به‌راوردێک له نیوان دوو شێخ جه‌عفه‌ردا!
Thursday, 02/12/2010, 12:00
شیخ جه‌عفه‌ری کۆنه پاریزگاری سلیمانی ئه‌گه‌رچی پاریێزگای سلێمانی بوو له سه‌رده‌می به‌عسدا و دریخی نه‌کردووه له خزمه‌تکردن به به‌عسیه‌کان، به‌ڵام تاوانه‌کانی ئه‌و هه‌رگیز به‌راورد ناکرێت به‌م شێخ جه‌عفه‌ره‌ی ئه‌مڕۆی جه‌لالییه‌کان، ئیستاش ده‌توانین به‌راوردێکیان بۆ بکه‌ین:
1- شێخ جه‌عفه‌ره‌که ته‌نها له خانویه‌کی حوکمیدا ده‌ژیا و سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی زۆر سنور دار بوو، به‌ڵام ئه‌م شیخ جه‌عفه‌ره‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ریکه به ته‌واویی جگه له ئه‌رز ئاسمانیش هه‌لده‌لوشێت.
2- شیخ موحافیز ته‌نها موچه‌یه‌کی، هه‌بوو به‌ڵام ئه‌م جگه له دزیی و تاڵانی هه‌زاران موچه به‌ناوی خواستراوه‌وه وه‌رده‌گرێت .
3- شێخ جه‌عفه‌ری یه‌که‌م ژنی هه‌بوو دوای ئه‌وه‌ی که جیا بویه‌وه ئه‌نجا کردی به دوو ،به‌ڵام ئه‌م شێخ جه‌عفه‌ری دووه‌م ئه‌مڕۆ ڕۆژانه شوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و به ده‌رزه‌ن ڤیاگرای بۆ ده‌هینن و شه‌وی سوری بۆ دروست ده‌کرێت.
4-شێخ جافری موحافیز برا و که‌سوکاره‌که‌ی زۆر نۆرماڵ ژیانیان ده‌گوزه‌راند، یان هه‌ر په‌یوه‌ندیی پیوانه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام که‌سوکاره‌که‌ی ئه‌م هایلایڤ و پاره‌ی خه‌یاڵی وه‌رده‌گرن. جگه له شیخ دلێری برای که به سه‌دان مه‌شروعی خۆی هه‌یه و لایه‌کی قه‌ره‌داخیشی به گونده‌یی داگیر کردووه و به به‌رده‌وامیش خه‌ریکی فه‌سادییه ڕۆژانه ته‌عداش له خه‌ڵك ده‌کات.
5-شیخ جافره‌که‌ی یه‌که‌م خوینده‌وار بوو تا ڕاده‌یه‌کێش له‌ژیر ته‌ئسێری شیخایه‌تیشدا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م شێخ جافر نه‌ک هه‌ر نه‌خوینده‌واره به‌لکوو که‌سیکی زۆر دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رستیشه و هه‌رچی شێخه ئه‌نفالچیه‌کانی دوێنێش هه‌یه له ده‌وری خۆیی کۆکردۆته‌وه به‌ناوی شیخایه‌تی .
6-شیخ جافره‌که‌ی یه‌که‌م وه‌کو شه‌خسی ته‌عدای له خه‌ڵکی نه‌ده‌کرد، به‌لام ئه‌م شیخ جه‌عفه‌ره‌که‌ی یه‌کێتیی هه‌ر له سه‌رده‌می خه‌باتی شاخیه‌وه دوو برای به دڕندانه‌ترین شیوه کوشت جگه له ده‌یان تاوانی دیکه که له ژماره نایه‌ن .
جا له‌و بڕوایه‌دام به‌راورده‌کان زۆری ماوه و بۆ به‌شێکی دیکه‌ی دای ده‌نیم . ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست