ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێم له‌مشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دان
Friday, 11/02/2011, 12:00
به‌یان نامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان کاری گه‌ریه‌کی زۆرباشی لێ ده‌که‌وێته‌وه له داهاتویه‌کی زۆرنزیکدا
به‌یان نامه‌که چۆته ئاستێك که به‌په‌له جه‌لال تاڵه‌بانی له‌به‌غداده‌وه بێنێته ناوسه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و له‌وێ زۆربه‌خێرایی وتووێژی له‌سه‌ر بکه‌ن ، پلانێك داڕێژن بۆ چۆنیه‌تی پاشگه‌ز بونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کۆڕان له‌به‌یان نامه‌که‌ی ، ده‌بێت له‌م ڕۆوه بزوتنه‌وه‌که‌مان بڕیار بداته ده‌ستی جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌له‌مان له‌ده‌ست نه‌چێت. بۆزیاتر به‌رده‌وام بونمان له بنه‌ڕه‌تی به‌یانامه‌که جه‌ماوه‌ر خۆی به‌خاوه‌نی هه‌موو بڕیارێك بزانێت به نوێنه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان. داواکاری بکرێت له‌سه‌رجه‌م دڵسۆزانی فراکسیۆنی گۆڕان با مان بگرن له‌سه‌رشه‌قامه‌کان تاجه‌ماوه‌ر به‌رگری بکات له‌وبارودۆخه‌ی ئێستای کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو به‌و ئاقاره‌دا ببه‌ین که خۆمان ده‌مانه‌وێت ده‌بێت ئه‌و سیاسه‌ته په‌یڕه‌و نه‌که‌ین که هۆکاری به‌دیل بوونی ئێمه‌یه، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ناته‌ریبیه‌ی نێوان جه‌ماوه‌رو ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی ئێستای باو که پێک هاته‌که‌ی گه‌نده‌ڵکاران و باندی مافیاییه ، بدۆزینه‌وه‌و چاره‌ی بنه‌ڕه‌تی بده‌ینه ده‌ست جه‌ماوه‌ر ، ده‌بێت بۆ هه‌موو شتێک بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕای جه‌ماوه‌ر چونکا جه‌ماوه‌ر پێك هاته‌ی ڕێك خراوێکه یان بزوتنه‌وه‌یه‌ك یان پارتێکه به‌بونی جه‌ماوه‌ر ڕوخان و بنیات نانه‌وه ده‌بێت
سه‌رانی ده‌سه‌ڵات هه‌تا ئه‌م ڕۆ هیچ تایبه‌ت مه‌ندیه‌کیان نه‌بووه بۆ بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان له بونیدا له کوردستان، له‌وه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌ده‌ست له‌کوردستاندا بۆده‌م کوت کردنی زیاتر له بیست پارتی سیاسی به‌مادی گره‌وی سیاسی و سه‌ربازیان بردبووه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕاندا پێیان ناکرێت به‌یان نامه‌که‌ش هه‌ڵ بوه‌شێنه‌وه ، به‌یان نامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان کاری گه‌ریه‌کی واده‌کاته سه‌ر هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات که به‌پێی خۆیان بێنه گرده‌که‌وو داواکاریه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان بێهنه‌وه‌سه‌ر چۆك به‌یان نامه‌که‌واده‌کات که‌شێخ جه‌عفه‌ری وه‌زیری پێشمه‌رگه بهێنێته ئاستی ئه‌وسه‌رپێچیه‌ی کردویه‌تی له‌ئاست بزوتنه‌وه‌که‌مان و جه‌ماوه‌ری کوردستان ئه‌وه‌ی ئه‌وکردویه‌تی به‌بارستای هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌یی له‌حکومه‌ته‌کمه‌نداده‌کرێت ناگۆڕدرێته‌وه به‌ڵکوو ئه‌مه‌یان بۆ کوشتن و له‌ناوبردن و قه‌تڵو عامی جه‌ماوه‌ر هێندراوه که شێخ جه‌عفه‌ری وه‌زیری هه‌رێم به‌تانك وزرێپۆش به‌رنگاری خوشکوبرای خۆی بێته‌وه،جه‌نابتان تاکه‌ی ده‌یخۆن و شه‌ڕی کورسی و ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن بۆ جێی ناهێڵن بۆ ئه‌وگه‌نج و لاوانه‌ی که‌وا ئێستا به‌سیسته‌مێی نوێوه بیری کوردایه‌تیان له دڵ‌و گیاندایه باش بزانن !! جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌مشتی ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماوه به‌ڵکو ئێستا بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان چۆته ناو جه‌رگوهه‌ناوو مشتی جه‌ماوه‌ره‌وه، چونکه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌ناخو مشتی جه‌ماوه‌ره‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه به‌هۆی سوڵمو سه‌رکوتکردن و بونی به‌کۆیله له‌ناوخۆی کوردستاندا به‌به‌رچاوی ڕێکخراوه بیانیه‌کانه‌وه ڕێگای ئازادیتان لێ زه‌وت کردون و ده‌ستان خستۆته بنه‌قاقای کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌که‌تان.
ده‌بیت به‌هه‌ستیكی نه‌ته‌وایه‌تی و به‌یه‌ك ریزی و یه‌كده‌نگی كار بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكریت بۆ به‌ده‌یهینانی ئه‌و ئاواتانه‌ى كه به‌دینه‌هاتوون،
به‌تایبه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ی دابڕاون و له‌ده‌ره‌وه‌ى جوگرافیای ئیستای هه‌رێمی كوردستانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست