کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دۆخی شه‌قام و ده‌سه‌ڵات

Sunday, 27/03/2011, 12:00


جه‌ماوه‌ر که‌ بڕیارێك ده‌دات ، له‌ئاستی بڕیاری سه‌رکرده‌یه‌که‌وه‌ زۆردووره‌ و جیاوازه‌ ، من هه‌رده‌م ووتوومه‌ هێزی جه‌ماوه‌ر له‌هێزی ده‌سه‌ڵاتداران به‌هێزتره بونی ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌ وڵاتانی دیموکرات خوازاندا به‌تایبه‌ت ئه‌وروپاو ئینگلیزدا زۆر به‌ربڵاوه‌ ، چاولێکه‌ری ! ئه‌م بوونی ئازادیه‌ی دروست نه‌کردووه‌ له‌هه‌رێمی کوردستاندا به‌ڵکو ڕۆشنبیران و لاوانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ له‌بۆچونه‌کانیانه‌وه‌ ئه‌م بوونی داواکاریانه‌یان هه‌ڵ بژاردووه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌ك کاریگه‌ری کردۆته‌ سه‌ربار و دۆخه‌که‌ که‌ قه‌ڵه‌مه‌که‌ی له‌ده‌سی نه‌وه‌ی نوێدایه‌ ، ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌بێت بوونی هه‌بێت گه‌ر ڕێگرێکی هه‌بێت له‌ سه‌رکردایه‌تی پارته‌وه‌ بێت یان له‌ حکومه‌تێکی مه‌رکه‌زی بنه‌ماڵه‌وه‌ بێت بێگومان هه‌ره‌س دێنێت ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌بێته‌گرفت بۆ ناوچه‌که‌ هه‌ره‌س هێنانی ئاساییه‌ گه‌ر گروپێك هه‌ڵسن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نێکی بێلایه‌ن و مه‌ده‌نیانه‌ ببرێت به‌ڕێوه‌، من لێره‌دا سه‌رسوڕمانێکم هه‌یه‌ له‌ سه‌رۆکه‌کانی کورد به‌تایبه‌ت مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ئایا تاکه‌ی به‌خۆتاندا ناچنه‌وه‌ بیرێك له‌ ئاینه‌نده‌ی خۆتان ناکه‌نه‌وه‌ بۆ ناڕواننه‌ ووڵاتی تونس و میسرو یه‌مه‌ن وسوریاو لیبیا به‌تایبه‌ت ! ئه‌وه‌ که‌ی سه‌ربه‌رزییه‌ بۆ ئه‌و دکتاتۆرانه‌و ئه‌و ووڵاتانه‌ی له‌ڕێچکه‌ی مه‌رگدان دڵنیابن ئاینده‌تان باش نابێت بۆخۆتان ده‌که‌نه‌ مێژویه‌که‌وه‌ که‌ که‌سانی دڕنده‌ و خوێنمژ ناویانی تیا هێندرابێت بۆکارێکی واناکه‌ن که‌ له‌ناو نه‌وه‌که‌تاندا به‌ به‌رزو پیرۆز ناوبراو بن بۆنی ئێوه‌ سودی نیه‌ له‌کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆدا ، به‌هۆش هاتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و کاره‌ ناڕه‌وایانه‌ی که‌ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی‌ هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی ده‌کات بۆ کاردانه‌وه‌ی سیاسی وابکات خۆتان خانه‌واده‌که‌تان بخاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر گه‌رکاری پوخته‌یی و نه‌ته‌وایتان بکردبایه‌ ئه‌م ڕۆ جه‌ماوه‌ر به‌گه‌نده‌ڵ کار ناوتان نابات کارکردن له‌ چاکسازیدا دوای کۆبونه‌وه‌یه‌کی دووسێ کاتژمێری ده‌تواندرێت ئه‌نجام بدرێت بڕیاردانی ده‌ست به‌سه‌رداگرتی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی هه‌رێم له‌ڕێی په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا ته‌نجامی ده‌ده‌ن بۆناتوان گۆڕانکاریه‌کان بخه‌نه‌ ناومه‌یدانی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ بونی که‌سانی وه‌ك ئێوه‌ی گه‌نده‌ڵ کار که‌ڕێچکه‌یه‌کتان گرتۆته‌به‌ر که‌ ئاینده‌که‌ی ناومشت جه‌ماوه‌ره‌ . دڕه‌نده‌ی خۆتان نیشان دا به‌ شاردنه‌وه‌ی بکوژانی کاره‌ساتی خۆپشاندانه‌که‌ی دوای 17ی مانگی دووی2011 بونی زیاتر خۆدزینه‌وه‌تان له‌ ڕای جه‌ماوه‌ر لێره‌دا نه‌خوێنده‌وارانیشی خسته‌ ناو ئاپۆڕه‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌و نه‌خوێنده‌وارانه‌ی که‌ ته‌نها به‌ ڕه‌نگ و ئاڕمه‌که‌تاندا ده‌یان زانی ئێوه‌ کێن خۆتان له‌ بونی چاكسازی ده‌دزنه‌وه‌ خۆتانتان له‌ فرۆشتنی که‌رکوك ده‌دزنه‌وه‌ خۆتان له‌ گه‌نده‌ڵی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌دزنه‌وه‌ چ گه‌نده‌ڵ کاریه‌ك نه‌ له‌ نان بڕاوانه‌وه‌ بگره‌ له‌ پێش بونی نانبڕاوانه‌وه‌ له‌ پێش بونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ ، جه‌ماوه‌ربوو ناوتانیان ده‌زڕان به‌ بونی گه‌نده‌ڵی له‌ناو هه‌رێمی کوردستان ، نه‌ده‌هاتنه‌ جواب بۆ بنه‌بڕکردنی ئه‌ودیاریده‌ قێزوه‌بووه‌ تا جه‌ماوه‌ر توانی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان بخاته‌ ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه‌ له‌ ڕێی فراکسیۆنه‌ به‌ تواناکانیه‌وه‌ که‌ خۆیان ته‌رخان کردووه‌ بۆ هه‌رداواکاریه‌کی تاکی نیشتمانه‌که‌م ئه‌وان کارده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌وڵه‌تی یاسا کارده‌که‌ن بۆ دروست بوونی په‌رله‌مانێکی ته‌ندروست له‌هه‌رێمی کوردستاندا، گه‌ر په‌رله‌مان تاره‌کانی ئێوه‌ ته‌نها بیریان له‌گه‌نده‌ڵی نه‌کردایه‌ته‌وه‌ و وه‌ك چالاکه‌کانی فراکسیۆنی گۆڕان کاریان بکردبایه‌ ، ئه‌مڕۆ کارمان بۆ چاك سازی نه‌ده‌کرد پاش 20ساڵ به‌ڵکو کارمان ده‌کرد بۆ ده‌وڵه‌ت به‌ڵێ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ وه‌ك ووڵاتانی جیهان، ده‌سه‌ڵات داران بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان ئه‌مڕۆ له‌ بونیدا هه‌ره‌سێکه‌ بۆه‌ گه‌نده‌ڵکاران و بنه‌ بڕکردنی گه‌نده‌ڵی له‌ناو هه‌رێمه‌که‌دا چونکه‌ بونی هه‌رسه‌روه‌ت و سامانێك له‌هه‌رێمی کوردستاندا خاوه‌نه‌که‌ی کۆمه‌ڵانی دانیشووی ناوچه‌که‌یه‌ هه‌رکۆمه‌ڵانی ناوچه‌که‌‌یه‌ که‌ به‌ زۆر و به‌ ده‌نگی ئازاده‌وه‌ کاردانه‌وه‌یه‌کیان ده‌بێت که ‌بتوانن بنه‌بڕتان بکه‌ن له‌ناو مه‌یدانی کوردستاندا یان کوردایه‌تیدا .
لێره‌دا ده‌سه‌ڵاتداران توانیویانه‌ گه‌وچاندنێك دروست بکه‌ن ، وه‌ك نه‌هێنیه‌ك له‌مێژوه‌ په‌روه‌ده‌ی ده‌که‌ن له‌ناو خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یاندا ئه‌مڕۆ به‌هۆی زۆرهاتنی جمووجۆڵی هه‌ره‌س هێنانیان ئاشکرای ده‌که‌ن و ده‌یگه‌ننه‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانیا ڕای من و تۆیان قۆستۆته‌وه‌ بۆناو جه‌رگی پارته‌که‌کانیان.
ئازیزان خوێنه‌ری به‌ڕێز ڕای من و تۆ بۆته‌ تۆپێك هه‌روه‌کو ئه‌ تۆپه‌ قتوه‌‌ی که‌ له‌ ناو یاریگایه‌کی ته‌ل به‌ندی پڕ دڕکاوی هه‌ڵمان ده‌دایه‌ناو گۆڵه‌که‌وه‌ ، ڕای من و تۆ له‌ژێرزه‌مینی په‌رله‌مانی کوردستاندا سوتاندیان و خۆڵه‌ مێشه‌که‌ی له‌ بێژه‌نگێکی ده‌ستی دایکی شه‌هیدێکی هه‌ڵه‌بجه‌م بێژایه‌وه‌ ، ڕای من و تۆ بۆته گۆچانی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتێك‌ که‌نازانێ چۆن هه‌ڵی خا له‌ به‌نداوی دڵه‌خوێناویه‌کانی شه‌هیدانی كاره‌ساتی ئه‌م نه‌ورۆزه‌ی سلێمانیم ، ڕای من و تۆ پوخته‌ ڕه‌وایه‌ بۆداوا کاریه‌کانی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمه‌که‌م چه‌ندجار ڕام ووت و دوپاتمان کرده‌وه‌، ڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات دوای هاتنه‌ناو گۆمه‌ پڕله‌ئاڵتونیه‌که‌ی کوردستان و ده‌ستیان کرد به‌ لوشدانی داهاتی هه‌رێمه‌که‌م که‌هاوارێکم لێ هه‌ڵ ده‌ستێت کام هاوار هاوارێك که‌ بڵێم ئازادیم ده‌وێ ڕاده‌ربڕینێکم ده‌وێ که‌به‌گوڵ داوای ده‌که‌م یاخود بڵێم برسیمانه‌ بۆ له‌تێ نان، مایکرۆفۆنه‌که‌ی دێنێت و له‌ هاوسێیه‌کم ده‌پرسێت ڕای تۆ چۆنه‌ جیرانه‌که‌ت برسیه‌تی؟؟ هاوسێکه‌ی من خۆی برسیه‌ چه‌ناگه‌ی له‌خاك ده‌خشێت و وه‌ڵامێکی ده‌داته‌وه‌ پڕبه‌باڵای ئاڵتونیه‌. ڕای جه‌ماوه‌ر له‌ئاستێکا خۆی گرتۆته‌وه‌ که‌ ڕاکان بدرێنه‌ ده‌ستی تاکه‌کانی هه‌رێمه‌که‌م هه‌مووتاکه‌کانی نیشتمانم داواکاریه‌کانیان کردوه‌ به‌چه‌پکه‌ گوڵێك و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانیان کردوه‌ ، ئه‌وان گوڵه‌کان ده‌وه‌رێنن گوڵدانێکی پڕله‌ئاوی بۆ دانانێن تاسیس نه‌بێت وه‌ڵامێکی بۆساس ناکه‌ن تادڕکه‌کان ڕاوه‌ستابن هه‌رله‌سه‌رۆك تاگاوانی ئه‌ی شێ ووێنن ئه‌م ئه‌زمونه‌ی کوردستانمان واش من و تۆ ڕاوبۆچونم هه‌ڵده‌که‌ن و که‌له‌ی خۆیانی پێ پاراو ده‌که‌ن.

فه‌ره‌یدون کونجرینی
25.03.2011
ئه‌ڵمانیا
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە