ئاهه‌نگی نه‌ورۆزو فرمێسك .
Sunday, 03/04/2011, 12:00
جوان ترین وێنه‌ی ئه‌م به‌هاره وه‌ك ئه‌و وێنه‌یه نیه که له‌ڕابوردودا هه‌مو لایه‌ك بینیومانه ، جوانترین بڵێسه‌ی گر ئه‌وگڕه‌نیه که له ساڵانی پێشودا کردبومانه‌وه. جوان ترین وێنه‌ی ئه‌م به‌هاره، وێنه‌ی نه‌ورۆزه که‌ی سه‌رای ئازادی و چه‌مجه‌ماڵ و ناو که‌لار بوو، جوانترین گڕ له‌م به‌هاره‌دا ماته‌مینی خۆپشانده‌ران و ڕه‌وه‌ندی کورد له‌تاراوگه‌دابوو، جوان ترین ئاهه‌نگ ئه‌و ئاهه‌نگه‌یه که‌خانه‌واده‌ی هه‌شت شه‌یده‌که‌ی ئه‌م به‌هاره فرمێسکیان بۆ ڕشت.
ئه‌مڕۆ له‌کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا زۆر له به‌ناو نیشتمان په‌روه‌ران خۆیان ده‌خه‌نه ئاستێك که ووشه‌ی ڕۆشنبیر سه‌ر‌کوت ده‌که‌ن ، ئه‌م جیله نوێیه‌ی که‌ئه‌مڕۆ له‌میدانی کوردایه‌تیدا توانیویانه گره‌وی خۆیان له‌سه‌رکوت کردنیان به‌رنه ناو شه‌قامی بیروڕای جه‌ماوه‌ری ئازادی خواز. خۆپشانده‌ران توانیان ڕه‌مزی کوردایه‌تی جێگیربکه‌ن به‌ڕێزگرتن له شه‌هیدانی خۆپشاندانه‌که‌ی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ی شار، توانیان دوربن له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات داران کردیان! له نه‌ورۆزی ئه‌م به‌هاره‌دا به‌به‌رچاوی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی بیر‌و ڕای ئازاد . ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێمی کوردستان بێ ڕێزیان کرد له‌ئاست قوربانیانی خۆپشاندانه‌که ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیری سه‌قه‌ت که‌کاری پێ ده‌که‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان!!
له‌هه‌موو نوێ بونه‌وه‌ی ساڵی کوردی‌دا واته نه‌ورۆزی کورد که‌به سه‌ره‌تای ساڵی کوردی ناوده‌برێت کوردستانیان توانیویانه ئه‌م بۆنه نیشتمانیه به‌سه‌ربه‌رزی یاد بکرێته‌وه، نه‌ورۆز مانا‌و پێناسه‌یه‌کی له‌خۆ گرێ داوه که‌وا دڵ خۆشیوو نوێ بونه‌وه‌ی کلتورو ڕێنمایه نه‌ته‌واییه‌تیه‌کانمان پاراوتربکه‌ین به‌ڵام ده‌سه‌ڵات داران ئاهه‌نگیان ئه‌نجام دا ، دژبه قوربانیانی خۆپشاندانه‌که‌ی ئه‌م دوایه‌ی هه‌رێمی کوردستان ، وه‌ك هاوڵاتیه‌ك من ئه‌مه به‌کاری نا مرۆڤانه سه‌رکێش ده‌که‌م ! سه‌رانی پارتی و یه‌کیه‌تی به هێنانی جه‌ماوه‌رێکی بێ ئاگا له ڕه‌وشی ژیانی کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستان خۆیان زیاتر دوره‌په‌رێز گرت له‌دابو نه‌ریدی کوردی‌دا. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ی بیروڕای کوردی .
له‌زۆرینه‌ی وڵاته‌کان پلانی هه‌نگ گێران کرابو به‌تایبه‌ت له‌کوردستان، به‌ڵام که‌کاره‌ساته‌که‌ی 17ی مانگ و دوای 17یمانگ په‌ره‌ی سه‌ندو خۆبه‌خشی لێ که‌وته‌وه به‌بونی شه‌هید بونی خۆپشان ده‌رانه‌وه کورد په‌روه‌ران توانیان پلانی ئاهه‌نگ گێڕان هه‌ڵ بوه‌شێننه‌وه خۆپشاندانی ماته‌مینی و ڕێوو ڕه‌سمی جه‌ماوه‌ری سازبکه‌ن.!! ، له‌پێناو به‌رز ڕاگرتنی خوێنی شه‌هیدانی ئه‌و خۆپشاندانه‌ی ئه‌م دوایه‌ی هه‌رێمی کوردستان... گه‌ر کرابێش ئاهه‌نگ گێڕان له‌و ساته‌دا وه‌ك تیرێك وابو بۆ دڵی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی بیروڕای ئازاد.
شه‌هید شێرزاد. ئه‌مساڵ خۆم دانابو نه‌ورۆز بکه‌م ! ئه‌م نه‌ورۆزه من به‌نیازبووم زیاتر سه‌مای عاشقانه‌ی به‌خته‌وه‌ری بۆ ده‌زگیرانه‌که‌م بکه‌م ! به‌نیازبوم ئه‌مساڵ گوڵی نێرگز دیاری بکه‌م بۆهه‌ر پێنج خوشکه ڕه‌ش پۆشه‌که‌م، ئه‌وان نیازیان هه‌بوو له‌پێنج دڵی نه‌خشاوه‌وه پیرۆزبای له‌من بکه‌ن چاوه‌ڕوان بون که نه‌ورۆزبێت و پێم بڵێن شێرزاد نه‌ورۆزت پیرۆز ئه‌وان له‌گه‌ڵ باوکه به‌ته‌مه‌نه‌که‌م و دایکی خاوه‌ن چاوه‌ڕوانی ئێوارانم چاوه‌ڕوان بون له‌م ساڵه دا به‌ژداری ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی کوردستان بین ئه‌وان نه یان ده‌زانی جوان ترین دیاریان ته‌رمی منه و ڕه‌شپۆشی سه‌رتاپایان داده‌پۆشێ وه‌ك گورمیان و خانه‌واده‌ی گه‌رمیانه‌که‌م ڕه‌ش پۆش ده‌بن
منی گه‌رمیان منی بچوك ترین شه‌هید و باڵاترین ناو که گه‌رمیانم له‌دنیای ڕۆحی گیانی دایکمدابووم له‌گه‌ڵ باوکم ناوی گه‌رمیانیان لاشیرین بوو بۆیه که‌هاتمه ئه‌م دنیا ده‌ست به‌سه‌ره! ناویان لێنام گه‌رمیان.پێش مردنم داوای یارمه‌تیم له‌دایکم خواست ڕۆیشتمه ناوشه‌قامه‌کانی شاره‌که‌م هه‌نگاوهه‌نگاو ڕێم گرتبوو به‌ره‌و ڕێچکه‌ی مه‌رگ ئه‌چوم بێ ئاگابوم له‌و ووشه‌یه. ئه‌ومه‌رگه‌ی له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات دابوو، له‌شه‌قامی ناوجه‌رگه‌ی شار گوێم هه‌ڵ کردوو گوێبیستی ناڕه‌زایه‌کانی جه‌ماوه‌ری چه‌مچه‌ماڵ و لای گه‌رمیان بووم وام پێ باش بوو ڕێگه خۆش که‌م وه‌ك هاوڵاتیه‌کی گه‌وره که‌خۆم به‌ژداربکه‌م بۆڕه‌وای چاره‌نوسی خۆم و هاوڕێکانم له‌م ده‌ڤه‌ره ، بکوژه‌کان ده‌یان زانی من که‌مێك له‌ڕه‌وڕه‌وه‌که‌ی مناڵیم گه‌وره‌ترم ئه‌وان چاویان لێم بوو ده‌یان زانی له‌ناویاندا بچوکترین خۆپشانده‌ر بوم چاویان لێم بوو له‌ناکاودا له‌گه‌رمیانه‌وه کۆچیان پێکردم بۆکوێستان و مه‌رگیان له خانه‌واده‌که‌م کرده قوربانی به‌له‌پیتکه‌ی په‌نجه‌کانیان....
شه‌هید بیلال. نه‌یده‌زانی چۆن وه‌ك خۆرێك ئاواده‌بێت ئه‌وئێواره‌ی ڕێی کردبوو له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی به‌ره‌و شه‌قامه‌کان بۆ داواکاریه‌ڕه‌واکان و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی تاك ی گه‌نجان به‌نیاز نه‌بو بێته‌وه ده‌یوت ته‌واو توانام نه‌ما باڕه‌حمێك به‌لاوێتیم بکه‌م کوا مافی گه‌ل شه‌هید بیلال ئه‌ی ووت و هاوڕێکانی زیاتر دوپاتیان ده‌کرده‌وه ده‌نگه‌کان شه‌قامه‌کانیان ڕۆشن ده‌کرد بوو شه‌هیدێك له‌پێشی پێشه‌وه‌ی خۆپشانداندایه ڕێچه‌که ڕازی شکاندوه‌و مافی خۆی ده‌وێته‌وه، ڕێگای شه‌قامی پڕبه برینه خوێناویه‌که‌ی داگیر کردوو ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌که‌ی گرتبوو هانی ده‌دان داوابکه‌ن تاکه‌ی چاومان له‌وان بێت و ئه‌وان به‌سه‌رماندا به گیرفانی پڕه‌وه بازبده‌ن به‌سه‌رماندا؟ شه‌هید بیلال پڕبه‌گه‌روی ده‌یووت نه‌ورۆزمان ده‌که‌ین به‌دوو نه‌ورۆز به‌هارمان گه‌شاوه‌تر ده‌که‌ین به‌چڵی نێرگزی ئه‌م به‌هاره... کاکه بیلال نه‌ی ده‌زانی یه‌که‌م چڵه‌نێرگسی ئه‌م به‌هاره به‌خوێنی ئه‌و پاراو ده‌بێت نه‌ی ده‌زانی ئه‌م نه‌ورۆزه دایکی چاوبه‌فرمێسك ده‌بێت و باوکه سه‌روڕێش سپیه‌که‌ی هێزی له‌ده‌ستانامێنێ و دله‌پڕله‌کوڵه‌که‌ی هاوارده‌کا بۆ حقی ڕۆڵه‌که‌ی،، شه‌هید بیلال بێ‌تاوان بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی چون له‌ناکاوو مه‌رگ میوانی بوو وه‌ك دیاریه‌ك ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێمه‌که‌م به‌گۆڕستانی شاره‌که‌یان سپارد بێ به‌رامبه‌ر. هه‌روه‌ك له‌دواین نوسراویدا شه‌هید بیلال وتویه‌تی شه‌ید ئه‌وکه‌سه‌یه که‌به‌نرخی خۆی خۆی ده‌کاته قوربانی چون نه‌ترسه،، شه‌هید بیلاڵ هۆندراوه‌که‌ی پڕبه‌باڵای خۆی دایناوه به‌ڵێ نرخی شه‌هید بیلال له‌نرخوو شۆڕشی ئه‌وان به‌هاتره و سڵی نه‌بوو له‌ناو شه‌قام و گۆڕه‌پانی خۆپشانداندا..
شه‌هید ڕێژوان . به‌نیازنه‌بوو وابه‌زوویی ماڵ ئاوای بکات به‌نیازنه‌بوو زیاتر له‌و دڵۆپه‌شیرانه‌ی دایکی ده‌رخواردی دابوو خانه‌واده‌که‌ی فرمێسك هه‌ڵ ڕێژبکات ، ئه‌وبه‌نیازبوو هاوکارێکی باوکی بێت و سێبه‌رێکی بڵندبێت بۆ خێزانه‌که‌ی ئه‌وبه‌نیازبوو خوێندنه که‌ی په‌ره‌پێ بدات و دواڕۆژی نیشتمانی به‌ئامانج بگه‌یه‌نێ شه‌هید ڕێژوان له‌ناو ئاپۆڕه‌ی جه‌ماوه‌ردا وه‌ك ئاسکێکی چیاکان هه‌نگاوی ده‌ناو ئه‌م به‌رو ئه‌وبه‌ری شه‌قامی سالمی ئه‌دا ، ئه‌و ئاوڕی بۆدواوه و لای چه‌پوو ڕاست ده‌دایه‌وه ده‌یویست بزانێ ئه‌وکه‌سه‌ی هاوار ده‌کات به‌چ گڕوتینێکه‌وه ده‌نگی به‌رزده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت نابۆگه‌نده‌ڵی ئه‌و ده‌یویست له‌مانای ووشه‌کانی خۆپشانده‌ران زیاتر تێبگات نه‌ی ده‌زانی له‌ناوهه‌رێمی کوردستاندا بکوژی کورد هه‌یه نه‌یده‌زانی تێنه‌گه‌یشتوانی خۆپشاندانده‌ران مافی ڕه‌وای گه‌ل نازانن ده‌سته‌کانی بڵندکرده‌وه‌و به‌زمانه پاراواکه‌ی ده‌نگی خسته پاڵ ده‌نگی ناڕه‌زای خۆپشانده‌ران بۆیادگاری ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ده‌رکردوو چه‌ندوێنه‌یه‌کی بۆدایکو باوکی جێ هێشت شه‌هیدیان کرد وه‌ك هاوه‌ڵانی گڕوتینی مه‌یدانی ئازادی‌و نه‌ورۆزیان به‌تین ترکرد...
شه‌هید مه‌حمه‌د ڕه‌شید . هه‌مه‌موو ته‌مه‌نی لاویم بۆکوردو کوردستان ته‌رخان کرد ئه‌وڕۆژه‌ی گه‌نجانی شاره‌که‌مم بینی خرۆشابوون له‌شه‌قامدا هه‌ستم ده‌کرد لاوه‌که‌ی جاری جارانم به‌جۆش و خرۆشه‌وه شان به‌شانیانی خۆپشانده‌ران ڕێم ده‌کرد . ڕاسته من مرۆڤێکی به‌ساڵاچوبووم به‌ڵام به‌دڵ له‌لاتان بووم خولیاکه‌ی جاران که‌وتبووه وه سه‌رم هاوارم ده‌کرد به‌ڵێ بۆ ئازادی نابۆگه‌نده‌ڵی ئه‌وکه‌سانه‌ی شانازی به‌بونیانه‌وه ده‌که‌ن له‌م ڕۆدا به‌بازوی من و هاوه‌ڵانمه‌وه بوو دیتنیان له‌م ئه‌زمونه‌دا ، هه‌ر ئه‌وان بون ڕوی تفنگه‌کانیان تێ کردم ، وام نیازبو ئه‌م به‌هاره گوێبیستی هه‌واڵه‌کانی ناوخۆی هه‌رێم بم بۆ هه‌ڵ وه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی حکومه‌ت. من خۆبه‌خشێکی خۆپشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانم ، من به‌ژداربوم له ناڕه‌زایه‌کان دژ به ده‌سه‌ڵات داران....
شه‌هید ئومێد جه‌لال . خوێنه‌رانی ئه‌م بابه‌ته سه‌ربه‌رزم که شه‌هید کرام به‌داخه‌وه ئه‌م به‌هاره پڕ به‌باوه‌شم بۆیه‌که‌م جار، بۆ به‌رز ڕاگرتنی ئه‌م نه‌ورۆزه‌و هاتنی ساڵی نوێی کوردی بێ به‌شیان کردم له‌ئامێز گرتنی کۆرپه‌که‌م من به نیازبووم له م به‌هاره‌دا گوڵی نێرگز به کۆرپه‌که‌م بناسێنم وام نیاز بوو له‌به‌هاردا بچمه به‌رزترین ناوچه‌ی جێ نشینم باسێکی له‌دایک بون بگێرمه‌وه بۆ ئه‌نه‌س ی بێ ئومێد .ده‌سه‌ڵات دارانی بێ باوه‌ڕ کۆرپه‌که‌یان بێ ئومێد کرد ئه‌وان سوێندی یاساییان خوارد ئه‌وان له‌به‌رده‌م ئه‌زمونه‌که‌یان و جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی کوردستاندا به‌ڵێنیان نوێ کرده‌وه که خوێنی که‌سانی وه‌ك منی بێ تاوان نه‌ڕێژن. له باتی چڵێك نێرگزی ئه‌م به‌هاره ئه‌نه‌س گیان دیاریه‌کیان پێ به‌خشی که به‌خوێنی من سورکرا بو ئه‌ویش ئاڵای کوردستیان بوو ...
شه‌هید سورکێو زاهیر . پێش پێکانم به گوله‌ی چه‌کداره‌کانی لقی چوار وام به‌بیر هاته‌وه که بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه‌و له‌ژیان به‌رده‌وام بم. له‌ناکاودا دوای جاسوس لێگرتنم نیازی کوشتنیان دام و پێکایانم به فیشه‌کێك . ڕێچکه‌ی ئازادی بیر‌و ڕای جه‌ماوه‌ری کوردستان فراوان تربوو به‌کوشتنی من و هاوڕێکانم به‌خته‌وه‌رم که‌توانیومه ڕێگا خۆش که‌م بۆ هاوه‌ڵانم بۆ به‌دی هێنانی مافه‌کانیان. خه‌ونه‌کانم هه‌ر خونچه‌بوون نه‌بوون به گووڵ ده‌ستم ئاره‌زوی پێنوس گرتنی هه‌بوو چاوه‌کانم هێشتا تێرنه‌بو بون له‌بینینی زیاتری کوردستان هه‌ناسه‌م ئێشتا پاراو نه‌بووبوو له نه‌ورۆزو نێرگز ، بکوژان ئێستا شانازی ده‌که‌ن به‌شه‌هید کردنم له‌و ڕێچکه‌دا که ئه‌ویش ڕۆشنای تاکی کورد بوو.
شه‌هید عه‌لی هه‌ڵه‌بجه‌یی. من به‌نیاز بووم جه‌ماوه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌که‌م وه‌ك کۆرپه‌که‌م په‌روه‌رده‌که‌م ، من به‌نیاز بووم ئاسایشی ئه‌م ناوچه‌یه‌م وه‌ك خۆڕسکی ژیانم په‌روه‌رده‌که‌م شۆڕشێکی نوێم له‌دڵابوو وه‌ك پشتیوان بۆ ئه‌و خۆ پشانده‌رانه که ڕژابونه ناوشه‌قامه‌کانی شاره‌که‌م به‌دڵێکی زۆر پاکه‌وه ووشه‌ی نوێ یان ده‌وته‌وه پشتیوانیم له‌گه‌ڵ ئه‌وان نوێ کرده‌وه ، هاوڕێکانم نه‌یان ویستم به‌چاوی چه‌واشه‌کاری سه‌یریان کردم له‌ناکاودا شه‌ید کرام ؟؟
شه‌هید سه‌رکار عه‌لی . من په‌روه‌رده‌ی شارێکم که پێنچ هه‌زار ڕۆحی په‌پوله‌ی تیا ده‌ژیی ، به‌هه‌موو هه‌وڵوو توانایه‌کمه‌وه ئه‌م ویست شه‌قامی شاره‌که‌م دوره‌په‌رێزکه‌م له گرفتی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی ڕۆژگار . هه‌له سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه دڵسۆزێکی کوردستان بووم. له‌دڵمابوو ئه‌م به‌هاره ئه‌م نه‌ورۆزه ماته‌مینه دڵم ڕه‌وێنی ده‌زگیران که‌م ماڵێك له‌و شاره‌ی که به‌ده‌ستی ڕژێم ووێران کرابوو دیسان ئاوه‌دانی که‌مه‌وه ، وابڕیار بوو ئه‌م به‌هاره ده‌چوی خوێندنگاکه‌م بم دواڕۆژێکی نووێ به‌دی بێنم، تاسه‌ی خۆشیم نه‌شکا له‌ناکاو مه‌رگ ڕۆحی پێ سپاردم له‌م خه‌ونه‌دا!! ئێستا منیش هه‌روه‌ك ئه‌و پێنج هه‌زار شه‌هیده‌ی شاره‌که‌م ڕۆحم نیگایه بۆ شاره‌که‌م.
............................................................
من لێره‌دا جارێکی دیی و زۆر به‌کورتی باس له زه‌ماوه‌نی نه‌ورۆز ده‌که‌م .
ئه‌وجه‌ماوه‌ره‌ی که‌وا له‌شه‌قامی سالم له شاری سلێمانی و له پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان کۆبوبونه‌وه به‌بۆنه‌ی پیرۆز کردنی ساڵی نوێی کوردیه‌وه هه‌مان ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌بوو که‌وا به ده‌یان ساڵ له‌مه‌و به‌ر خۆیان ئاماده‌کردبوو بۆ ڕێزلێنانی نوێ بونه‌وه‌ی ساڵی کوردی ، ده‌سه‌ڵات داران خۆیان به‌خاوه‌نی ئه‌و جه‌ماوه‌ره ده‌زانن . نه‌ورۆزی کورد لای ده‌سه‌ڵات داران بۆته نه‌ورۆزی سه‌وزو زه‌رد. جه‌ماوه‌ر بۆ ئاهه‌نگ گێڕان نه‌چوبونه ئه‌وجێگایه به‌ڵکو چوبون تابزانن ده‌سه‌ڵات داران تاچه‌ند هه‌وڵی خۆ هه‌ڵ خه‌ڵه‌تاندنی خۆیان ده‌ده‌ن له‌ناو جه‌ماوه‌ری هه‌رێم‌دا. ئه‌وجه‌ماوه‌ره ئه‌و ئازادی خوازانه بوون که‌وا خۆپشاندانیان کرد ئه‌و جه‌ماوه‌ره ئه‌و خۆڕاگرانه بوون که‌وا شه‌هیدانیان به‌خاك سپارد ئه‌و جه‌ماوه‌ره ده‌سه‌ڵاتیان ناوێت و ده‌سه‌ڵات دارانیش ناهێڵن جه‌ماوه‌ر هه‌وای ئازادی هه‌ڵ مژن.
خۆپشانده‌رانی به‌رده‌رکی سه‌را و ئه‌م نه‌وه نوێیه ی که‌وا بیر‌و ڕای جیاوازیان هه‌یه له‌و سیسته‌مه دێکتیڤه‌ی ده‌سه‌ڵات داران هه‌یانه، به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که‌وه ڕێچکه‌یه‌کیان هه‌ڵ بژاردوه که‌وا له مێژوی کوردا ڕوی نه‌داوه ، ئه‌وان خۆیان نیشان ده‌ده‌ن وه‌ك چرۆی ڕوه‌که‌کانی به‌هاری کوردستان ، ئه‌وان ئازادیان ده‌وێ ئه‌وان خۆیان ته‌رخان کردوه بۆ ئاینده‌یه‌کی ڕون بۆ نه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی تاکی هه‌رێمه‌که‌م ،
خۆپشانده‌ران داواده‌که‌ن گه‌نده‌ڵی با نه‌مێنێت له هه‌رێمی کوردستاندا ، منیش وه‌ك تاکێکی کوردستان وه‌ك هاوپشتێکی خۆپشان ده‌ران ده‌ڵێم کاتێك گه‌نده‌ڵی نامێنێت که هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که هه‌ڵ بوه‌شێته‌وه.
[email protected] 02.04.2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست