کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ڕوون کردنه‌وه‌یێک بۆ خوێنده‌وارانی هاونه‌ته‌وه‌م

Saturday, 05/01/2013, 12:00



ده‌روازه‌ی (خه‌ندان / لاپه‌ره‌ی هه‌مه‌ ره‌نگ) ڕۆژی 1/1/2013 هه‌واڵێکی بلاو کردووه‌ته‌وه‌و رای گه‌هاندووه‌ که‌ (ده‌زگه‌ی سه‌رده‌م " ڕۆڤار)یک بڵاو ده‌کاته‌وه‌و تایبه‌ته‌ به‌ (توفیق وه‌هبیی) ناوو ناوی (که‌مال ره‌ئووف محه‌ممه‌د -من) ی له‌ ڕیزی جه‌ند نووسه‌رێک داناوه‌ (وه‌ک ئه‌وه‌ی من نووسینم له‌ سه‌ر ناوبراوه‌که‌ بۆ ده‌زگه‌ی ناوبراو ناردبێ) که‌ ئه‌مه‌ (دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌و من هه‌رگیز
پێوه‌ندییم له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌ی ناوبراو و ده‌سته‌ی نووسه‌ران نییه‌و نه‌بووه‌و نه‌ ده‌ش بێ
بۆ مێژووش ده‌بێژم (ده‌زگه‌ی سه‌رده‌م) هه‌رگیز بۆی نییه‌ بێ ئاگه‌هداریی و ره‌زامه‌ندی من نووسینی من بڵاوبکاته‌وه‌و ئه‌گه‌ر کردیشی ئه‌وه‌ به‌رپرسیاره‌و قانوون شکێنییه‌ و به‌ دزیی حساب دکری و چاوپۆشیی لێ ناکرێت



* تێ بینیی: له‌ به‌شی هه‌مه‌ڕه‌نگی ده‌روازه‌ی " خه‌نداند"دا هێشتا هه‌واڵه‌که‌ زیندووه‌


بابی لالۆ
که‌مال ره‌ئووف محه‌ممه‌د/ هۆڵاند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە