سه‌رهه‌دی ئه‌نوه‌ر به‌گی بيتواته‌يی: جياوازيه‌كم له‌ نێوان كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی و، كۆبونه‌وه‌كانی(قياده‌ی جه‌حفه‌ل خه‌فيفه‌)دا به�

Wednesday, 15/12/2010, 12:00




له‌ ڕۆژی دووه‌می كۆنگره‌ ی ١٣ی پارتی كه‌ له‌ هه‌ولێر سازكرابوو، وينه‌يه‌كی ته‌ڵخ به‌رچاوانی گرتم، كاتێ سه‌رهه‌دی ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته‌و بارامی ڕه‌شه‌ی هارون و خدری ڕه‌شيد به‌حريی و تاهير هه‌ركيی وفه‌ريق شيروان و شێخ زراری حاجی شێخ قادرو نه‌جم هه‌له‌بجه‌يی(پلنگه‌ ... ناسراوه‌) وعيرڤانی كوڕی حه‌مه‌خانی حاجی داراو سه‌رهه‌دی شێخ جوادی سه‌رگه‌لوي و شێخ مه‌جيدی كه‌ركوكی ، كۆمه‌ڵيان به‌ستبوو خه‌ريكی نوكته‌و قسه‌ی بازاڕی بوون، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م زانی سه‌رهه‌دی ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته‌، به‌ ده‌نگی به‌رز هاواريكردوو ووتی: توخوا خزمينه‌ ئه‌مه‌ی ئێمه‌ به‌شداريمان تياكردووه‌، كوتومت له‌ كۆبۆنه‌وه‌كانی(قياده‌ی جه‌حفه‌ل خه‌فيفه‌ی) جاران ناچێت؟!
بارامی شه‌مه‌ی هارون ووتی مه‌به‌ستت چيیه‌؟؟!!
ووتی: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ی هه‌رچی موسته‌شارو مه‌فرزه‌خاسه‌و جه‌يش شه‌عبی و ئه‌فسه‌ری حه‌ره‌س جمهوری و ره‌فيق حزبی به‌عسه‌، له‌م كۆنگره‌يه‌ی پارتی به‌شدارن، ته‌نها جياوازيه‌ك هه‌يه‌، له‌ جياتی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جيد و سوڵتان هاشم و نزار خه‌زره‌جی و محه‌مه‌د حه‌مزه‌ زوبێدی، مه‌سعود بارزانی و نێچيره‌ڤان و مه‌سرۆر و فازيل ميرانی و دكتۆر ڕۆژ ئاماده‌ن، هه‌موويان دايه‌نه‌ پێكه‌نينيك له‌بيريان چووبووه‌ له‌ كۆنگره‌ی پارتی و بارزانيدان!
بارامی شه‌مه‌ی هارون به‌ پيكه‌نينه‌وه‌ گووتی: دواهه‌مين كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جيد ئاهه‌نگيكيان بۆ ساز كردن، هه‌ريه‌كه‌ له‌ داود قه‌يس و ڕه‌باب و سه‌لاح عه‌بدولغه‌فوروجه‌ماعه‌تی زێڕه‌ زيره‌ی شێرزاد سه‌رسپی و ته‌حسين ته‌ها و عومه‌ر خه‌مزه‌يی و شێرزاد عه‌بدوڵڕه‌حمانی رۆژهه‌لات رۆژهه‌لات وتوركمانه‌كه‌ی ئه‌ی خومه‌ينی جادوكه‌رو زۆري تريان هێنابوو بۆ هه‌زار ديناری سيويسری تا به‌يانی زۆرنايان ژه‌ند، ئاله‌و كاته‌دا، خدری ره‌شيد به‌حری گووتی: ئه‌وانه‌ی دوينێ و ئه‌مشه‌ويش هه‌ر له‌و هۆنه‌رمه‌ندانه‌ی به‌عس ده‌چن بۆ دۆلاره‌كانی نێچيره‌ڤان باش ده‌هۆل و زورنا ده‌كوتن!!

ئه‌وه‌شی گووت: ئائه‌وه‌ نه‌جه‌مدينی غوڵامی و په‌يوه‌ند جاڤ و شڤان په‌روه‌رو نازدارو حازم بنديان و چۆپی فه‌تاح و خدر خۆشناوه‌، ئاله‌و كاته‌دا هه‌موويان دايانه‌ پيكه‌نين و، كاتي زوو زوو (ناز عه‌بدولا) ش خۆی نمايش ده‌كرد له‌ گۆره‌پانه‌كه‌ سه‌رهه‌دی شێخ جوادی سه‌رگه‌لويی كۆنه‌ به‌عس و ئه‌فسه‌ری حه‌ره‌س جمهوری دوای هه‌واڵ پرسين ژماره‌ی ته‌له‌ڤونه‌كه‌ی ليوه‌رگرت و، به‌ چاوداگرتنيكه‌وه‌ به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی گووت: هه‌وه‌ هه‌و!
فه‌ريق شيروانی كۆنه‌ به‌عسی و نوينه‌ره‌كه‌ی مه‌سعوديش به‌ نازی گووت: ئاگامان له‌يه‌ك ده‌بي!
ئاله‌و ده‌مانه‌دا مه‌سعود بارزانی تيپه‌ري ، سه‌رهه‌دی ئه‌نوه‌ر به‌گ گووتی: ئه‌وه‌ش عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جيده‌ ، هه‌موويان له‌ ژێر لێوه‌وه‌و پێده‌كه‌نين و ده‌شترسان!
بارامی شه‌مه‌ی هارون ووتی: خۆزگه‌ كاك قاسم ئاغای كۆيه‌ش لێره‌ ده‌بوو، ئيتر پێره‌كه‌ به‌ ته‌واوی ده‌ته‌قی(ياری كۆنكه‌ن)!!
ئاله‌ساتانه‌دا..ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان و ئه‌كره‌م دێكۆنی سه‌يری ئو جاشانايان ده‌كردو، ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان گووتی: وه‌ڵا بيلا به‌سه‌ری كاك مه‌سعود و به‌ گۆری مه‌لا مسته‌فا، ئه‌مه‌ كۆنگره‌ نيه‌، ئه‌وه‌نده‌ی كۆكردنه‌وه‌ی خيانه‌تكاران و جاش وموسته‌شاره‌كانی ڕژيمی به‌عسه‌ كه‌ براكه‌ی منيان شه‌هيد كرد: له‌ ترسا به‌ هيمنی ووتی: ده‌ك مه‌سعود بارزانی خه‌جاڵه‌ت بی وه‌ك ئێمه‌ت شه‌رمه‌زاری گه‌ل ه‌ نيشتيمان و خوێنی شه‌هيدان كرد؟!!
خوينه‌رانی به‌رێز..
ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هيدان
توخوا ئه‌و چ كۆنگره‌يه‌كه‌ له‌ ١٧٠٠ ئه‌ندامی كۆنگره‌، ٢٥٠ موسته‌شارو ره‌فيق حزبی و مه‌فره‌زه‌خاسه‌و ئه‌فسه‌ری حه‌ره‌س جمهوری تيايه‌ به‌شدارن!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە