بەلاغى كۆتایى پلینۆمى (ى.ن.ك) لە ڕۆژانى 29+ 3.+31 -1.-2009
Tuesday, 13/10/2009, 12:00
سەروەریمان مانەوەمان گەشەكردنمان بەندە بە (ى. ن .ك)وە
یەكێتى نیشتیمانى كوردستان ، لە ڕۆژانى (29و3.و31) بە بەشدارى كادرە باڵاكانى لە سەرجەم مەكتەب و دەزگا حیزبى و فەرماندەیى هێزى (پ.م) ى كوردستان و مەڵبەندى حل كراوى دەرەوە و پاشماوە پەرش و بڵاوە كەى كۆمیتەكانى ئەوروپاو ئەمریكاو سێچوار كەسێكى ئوسترالیا و كۆمیتەى نیوە ونبوى سەركردایەتى و یەكلەسەر سێ ى (م.س) و ژمارەیەك كەكەس نەیزانى لە كوێوە هاتبون و هەرگیز حیزبایەتیان نە كردوە ، تەنها پرۆڤەیان لە سەر چەپڵە لیدان لە سەنتەرى ڕاهێنانى هەڵپەڕكێى میللى كردوە بۆ كامێراو شاشە فریو دانى جەماوەر و بەرزو پیرۆز ڕاگرتنى قسە سواوەكانى جەنابى سكرتێرى 34 ساڵەى یەكێتیە پەككەوتە كەى دەستى بنەماڵەو بانگ نەكردنى سەركردەو كادرە هەڵسوڕاوەكانى باڵى ریفۆرم
سەرەتاى پلینوم
دیسان مەشخەڵانە بەسەر چوەكە دەستى كرد بە ژاوەژاو ..ئیتر بە كاڵى بە كوڵاوى بەبرژاوى .. جمو جوڵى تاڵەبانى .. خۆمشەوەش كردنى مەلا حیكمەت و دكتورە تەزویرەكەى بوارى ڕاگەیاندن (ئەرسەلان بایز ) ڕۆژەڕاوێتى جائەگەر سەفەر داشەكەشى لە ئەمەریكا گەڕابۆوە ئەوا جەوەكە فول بە قەلبێتى و لەو لاشەوە ئازاد علوج فەرماندارى گشتى (هیزى پێشمەرگەنا) ڕیزكردنى كامێرا بە دواى جەنابى سكرتێرى گشتى یەوە لەو پەڕى سەر قاڵیدایە ئیتر ئەوە (فوئاد مەعێوم و خارە عومەرى تاقانەى ئەم ئاپۆرەیە .. كە پیاو دەترسا لە وێدا پۆلیسى سەرا بیگرن
ناوەڕاستى پلینوم
لەدوهەم ڕۆژدا گرفتێكمان هاتە ڕێگا ئەویش ئەو كابرایەى دایم مان دەگرێت لە بارو دۆخى نالەباردا بۆ بڕێ پارەو هەندێ قاچوقوچ .. بەڵام خۆشوكر پارەى میللەت زۆرە .. جەنابى كاك كۆسرەتیش بارەكەى دۆزیوەتەوە كە بۆشى تاڵەبانى چۆن بگرێ و بە دوو چپە چارە سەریان كرد ئەم بڕیارانەى خوارەوەمان دا
1- دەركردنى سەرجەم ئەو ئاژاوە چیانە ناوى خۆیان ناو نابو ریفۆرم و لە كۆمیتەى سەر كردایەتى بەم هەڤاڵە تێكۆشورانە جێگەیان پڕكرایەوە (رەهبەرى سەید برایم + مامۆستا شاهۆ + حمەى حەمە سەعى+ جەمیل هەورامى +حسین ژاژڵەى سەد دەنگ دەهێنم
2- بڕیارەكانى پلینوم لە دوایدا بەسەر هەمو لایەكدا دابەش دەكرێ و ئاوا چاوە نە یارو دوژمن و دژەكانمان كوێردىكەین
3- هەر شادو سەر وەر و سەر كەوتوبن .. بەڵام بەینى خۆمانبێت كەس بیرى یاد كردنەوەى شەهیدانى نەبوو
4- لیژنەى ئامادەكارى پلینۆم 31-11-2009+ كەركوكیەك بە دڵى تاڵەبانى + گەرمیانیەك هەر بەو دڵەناسكەى جەنابى سكرتێر
5- لەبەر ئەوەى 78. كەس خۆى ئامادەكردبو تۆزێ بۆڵە بۆڵ پەیدا بو .. دوایە سكرتێرى هەڵبژێراوى بێمنافس كە دەنگى قاورمە فرۆشەكەى بەر دەرگاشى هێنا بوو وتى خۆم چارە سەرى ئەو خورتەو بۆڵانە دەكەم ..
6- بۆ پڕكردنەوەى جێگەى (م.س) نەكان دیسان جەنابى كاك كۆسرەت بیانوى گرت ئەوەشى بە سەفقەیەكى تر بۆ چارە سەر كرا كە بۆ كۆنگرەى ئایندە كوڕەكەى بكرێتە شتێكى یارى بۆ دەر چو ..مستەفا چاورەش گلەیى هەبوو كە خۆ هەردوكیان وەكو یە مواسەفاتین هەیە ئەى بۆ ئەم ناكەن بە (م س)مامە گیان وتى بۆ گۆنگرە كە خۆم نەمام .. دواجار شێخى شێخان جەعفەر بەرز كرایەوە + حاكم قادر +تۆزێكى مابو عارف ڕوشدى بەركەوێ كاك كۆسرەت وتى منیش ێۆفى ێالحەكانم هەن + رەفعەت ى كەركوكى +فەرید ئەسە سەرد كە داواى بەرهەم ساڵح بو)
دكتۆرە بێمەعریفەكە بە هاندانى تاڵەبانى دیسان پڕۆژە بیپێزەكەى كە بریتىیە لە كۆكردنەوەى هەمو كەسێكە بۆ دڵڕازیكردن ئەم جارەش وتیان وەختى نیە بۆ كۆنگرە .. تاڵە بانى بە و چەپڵانەى بۆى لێئەدرا خۆى بە غاندى و هوشیمینە دەزانى .. بە چپە بە فوئاد مەعێومى وت نەیزانى لاى مایكە كەیەوەیە كە پلینۆم هەموى گوێى لێبو ئەم ایستیفتایە كە بە چە پڵەكاندا دیارە سەد دەر لە گۆنگرە فرى دەبم و تا ماوم هەر سكرتێر و سكرتێرو سكرتێر.. س ك ر ت ێ ر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست