سنوورە دەست کردەکان
Monday, 23/07/2012, 12:00
چۆن ئەتوانین سنورە دەست کردەکان بروخێنین ؟
چین ئەو هۆکارانەی کە هانمان ئەدەن هەنگاوەکانمان خێراتربەکەین ؟
هۆکارەکانی ســـــستی و هاورانەبوون وهاو دنگیمان لە چییەوە سەر چاوەی گرتەوە ؟
ڕێگە چارە و دەرچوون لەو تەموومەژە و خۆبەخاوەن نەکردەنی داواکانمان لە ئەستۆی کێدایە ؟
ئایە تاکەی ئێمەی کوردستانیان دەبێ دەست لە سەردەست وبهدووعاونزا چاوەروانی قەدەر بەکەین ؟
با هەموومان لە سەر پرسە نیشتیمانیەکان کۆکو تەباو یەك دەنگی بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان پێكبێنین په‌یوه‌نیه خوازراوه‌کانی نێوان قامیشلی و دیاربه‌کرو هه‌ولێرو کرماشان بێ سنورکهین ، لەسەر شێوە خەباتێك کە ئازایانەو خۆبەختانە هەوڵەکانمان چڕکەینەوە بۆ یه‌ك خەستن و لەیهك تێگەیشتەنمان و بڕوابەیك بوون دروست که‌ین ، که‌وا ئه‌مه سه‌ره‌تای بونمانه ئه‌وئامانجه به‌دی دێنێت که نیشتمانمان ده‌یخوازێت.
له زۆرینه‌ی گرفته کۆمهڵایهتیو سیاسیه‌کاندا به‌هانای یه‌کتر نه‌بوین نه‌مان توانیوه ئهرکهنیشتمانیهکانمان په‌یڕه‌وبکه‌ین هه‌رچه‌نده بهئاگابوین له هه‌موو ڕه‌وشه‌کانی ڕابوردو تائێستای قه‌یرانی سیاسی هه‌رچوار پارجه‌ی کوردستان . هه‌مو لایه‌کمان گه‌ر نابینابین به‌ڵام گوێبیستین له ده‌نگی هاواری نیشتمان‌و هاوڵاتیانی هه‌مو پارجه‌کانی کوردستان‌مان، ئێمه به‌کوردی ده‌نوسین به‌کوردی ده‌خوێنینه‌وه وه ده‌بێت به کوردستانیانه خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمان بێنینه‌وه سه‌ر پێ ، یه‌كگرتن‌و یه‌ك بونی هاوڕاو تێگه‌یشتنمان ڕه‌چاوکه‌ین تائایندهمان به‌رقه‌رار که‌ین، درهنگو زوو لێك جیا بکرێته‌وه به‌زوویی بڕیاری هاوکاری ڕاپه‌ڕینه‌کان له‌ئه‌ستۆی خۆمان بگرین بۆ به‌دی هێنانی ئامانجهنیشتمانیهکانمان . سه‌رچاوه‌ی کاری داهاتومان هه‌وڵدانه بۆ ئایندهی خۆمان و نیشتمانمان هه‌ربۆیه به‌ئه‌رکی نیشتمانی بێت یان به فه‌رزی نهتهوهیایهتیمانبێت هه‌موو تاکێکی ئێمه که خۆمان وه‌ك هاوڵاتی کوردنیشاندهدهین ده‌بێت پێشنیاری داهاتوو له ئه‌ستۆی خۆماندابێت.
سه‌ره‌تا ده‌بێت باس له‌و ده‌روازه‌یه بکه‌ین که‌وا به‌ڕوی باشوری کوردستاندا ده‌کرێته‌وه خۆی له‌چنگی چه‌په‌ڵی داگیرکا‌ر ڕزگارده‌کات و ئازادی سه‌ربه‌خۆی بۆ هاوڵاتیان و کوردستان به‌رهه‌م دێنێت نابێت ئەزمونی هەرێم دووبارە ببێتەوە و نابێت هیچ بستێکی ڕۆژئاوا بەجێبهێڵرێت به‌هاوشێوه‌ی کوردستانی باشور قەدەری بدرێتە دەست سبەینێ. هه‌رچه‌نده کوردستانیانی ڕۆژئاوا به‌ئاگان له‌و خه‌باته خۆبه‌خۆیه‌ی که له باشوری کوردستاندا گوزه‌راوه تا ئێستا که هاوڵاتیان ئاسوده‌یی و سه‌ربه‌خۆی مرۆڤایه‌تیان به‌رقه‌رارنه‌بووه.
ئه‌م پارچه‌یه‌ی کوردستانی ڕۆژئاوا سه‌ره‌تای دروست کراوه‌ی باشورنیهو نابێت هه‌وڵی بۆ بده‌ین به‌و ئاقاره‌ی باشوردا بڕوات، مه‌به‌ستمان لهوبارۆدۆخهیه که کورد ناڵانویهتی به‌ست کورده‌وه له‌ناوچه‌که‌دا ، ده‌بێت به‌بیرۆکه‌ی دوای شه‌ڕی براکوژی زۆر باشتر خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی بکات به جۆرێك که هیچ پارت و لایه‌نێکی حیزبی هه‌رێمی ئێستای کوردستان ده‌ستی تێوهرنهدات بۆ مه‌رامی سیاسی خۆی و ئاستی بار گرژی بۆ دروست نه‌بێت. له‌ڕوی خه‌باتی سیاسیه‌وه هه‌موو کوردانی کوردستانی گه‌وره ده‌رسی ته‌واویان له باشوری کوردستان و حوکومڕانیهکهی وه‌رگرتووه که گرژی‌و بارگرانیه‌کی زۆری بۆ هاوڵاتیان دروست کردووه.
ڕۆشنبیران و سیاسه‌ت مه‌دار وهه‌موو سیسه‌ته‌م داڕێژه‌رانی سیاسی‌و کۆمهڵایهتیو تا بواری کورشتوکاڵ و وڵات به‌ڕێوه به‌رانی هۆشمه‌ندی ئێستای ئه‌م سه‌رده‌مه ، ئه‌وه‌ی که ئاستمه پێویسته چاودێری بکرێت سهروهتو سامانی کوردستانه ، داهاتوسامانی نیشتمانمان هی هاواوڵاتیانه نابێت ئه‌و وانه‌یه بوترێته‌وه له‌هه‌رێمی باشور بۆ مه‌رامی بنه‌ماڵه‌و که‌سایه‌تیه ده‌سه‌ڵات داره‌کان کاری پێکراوه ، حورمه‌ت و ئهحلاقی سیاسیتان به سه‌روه‌ت و سامانی هاوڵاتی مه‌گۆڕنه‌وه. کوردانی ڕۆژئاوا له ئاست کۆیلایه‌تی ده‌رده‌چن وه ده‌بێت نه‌هێڵدرێت هه‌وڵی دوباره‌بونه‌وه‌ی بۆ بدرێته‌وه له‌لایه‌ن داگیرکارانی وڵاتمان.
بێگومان کوردستانی ڕۆژئاوا ده‌بێت هاوکاریه‌کی زۆریان بکرێت له‌هه‌موو بوارێک‌دا بۆبهرژهوهنی کوردستان وهاوڵاتیانی ، ده‌بێت چاوه‌نواڕی ئه‌وه‌بین که خۆمان هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ کارپێبکه‌ین و کوردستانی گه‌وره‌ی لێ پێك بهێنین ، هاوڕاو بیری یه‌کێتی تیادروست بکه‌ین ، پێویسته هاوکاری نه‌ته‌وایه‌تیان بۆ ڕێگاخۆش بکه‌ین و ئاستی چۆنیه‌تی کارکردنیان بۆ ئاسان بکرێت ، باشوری کوردستان که‌له به‌هاری 91دا ده‌ستی کرد به خۆ ئاماده‌کردنی ڕزگارکرن هه‌روه‌کو که‌لێنێك خۆی نیشان ده‌دات له‌نێو دڵی کوردستانی گه‌وره ئه‌و که‌لێنه‌ش ئاستی پوژانه‌وه‌ی نیشتمانی هه‌ڵگیرساند.
ئێمە پێمان وایە دەبێ ! هەر کەسەو لەلای خۆیەوە خەبات بەکات بۆ خۆرێك خەستن و خۆتەیار کەردن ، وبەرەنگار بوونەوەی هەموو پێشهاتەکان. با کوردستانیان خۆیان لەسەر پێی خۆیان بوه‌ستن وچاوەروانی ئەم سەرۆک خێڵ‌و ئەو سەر کەردەی حیزب نەکەن . باخۆیان لە رێگەی تۆرە کۆمەڵایتیەکانەوە پەیوەندیە دۆستایەتیە کانیان ئاڵ‌و گۆڕ بکه‌ن، هەوڵی شکانی بتەکان بەدەنو دیوارە دەست کەردەکان بە ناوی سنور بروخێنن ! ئێمەی کوردستانیان خۆشمان دەستمان هەیە لە بەربەستەکان و هەوڵی بەسنور کردەنی کوردستان‌مان ئەدەین ! ئاخر کەوانییە ؟ بۆ دەبێت گوێرایەڵی داگیر کەرانو چڵکاو خۆرانی کوردبین ، کە کوردستانیان و تێکۆشەرانی ئازادی خوازیاری نیشتیمانێکی دور لە دەستی داگیر کەرانو بێ سبوربن ، دەبێ هەوڵە کانمان لهناخدابێت ووه‌ك خه‌بات بۆ شۆڕش کاری پێبکه‌ین ! داگیر کەر رازییە یان نا ؟ ئەوە کێشەی خۆیەتی. کوردستانیان بە هەموو مەرجە نێو دەوڵەتی‌و گەردوونیەکان مافی خۆیەتی بۆ پاراستن‌و یەك خەستەنی کلتورو زمانوو نەرێتە نەتەوەیەکان پەرە پێبەنوسنورەکان بەشکێن .
ئێمەی کوردستانیان سەرەتا دەبێت خۆمان یه‌ك ڕاکه‌ین راجیاوزەکان ونەریتە نە خوازراوەکان بخینه لاوە بۆ هاو سەنگی کێشە کانمان لە هەموو بەوارەکانی ژیانماندا. هاوراو کۆکو تەبابین لە سەر پەرسەنەتەوەیەکانمان خه له‌ڕابوردودا خه‌بات و کاری چاکمان بۆ کردوه. تاك بەتاکی کوردستان ئەرکە لە سەر شانمان وناکرێو نابێ لە چاوەرانیدا مێنینەوە ئەوە خۆمانین دەبێت بەپیریەوە بەچین و ئامادە سازی بەکەین بۆ پێشهاتەکان و هەل لەدەست نەدەین یەک خســـتنی هەر چوار پارچەی کوردســتان و کردنی بە کوردستانی گەورە و گێرانەوەی بۆ باری ئاسای خۆی ، پێویستمان بە بیری نەتەوایەتی پەتقایمو تۆکمە هەیە ! ئەوەش ئەستەم نەیە گه‌ر هاوڕابین بۆ ڕێچکه‌ی کۆمان ، ئێمەی کوردستانیان هەموان هاورەنگ و هاو چارە نوسین ، دەبا هاودەنگو هاو خەباتیشبین بۆ گەیشتن بە مافەزەوت کراوەکانمان بۆ ئامانجهنیشتمانیهکانمان بۆ ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ته‌ندروست باشی هێزی یه‌کبونمان بپارێزین چۆن ؟ دەبێ پەیوەندیە نەتەواتیەکانمان پتەو جێگیر بەکین ولە چاوەروانی زیاتردانهبین هیچیترکات بە فیرۆنەدین. باهەڵەکانی رابەردوومان بەکەین بەپهند. پلانمانهەبێت بۆ داهاتوومان تا خه‌ونه‌کانمان بکه‌ینه ڕاستی ، خۆمان بۆ هاوریزیو هاوههڵوێستیمان هەنگاو بنێین ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌که‌ین بەپیرمانەوەیهت وه نەکەسیش بانگمان بۆ ئەدا بۆ گەیشتەن بە چارەنووسمان .
کوردستانیان لە کۆنەوە گروپ گروپ و پچڕ پچڕ لەهەوڵی شێوە خەباتێك دابوون بۆ گەیشتەن بە مافە کانی کورد وه به‌هۆی ململانێی سیاسیه‌وه واته تێك نه‌گه‌یشتنی تیا هه‌بووه به‌و ئاقاره‌دا نه‌بووه که نیشتمان ده‌یه‌وێت ، هه‌ر خه‌باتێك بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتمان کرابێت نابێت به کۆتای دابنێین ده‌بێت هه‌وڵی زیاد بون ماندو بونی زیاتری بۆ بکه‌ین هه‌ر خه‌باتێك کرابێت به‌زۆری بزانین دڵنیابن بۆ هه‌وڵ دان به لوتکه‌ی کوردســـتانی گه‌وره ئەوە بە سنیە وه نە موونەشمان زۆرە کە هەر زۆر بە زوویی گورگان خوار کراوین .
ئەوەی ئەمرۆ ئێمە هەستی پێدەکەین و خوێندنەوەو لە یەک تێگەشتەنمان بۆی هەیە ته‌نها دەرسهو پەند وەرگرتەنە لە خەباتو قوربانی دانی گەلەکەمان ، تێروانینە لە هەڵەکان و یهكنهگرتنو خەتی یەکنەخوێندنەوەی کوردانەیه بە گشتی، له‌م وه‌رزه‌دا کاتی ئەوەیە لە هەمووکاتێك زەیاتر کورد پێویستی بە هاناوە چوون‌و لەیهك تێگەیشتن هەیە، هەتا هەموان دەست لەناودەست قۆڵی کوردایەتیو مەردایەتی لێ هەڵ ئهماڵنوو به‌بوێری خه‌باتی بۆ بکه‌ن تا سنور له‌نێو مرۆڤ ونیشتمانماندا نه‌مێنێت.
هه‌روه‌کو ده‌بینین له‌باشوری کوردستان پاش ده‌یان ساڵ ڕاجیاوازه‌کان کراونه‌ته قوربانی به‌هه‌ده‌ردانی بیرهنهوتیهکان و به‌هۆی فرۆشتنی خاکی وڵاتمانه‌وه دێوهزنهکان باس لە شکانی سنورە دەستکردەکان ناکه‌ن پێویستیه‌کی ڕاسته‌قینه هه‌یه ئه‌ویش پیاداچونه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ڵه‌کانه که‌له‌م هه‌رێمه‌ی بهناوئازادیه هه‌بووه‌و چاره‌سه‌ری بۆنه‌کراوه هه‌وڵدان بۆ ئه‌و ڕێگهدروستهی خۆی که کۆی کوردستانیان ده‌یانه‌وێت به‌هێزی بیرۆکه‌ی هۆشی گه‌نجان و پلانی ڕوناك بیران له‌داهاتوی زوه‌ی نیشتمانمان بکۆڵدرێته‌وه، کە دەمان بات بەرەو سەر بەخۆی کورد‌و کوردستان.
به‌کۆی بیروبازومان ده‌بێت هه‌ڵوێستێك بکه‌ین لەسەر پەرهسەنەتەوەییەکانمان ، بزانین بە بەکاربردنی چ جۆرە چەکێک براوە دەبین لە رووی دۆست‌و نەیارەکانمان ؟ بەبەروای زۆرینه‌ی خه‌مخۆرانی نیشتمانمان سەرەتا دەبێت پایە کۆمەڵایەتیەکانو بناخەی نەتەوایەتیمان بەهێزبەکەین ! پەیوندی سەد لەسەد کوردایەتی پارچەکان لە سەر هاو کێشەوهاو رەگەزو هاو چارە نوس و هە ت ، یه‌که‌م هه‌نگاومان ده‌بێت لەروانگەی نەتەوایتیەوە سەیری کێشەکانمان بەکەین هه‌رچه‌نده جیاوازی به‌دی ناکرێت . دەکەواتە بۆ لە هاوشێوەی خێزانێک وەک خوشک‌و برا خەم خۆری یک نەبین و بەهانای یەکەوە نەچین تا ئاسوده‌یی به‌سر نیشتماندا باڵبکێشێت با کاربکه‌ین به‌یه‌ك ڕا هەوڵی تیمار کردنی ئەو زامە گەورە بده‌ین لە جەستەی نیشتیمانەکماندایه .
چۆن سەر ئەکەوین؟ یه‌که‌م هه‌نگاومان ده‌بێت دیموکراسیه‌تمان به‌هێزبکه‌ین کاری سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌هێزتربکه‌ین نه‌ك وه‌ك ئێستای هه‌رێمی کوردستان دیموکراسی بۆ په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌کیه‌کان بچێنین پێویسه به بهدیموکراتیهتمان سیاسه‌تمان ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین و هه‌نگاوه گرنگه‌کانی بۆ به‌رهه‌م بێنین، دەبا هەموومان بە هانای یەکەوە بەچین و ، بناخەی تەلارێک بەنیاد بنێین که جێگای هەمووان بێتەوە و کورد و کوردستان بەگەیەنین بەو خەونە لە مێژینە ، کە گەیشتەن بە دەوڵەتی سەر بەخۆی خۆیەتیو خۆی ئیدارەی خۆی بکات دوور لە دەستی دەرو دەراوسێونەیار.
کورد لە مێژە هەر لە چاوەروانی دا ماوەتەوە ودرۆی لە گەڵ کراوەو چەواشەکراوە ، ئەوەش هەمووی بەهۆی پێگەو نە بوونی هاودەنگی کوردان خۆیانەوە بەوە. کەلە دوورەوە چاوەروانی قەدەرو پێشهاتە کانی کردەوە و خۆی بۆ پۆشتەو تەیار نەکردەوە. کورد تاکەی لە چاوەروانی کۆلکە سیاسە چاوچنۆکەکانو سەرۆک خێڵە چڵکاو خۆرەکاندا ئەمێنێتەوە ؟ سەر بەخۆی گەلو نەتەوە مافی هەموو یاکێکی نیشتیمانەکەمانه نەبەستراوەتەوە بە فلان سەرۆک خێڵ یان فیسال لوسکە سیاسی ! دەبا بەس چاوە روانی زەرە بیر‌و زەرە کوردان بین ! دەبا کار‌و خەباتی بۆ بەکەین لە هەر گۆشەیەکی ئەم وەڵاتەوهبێت، لە کۆرو کۆبوونەوەو شوێنە گەشتیەکان و شەقامەکان ئەو باسە بۆ دواینهی خۆحمان بنوسینه‌وه تابزانن نیشتمانمان ئاسودهنهبووه به شۆڕشه له‌دوایه‌کانی ڕابوردوو زیاتر خەڵکی بۆ هاندەین. با لە چایخانەکان بە دەم تاوڵەو دۆمینەو دامەوە باسی سەر بە خۆی کورد و دامەزراندەنی دەوڵەتی کوردی بەکەین به‌یه‌ك ێاکیهوه نه‌ك ههرپارچهو بۆخۆی. بالە شەقاموو دوکان و بازارەکان هاوارو جاری دەولەتی داهاتو له ئایندهی سیاسه‌تی ئێستامان بڕوانین.
دەبا مامەی جووتیار‌و خاڵەی رێبوار و کاکەی شوان لە ناو کێڵگەو و باخ ورێگەو بان و دۆڵ و چیاکان بە دەم با لۆرەی لاوە کو حیران و ئای ئای و سیا چەمانەو قەتارو گەلۆوە جاری سەر بە خۆی کورد بەدەن تا چیا‌و دۆڵه‌کان هاوشێوه‌ی ده‌نگیان به‌دانه‌وه‌ی سه‌دایان گورزی بونمان به‌گوێی دوژمناماندابهن گوێی دار‌و بەردی نیشتیمان لەو داوا رەوایە پرکەن ، بانەوەستین لە سەر بریاری سەرۆکی وەڵاتە زل هێزەکان ، کە لە هەر شوێنێک سروەی شەماڵ تان بینی ئەو رازەی لا بە دەر کێنن با بیگەیەنێت بە رووبار‌و چیاکان کەلە هەر ئاسمانێک هەورتان بینی بچەپێنن به‌ڕویدا وه‌ك کۆترێکی سپی هه‌واڵ به‌ر ئەو هەواڵە بەگەیەنێت بە دەریاکان . دەبا هەموان خەم خۆری ئەو پرسەبین و بەس لە چاوەروانی کۆمەڵێک کۆلکە نوسەری دەربار دابین و بەدرۆی شاخ دار چەواشەمان بەکەن درۆمان بۆ بە هۆنەوهو کە سانێکمان لەسەر بەکهن بە پاڵەوانی خەبات و فریشتەی نەتەوە و ڕامان تێبەگەیەنن به‌و ئاقاره‌ی ئهوانو خۆیان ده‌یانه‌وێت بۆیە هەموان و رای گەشتی ئەبێت ئەم راستیە یان زانیبێت ، کە ئەمە شتێکی هەڵەیەو ناراستە و بۆ بەلارێدا بەردەنی رای گشتییە . بۆیە کوردستانیان دەبێت لەسەر پێی خۆیان بەوستن وهەوڵی دەر چون لە ژێر چنگی دیکتاتۆرە کان و زمه‌نه بیرە کوردیەکان بەدەن و ئەم هەڵە لەدەست خۆنە دەن . ئەوە ماوەی بیست‌ودوو ساڵە کەهەلی نیمچە سەر بەخۆیەك بۆ باشور رەخساوە و برا کوردەکان لە باکوور‌و ڕۆژهەڵات و ڕۆژ ئاوا چاوەروانی دەر کەو تنی تیشکی ئەو خۆرە ئەکەن کە هەموو پارچەکان رووناک بە کاتەوە و دەرچونی بست بە بستی خاکی کوردستان بێت لە ژێر چنگی داگیر کەران .
باشوری کوردستان تا ئیستاش به‌هۆی ناته‌بایی خۆیان له ڕابوردوی بگرهتائیستاش ده‌ناڵێنێت و ناتوانێت برایهتیو هاوڕابونی خۆیان له‌نێو ئه‌و که‌لێنه‌دا پڕبکه‌نه‌وه که نیشتمان به‌گشتی ده‌یخوازێت ، به‌ڵێ ئاوه‌دانی حکومه‌تێکی بێ‌وڵات دامه‌زراوه ، به‌ڵام کاری خه‌باتی نهتهوهیایهتیان تێك شکاندووه وەهەتا بەم ئاراستەش دا هەنگاو بەنێین بەرەو پێش چونمان مەحاڵه، بۆیە دەبێت به‌سنگێکی فەراوانو ڕۆحێکی یەكتر قەبووڵ کەردەنمان بەهێزکەین و هەوڵی روخانی سنورەکان بده‌ین لە ناو هەستی کورد بوون و نەتەوەیمان سنوری نێوان هەر چوار پارچەی کوردستان نه‌هێڵین به‌و هاوڕابونهی که لێکتێگه‌یشتنێك هه‌بێت به‌هۆی زامه‌کانی ڕابوردومان که لهژێرفهرمان ڕه‌وایی ڕژێمه‌کانی هه‌ردوو حکومه‌تی به‌عس و فارس‌و تورك ناڵانویهتی .
ئێمەی کوردستانیان ئەوانەی دایکمان کوردەو زمانمان کوردییە ، یان ئەوانەی کە ڕه‌گه‌زیان کوردنیه بەڵام کوردستانین وهاو چارەنووسن لە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان ژیان دەگوزهرێنن . با هەوڵەکانمان یەك خەین بۆ یەک پارچەبوون و یەك دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان خەبات بەکەین. ئێمەی کوردان یەك فەرهەنگو کلتور لە سەر خاکێکی داگیر کراو کۆمان دەکاتەوە .وەهەر بۆیە بۆ وەدەست هێنانی ئامانجە نیشتیمانیەکانمان پێویسته خه‌باتێکی هێزدیار بۆ مه‌به‌ستی یه‌ك بون هه‌ڵ گیرسێنین ئه‌مه‌ش ئەرکی سەر شانی هەموو کوردستانیانە ! خەبات بۆ وەڵاتێکی سەر بەخۆ و دەولەتی کوردی .
بۆئێمە پێویستە وەبیری خۆمانی بێنینەوە لە خەون و ئارەزوە کانماندا رنگ باتەوە کە کوردستان یک داب و نەر یەتی هەیە و کلتورو رەمزی نەیەوایەتی لە خۆ گرتوە .پێویستە بە خۆدا چونەوەیک بەکەین شەرمە زاریان بەکەین ئەو ئەقڵانەی وێنە راستە قینەکەی کوردستان دەشێوێنو کێشە کەڵەکە بەوە کان کە چارەسەر ناکەن زەیادی شی دەکەن ئەمەش لە بەختی نەهاتی کوردە . بەداجەوە کە چەندین ساڵە کوردستان بە شێوەیکی نەخوازراو بەر بەر کەراوە و ناوی سنوریان لەسەر داناوە !. کەچی حکومەتە خۆماڵیەکە نەک هەوڵی رووخانی ئەو سنورەشی نەداوە، بەڵکو بەینی شارەکانو کۆڵان‌و شەقامەکانیشی سنور دار کەردەوە،ژیانی ئاسای لە خەڵکی شەقاموو کاسپ کارانیش تێکداوە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست