کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سوێنتان خوارد به ‌36 هه‌زار شه‌هیدانی براکوژی

Monday, 31/05/2010, 12:00


که‌ له‌سه‌ر شه‌ره‌فی کوردستانم شه‌هید نه‌کران!
به‌ڵ کو شه‌هیدکران له‌سه‌ر گیرفانی ئێوه‌ی دژ به‌ ئازادی.
ڕووی نوسراوه‌ که‌م ده‌که‌مه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێم به‌گشتی تا ده‌گاته‌ حه‌س حه‌سه‌کانییان،‌
سه‌رۆك چۆن دڵت به‌خۆت خۆشه‌ که‌سه‌رۆکی هه‌رێمی، ئاواش ده‌بێت دڵی ئێمه‌ خۆش که‌ی تا ئازادی بۆ کوردستان به‌رقه‌رار که‌یت. گه‌رئازادیت پێ نایاته‌ کایه‌وه‌ بۆ نارۆیت ، هه‌ڵ هاتنی ئه‌م رۆت باشتره‌ وه‌ك له‌ سبه‌ی، چونکا تاوانی تۆ ته‌نها دژ به‌ئازادی نیه‌ به‌ڵ کو دژ به‌ نه‌وه‌ی دوارۆژی نه‌ته‌وه‌که‌ته‌، که‌ خۆت به‌خاوه‌نی ده‌زانی
سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ و سه‌رده‌شت عوسمان نه‌وه‌ی نوێ بوون، که‌وا له‌ژێر باڵی سه‌رکرده‌کانتاندا شه‌ید کران.
باش بزانن له‌هه‌موو دیموکراسییه‌تێکدا هه‌رله‌ ڕێگای قسه‌کردنه‌وه‌یه‌ که‌ خه‌ڵك ده‌توانن کاری گه‌ریان هه‌بێت به‌سه‌ر حکومه‌ددا له‌ده‌ست نیشان کردنی پلانه گشتیه‌ نیشتمانیکاندا.
جه‌ماوه‌ری کوردستان زۆربه‌ باشی به‌خۆیاندا چونه‌ته‌وه‌، ئێوه‌ پێتان وایه‌ ئه‌مه‌ کرده‌وه‌ی سه‌ره‌کیه‌؟ بۆیه‌ واده‌کات حکومه‌ت قسه‌کردنی ئازاد و بیروڕا سه‌رکوت بکات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ لێپرسینه‌وه‌ به‌دوور بگرێت. ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ری کوردستان نه‌ڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان، به‌ری ئازادی به‌رناده‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ سنگ ده‌رپه‌ڕاندن به‌رامبه‌ر به‌ ئازادی بیرووڕای سه‌ربه‌خۆ. ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ئازادی ڕاده‌ربڕین وه‌تێ ده‌کۆشین بۆ سه‌ربه‌خۆیی قسه‌ له‌ کوردستاندا. ئێوه‌ واتان زانی 21ی ته‌موزمان له‌بیرچۆته‌وه‌! که‌سۆرانی مامه‌حه‌مه‌تان تیا جوانه‌ مه‌رگ کرد.واتان زانی خوێنی زه‌رده‌شت تیش به‌ هه‌مان شێوه‌ بێده‌نگی جه‌ماوه‌ری تیا به‌دی ده‌کرێت! ئێوه‌ به‌رپرسن له‌ کوشتنی شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م .
ئه‌وکوردستانه‌ی که‌ ئازادی و ئاسیشی تیا به‌رقه‌رار ننیه له‌سایه‌ی حکومه‌ته‌که‌تانه‌وه‌‌! که‌سێك داوای ئازادی و بیروڕای جیاوز بکات ده‌بێت بکوژرێ، چونکه‌ کوشتنی ڕۆشنبیرێك له‌دایک بونی تاوانێکه‌ بۆتان ، ئامانجی زۆرباشیشی ده‌بێت بۆخه‌ڵکی کوردستان له‌ پاکردنه‌وه‌و رسواکردنتان.
ئێستا من ئازادم و ڕزگارم له‌دڕه‌نده‌ی ئێوه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە