کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو كاندیدی گەرمیانیلیستی ئه‌سپه‌دزراوه‌که‌ بریاری گرتنیان بۆ دەرچووە

Tuesday, 02/03/2010, 12:00


بە گوێرەی ئەو دوكیومینتانەی دەستمان كەوتووە دوو كاندیدی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە كەلارو خانەقین بریاری گرتنیان بۆ دەرچوە,.1- حسن جیهاد امین رەزا لە عەشیرەتی دەلۆ, ئەم كابرایە بۆ ماوەی چوار ساڵ سەروكی شارەوانی كەلار بوو بە هۆی ئاشكرابوونی گەندەڵیەكان لە دادگای كەلا بریاری گرتنی بۆ دەرچووە بەلام حزبی دەسەلات تەسلیمی دادگای نەكرد, لە جیاتی ئەوەی سزای بدات لە محافزەی دیالى كاندیدی كردووە بۆ پەرلەمانی عیراق, ئیستا كۆپی ئەو بریارەی دادگا لە شاری خانەقین بلاو دەكرێتەوەو بە تەواوی ریسوا بووە.2- برهان محمد فرەج كەلاری ئەم كابرایە لە بەر ئەوەی رابردووی باش نەبوو پیاوی ڕژێمی بەعسی بوو یەكێتی لە ریزەكانی خۆی دەری كرد. دوا جار چووە ناو پارتی دیموكراتی كوردستان. كردیانە جیگری پەروەردەی دەربەندیخان لە سەر بەشی پارتی , دوای شكستی پارتی لە گەرمیان و هەلگیرسانی شەری ناوخۆ بە گۆشەی 180 بایدایەوە هاتەوە ناو یەكێتی لە دوای رووخاندنی سەدام ملا بختیارو عدنانی حەمەی مینا كردیانە بەریوەبەری پەروەردەی یەكێتی لە خانەقین چوونكە ئەو كاتە پارتی پەروەردەی سیبەری هەبوو لە خانەقین. ئەم كاندیدە دوو قوتابخانە بۆ خانەقین دەرچوو هەردوكی خۆی بە تەندەر گرتبووی و بە ناوی برا بچوكەیەوە بە ناوی كامەران محمحد فرەج , قوتابخانەكانی بە ناتەواوی جێ هێشت و پارەكەی هەڵلووشی پارێزگاری دیالى سكالای یاسایی لە سەری تۆمار كرد بە بریاری گرتنی بۆ دەرچوو بۆیە برهان هەلات بۆ سلیمانی لە ماڵی مەلا بختیار خۆیی شاردەوە چەندین جار هیزەكانی ئەمریكا ئاگاداری یەكیتیان كردەوە كە تەسلیمی بكەن بەلام ئەوان وتیات هەلاتووە بۆ خارج, بۆیە داوا دەكەم لە جەماوەری شارەم شاری خانەقین لە سندوقەكانی دەگدان دادگایی ئەو دوو تاوانبارە بكەن چوونكە هەردوكیان ئەگەر بچنە بەغدا ئەم جارە نەك شارێك بۆ خۆیان دەفرۆشن بەڵكو وڵات بە گشتی هەرزان فرۆش دەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە