بەرپرسانى ناو گۆران نەگۆراون
Monday, 03/09/2012, 12:00
رابەر
هەلسوراوێكى بالاى بزوتنەوەى گۆران بەمەبەستى سەردانى كردنى بۆ ناوچەى بتوێن لە رێگاى هەیبەت سولتان دا تێپەریوە كە ئەم رێگایە ئێستا لەژێر نۆژەنكردنەوەدایە و هاتوچۆ پێیدا قەدەغەیە بۆ هەر كەسێك.
لەرۆژى 25/8/2012 كاتژمێر 9 ى بەیانى كاك عوسمان بانى مارانى هەلسوراوى بالاى ناو بزوتنەوەى گۆران بەمەبەستى سەردانى كردن بۆ دیوى بتوێن بەرێگاى هەیبەت سولتان دا تێپەر دەبێت كە ئەم رێگایە ئێستا لە ژێر چاككردنەوەدایە و هاتوچۆ پێیدا قەدەغەیە.
لەورێگایەدا بازگەیەكى پۆلیسى بەرگرى فریاكەوتنى لێیە دواى ئەوەى كارمەندى پۆلیسى فریاكەوتن بەرێزەوە وتویەتى كاك عوسمان هاتوچۆبەم رێگایە قەدەغەیە بۆ هەموو كەس چونكە خەریكى چاككردنەوەى رێگاكەن.
بەرێز كاك عوسمان یش بئ ئەوەى حساب بۆ كارمەندەكە بكات و بەشیوەیەكى ناتەندروست مامەلەدەكات و بەشوفێرەكە دەلئ :برۆ گوێى لئ مەگرە وەقسەى ناشرینیشى بەكارمەندى بازگەكە دەلێت و دەروات.
ئایاكارمەندێكى ئاسایى چ دەسەلاتێكى هەیە كە كەسێكى ئاوا بگەرێنێتەوە كە هەلسوراوى ناو بزوتنەوەیەكى گەورەبێت و باسیش لە گۆران و چاكسازى بكات ؟؟!!
بەردەوام بونى كاك عوسمان لەسەر هەندێك لەم جۆرە رەوشت و كارانەى كە نابێت بیكات وا لە لایەنگیرانى دەكات دوودلبن لەم جۆرە چاكسازییەى كە بەرێزیان باسى دەكەن.!
وەپێویستە كاك عوسمان بەم كارانەى دا بچێتەوەو داواى لێبوردن لە كارمەندى بازگەكە بكات ،باكاك عوسمان ئەوە بزانئ كە گۆران بەم شێوە رونادا كە ئەوان باسى دەكەن وە خۆیان بەكردار ئەنجامى نادەن وە بۆیە زۆر جار گوێمان لئ دەبئ كە دەلێن هەندێك بەرپرسى ناو بزوتنەوەى گۆران هێشتان نەگۆراون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست