کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ بایکۆت کراوه‌.

Tuesday, 03/05/2011, 12:00


ده‌سه‌ڵات داران له‌جیاتی دووپات کردنه‌وه‌ی به‌یان نامه‌که‌یان که‌ له‌ به‌رواری 2011.04.26 که‌ دوپات کرایه‌وه‌ ده‌بوایه‌ یاداشتێکیان هه‌بوایه‌ بۆ جه‌ماوه‌ر ، ئه‌و یاداشته‌ له‌سێ بڕگه‌ پێك بهاتایه‌ واته‌ .
1. یه‌ك .. سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی په‌رله‌مان بدرێته‌ ئه‌نجومه‌نێکی بێ لایه‌نه‌ تا ‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ده‌ستور
2. دوو.. سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم هه‌موو کاروباره‌کانی ڕاگرێت و خاوه‌نی نه‌بێت تا ئاینده‌ی په‌رله‌مانی نوێ
3. سێ .. سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست له‌کار بکشێنێته‌وه‌و ئه‌نجوه‌مه‌نی په‌رله‌مان نوێنه‌رێکی بۆ هه‌ڵ بژێرێ
ده‌سه‌ڵات داران ئه‌خلاقی سیاسیان دۆڕاندوه‌و هێزی جه‌ماوه‌ریان له‌مشت ده‌ر چوه‌ ، به‌پێی ئه‌م دوپات کردنه‌وه‌یه‌بێت خاوه‌نی به‌یان نامه‌که‌ ده‌یانه‌وێت ئۆپۆسیزیۆن هه‌ڵ خه‌ڵه‌تێنن و مافی شه‌هیدان و خۆپشانده‌ران له‌ گۆڕ بنێت هه‌روه‌کو ڕابوردووه‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌یان ، ئه‌وان توانای کارباشیان نه‌ماوه‌ ، توانای جێ بونه‌وه‌ی زیاتریان نه‌ماوه‌ له‌ناو کۆمه‌ڵی کوردیدا ، خۆپشانده‌ران له‌گه‌ڵ عاقڵیه‌تی کۆندا دانوسان ناکات بۆ به‌ره‌وباش بونی ڕه‌وشه‌که‌ بارودۆخه‌که‌ له‌کاتێکدا ڕووه‌و باشی ده‌ڕوات که‌ ده‌سه‌ڵات داران سه‌رجه‌م داواکاریه‌کان جێ به‌جێ بکات .
هه‌رکه‌سێ هه‌رنوسه‌رێک هه‌رشاعیرو هونه‌رمه‌ندێك له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات پشت له‌ جه‌ماوه‌ربکات هه‌روه‌کو له‌میدیاکانه‌وه‌ درۆی قێزه‌وه‌بو دوای ماف خوراوان ده‌که‌ن ئاینده‌یان له‌ئاینده‌ی گه‌نده‌ڵ کاران و سه‌رکرده‌کان باشترنابێت ، ڕووڕه‌شی بۆ ناحه‌زانی ئازادی ڕاده‌ربڕین و بنه‌بڕ که‌ری گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمه‌که‌دا !
ده‌سه‌ڵات داران ڕه‌مزی قاره‌مانێتیان شێوێندراوه‌ ئه‌و وشه‌یه‌ لای هه‌مولایه‌ك ڕونه‌ ئاشکرایه‌ ، به‌سه‌رکوت کردن و تاڵان کردنی وڵات ، کاری مرۆڤانه‌ی ئه‌وان ده‌بوایه‌ مافی تاکیان زیندوکردبایه‌ته‌وه‌ . ئه‌وان مافی تاکیان له‌خاچ داوه‌ و له‌گۆڕیان ناوه‌ هه‌ر خۆپشانده‌رێك که‌داوای چاك سازی و مافی تاک ده‌کات که‌ زیندوبێته‌وه‌ ناترسێت له‌لێدان و دڵه‌ ڕاوکێ .
ده‌سه‌ڵات داران دژی بزودنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕانن له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵ دانی ئازادی ڕاده‌ربڕین و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی تاك و بنه‌ بڕکردنی گه‌نده‌ڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کردارو ڕه‌فتارو خه‌باتی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌
بونی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان ئاینده‌ی ئازادیوو سه‌ربه‌خۆی کۆمه‌ڵ به‌ئامانج دێنێت. ئازادی ڕاده‌ربڕینی کرده‌ دیاریه‌ك بۆ جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی کوردستان و بنه‌ بڕکردنی گه‌نده‌ڵی وه‌ کۆتایی هێنان به‌ ڕه‌گی به‌عسی گه‌رێتی له‌کۆمه‌ڵگای کوردیدا که‌وا ئه‌م ڕه‌گه‌ له‌ناخی کورد کوژانی هه‌رێمه‌که‌وه‌ بۆیان مابوه‌وه‌ ، که‌وا به‌عسی ‌گه‌ریه‌تی له‌مۆخیاندا چه‌قی بوو. له‌ڕابوردودا لێدان و سه‌رکوت کردنی به‌عس مان قبوڵ کرد چونکا بێ خاوه‌ن بوین...
پێك هێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان گه‌نجانێکی به‌رهه‌م هێناوه‌ که‌ ئه‌زمونێکی نوێ به‌ده‌ست دێنن وه‌ هه‌تا ئێستا له‌ مێژوی کوردا سه‌ری هه‌ڵ نه‌داوه‌ . سیسته‌م به‌ری بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان ئه‌و لاوانه‌ن که‌وا له‌ دوای ڕاپه‌ڕینه‌مه‌زنه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان چاویان به‌دنیا هه‌ڵ هێناوه‌و توانیویانه‌ بنچینه‌ی کوردایه‌تی ڕه‌چاوبکه‌ن و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی تاکی کورد له‌مه‌یدانی کوردستاندا په‌روه‌رده‌بکات. بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان که‌وا زۆر به‌ووردی به‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی نوێدا دامه‌زراوه‌و ئاینده‌ی گه‌یشتنه‌ به‌ لوتکه‌ی ئاشتی ئارامی سه‌ربه‌خۆی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌ دابڕاوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان وه‌ بونی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌م هه‌رێمه‌ی ئێستادا .
شێخ جه‌عفه‌ری خاوه‌ن هێزی ده‌سه‌ڵات زۆر دڵنیابوو که‌ سه‌رۆکی هه‌رێم و جه‌لال تاڵه‌بانی گوێیان له‌ قسه‌کانێتی بۆیه‌ ووشه‌کانی په‌رله‌مانی دوپات نه‌کرده‌وه‌ واته‌ چاوسورکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌ که‌ به‌ تایبه‌ت مه‌ندی باسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکات له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ووتی برای منه‌ وه‌ به‌ ڕێزوه‌ باسی له‌ گرته‌که‌و بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕانی ده‌کرد، شێخ شه‌عفه‌ری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئه‌و ناپاکیه‌یی کردویه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ دانیشتوانی سلێمانی و ده‌ورو به‌ریی سه‌پاندی به‌ سه‌ر سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ووتی بڕیاری سه‌رۆکی یکومه‌ته به‌ڵم تائێستا له‌ هیچ ڕۆژنامه‌یه‌یه‌ک و میدیایه‌کی مه‌ده‌نی بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌ که‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت ئه‌م بڕیاره‌ی دابێت ، شێخ جه‌عفه‌ر‌ ڕه‌مزی کوردپه‌روه‌ری له‌خۆی دور خسته‌وه‌و دژی ئازادی بیروڕایه‌ وه‌ئاینده‌ی ئه‌م به‌رپرسه‌ له‌ئاست جه‌ماوه‌رو خۆپشانده‌ران ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ پڕۆسه‌ی گه‌نده‌ڵی سه‌روه‌رتره‌ له‌ تاکی کورد و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ کانی نیشتمان . ئازیزان زۆرمان نوسی و زۆرتان خوێنده‌وه‌ !!!
هه‌ردوو خاوه‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی کوردستان کۆتای به‌خۆیان و ئه‌زمونه‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌یان هێنا به‌هۆی پشت گووێ خستنی داواکاریه‌کانی هاوڵاتیان هه‌تا مابن ده‌بێ نه‌وێرن به‌ کورستاندا به‌ ئازادی بگه‌ڕێن له‌ ترسی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی
میله‌ت ، دوو دۆڕاو ، دوو کۆیله‌ی کورسی و ده‌سه‌ڵات دوو سه‌رکرده‌ی بێ به‌ڵێن ، به‌ڵێنیان دا که‌وا جارێکی دیی خوێنی کورد نه‌ڕێژن و گرفتی ناوخۆ هه‌ڵ نه‌گیرسێننه‌وه‌ له‌میدیاکانه‌وه‌ په‌خش کرا هونه‌رمه‌ندان شیوه‌نی براکوژیان بۆ گێڕان و سوێندیان پێ خواردن که‌وا جارێکی دی خوێنی کورد نه‌ڕژن بۆ مه‌رامی خۆیان له‌ئامانجی سوێند خواردنه‌که‌دا به‌ڵێنیان داو فرمێسکی شه‌رمه‌زاریان ڕشت ، به‌ڵام سوێندیان ناڕاست بوو فرمێسکیان فرمێسکی تیمساح بوو ، شه‌ڕی ناخۆ به‌جه‌نگێکی خوێناوی ناوبرا له‌ناو هه‌رێمی کوردستاندا و سه‌لماندیان بۆ هه‌موو دوژمانی کورد که‌وا کورد سه‌رکرده‌ی وه‌ك جه‌لال تاڵه‌بانیوو مه‌سعود به‌رزانی هه‌یه‌. له‌17 شوباتدا دوپات کرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن پارتی به‌ناو دیموکراته‌وه‌. یه‌کێتیش سه‌رکوت کردنی دوپات کرده‌وه‌ به‌ هێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ شارو شارۆچکه‌کان. هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ووره‌ ڕوخاوو دۆڕاوی ده‌ستی جه‌ماوه‌ر .
27.04.2011
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە