دكتۆراكەى فاروق رفیق فول تەزویرە
Saturday, 30/05/2009, 12:00
بەبیرم دێت لەكۆتاى نەوەدەكانا بوو، بوو بۆیەكەم جار كەسێكم لەیەكێك لەتیڤیەكانى دەستەڵاتەوە بینى قسەزەكانى هەرزوو سەرنجى ڕاكێشام هاوكات لە دامێنى شاشەكەدا دەنووسرا {نووسەر و ڕوناكبیر فاروق رفیق} پاش تێپەڕ بوونێك بە سەر ئەو زەمەنەدا چەند جارێكى تر لە سەر ڕووى لاپەڕەى ڕۆژنامەكان و شاشەى تیڤێەكانەوە ئەم عەزیزە قسە لەم بینیەوە، بەڵام لەگەڵ هەر بینیێك و لەگەڵ خوێندنەوەى هەر بابەتێكى چەند تێبینیەكم بۆ دروست دهبوو ، بەڵام هەرگیز مافى ئەوەم بەخۆم نە ئەدا كەشتێكى لەسەر بنووسم ! تادواجار ناچارى كردم كەمێك سەرى خۆمى پێوە بێشێنم ئەوەش پاش ئەوەهات كە لەبەر دەمى ناوەكەیدا پیتى {د} خۆى زەق دەكردەوە واتە دكتۆر ! ئەوەى من تێبینیم دەكرد لە ڕەفتار و گوفتارى ئەم كەسەدا هەموو شتێك بوو بەس دكتۆر نەبوو ئەو زیاتر لە شاگردى {خاڵە یونس} دەچوو! {1} بەنموونە لەسەر ئەم بۆچوونەم لە وەڵامى پرسیارێكى كاكە ڕەنجدا كە ئایا خۆشەویستیت كردوە؟ ئەو عەزیزە فەرمووى ئەى چۆن هەركات مولازم موحسینم دەبینى ئەو شتە قاچاغانەى، كە پێم بوو دەم كردە دەستى دڵدارەكەمەوە! توخوا برادەرینە ئەم قسەیە لە تیرازى قسەكانى خاڵە یونس نییە؟ ئەم عەزیزە لە كەناڵە ڕووزەردەكەى كوردستانەوە بڕیارى دابوو لەچەند ئاڵقەیەكدا باسى فەلسەفەمان بۆ بكات ، بەڵام ئەوەى من تێبینیم كرد لەو چەند ئاڵقەیەدا حونجەكردنى چەند كتیبێك بوو، كە خۆیشى لە گوێگرەكەى زیاتر لێی تێنەگەیشتبوو، لەوەش سەیر و سەمەرەتر ئەوەبوو كە نەیدەتوانى سەر لەسەر كتێبەكە بەرزبكاتەوە، كەچى كۆلكەفەقێیەك، كە تەنها دوومانگ لە حوجرەیەكدا دەخوێنێت، بەچاو پۆشین لەوەى كەچى بەخەڵك دەڵێت جورئەت بەخۆى دەدات و بەبێ ئەوەى چاو لەپیتێك ببڕێت یەك كات ژمێر دەدوێت و پەیامێك بەگوێگرانى دەدات ! ئەم ئازیزە هەمیشە جیاوازییەكى زۆر بەدى دەكرێت لەوەى كەدەیڵێت و لەوەى كەدەینوسێت، ئەوەى كە دەیڵێت زۆر بێبنەما و نازانستییە و بەگوفتارى خوێندەوارێكى پڕۆفیشناڵ ناچێت، بەڵام هەندێك جار لە نووسینەكانیدا هەندێك پەڕەگراف هەیە زیندون و جوانن هاوكات پڕن لە دەستەواژەى بیانى ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە ئەو پەیڤە جوانانە خوازراون یاخود باشتر بڵێین دزراون و مۆركى ئەمیان پێوەنییە و لەئایندەشدا ڕوون دەبنەوە لەكام سەرچاوانەوە وەریگرتون، بۆ دڵنیابوون لەسەر ئەم ڕاستییە باخوێنەر سەرجى ئەو دیدارانە بدات كە ڕنج لە كوردساتەوە لەگەڵى سازدا، بزانێت لە كۆى هەموو ئەو پرسیارە پڕناز و مەكرو قنج و قیت و شبهە ڕۆمانسیانەى كاك ڕەنج ئاراستەى كرد تەنها یەك وەڵامى تیابوو كەمەبەست بپێكێت و پڕاو پڕى پرسیارەكەبێت ! تەنانەت میزاجى قسەكردن و شێوازى دانیشتنەكەشى لەكەسێكى دەكرد یان تازە گرتبێتى یان تازە بەریدابى َ یان لەسەر خشتێكەوە بەباڵاى وشیارى گەلەكەیدا بڕوانى َ ، هەروەها باخوێنەر بگەڕێتەوە بۆ ئەو زنجیرە باسانەى كەلەڕۆژنامەى هاووڵاتیدا بڵاوى كردنەوە لەسەر قسەكانى وەزیرى ژینگە كەلەسەر حەرام كردنى جگەرە كردبونى و بزانێت هەرچى لەسەر ئەوبابەتە نوسوێتى لەنوسینى كەسێك دەچێت كەشەشى سەرەتایشى تەواو كردبێت ! هەموو ئەمانەش بەڵگەن لەسەرئەوەى كەئەو خەلەلێك لەدكتۆراكەیدا هەیەو دەبێت بەدواداچونى بۆبكرێت ، ئەوەبوو ئەو ئەركەم گرتە ئەستۆى خۆم و بەدواداچونێكى سەرەتاییانەم بۆكردوو بۆم دەركەوت كەڕاستە ئەو خاوەنى دكتۆرایە بەبەرزترین پلە بەڵام لەفەلسەفەدا نا بەڵكو لە { هەڵگرتنى دایبیدا! وەشێوازى وەرگرتنى ئەو دكتۆرایەى بەم جۆرەبوە : ئەو كاتێك لەكەنەدا لەباخچەیەكى ساوایاند خزمەت گوزاربوو پاش بیست ساڵ خزمەت بەڕێوەبەرى باخچەكە ئەو بڕوانامەى پێبەخشى !! یەڵام بەداخەوە لەڕاكردن و بێزاربونى لەدەست دایبى و پەنا هێنانەوەى بۆكوردستان لێرە خراپ تەرجومەى دكتۆراكەى كرد ، ئەبێت ئەوەشمان لەبیر نەچێت كەئەو لەوماوە دورودرێژەدا كەلەو باخچەدا بەسەرى بردوە فێرى ئینگلیزیەكى جوان بوە هاوكات كتێب گەلێكى زۆریشى لەبورى فەلسەفەدا خوێندۆتەوە ، بەڵام زیاتر فێرى غروربوە لەوەى كەفێرى مەعریفەبوبێت ، چونگى ئەگەر مرۆڤ بەوردى سەرنجى گوفتارو ڕفتارى بدات دەبینێت هەمیشە خەریكى خۆهەڵكێشانە كەئەوەش پیشەى مرۆڤى ڕوناك بیر نییە . هەروەها ئەم عەزیزە لەسەرەتاى خۆناساندنیدا بەمیدیاى كوردى زۆرخراپ دائەبەزییە سەر دەستەڵات هەر ئەو هەڵویستانەشى لەسەردەستەڵات واى كرد تائاستێك شانسى خۆناساندنى پێبدات بەڵام لە زەمەنێكى زۆر كورتدا سەدو هەشتا پلە گۆڕا ، ئەمەش ئەگەر جێى پرسیار بێت ئەوە وەڵامەكەى لەلاى ئێمەیە ! ئەم عەزیزە ئەگەرچى سەرەتا بەجۆرێك خۆى ناساند كە هەر زوو ببێتە جێگا سەرنجى سەرانى دەستەڵات بەو هەموو ڕەخنەو قسە زلانەى كەلێوەى دەرئەچو ، بەڵام مویەكى دەستە ڵاتى نەبزواند تادەرەنجام بیرى لە شێوازیكى تركردەوە ، ئەویش دابەزینە سەر ئەو تەوژمانەبوو كەدژى دەستەڵات بوون! ئیتر لێرەوە هەموو درگاكانى خێركرانەوەو ئاسۆى ڕون دەركەوت ! یەكەم درگاش كەبەڕویاكرایەوە ئەو پرادۆ خوێن شیرینەبوو كەبەژمارە 193 كرایە خەڵاتى و ئەو حەوت ملوینەبوو كەكرایە نەسریەى خانە بێحیكمەتەكەى و ئەو پارچە زەویەبوو كەوەرى گرت و ئەو دووموچەیەبوو كەكرایە نسیبى ئیتر كاتێك كەسێك لەدواى بیست ساڵ خزمەت كردنى مناڵانى دایەنگا و دایبى گۆڕین بگاتە ئاوا نان و ڕۆنێك ناهەقیەتى گاى خۆىو ناسكەخانى هاوسەرى هەم بۆسەرى ڕەش و هەم بۆ قهڵاچوالان بقۆڕێنێ! ئەو یەكێك لەبڵاو كراوەكانى بەناونیشانى ئاشت كردنەوەى عەقڵە بەڵام لەڕاستیدا ئەوەى ئەو ئاشتى كردەوە ئاشت كردنەوەى حیزب بوو! ئەو لەدوا دیداریدا ئەوەى دابەگوێى هەموماندا كەئەكرێت ئەوو كەسانى وەك ئەو تێكەڵ بەدەستەڵات ببن و لەناوەوە گۆَڕانكاریبكەن! لەمیانەى ئەم پەیامەوە ئیتر دەرئەكەوێت كەئەم كەسە چەند سادەو داماوە گەر ئەوە بە نەوشیروان مستەفاو جوهر نامیق نەكرابێت بەتۆ و برَوانامە جوانەكەتەوە دەكرێت!؟ یاخود بەفسفس پاڵەوانێكى وەك تۆئەكرێ؟ تەنها شتێك كەلەكۆتاى ئەم پەیڤەدا پێویستە ئاماژەى پێبكەم ئەو ڕاستیەبوو كەخۆیشى لەمیانەى چاوپێكەوتنەكەى لەگەڵ ڕەنج ئاماژەى پێكردوو وتى: نەسریەكەم كەمەو خەساندیانم! عەزیزەكەم ئەو خەساندنە هەر بەنسیبى تۆ نەبوە دڵت لە خۆت دانەمێنێ ، تۆ سەیرى چارەنوسى مەلا عومەرى سەلەفى و مەلا ئەحمەدى خانەقاكە كەلە قیڕەو قاڵەیان شێر سامى دەكرد ، ئێستا مشك شەرمیان لێناكات، تۆش ماوەیەكى تر جرج بەشانەو شەوكەت و فەلسەفەكەت دەخەنێ.
1- خاڵە یونس كەسێكى ئەوەندە فشەكەربوو خەڵك لەزەتى لەفشەكانى وەردەگرت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست