به‌یاننامه‌ی کۆمه‌ڵێک گه‌نجی تاراوگه‌ بۆ گه‌نجان و ئازادیخوازانی هه ڵمه‌توو قوربانی و گشت هێزه‌ چه‌کداره‌کان

Monday, 21/02/2011, 12:00


گه‌نجانی خوێندگه‌رم و ئازادیخوازانی شاره‌که‌م به‌راسیتی ئێوه‌ هه‌مووکات سه‌رقافله‌ی شۆرشه‌کان بوون، وا دوباره‌ ئه‌وه‌تان بۆ دونیاتان دوباره‌ کرده‌وه‌ که‌ زوڵم و زۆر له‌ که‌س قبوڵ ناکه‌ن که‌ گه‌لێکی قاره‌مانن هه‌ر ئه‌بێت سه‌ربه‌رز بژین، به‌ داخوو په‌ژاره‌وه‌ که‌ نه‌مان توانی له‌م کاته‌ده‌ له‌گه‌ڵتان بین، ده‌سته‌کانتان ئه‌گوشین چاوتان ماچ ئه‌که‌ین پشتگیریتان ئه‌که‌ین تا به‌دی هاتنی گشت داواکانتان وه‌ نه‌مانی گه‌نده‌لی وه‌ گه‌رانه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی ووڵات بۆ گه‌ل سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌رزی بۆ شاری سوله‌یمانی و گشت کوردستان وه‌ تکاتان لێده‌که‌ین هێمنانه‌ مامه‌له‌ بکه‌ن ئێوه‌ن دووا رۆژی ئه‌م گه‌له‌ هه‌ر ئیوه‌ بوون ژیله‌مۆی ئه‌م شۆرشه‌ سپیه‌، هه‌ر ئێوه‌ن که‌ تۆله‌ی کاکه‌ رێژوان و کاکه‌ سورکێو و کاکه‌ زمناکۆ گشت شه‌هیدان بکه‌نه‌وه‌ ئێوه‌ن سه‌رکرده‌ی دوارۆژ هه‌ر سه‌رکه‌وتو بن به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن.

ئازادی خوازان داواتان لێ ده‌که‌ین که‌ مال و مولکی گه‌ل بپارێزن چونکه‌ ئه‌وانه‌ مولکی گه‌لن، وه‌ داوا له‌ گشت شاره‌کانی دیکه‌ی هه‌رێم ئه‌که‌ین پشتگیری له‌ شاری هه‌لمه‌ت و قوربانی بکه‌ن دژی گه‌نده‌ڵکاران ژاکه‌ی چاوه‌رێن.


ئه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی هه‌رێم ، ئه‌ی هێزه‌کانی زێره‌ڤانی، ئه‌ی هێزی ئاسایش و پۆلیس، ئێووه‌ رۆله‌ی ئه‌م گه‌له‌ن ئێوه‌ باوک و براو رۆله‌ی ئه‌م گه‌له‌ن بیربکه‌نه‌وه‌ وه‌رنه‌ به‌ره‌ی گه‌ل خۆتان مه‌که‌نه‌ قه‌لغان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی سالانێه‌ سامانی گه‌له‌که‌مان ئه‌به‌ن له‌ ژێر هه‌رناوێکا سالانێکه‌ نه‌وتی گه‌ل ئه‌به‌ن ئه‌یفرۆشن و پاره‌که‌ی ئه‌چێته‌ باخه‌لی مه‌سئولین و وه‌ موچه‌یه‌کی که‌میش ئه‌ده‌نه‌ ئێوه‌ بۆپاراستنی خۆیان، هه‌ر بۆیه‌ داواتان لێ ده‌که‌ین بگه‌رێنه‌وه‌ به‌ره‌ی گه‌ل وه‌ خوێنی هاولاتیان مه‌رێژن توندوتیژی مه‌که‌ن به‌رامبه‌ر که‌س و کاره‌کانتان، مێژویه‌کی پاک بۆ خۆتان تۆمار بکه‌ن نه‌ک مێژویه‌کی ره‌ش چونکه‌ مێژوو ره‌حم به‌که‌س ناکات. ‌


برۆن به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن برۆن به‌ره‌و نه‌مانی دیکتاتۆری نه‌مانی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌ی، هه‌ر بژین هه‌ر بژین به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری.

سوید، یۆتۆبۆری
2011-02-21

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە