کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەمەی سەربەخۆیی کوردستان

Friday, 08/08/2014, 12:00




و/ ڕێبوار هەمەوەندی
چەتەکانی داعش هێرشەکانی خۆیان بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان چڕکردۆتەوە ، ئەم چەتانە دوای ڕۆژئاوای کوردستان ئێستا ڕووی خۆیان کردۆتە باشوری کوردستان ، داعش بەبێ ئەوەی خوێن لە لووتی یەک لە ئەندامیان بێت توانیان شاری موسڵ داگیر بکەن دوایش هێدی .. هێدی دوای موسڵ توانیان گوندەکانی نزیک لە دوزخورماتو و چواردەوری کەرکوک بگرن ، یەکێ لەو دیمەنانەی کە سەرنج ڕاکێشە لەم بارەیەوە ئەویش ئەوەیە کە داعش ئەم پێشکەوتنانەی بەخۆیەوە دی کە چی هێزی پێشمەرگە کە خاوەن زریپۆش و دەبابە و چەکی قورسیشن بەڵام بەرامبەر بە داعش بەکاریان نەهێنا ، ڕوون و ئاشکرایە کە هێزی پێشمەرگە بەرخودانێکی جدیان بەرامبەر بە داعش نیشان نەداوە ، بەم شێوەیە ئەو شوێنانەی کە پێشمەرگە نەیانپاراستن و پاشەکشێیان لێکرد داعش لیێ جێگیربوو ، بەرامبەر بە ڕونکردنەوەکەی مەسعود بارزانی کە وتبوی (گەلی ڕۆژئاوا بە تەنیا جێناهێڵین و بەرگری لە قامیشلو حەسەکە دەکەین) ٢٤ کاتژمێر دوای ئەم پەیامەی بارزانی داعش بەرەو شەنگال هەنگاوی نا ، کاتژمێر ٢ شەو داعش هێرشیان کردە سەر زوممار و لە شەنگال نزیک بونەوە ، پاشان داعش توانی گوندەکانی گیزەریک و سیمباسەخدر یان کۆنتڕۆبکەن ، دەمەوبەیانی کاتژمێر ٤ هێرشیان کردەسەر گوندەکانی تیلبینان و تیلقەساب و کۆچۆ بە هاوان و دۆشکە بۆردومان بکەن و شەنگالیش داگیربکەن ، لەئاکامدا ١٢ هەزار کەس لە شەنگال بەرەو دهۆک هەڵاتن ، ڕوبەڕوی ئەم روداوانە هێزەکانی پارتی بەرخودانێکی جدیان نەکرد و پاشەکشێیان کرد لە ناوچەکەدا ، لە ئەنجامدا لەگەڵ داگیرکردنی شەنگال و دەوروبەری لەلایەن داعشەوە داعش لەو سنورەی کە پارتی خەندەقی لێدابوو جێگیربوون ، لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریانەدا یەکینەکانی پاراستنی گەل یپگ توانیان لە حەسەکە چەتەکانی داعش قەتیس بکەن ، هەڵبەت حەسەکە وەک جوگرافییە خاوەن فراوانترین پێدەشتە ، ئەم ناوچەیە بە بەراورد بە کێڵگەی نەوتی و ستراژیەت وەک کەرکوک وایە بۆ ڕۆژئاوا ، هێزەکانی یپگ توانیویانە کە دەوروبەری ئەم ناوچەیە کۆنتڕۆڵ بکەن ، باشوری حەسەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعش بوو ، ئەو شوێنانەی هێزەکانی پارتی چۆڵیان کردووە و بەرگریان لێنەکرد بەرامبەر بە داعش ئەمە ئەوە دەگەهێنێت کە داعش ڕۆژهەڵات و باکوری حەسەکەی کۆنتڕۆڵکردووە ، بەم شێوەیە ئەگەر یپگ ش حەسەکە کۆنتڕۆڵ بکات پاراستنیشی زۆر زەحمەت دەبێت ، پارتی و داعشیش ئەم ڕاستیانە دەزانن .
پێویستە هێرش کردنە سەر شەنگال بەم شێوەیە هەڵسەنگێنرێت ، هەڵبەت وەک موسڵ چۆن بەرخودانێکی جدی نیشان نەدرا و تەسلمیان کرد شەنگالیش بەهەمان شێوەیە ، داعش بۆئەوەی پشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل یپگ بشکێنێت لە سنورەکانی حەسەکە و کانتۆنی جەزیرە جێگیر دەبن ، هەربۆیە هێزەکانی پارتی ئەو ناوچانەی کە کۆنتڕۆڵیان دەکرد چۆڵیان کردوو ڕادەستی داعشیان کرد .
ئامانجی ئەو هاوپەیمانانە چییە کە ئەم سیاسەتە پەیڕەو دەکەن ؟
ئەگەر پیلانەکەیان سەربگرێت کەواتە کۆنتڕۆڵی حەسەکە لەژێر دەسەڵاتی یپگ دەردەهێنرێت و چواردەوری کانتۆنی جەزیرە دەخرێتە ژێر دەسەڵاتی داعشەوە ، بەم شێوەیە لە ئاکامی هێرش و پاڵەپستۆی تورکیا و پارتی و داعش ڕۆژئاوا توانای بەرخودانی نامێنێت ، دوای ئەوەی شەنگال کە داعش کۆنتڕۆڵی دەکات پاشان هێرش دەبات بۆ مەخمور ، بەم شێوەیە مەخمور کە چەندین ساڵە تورکیا و پارتی دەیانەوێت چۆڵی بکەن لە ڕێی داعشەوە ئامانجەکەیان دەهێنە دی . دوای هەموو ئەمانە ئەو قارەمان و فریادرەسە دێتە ئاراوە بەناوی سەربەخۆی کوردستانەوە ، هەروەکو چۆن شەنگال و دەوروبەری ڕادەستی داعش کرا بەهەمان شێوە سیمیانارێکی تر بۆ ڕادەستی شوێنی تر دەخوڵقێنرێت ، بەم شێوەیە دەیانەوێت کەسایەتی پارتی کە بەرامبەر بە هێرشەکانی داعش کە ڕوشاوە جارێکی تر چاکی بکەنەوە ، زاتەن لە ئەزەلەوە پارتی دژی شۆڕشی ڕۆژئاوایە ، بۆپوچەڵکردن و سەرنەکەوتنی ئەم شۆڕشەی رۆژئاوا ئەوەی لە دەستی بێت پارتی کردویەتی ، سەرەتا دەروازەکانی داخست ، دوایش پردی سمێلەکەی لاداو دوایش خەندەقی لە نێوان سنوری ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان لێدا .
خۆشبەختانە چاوی جیهان لەسەر ئەم گۆڕانکایانەیە و پێنوسی مێژووش سەرقاڵی نوسینەوەیە ، کاتێک گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بە هەموتوانایەکیانەوە بەرخودان دەکەن بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیان بەڵام لە باشوری کوردستان بەبێ هیچ بەرخودانێکی جدی خاکەکەی ڕادەستی داعش دەکرێت ، ئەگەر لەجیاتی پێشمەرگەی پارتی شەرڤانانی یپگ لە شەنگال بونایە چی ڕویدەدا ؟ ، هەڵبەت لەم حاڵەتەدا هێزی داعش ڕوبەڕوی پاراستنێکی پۆڵاین دەبونەوە ، داعشیش لەدوای شەهیدکردنی دوا شەرڤانی یپگ دەیانتوانی بچنە شەنگالەوە ، ئەمە پرسیارە دەمارگیرەکەیە ، ئەوەی بە ئاشکرا دژایەتی و دوژمنیایەتی شۆڕشی ڕۆژئاوا بکات و ئەوەی کە هیچ بەرخودانێک نەکات لە پێناو پاراستنی تۆزقاڵێک خاکەکەی چۆن باس لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات ؟ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە