ژارێك له‌هه‌مان کاتدا هیچی تیانه‌بێت ده‌ست بۆ که‌سانێك ده‌گرێته‌وه‌که‌متمانه‌ی پێ بکات ، به‌ڵام له‌م متمانه‌یه‌دا جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌کێتیه‌که‌ی ئێستای هه‌ره‌س پێ هێناو له‌ناو دوو قه‌یران و گره‌ودایه‌.
ئه‌وان باش بیریان کردۆته‌وه‌ ! له‌وه‌ی که‌به‌ناو ڕۆشنبیرانیان له‌میدیاکانیانه‌وه‌باس له‌وه‌ده‌که‌نه‌وه‌که‌بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان خه‌بات ده‌کات بۆ به‌دی هێنانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و ئه‌رکه‌نیشتمانیه‌بگرێته‌ئه‌ستۆی خۆی به‌ڵێ هه‌تا دوێ نێ له‌میدیاکانیانه‌وه‌ئه‌مانه‌یان ده‌وتوه‌ئێستا جلال تاڵه‌بانی بۆته‌گوێ ڕایه‌ڵی که‌سانێك که‌ئه‌و که‌سانه‌به‌مادی ڕاپێچی مێدیاکانیان ده‌کرێت بۆ به‌رژه‌وندی خۆیی خۆیان نه‌ك بۆ مه‌رامی جه‌ماوه‌ری کوردستان هه‌ربۆیه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌مڕۆی خۆی دووپاتی کرده‌وه‌ گۆڕان بۆ کورسی ده‌سه‌ڵات کارده‌کات ئه‌مه‌لێره‌دا گه‌ر بکرێته‌پرسیارێك وه‌ڵامه‌که‌ی ده‌درێته‌ ده‌ست خۆپشانده‌ران ئه‌وان ترسی له‌ده‌ست چونی کورسیان هه‌یه‌بۆیه‌باس له‌وه‌ده‌که‌ن که‌گۆڕان بۆده‌سه‌ڵات تێ ده‌کۆشێ .
بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان ئاینه‌ده‌ی سیاسی خۆی که‌ کاری بۆده‌کات ده‌سه‌ڵاته‌!! وه‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌سیسته‌مێکی له‌ئاینده‌دایه‌که‌هه‌ڵ سوڕان و کارپێکردنی ده‌خاته‌ده‌ستی که‌سانێك که‌ڕۆشن بیرن و توانای ڕه‌وش باش کردن و بونی به‌خ تی ئاسوده‌یی بۆ دانیشتوانی هه‌رێمه‌که‌ بگه‌ڕێن وه‌ ، به‌ڵێ گۆڕان بۆ ده‌سه‌ڵات کارده‌کات چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی له‌سه‌رجه‌م داخوازیه‌کانی خۆپشانده‌ران و جه‌ماوه‌ری کوردستاندا هاتوه‌.
یه‌کێتیئ نیشتمانی هه‌ره‌سی هێناوه‌وه‌تا ئه‌م ڕۆ که‌که‌سانێك له‌سایه‌ی ماونه‌ته‌وه‌له‌به‌ر دوهۆی گرنگه‌ یه‌که‌میان که‌سانێك له‌ناویه‌کێتیدان توانای خۆجێ کردنه‌وه‌یان نیه‌له‌ناو هیچ پارتولایه‌نێکی تر جگه‌له‌یه‌کێتی . دوه‌م که‌سانێك له‌ناو یه‌کێتیدا ماونه‌ته‌وه‌بۆزیاتر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی چونکا ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌یی که‌له‌ناو یه‌کێتیدا ده‌کرێت ناتواندرێت به‌گونده‌ی له‌ناو هیچ لایه‌نێکدا بکرێت .
وه‌بیر خسته‌وه‌یه‌ك یه‌کێتی و پارتی دوای شه‌ڕێکی خوێناوی که‌ئاکامه‌که‌ی پارتی گره‌وی خۆی برده‌وه‌له‌یه‌کێتی و توانی زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بڕیارو داواکاریانه‌ی یه‌کێتی که‌هه‌یبوو ، شه‌ڕی ناوخۆ له‌به‌رامبه‌ردا دۆڕاندن بۆ یه‌کێتی مایه‌وه‌له‌ڕوی سه‌ربازی و سیاسیدا وه‌له‌ڕوی جه‌ماوه‌ره‌وه‌هه‌ردولایان سه‌رشۆڕی شه‌هیدانی شه‌ڕی ناو خۆبوون له‌ئاست که‌سوکاری شه‌هیدان که‌وا تائێستاش لێ بوردنی یه‌کجاریان نیه‌و بێ سه‌روشوێنه‌کان که‌له‌لایه‌ن هه‌ردو حیزب ئه‌نفال کراون و ئومێدی ژیانیان نیه‌و ته‌رمه‌کانیان نادیارن. لێره‌دا به‌دۆڕاوترین شۆڕش گێر ناوده‌برێن له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری هه‌رێمه‌که‌وه‌. ئه‌م دو سه‌رمایه‌داره‌ی که‌وا دوای شه‌ڕی ناوخۆ ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند مه‌رجێك که‌مه‌رجه‌کان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ده‌رده‌چون و یه‌کێتیش پێیان ڕازیبو به‌مه‌رجه‌کان له‌ساڵی 1998 ڕێکه‌وتنیان ئه‌نجام دا له‌ساڵی 2000دا وه‌فدێك له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه‌ملکه‌چی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ پارتی ئه‌م وه‌فده‌ڕاسته‌و خۆ چونیان نه‌بو بۆ سه‌ڵاحه‌دین به‌ڵکو دوای کۆبونه‌وه‌یه‌کیان له‌شه‌قڵاوه‌ئینجا پارتی بڕیاری دا که‌بێن مه‌سعود به‌رزانی ببینن بڕیاری ڕێکه‌وتنی یه‌کجاری درا له‌ 2003دا ئیمزایان له‌سه‌رکرد وه‌تا ئێستا دوای ئیمزاکردنیان بۆماوه‌ی هه‌شت ساڵه‌نه‌یان توانیوه‌سه‌رجه‌م ئیراده‌ی ئیداره‌کانیان یه‌ك بخه‌نه‌وه‌ ئینجا چۆن ده‌توانن داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ری ئێستا که‌وا له‌ئاستێکدا وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌و جێ به‌جێی بکه‌ن ئێمه‌ده‌بێت گروپێك پێك بهێنین به‌ناوی گروپی ڕاماڵین چۆن له‌کاتێکدا له‌ شتێکی بێ سود بێزار ده‌بین و زۆر به‌زوی له‌خۆمانی دورده‌خه‌ینه‌وه‌ده‌بێت له‌مانه‌ش قۆڵیان لێ هه‌لماڵین وه‌لایان خه‌ین تاڕۆژی دادگای نیشتمانی.
خوێنه‌ری به‌ڕێز من لێره‌دا هۆش به‌بیر کاروفه‌رمانی لایه‌نێك ده‌هێنمه‌وه‌که‌دارێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌هه‌ردوسه‌ره‌که‌ی گه‌نده‌ڵه‌ له‌ڕابوردوی شاخ مه‌پرسنه‌وه‌چونکا ئه‌وانی شاخی ڕابوردوو هه‌مویان نه‌ماون گه‌ر بما نایه‌ وه‌ك زیندوه‌کان کاری خه‌باتی شاریان ئه‌نجام ده‌دا........ پارتی دیموکراتی کوردستان خه‌بات ده‌کات بۆ به‌دی هێنانی ئامانجه‌خۆییه‌کان یه‌کێتی نیشتمانی کارده‌کات بۆ به‌دی هێنانی نازناوێك که‌ئه‌ویش لاساییه‌كی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌.
گه‌رلێره‌دا باس له‌شه‌ڕی ناوخۆ بکه‌ین له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ واتاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان ناگرێته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان ، چونکا له‌شه‌ڕی په‌که‌که‌دا سێ هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی کرده‌قوربانی بۆ تورکی کورد خوێن مژ ، به‌ڵێ پارتی له‌شه‌ڕی نێوان خۆییو په‌که‌کدا 300 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی دابه‌کوشت ، لێره‌دا ئه‌مانه‌له‌بیر ناکرێن بۆ کاتی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌هه‌روه‌ها له‌م کاته‌دا که‌پارتی هیچ یارمه‌تیه‌کی سه‌ربازی و مادی پێ نه‌گه‌یشت له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ که‌ئه‌و ئامانجی خه‌باتی له‌کوردستاندا مادی بووه‌ په‌نای بۆ یه‌کێتی هێناو داوای لێکرد که‌هاوکاری بکات گه‌ر ئه‌مه‌نه‌که‌ن ئیبرایم خه‌لیل داده‌خرێت و کاروباری بازرگانیان ده‌وه‌ستێت وه‌یه‌کێتیش له‌لایه‌کی تره‌وه‌ کورد کوژی ده‌ست پێ کردبوو له‌مه‌ڕ ڕێگاخۆش کردنی له‌گه‌ڵ ئێران ، ده‌ستی کربو به‌کوشتن و ڕفاندنی شۆڕش گێڕانی کوردستانیانی ئێران ئه‌مه‌ی که‌یه‌کێتی نیشتمانی ده‌یکرد به‌هه‌مان ڕه‌فتاری کورد خۆفرۆشه‌کانی سه‌ربه‌به‌عس ده‌یان کرد که‌شوان یان کرێکارێك ‌له‌باوه‌شی خاووخێزانی زویه‌کی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ی ویست بچێته‌سه‌رکاره‌که‌ی ڕاپێچی داموو ده‌زگاکانی به‌عسیان ده‌کرد بۆ مه‌رامی خۆیان یان کچ فرۆشتن و شه‌ره‌ف فرۆشتنی خۆیان بۆ بونی ناودانه‌وه‌و له‌جێی کارێکی باشیان داده‌نا ئه‌مانه‌کارو چالاکیه‌کانی یه‌کێتیو پارتین بۆ دوژمنیان کردوه‌له‌کاتی ده‌سه‌ڵاتیان له‌هه‌رێمی کوردستان.
دوای دۆڕانی یه‌کێتی و تورکیا و پارتی له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕی په‌که‌که ، دیبلۆماسه‌کانی یه‌کێتی وتیان پارتی هێزێکی زۆری له‌ده‌ست داوه‌با له‌ڕانیه‌و پشده‌ره‌وه‌ده‌ست بکه‌ین به‌ پلال دانان بۆ ڕاماڵینی پارتی له‌هه‌رێمی کوردستان هه‌مان پلان ئامانجی نه‌پێکا بۆ یه‌کێتی پلانی یه‌که‌می ئه‌وه‌‌بو تا 300 پێشمه‌رگه‌ی له‌ده‌ست نه‌دا یه‌کێتی به‌هانای پارتیه‌وه‌نه‌چوو لێره‌دا ڕه‌چاو ده‌کرێت به‌دوو به‌ره‌گی نێوانیان که‌داخێکی زۆرگرانه‌له‌نێوان جه‌لال تاڵه‌بانیو مه‌سعودی کوڕی بارزانی پێشوو. چونکا خۆشیان نازانن چۆن لایه‌کیان هه‌ره‌س پێ بێنێت .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە