گره‌وی پارتی و یه‌کێتی له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه‌یه
Friday, 14/01/2011, 12:00
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، مه‌لاکان بوونه‌ته سیخوڕی پارتی و یه‌کێتی.
شاری سلێمانی، که پێک هاتووه زیاتر له ملییۆن و نیوێک (به شه‌و)، به ڕۆژیش زیاتر له‌و ژماره‌یه. له‌هه‌را و هوری مه‌لاکاندا ڕۆژانی جومعه سلێمانی ناگاته‌وه به هه‌ولێر که دانیشتوانی ناگاته 1 ملیۆن که‌س.
ئه‌م دوو حیزبه ڕووخاوه که فشارێکی زۆریان خراوه‌ته سه‌ر له‌ڕووی جه‌ماوه‌ری کوردستانه‌وه هیچ توانایه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه بێجگه له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کان نه‌بێ، یان هیچ ڕێگایه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه ته‌نها مه‌لاکان نه‌بێت بۆڕیکلامه‌کانییان ناچارن به مادیی و مه‌عنه‌وی بۆ مه‌رامی خۆیان له‌مینمبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه ململانێ بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئازادیخوازانی کوردستاندا.
بۆ تۆقاندنی هاوڵاتیان ده‌یانه‌وێ کاره ناڕه‌واکانیان تێکه‌ڵاوی دینی ئیسلامی پیرۆز بکه، شاری هه‌ولێر وێرانه له‌ڕوی حیزبیه‌وه، ڕووخاوه له‌ڕووی ڕۆشنبیرییه‌وه، زۆر ئاڵۆزه له‌ڕوی هونه‌ریی وئه‌کادیمیای سه‌رده‌میه‌وه، زۆرکاریگه‌ریشی کردۆته سه‌ر گه‌نجه‌کانییان ئه‌مه‌ش واده‌کات له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه کاریگه‌ری بکاته سه‌ر هاوڵاتیانی شار به‌تایبه‌ت ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێر به‌ناو پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانه.
له پایته‌ختی ئێران که دانیشتوانی ده‌گاته 16 ملیۆن که‌س ته‌نها یه‌ك مزگه‌وت بۆی هه‌یه خوتبه‌ی تیا بدرێت به ڕه‌سمی و بۆیان نییه له ڕووی هونه‌ر و ڕۆشنبیرییه‌وه چاپه‌مه‌نیه‌کان و گۆڤاره‌کان به بێ ئه‌خلاق ناو‌ببرێن و ناوزڕاندن بکه‌نه سه‌ر هیچ لایه‌ك بۆ زانیاری زیاتر له لوبنان به هه‌مان شێوه، چونکه له‌و دوو وڵاته یاسا به‌رپرسه له‌هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی که ده‌بنه گرفت بۆ کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام له‌پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان له‌یه‌ك ڕۆژ‌دا 376 مزگه‌وت خوتبه‌ی تیا ده‌خوێندرێت. وه‌ک ئاماژه‌مان پێ‌کرد دانیشتوانی هه‌ولێر ناگاته یه‌ك ملیۆن که‌س. به‌ڵام له‌شاری هه‌ولێر وه‌کو چێشتی مجه‌وری لێ هاتووه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه.
خوێنه‌ری به‌ڕێز...
بیخه‌ره به‌ر چاوی خۆتان له‌یه‌ك کاتدا 376 مه‌لا هاوار بکات بڵێ نه‌فره‌ت له هونه‌ر و ڕۆشنبیری و چاپه‌مه‌نیه‌کان و گۆڤاره‌کان و له ته‌کنه‌لۆژیا، ئه‌ی خاوه‌نی هونه‌ر و ڕۆشنبیری و چاپه‌مه‌نیه‌کان و گۆڤاره‌کان و له ته‌کنه‌لۆژیا، چۆن وه‌ڵامی ئه‌مانه بده‌نه‌وه که به‌کرێگیراوی ده‌سه‌ڵاتدارانن له کوردیستان؟
ئێمه به‌ڕێپێوانی هێمنانه و داواکاری ئاشتیانه هاوار ده‌که‌ین ئازادی بیروڕا بۆ کوردستان به‌ڵام ئه‌وان به ڕفاندن و کوشتن و داوای نایاسایی بمانخه‌نه ناو زیندانه‌کانی خۆیانه‌وه. له لایه‌کی تریشه‌وه بۆ مه‌رامه‌کانی خۆیان مه‌لاکانیان له مینمبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه کردووه به فشارێك له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆشنبیرانی کوردستان به‌تایبه‌ت له هه‌ولێری خنکاو له نا چه‌وساندنه‌وه و بێ دادییدا!
جه‌ماوه‌ری کوردستان ئاگاداری ئه‌و ڕاستیه‌ن، که له سه‌رده‌می کۆنی سلێمانی و هه‌ولێرو شاره‌کانی تری کوردستاندا له‌م جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان نه‌بووه، به‌ڵام ئێستا له ژێر سایه‌ی ئه‌م به‌ناو ئازادییه‌دا که خۆیان به‌سه‌رکرده ده‌زانن و ده‌ڵێن ئازادیی به‌رقه‌راره، سوکایه‌تی به هونه‌ر و نووسه‌ر و ڕۆژنام و ڕۆشنبیر و خوێنده‌وار ده‌که‌ن.
ئه‌م کاره‌ی که ده‌سه‌ڵات به مه‌لاکانیان سپاردووه، کار‌ێکی ناڕه‌وایه و ده‌بێت به‌ره‌نگاریی ببینه‌وه، به‌رامبه‌ر به‌م جۆره خوتبانه داوا له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بکرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مانیش لایه‌نێکی گربه‌ستراون به مه‌لاکان و به ده‌سه‌ڵاته‌وه، ناچار بکرێت، که بڕیارێك ده‌رکات بۆ مه‌لای مزگه‌وته‌کان واز له‌م کاره ناڕه‌وایه بێنن، چونکه ئه‌مه کاری یاسایایه، نه‌ك هی ئه‌و کۆڵکه مه‌لایانه.
کۆسار عومه‌ر
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست