بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان بۆ به‌رژوه‌ندی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمانه
Friday, 27/07/2012, 12:00
گۆڕان پێکهاته‌یه‌کی فره هۆشیاره له‌ئاوێنه‌ی کۆیلایه‌تیه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه کارده‌کات بۆ هه‌موو ئه‌و داواڕه‌وایانه‌ی که‌خه‌ڵکی ده‌یخوازێت که که‌سانێك قۆرخیان کردووه ، گۆڕان بارودۆخی کۆمه‌ڵگا پێكهاته‌یه‌تی و ته‌واوکاری کۆمه‌ڵگایه له‌هه‌موو ڕووه لابه‌لایه‌کان ده‌کۆڵێته‌وه بۆ ئاینده‌ی خه‌ڵکو وڵات . گۆڕان خه‌ڵکی هۆشیارده‌کات و هه‌ژاران زیندوو ده‌کات به ته‌وه‌ری یاسایی ، ئه‌ویاسایه‌ی که کۆمه‌ڵی کوردی ده‌یخوازێت بۆژیانی ئاسوده‌ییوو سه‌ربه‌خۆیی ڕای گشتی و ڕاده‌ربڕینی ئازاد .
بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان کارده‌کات بۆ دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حکومه‌تێکی ته‌ندروست له‌هه‌رێمی کوردستاندا وه‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه کوردیه‌کانه ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌نگاوی نوێ به‌ئاگای هاوڵاتیان دێنێت تاچه‌مکو مانای داهاتوو بکاته‌سیسته‌می کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌گشتیه‌کان گۆڕان لێڕامان ده‌کات بۆ ئاینده‌ی نیشتمان و بنه بڕ کردنی هه‌موو گه‌نده‌ڵ کارکردنێك که ئه‌مڕۆ بینه‌قاقایی هه‌ژارانی گرتوه .
گۆڕان دروست کراوه‌یه‌کی پێش وه‌خته به‌شێوه‌یه‌کی ئاداب‌و کردار هه‌مو کارکرنێکی گه‌نده‌ڵی وه‌لا بنێته ناو زبڵدانی مێژوه‌وه تا دابێکی تر کردارێکی تر جایاواز له‌ڕابوردوو نیشانی هاوڵاتیانی ناوچه‌که بدات . لێره‌دا بۆ هاموو ئه‌و داخوازیانه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌یه‌تی که بۆرژه‌وه‌ندیه کوردی‌و نیشتمانیه‌کانه ئه‌رکی هه‌موو هاونیشتمانیه‌که که به‌هانایه‌وه بچێت تا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌نگاوی کاراو ئازایانه تر بنێت بۆ ده‌وڵه‌مند کردنی ئه‌و ئازادیه‌ی ئێستا هه‌یه .
ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆ بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان ده‌یکات یه‌که‌م هه‌نگاوی پیشه‌سازیه که کوشتوکاڵ و یاسا و ئابوری سه‌رچاوه‌یه‌تی . ئاوه‌دانی له‌نێوان گوندوو شار‌و شارۆچکه‌کان ده‌خاته ناوپڕۆژه‌یاسایی ده‌وڵه‌ته‌وه. گۆڕان ده‌یه‌وێت سه‌رچاوه‌ی ئیداری به یاسایی وبێ ده‌ست تێوه‌ردانی حیزبی دامه‌زرابێت یان دای مه‌زرێنێت و بیگرێته خۆی تا به‌سیسته‌می عه‌داله‌تی کاری پێ بکرێت.
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه نایه‌وێت سیاسه‌تمان له‌بابه‌تی گه‌نده‌ڵیدا کۆبکرێته‌وه ، ده‌یه‌وێت شتی نوێ به‌خه‌ڵکی بڵێین گۆڕان ده‌یه‌وێت کاری هاوڕایی ئه‌نجام بدات بۆ لێك تێگه‌یشتنی ئه‌وسیاسه‌ته‌ی ئه‌م ڕۆ هه‌رێمی کوردستانی گردووه‌و هاوڵاتیانی تێوه‌گلی سیاسی کردووه کارکردنی ئه‌م سیسته‌مه جیاواز له سیسته داڕماوه‌کانی هاوڵاتیانی ئه‌م سه‌رده‌مه متمانه‌ی پێناکه‌ن وه نایانه‌وێت چی دی کاری پێبکرێت .
به‌ڵكو به‌یه‌کێتی تیۆری کاری پێ بکرێت تا ئاینده چاوه‌ڕاون کراوه‌که‌ی هاوڵاتیان به‌ر چه‌سته‌بێت. گۆڕان هه‌مان پێشنیار‌و فه‌رمی پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان ناکاته ته‌نها پێشینه‌ی گه‌یشتن به به‌سه‌ڵات وه‌کار ناکات بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات گۆڕان هه‌ر پێشنیارێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتی کرابێت پیاداچونه‌وه‌ی بۆ ده‌کات و هه‌موو ئه‌و درز‌و له‌لێنانه ده‌گرێت یان چاره ده‌کات که له هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی ده‌ستوریدا هاتووه وه زیندو کردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه واده‌و به‌ڵێنانه‌ی که بۆ هاوڵاتی پێشنیار کراوه زیندو بکاته‌وه تا کاریان پێ بکرێت و ئه‌نجام بدرێت
گه‌ر به مێژوی کورتی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕاندا بڕوانین زۆرینه‌ی هێزه هه‌ڵوه‌شاوه ته‌قلیدیه شکستخواردوه‌کان له‌ئاست هاوڵاتیاندا زۆر خۆیان به‌که‌مته‌ر خه‌م ده‌زانن له‌دوای دامه‌زراندنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، ده‌بینین چۆن ده‌سه‌ڵاتداران سنگی ده‌رپه‌ڕاویان له‌جێی خۆی مۆڵاندۆه ، گۆڕان له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا هه‌روه‌ك ڕێکراوێك که ده‌ست پێش بوه له یارمه‌تی مرۆیی و هه‌ستیارێکی ڕه‌گی نیشتمان ، لێره‌دا باس له یارمه‌تی مرۆیی ده‌کرێك هه‌مان ئه‌و هه‌وڵانه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه که توانیوه‌یه‌تی به‌پێی خواستی هاوڵاتیان کاری خه‌بات گێڕی بکات زیاتر له‌ڕوی ناوه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ، بزونه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان بزوتنه‌وه‌ی هه‌ژارانه بزونه‌وه‌ی ئه‌زموونی نیشتمانی دایکه که خۆگرێدراوی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستانه هه‌ربۆیه بێده‌نگ بونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌ڕوی سیاسیه‌که‌یه‌وه براوه‌ی خه‌ونی ماف خوراوانی نیشتمانه.
ئێستا گۆڕان هێزێکی سیاسیه بۆسه‌رجه‌م بنه ماکانی نیشتمانه ، به‌رنامه‌ی سیاسی بزونه‌وه‌ی گۆڕان کردارێکه که به بیرۆکه‌یه‌کی نوێوه سه‌ری هه‌ڵداوه بۆ وه‌دور خستنه‌وه‌و له‌ناو چونی ڕێنماییه کۆنه‌کان، ڕێنماییه کۆنه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌بوه‌و هیچ تاکێکی نیشتمان سودبه‌خش نه‌بون لێی ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست بوو تا ئه‌و به‌کار هێنانه سه‌قه‌ته‌ی له‌ڕابوردودا کاری بۆده‌کرا به‌پێچه‌وانه‌ی ڕابوردوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیو نیشتماندا گه‌شه‌ی پێ‌بکات .
سیسته‌مه‌نوێیه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان موڵکی هاوڵاتیانی کورده و داڕێژه‌ری نه‌وه‌ی نوێیه هه‌رده‌م له‌نوێبونه‌وه‌و داڕشتنی کردارێکی تردا ئاماده باشی خۆی نیشان ده‌دات، هه‌مو نوێبونه‌وه‌یه‌کی کار‌و چالاکی بۆ نیشتمان و مرۆڤه‌کانیه‌تی نوێبونه‌وه‌و هه‌ڵهاتنی ڕۆژێکی نوێ به‌گوێی هه‌رتاکێکی نیشتماندا ده‌دات ، له 25ی.07 دا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه وزه‌ی هۆشی گه‌یاند تا لاوانی نیشتمان کاروچالاکیه‌کانیان به‌ئازادانه گه‌شه‌پێبده‌ن.
له هه‌موو لایه‌کی هه‌رێمه‌وه پارته سیاسیه‌کان به‌رزونزم ده‌که‌ن ململانێی سیاسیان دژی به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانیه‌کان فراوان کردووه به‌زۆرینه له‌نێو پارته‌کاندا. گۆڕان به‌پێچه‌وانه وه‌ری گێڕایه نێوهاوڵاتیانه‌وه مافی تاك و ئازادی بیر‌و ڕای واژوکرد
بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان دژی ئه‌و ململانێیه‌یه که قیرانی سیاسی‌و قۆرخ کردنی ڕای به‌دوای خۆیدا هێنابوو، به‌دڵنیایی زیاتر کاریبۆده‌کات به‌رده‌وام ده‌بێت تا سه‌رجه‌م مافه زه‌وت کراوه‌کان ده‌به‌خشێته‌وه هاوڵاتیان.
بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان له‌ڕوناك بیروو بیرۆکه داڕێژه‌ری نیشتمان پێك هاتوه ، هۆکاری دامه‌زراندنی ئه‌م جوڵاوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕابوردوو که‌وا سه‌رکرده کورده‌کانی لایه‌نه جیاجیه‌کانی هه‌رێم شایه‌نی کاروبار به‌ڕێوه بردنی هه‌رێمی کوردستان نین وه‌تا ئه‌مڕۆ نه‌یان توانیوه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان ڕه‌چاوبکه‌ن بۆ هاوڵاتیانی ناوچه‌که ! بگره زوڵم و زوت کردن و کرده‌وه‌ی ناشارستانی‌و گه‌نده‌ڵیان له‌نێو دادگاکاندا کردووه تا ده‌گاته داگیرکردنی ئافره‌تان ئه‌مه مانای دۆڕاندنه و ئه‌خلاقی شکستی سیاسی به‌دوای خۆیدا هێناوه .
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دامه‌زراوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی هاوڵاتیان و به‌دی هێنانی ئامانجه‌نیشتمانیه‌کان ، وه هه‌ر هاوڵاتیانه توانیویانه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌چۆك هه‌ڵبڕنه سه‌رپێو کرده‌وه ململانێیه سیاسیه‌کان چۆك پێ دابات ئاینده‌ی نیشتمانیان لا مه‌به‌سته.
چون وڵاته دیموکراتیه خوازه‌کان ئێستای ته‌مه‌نیان نوێژه‌و ده‌که‌نه‌وه بۆ گرتنه به‌ری ئاسوده‌ی بۆ هاوڵاتیانی نیشتمانیان وه له خواروی به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانیه‌کانیان هێزی خۆشیان نیشان ده‌ده‌ن بۆ یارمه‌تی مرۆیی جیهان !!! هه‌ربۆیه ئه‌رکی نیشتمانی هه‌موو هاوڵاتیه‌کی کورده که‌وا گه‌شه به‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بدات تا ئاینده‌ی ڕون ئه‌نجام بده‌ن بۆ خۆیان و وڵاتیان.
ڕوناك بیرانی ئه‌م زوتنه‌وه‌یه توانیویانه له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا گرنگی به زاراوه‌ی کوردی بدات که‌وا ڕو له ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌کات.. لێره‌دا ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت نوێبونه‌وه‌ی مرۆڤ و هۆشی نوێ پێش خستنێکه بۆ نیشتمان به بازوی جیلی نوێ کاری بۆ بکرێت جیاوازیه‌کانی ڕه‌چاوده‌کرێت به کارکردن بۆ جوڵاوه‌ی کوردی تا ئه‌مڕۆ نیشتمانما هه‌رده‌م له‌نوێ بونه‌وه‌و چالاکیدا جیاوازی کردوه له‌ئێستاو ڕابوردویدا. ئه‌م خه‌باته سیاسیانه‌ی بزونه‌وه‌ی گۆڕان دژ به گه‌نده‌ڵی حکومه‌ت و په‌رله‌مه‌ن و سه‌رجه‌م پارته‌کانی ده‌کات ئه‌و گره‌وه‌یه که جه‌ماوه‌ر له‌چاوه‌ڕوانیدابون به‌ده‌ستی بێنن .
خۆزگه‌ی من دامه‌زراندنی په‌رله‌مانێکی ته‌ندروستو حکومه‌تێکی یاسایه له‌نیشتمانماندا.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست