هه‌ڵ وه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی هه‌رێم ئه‌رکی نیشتمانیه !
Monday, 14/03/2011, 12:00
ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێمی کوردستان ، هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان زۆر به‌باشی له‌ناخی داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ر تێ گه‌یشتون به‌ڵام خۆتان بێ ئاگاکردووه له‌هه‌موو کاردانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ر، هۆش بیرخۆتان بهێنه‌وه له‌ناکاودا ده‌سته خوێناویه‌کان دێنه قسه‌و له‌گه‌روتاندا خۆیان پاراوده‌که‌ن، سه‌رانی ده‌سه‌ڵات هه‌تا ئه‌م ڕۆ هیچ هاوپێچه‌یه‌کیان نه‌بووه بۆ بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان له بونیدا له‌هه‌رێمی کوردستان، له‌وه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌ده‌ست له‌کوردستاندا بۆده‌م کوت کردنی زیاتر له بیست پارتی سیاسی به‌مادی گره‌وی سیاسی و سه‌ربازیان بردبووه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕاندا پێیان ناکرێت ، له‌م دوایانه‌ش دا گه‌ر هه‌ر ده‌ست پێش خه‌ریه‌کیان کردبێ هه‌روه‌کو پلانه‌کانی ڕابوردویان به‌نیازێك کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه بۆ هه‌ڵ وه‌شاندنه‌وه‌ی به‌یان نامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان بووه‌و به‌س ، به‌یان نامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان کاری گه‌ریه‌کی وای کردۆته سه‌ر هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات که ڕۆژانه کۆبونه‌وه‌و چاوپێکه‌وتن بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌رکه‌نیشتمانیه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا به‌به‌یان نامه‌یه‌ك ڕووه‌و هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی کردووه. ده‌سه‌ڵات داران هه‌وڵ ده‌ده‌ن داواکاریه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان بکڕنه‌وه هه‌روه‌کو چۆن پارته بچوکه‌کانی تریان به سه‌رمایه‌ی میله‌ت هه‌ڵ خه‌ڵه‌تاندووه ئه‌وحکومه‌ته‌ی که ئێستاهه‌یه بۆبه‌رژه‌وه‌ندی گشتی نیه به‌ڵکوو بۆ کوشتن و له‌ناوبردن و قه‌تڵو عامی جه‌ماوه‌ر دامه‌زراوه هه‌روه‌ك دوای کاره‌ساته‌که‌ی شاری سلێمانی له 02.17 وه ده‌ستیان کردبه‌توندو تیژی دژبه خۆپشانده‌ران کرا به‌چه‌ك به‌رنگاری خوشکوبرای خۆیان بنه‌وه،ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێم تاکه‌ی ده‌یخۆن و شه‌ڕی کورسی و ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، بۆ جێی ناهێڵن بۆ ئه‌وگه‌نج و لاوانه‌ی که‌وا ئێستا به‌سیسته‌می نوێوه بیری کوردایه‌تیان له دڵ‌و گیاندایه بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی حکومه‌ت و په‌رله‌مان بۆ بیرێك له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناکه‌نه‌وه ! باش بزانن جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌مشتی ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماوه به‌ڵکو ئێستا بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان چۆته ناو جه‌رگوهه‌ناوو مشتی جه‌ماوه‌ره‌وه، چونکه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌ناخو مشتی جه‌ماوه‌ره‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه به‌هۆی سوڵمو سه‌رکوتکردن و بونی به‌کۆیله له‌ناوخۆی کوردستاندا به‌به‌رچاوی ڕێکخراوه بیانیه‌کانه‌وه ڕێگای ئازادیتان لێ زه‌وت کردون و ده‌ستان خستۆته بنه‌قاقای کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌که‌تان. سه‌رانی پارتی و یه‌کیه‌تی گه‌ر چاوێکیان به‌داواکاریه‌کانی ڕابوردوی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان بگێڕایاته‌وه ئه‌وا ده‌یان توانی له‌ناوه‌ڕۆکی به‌یان نامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باش تێ بگه‌ن که به‌دواداچونی چی ده‌کات و ئاوات و ئامانجی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ردایه یان نا، چونکا داواکاری و به‌یان نامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌تا بێت زیاتر به‌دوادا چونی داواکاری جه‌ماوه‌ردا ده‌ڕوات ، چونکه هه‌رداواکاریه‌ك له‌بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕانه‌وه‌ده‌ربچێت ئه‌وه داواکاری تاکه که‌سێك نیه بڕیاری له‌سه‌ردرابێت. بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان به‌پێی خواست و داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ر کارده‌کات بۆ به‌دی هێنانی ئامانجه‌نیشتمانیه‌کانمان له‌ناوخۆی کوردستان، بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان له‌سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه دروست بوه که ده‌گه‌ڕێ ته‌وه بۆ خه‌باتگێڕانی ده‌یان ساڵه‌ی تێکۆشه‌رانی کوردستان که‌تا ئه‌م ڕۆ ئاوات و ئامانجیان بونی ماف زه‌وت کردن نه‌بێت به‌سه‌ر هاوڵاتیانداو راو بۆچونه‌کان ئازادبن ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه وا به‌رچاوده‌کرێت که توانایه‌کی ترنیه له‌م باشتر بێت هه‌رتوانایه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌یه بابێته هاوشانی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان تاگۆڕانکاریه‌کان باشتر کاریان بۆبکرێت ، له‌وه‌ته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بونی هه‌یه‌و له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستی کردووه به به‌دوادا چونی داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ر توانیویه‌تی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا واجێی خۆی بکاته‌وه ، که هیچ هێزێکی گه‌نده‌ڵ کار ناتوانێت هه‌ره‌سی پێ بێنێت. ڕه‌شه‌بای ئازادی سه‌ری هه‌ڵ داوه بۆ بنه‌بڕکردنی گه‌نده‌ڵی و ده‌ست تێ وه‌ردانی حیزبی له‌ناو داموده‌زگای حکومه‌تیه‌کاندا. به‌یان نامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێك هاتووه له و جه‌ند دێڕه‌ی که نوسه‌ران له‌بابه‌تاکانیاندا دایان ڕشتووه . زۆرله ناحه‌زانی ئازادی خوازانی ناوخۆی کوردستان باس له‌وه ده‌که‌ن که، بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان که‌موکورتی زۆره ئه‌م چوڵاوه‌یه‌ی ئێستا هاتۆته ناومه‌یدان له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورتی ته‌مه‌نیدا توانی ویه‌تی زۆر‌و زیاتر له‌وده‌سه ڵاته‌ی ئێستاهه‌یه به‌ئازادی خۆی له‌ناو کۆمه‌ڵ دا نیشان بدات به‌کارکردنێك که تائێستا روی نه‌داوه له مێژوی کوردا ، سه‌رانی پارت و یه‌کیه‌تی به‌دوادا چونی مانا‌و پێناسه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نازانن ، وایان بیرکردۆته‌وه که‌ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه شه‌ڕی کورسی و ده‌سه‌ڵات ده‌کات. یه‌کیه‌تی و پارتی شۆڕشی خوێناویان کردووه دژبه نه‌وه‌ی خۆیان و خاکی کوردستانیان ، شۆڕشی سپی ئه‌وشۆڕشیه که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گرتویه‌ته‌به‌ر وه‌ده‌ست هه‌ڵ ناگرێت له‌داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ر چونگه جه‌ماوه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی دامه‌زراندووه ، نه‌ك حیزب به‌پاره‌ی میله‌ت جه‌ماوه‌ر بۆخۆی دروست بکات ، ئێمه ئازادیمان ده‌وێت چه‌وسانه‌وه‌و خۆبه کۆیله قبوڵ ناکه‌ین ، سه‌رکوت کردنی کۆمه‌ڵی کوردی و ڕۆژنامه و خۆپیشان ده‌ران ئامانجی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی حکومه‌ته ناشه‌رعیکه‌تانه . سه‌رانی یه‌کیه‌تی و پارتی تکایه ڕێزله‌به‌یان نامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بگرن چونکه بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان به‌هێزوبازوی جه‌ماوه‌ر دروست بووه بزونه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان له‌ڕێچکه‌یه‌که‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه که باوه‌شی گرتۆته‌وه بۆ تاکی کورد پێك هێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان پێك هێنه‌ری بنه‌ماڵه‌نیه بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان داهێنه‌ری سیسته‌مێکه که ڕێزله‌ئازادی بیروڕاده‌گرێت کاروچالاکیه‌کانی گۆڕان وه‌ك خزمه‌ت گوزاریه‌کانی ئێوه‌ی مافیا و میلیشیای ناوخۆی کوردستان،سه‌رکوت کردن و ڕێگادانانی پلانه ناشه‌رعیکه‌تان نابێته هۆی ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان به‌یه‌نمه‌که‌ی بقۆزێته‌وه‌و ساردبێ له به‌دوادا چونی ناوه‌ڕۆکی به‌یان نامه‌که‌ی ، ئێوه‌ی نه‌شاره‌زا له‌بواری یاساداناندا هه‌ره‌ستان هێناوه ئه‌وئاقاره‌ی که گرتوتانه هه‌مان ئاقار نیه که کۆمه‌ڵانی کوردستان هه‌ڵیان بژاردووه، من وه‌کو نوسه‌رێك وه‌هه‌زارانی وه‌ك من داواتان لێ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن سه‌رانی بنه‌ماڵه‌گه‌ریه‌تیه‌که‌ی پارتی و میلیشیا چالاکه‌که‌ی یه‌کیه‌تی ناوخۆی وڵات تازووه فریای خۆتان بکه‌ون، ڤێلا و کۆشك و ته‌لارو کۆمپانیاکانتان بفرۆشن، چی سه‌روه‌ت و سامانه که دزیوتانه ئه‌وداهاته‌ی که هی میله‌ته و به هی خۆتانی ده‌زانن بیپێچنه‌وه بڕۆن ڕاکه‌ن فریای ژیانێکی تر بکه‌ون و کوردستان به‌جێ بێڵن، بونتان دواکه‌وتویه له هه‌موڕویه‌که‌وه له‌ڕوی ڕۆشنبیری و چاپه‌مه‌نیه‌کان و گۆڤاره‌کان و له ته‌کنه‌لۆژیاو سیسته‌مه نوێ کانی سه‌رده‌م که‌بێ ئاگان له جۆنیه‌تی کارکردنی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست