پێویسته پشووی ڕه‌سمی ئێزدییه‌كان دوو ڕۆژ بێت
Sunday, 27/12/2009, 12:00
ئێزدییه‌كان به‌شێكی ره‌سه‌ن و زیندوو و كاریگه‌ری گه‌لی كوردستانن و هیچ كه‌س بۆی نییه موزایه‌ده‌یان له‌سه‌ر بكات.ئه‌مه قسه‌یی عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی پێشوی په‌ڕله‌مانی كوردستانه،
شاندێكی كۆریای باشور كه ساڵی 2009 له‌مانگی ئه‌یلولدا بۆبه‌دواداچوونی له‌سه‌ر كارنامه‌ی وه‌زاره‌ت‌و دۆخی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینیی له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیان كرد وه‌ك وته بێژه‌كه‌ی ئه‌وقاف بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان وتی ئه‌وان سه‌رسام بوون، به یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف چونكه له‌سه‌ر تاسه‌ری ڕۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ پێكه‌وه‌ژیان‌و ئازادیی ئاییندا هاوشێوه‌ی نییه.
له ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان مادده‌ی شه‌شه‌م هێمایی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌م ده‌ستوره دان به ته‌واوی مافه ئاینیه‌كانی مه‌سیحی و ئێزدی و ئه‌وانی دیكه‌دا ده‌نێ و سه‌ربه‌ستی بیروباوه‌ڕوو به‌ڕێوه‌بردنی ڕێ‌و ڕه‌سم و داب و نه‌ریتی ئاینی له هه‌رێمدا بۆ هه‌موو كه‌سێك دابین ده‌كات.
به پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان ئاینی باوه‌ڕدارانی ئێزدی به دووه‌م ئاینی ڕه‌سمی دێت له كوردستاندا،كه ئیسلام له 96% ئێزدی 2% مه‌سیحی 1% كاكه‌یی و سابیئه 1% پێكهاته‌ی ئاینه‌كانی كوردستانن، هاوكات بۆ پێكهێنانی كاروباری حكومه‌ت له ساڵی1992 وه، ئێزدییه‌كان پله‌ی ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان و پۆستی وه‌زیر‌و به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تیان له سنوری هه‌رێمدا وه‌رگرتووه.
ئێزدییه‌كان له ڕووی سنوری جوگرافیاوه دابه‌شبوون به‌سه‌ر پارێزگاكانی موسڵ و دهۆكدا،كه ته‌نها له پارێزگایی موسڵدا كه له 19 ناحییه پێكهاتووه‌و دانیشتوانی دوو ملیۆن و حه‌وسه‌د هه‌زار هاوڵاتین 15 ناحییه‌ی پێكهاته‌ی ئێزدییه‌كانن.
ڕۆژی 21-12-2009 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا چوار جه‌ژنی ئێزدی ببێته پشووی ڕه‌سمی هه‌موو ساڵێك له ناوچه ئێزدییه‌كانی كوردستان،وه‌ك خه‌یری بوزانی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئاینی ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان وتی وه‌ك برا مه‌سیحییه‌كان كه ڕۆژی 25- 12 هه‌موو ساڵێك بۆته پشووی ڕه‌سمی هه‌رێم ، ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌ست به بوونی خۆمان له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا حه‌ز ده‌كه‌ین ڕۆژی جه‌ژه‌نی سه‌ری ساڵی ئێزدییه‌كان له مانگی چواری هه‌موو ساڵێكدا ببێته پشووی ڕه‌سمی له هه‌موو هه‌رێمی كوردستاندا،ئه‌م داواكارییه‌ی ئێزدییه‌كان هێنده‌ی مشتێكه له نێو خه‌رمانێكدا چونكه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك پشوو بۆ ڕێزگرتن له بیروباوه‌ڕی مه‌سیح كراوه‌ته پشووی ڕه‌سمی 1-1 هه‌موو ساڵێك به‌پێی یاسا له ده‌ستوری هه‌رێم و یاسایی كارپێكردنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ئامار‌و داتاكانی شوێنكه‌وتوانی ئاینی له كوردستان به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و ڕێژه‌یه له چوار چێوه‌ی كوردستاندا سته‌م لێكراوترین توێژی ناو پارێزگاكانی كوردستانن.بۆیه نه‌ك ڕۆژێك پشوو پێویسته دوو ڕۆژ بۆ ئێزدییان بكرێته پشووی ڕه‌سمی چونكه ئه‌وانیش به ئه‌سڵ كوردن و حه‌ز به ده‌ركه‌وتن و ناساندنی ئاین و كلتور‌و داب و نه‌ریتی خۆیان ده‌كه‌ن.
گرنگی به ره‌سمی بوونی هه‌ر ڕۆژێك بۆ بۆنه‌ی ئاینه‌كان له‌وه‌دایه كه كه‌سێكی تری شوێنكه‌وته‌ی ئاینه‌كان بزانێت جه‌ژن و مه‌راسیمی ئاینی هاولاتیانی وڵاته‌كه‌ی چۆن و چییه؟
بڕیارێكی له‌م جۆره فه‌رد فێری ئه‌وه ده‌كات، چۆن كه‌سانێك له پشووی ئاینی زۆرینه‌دا كاره‌كانیان له فرمانگه حكومیه‌كاندا دوا ده‌كه‌وێت و ڕێزیش له‌و پشووه‌ی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان ده‌گرن،ئه‌و مافه بۆ یه‌كتر به ڕه‌وا بزانین،هه‌روه‌ها ساڵانه نه‌وه‌ی نوێ پرسیار له‌سه‌ر هۆكاری به پشووكردنی ئه‌و ڕۆژه ده‌كات،تا بزانێت هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ده‌نگ و ئاین و كلتوری جیاوازی تێدایه، ئه‌و كات باشتر ده‌زانێت هه‌موان نیشتمان پێكده‌هێنن و ڕێز له بۆ چوون و بیركردنه‌وه‌ی ئاینی یه‌كتر ده‌گرن.
جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره له ڕووی ئاینییه‌وه به فعلی كاركردنه بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبوڵ كردن، له ڕووی سیاسییه‌وه ئه‌وانه‌ی پشتگیری له‌م بڕیاره ده‌كه‌ن،بۆ به‌رچاوی وڵاتان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه هه‌موو ئه‌و گروپه سیاسیانه‌ی له كوردستان بانگه‌شه‌یی مافی كه‌مینه و ئازادی و دیموكراتی ده‌كه‌ن،تێكۆشانی ڕاسته‌قینه‌یه نه‌ك لافی بریقه‌دار.
بۆیه ده‌خوازم سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌ك یه‌ك ڕۆژ پشوو به‌ڵكو دوو ڕۆژ پشوی ڕه‌سمی بۆ بڕوادارانی ئێزدی به مافی خۆیان بزانن،چونكه له كوردستان ژماره‌یان له برایانی مه‌سیح زۆرتره‌و هیچ مانایه‌كی تێدا نییه بڕیاردان بۆ یه‌ك ڕۆژ پشووی ڕه‌سمی له هه‌رێمدا به مینه‌ت له‌سه‌ر ئێزدییه‌كان ئه‌ژمار بكرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست