کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆران زۆر به‌به‌باشی پشتیوانی له‌مافی کورد ده‌کات

Thursday, 01/04/2010, 12:00


هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات و پارته‌ عه‌ره‌بی و کوردیه‌کان جێگای خۆیان کردۆته‌وه‌ له‌ناو جه‌ماوه‌ردابه‌زوڵموو سه‌رکوت کردن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆران که‌ده‌بێته‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ کارده‌کات, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ جه‌ماوه‌ر جێی خۆیان ده‌که‌نه‌وه‌ له‌ناو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا , جابۆیه‌ واباشه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران ناوبه‌رین به‌ بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆران. له‌دروست بونیه‌وه‌ تا ئه‌مرۆ توانی ویه‌تی کاره‌کانی به‌پێی داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ر جێبه‌جێ بکات.
ناحه‌زانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ چاویان برییوه‌ته‌ کاره ‌باش و سه‌رکه‌وتنه‌کانی,
پارته‌ عه‌ره‌بی و کوردیه‌کان زۆرله‌وان کارده‌که‌ن خه‌بات ناکه‌ن بۆ رزگارکردنی سه‌رجه‌م هه‌رێمه‌کان به‌ڵکو تێ ده‌کۆشن بۆ تێکشکاندن و گیرو گرفت دروستکردن و سه‌رنه‌که‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆران له‌ناو مه‌یدانی سیاسی ئه‌مرۆی کۆمه‌ڵگای کوردیدا.
بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆران تێده‌کۆشێ له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌ نیشتیمانیه‌کانمان له‌ کوردستان وعێراقی نوێ بۆ دروستبونی ده‌وڵه‌تی یاساو په‌رله‌مانێکی ته‌ندروست بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی تاکی مرۆڤ له‌ بڕیاردان و بێبه‌شنه‌کردیان له‌ مافه‌کانی هاوڵاتی بون.
بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆران زۆر به‌به‌باشی پشتیوانی له‌مافی کورد ده‌کات کارده‌کات بۆ مافی تاکی کورد, ئه‌ومافانه‌ی که‌ زه‌وت کراون بگه ر‌ێته‌وه‌ بۆخاوه‌نه‌که‌ی چونکه‌ مافی تاکی کورد ئازاد نیه‌ به‌ڵکوکۆیله‌یه.‌
بزوتنه‌وی سیاسی گۆران کارده‌کات بۆ په‌روه‌رده‌ کردنی که‌سانێك که ‌بتوانن ئه‌و که‌لێن و درزانه‌ی له‌ناوکۆمه‌ڵگای کوردی دا ماوه‌ پری ب‌که نه‌وه‌ ,
ئه‌ودیاریده‌ نابه‌جێیانه‌ی هه‌بووه له‌ناوکۆمه‌ڵی کوردیدا بنه‌بریان بکه ن تا کولتوری ره‌سه‌نی کوردی جارێکیتر کۆڵه‌که‌ی خۆی زیاتر پته‌وبکات تا هیچ ناحه‌زێك توانای ته‌فروو تونای نه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ ره‌سه‌نایه‌تی بونی کورد له‌کوردستاندا ‌
بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆران له‌سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌ دروست بوه‌ که‌ ده‌گه‌رێ ته‌وه بۆ خه‌بات گێرانی ده‌یان ساڵه ی تێکۆشه‌رانی کوردستان که‌تا ئه‌م رۆ ئاوات و ئامانجیان بونی ماف زه‌وت کردن نه‌بێت به‌سه‌ر هاوڵاتیانداو راو بۆچونه‌کان ئازادبن ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ وا به‌رچاوده‌کرێت که‌ توانایه‌کی ترنیه‌ له‌م باشتر بێت هه‌رتوانایه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌یه بابێته‌ هاوشانی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆران تاگۆرانکاریه‌کان باشتر کاریان بۆبکرێت.
زۆرله‌خه‌ڵکی به‌قه‌ڵه‌م یان له‌ رووی راوو بۆچونی ئازاده‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌
بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆران که‌موو کورتی زۆره‌ ئه‌م چوڵاوه‌یه‌ی ئێستا هاتۆته‌ ناومه‌یدان له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورتی ته‌مه‌نیدا توانی ویه‌تی زۆرو زیاتر له‌وده‌سه‌ ڵاته‌ی ئێستاهه‌یه‌ به‌ئازادی خۆی له‌ناو کۆمه‌ڵ دا نیشان بدات به‌کارکردنێك که‌تا ئێستا روی نه‌داوه‌ له‌ تائریخی کوردا, هه‌ر بۆیه‌ بۆته‌ سه‌رسورهێنه‌ری سه‌رجه‌م پارته‌کان , بزوتنه‌وه‌ی گۆران بۆته‌ ئه‌و داهێنه‌ره‌ که‌ سه‌رجه‌م پارته‌کان به‌خۆیاندا ده‌چنه‌وه‌و زۆر به‌ئاگایانه‌ ئێستا کارده‌که‌ن.


فه‌ره‌یدون کونجرینی
[email protected]
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە