هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات واده‌زانن به‌ئاسانی جه‌ماوه‌ر لێ یان بێ ده‌نگ ده‌بن
Thursday, 23/09/2010, 12:00
که که‌سێکی تاوانبار‌و سه‌رلێشێواوی دیل کراوی زۆر پێش کوشتنه‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌خه‌نه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن یان له ڕۆژنامه به‌ناو ئازاده‌که‌یاندا بڵاوکردۆته‌وه گوایه سه‌رده‌شت عوسمان به‌ده‌ستی ئه‌م که‌ڵه پیاوه ڕفێندراوه ، که پارتی ده‌ست نیشانی کردوه ئه‌مه‌ش که‌سێکه له به‌دوادا چونه هه‌ڵه‌کانی پارتی که‌بیری له‌وه کردۆته‌وه هاوڵاتیه‌کی دوور له‌وڕاستیه تاوان بار ده‌کات . دورنیه ئه‌م که‌سه تاوانێکی زۆر له کاره‌ساته‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمانی ئه‌نجام دابێ زۆر پێش کوشتنه نامرۆڤانه‌که‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان و بڕیاری له‌سێداره دانی بۆ ئه‌نجام درابێت ، وه‌ێێستا پارتی به‌م که‌سه‌ی ووتبێت بڕیاری له‌سێداره‌دانت له‌سه‌ر لاده‌به‌ین به‌ڵام خۆت بکه به‌خاوه‌نی کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان. به بۆ چونی من ئه‌م کاره‌ی تاوان بار که ده‌ڵێت من شه‌هید سه‌رده‌ش تم ڕفاندووه، به‌م ئاقاره‌ی سه‌ره‌وه‌دا چوبێت !!
داوا له ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و که‌سوکاری شه‌هید سه‌رده‌ش بکرێت که‌وا به‌دوادا چون بکرێت؟ به سی ڤی ئه‌م تاوان باره‌دا بچنه‌وه تابزانن تاوان بار قسه‌کانی چه‌ند له‌ڕاستیه‌وه نزیکه ؟ سه‌رده‌شت عوسمان له‌پێناوی ئازادی ڕاده‌ربڕیندا شه‌هید کراوه وه ئه‌و تاوانه‌ش که‌وتۆته ته‌ستۆی ئه‌وکه‌سانه‌ی که جه‌ماوه‌ر په‌نجه‌ی له‌سه‌ر داده‌نێن . جه‌ماوه‌ری کوردستان ئێستا له‌سایه‌ی بونی که‌مپنی به‌رگی له‌ئازادی ڕاده‌ربڕین ئازادن، به‌تایبه‌تی کۆمپانیای ووشه‌که‌داکۆکی له‌م که‌مپه‌ینی ئازادی ڕاده‌ر بڕبنی داوه به گوێی جه‌ماوه‌ری ئازادی خوازی کوردستاندا. ئازادی خوازانی کوردستان کۆمپانیای ووشه ، ئه‌م ڕێچکه‌ی به‌رفراوان کرووه بۆ جه‌ماوه‌ر تا بتوانن ڕاو بۆچونه‌کانیان به ئا زادانه بێننه سه‌ر شه‌قامی کوردی بۆ ڕاده‌ر بڕین له‌کوردستان. بڵێسه و گڕوتینی ئه‌م جه‌ماوه‌ره زۆرله هێزی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات به‌هێزتره‌و پێش که‌وتوو تره له‌وه‌ی که ئه‌م ڕۆ وایان لێ هاتووه کۆنتۆڵی جه‌ماوه‌رو په‌رله‌مانیان له ده‌ت داوه . ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆ که خه‌ڵکی ماونه‌ته‌وه کارده‌که‌ن بۆ هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات بونی مادیه و به‌س. به‌هۆی فراوان بونی که‌مپه‌ینی ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌وه ڕۆژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه و پێنوسی نوسه‌رو هۆندراوه نوسه‌کانمان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئازادی ڕاده‌ربڕین نیه له کوردستانی به‌ناوئازاد، کوردستان ئازادی یه‌کی تیایه ئه‌وه‌ش ئازادی ڕۆژنامه نوس ڕفاندنه‌و کوشتن و بێسه‌رو شوێن کردنی ڕۆشنبیرانه له‌م جۆره ئازادیانه هه‌ن و زۆرترن له‌و ئازادیه‌ی که‌وا ئه‌م ڕۆ ده‌یان که‌سی له‌پێناودا ده ڕفێندرێت و ده‌کوژرێت. نوسه‌رمان زۆره‌که خۆی به ڕۆشنبیر ده‌زانێت ته‌نها توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه داڕشتنه‌کان به‌شان و باڵی سه‌رکرده سه‌ر کوت که‌ره‌کاندا بکات، بۆ ناتوانێ؟ ده‌نگ بخاته پاڵ جه‌ماوه‌ری ئازادی خوازی ماف خوراو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نان بڕاونه بێت وه‌یان زه‌ووی یان خانوه‌که‌ی لێوه‌ر بگیرێته‌وه که پێشتر پێی دراوه. قسه‌یه‌ك هه‌یه هێنانه‌کایه‌وه‌ی سیسته‌مێکی ئازادی ڕاده‌ربڕینی له خۆ گرتووه ، جه‌ماوه‌ر ده‌توانن لایبه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی بناغه یاساییه‌کانی حکومه‌ت بگۆڕن حکومه‌تی یاسیی که‌مکردنه‌وه‌ی نادیاری‌و نا سه‌قام گیری سیاسی و دڵنیا کردنی هاوڵاتیان که هه‌رچه‌نده ئه‌وان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م ڕۆۆشدا ناکۆ کن. به بونی ئازادی ڕاده‌ر بڕین هه‌رده‌رفه‌ت ده‌درێت به شه‌رتێك بێده‌نگ نه‌بن جه‌ماوه‌ری زوڵم لێکراو. به‌شێوه‌یه‌کی سیاسیانه ئه‌و ده‌ساڵات دارانه بگۆڕن یاخود ئه‌وسیاسه‌تانه‌ی که جێگای ناره‌زایی بوونیانه بگۆڕن. ئه‌م شێوه بۆ چونانه‌ش خه‌ڵکی له‌سه‌ری ناککۆك نابن چونکا ڕێچکه گری ئازادی بیر‌و ڕاده‌ربڕین یه‌نجام دێنێت. وه‌جه‌ماوه‌ر له زۆرکه‌موو کورتیه‌کان به‌بونیان که‌به‌وهۆیه‌وه ئازادی ڕاده‌ربڕین پێوانه‌ده‌کرێت . به‌ڵام ئه‌م تێواره‌ی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات ده‌یکه‌ن مانای هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئازادی خوازانی کوردستان . دوڵه‌تێك ماوی فیدراڵی و به‌ناو دیموکسی تیابیێت به‌م شێوه‌یه‌ی کوردستان ڕوینه‌داوه که‌له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌بڕن له هه‌رێم ده‌کرێت. جابۆیه بۆ سه‌رکوت کردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پێویسته بێده‌نگ نه‌بین و بدوای لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتردا بچین له بێناوی ئازادی ڕاده‌ربڕین بۆ کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست