بۆ شیرازەی کەناڵی ڕووداو تێکچووە ؟
Wednesday, 20/08/2014, 12:00
و/ ڕێبوار هەمەوەندی
ماوەیەک لەمەوبەر هەواڵێک لە کەناڵی ڕووداو بڵاوبۆوە کە بەم شێوەیە بوو (بە ئامانجی ڕزگارکردنی شەنگال لە دەستی داعش هێزێکی هاوبەشی ئەمەریکی و پێشمەرگە چوونە سەر چیای شەنگال بەڵام گەریلاکانی پکک و یپگ پێیان ووتون دەبوایە پێشوتر هەواڵتان بە ئێمە بدایە بۆیە لەبەردەم ڕزگارکردنی شەنگال پکک و یپگ بوون بە ڕێگر) ، لەبارەی هەمان هەواڵەوە ئاژانسە بیانێکان و کەناڵی ڕووداویش پشتبەستن بە رونکردنەوەی بەرپرسیارانی سەربازی لە واشنتۆن هێنایانە زمان کە کەسانی پرۆفیشنالی ئەمەریکی لەبواری سەربازی بە ئامانجی چاودێریکردنی داعش و ئەنجامدانی هێرش چونەتە چیای شەنگال لەئاکامی هەڕەشەکان و ڕێگریکردنی گەریلاکانی یپگ نەیانتوانیوە کارەکانیان بە ئامانج بگەهێنن ، ئەم هەواڵە دەقاودەق لە تۆڕی ئینتەرنێتی ماڵپەڕی کەناڵی ڕووداو بڵاوکرایەوە ، لەدوای ئەم هەواڵە کەناڵی رووداو هەواڵێکی تری درۆی بڵاو کردەوە هەواڵەکەیان بەم شێوەیە بوو (لەناو داعشدا کەسانی یەزیدیش هەیە) کەناڵی رووداو دەیەوێت لەڕێی ئەم هەواڵەیەوە ئەگەر پێی بکرایە کۆمەڵکوژێکەی شەنگالی ئەخستە ئەستۆی یەزیدێکانەوە ، دروستکردنی هێزی پاراستنی هاوبەشی نێوان یپگ و کوردە یەزیدێکان و نزیکبونەوەیان لەیەکتری دیارە کەناڵی رووداوی زۆر ناڕەحەت کردووە ، لەوەئەچێت کەناڵی ڕووداو ئەوەی پێ هەزمنەکرا کە بە هەزارەها کوردی یەزیدی بەدەستی گەریلاکانی هپگ و یپگ ڕزگارکران و لە شەنگالەوە بردیانیان بۆ ڕۆژئاواو لە وێشەوە بەڕێوبەرایتەتی کانتۆنی ڕۆژئاوا کەمپێکی بۆیان ئاواکردەوە ، کەناڵی ڕووداو پەنادەباتە بەر درۆ و لە هەواڵیکیاندا دەڵێن (حکومەتی سوریا لە دێریک کەمپیان بۆ کوردەکانی شەنگال کردەوە) بەرپرسیارانی رووداو بە مێشکە بچکۆلەکەی خۆیان پێیانوایە بەو شێوەیە دەتوانن کە سیمای شەرڤانانی یپگ بڕوشێنن ، کەناڵی ڕووداو دەیەوێت بەڕای گشتی بڵێت حکومەتی سوریا هاوکاری یەزیدێکانی کردووە نەک بەڕێوبەرایەتی ڕۆژئاوا .
کەناڵی ڕووداو دوای هێرشەکەی داعش بۆسەر شەنگال دەستەبرادی کاری راگەیاندنی خۆی بوو رووی کەشتێکەی خۆی بەرەو لەنگەرێکی تر وەرگێڕا ، کەناڵی رووداو ئیستا سەرسامە و شیرازەی تیکجووە و لە کەسێک دەکات کە دارکاریەکی باشی خواردبێت و دەموپلی شکابێت و بەدوای دارێک دەگەڕێت کە دەست بنێت بە لقەکەیەوە ، کەناڵی رووداو بەشێوەیەک شیرازەی تێکچووە تەنانەت هەندێکجار هەواڵەکانی خۆشی بەدرۆ دەخاتەوە ، کەناڵەکانی تر لە باشوری کوردستان ڕۆژانە هەواڵەکانی رووداو بەشێوازی جیاواز بڵاودەکەنەوە ، کەناڵی رووداو لەو ڕۆژەوەی کە دروستکراو و پەخشی خۆی دەستپێکرد بەشێوەیەکی زۆر ئاشکرایانە کەوتە دژایەتیکردنی شۆڕش و بەڕێوبەرایەتی ڕۆژئاوا و پکک و یپگ و هپگ و پید و یپژە ، تەنانەت سووریشە لەسەر پەرەپێدانی ئەم سیاسەتە دوژمنکارانەی خۆی ، لەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا ئەم دوژمنایەتیەی خۆی گەیاندە لووتکە ، بەڵام پێویست بەوهەموو ترسە ناکات ، چونکە وەکو هەموو جارێک ئەوانەی لەسەرحەقن و حەقیقەت سەرکەوتن بەدەست دەخەن .
ئەمڕۆ کە لە شەنگال و مەخمور و کەرکوک کاتێک بەرەی بەرگری هاوبەش کە پێکدەهێنرێت و گەنگەشەی پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کە گەیشتۆتە ئاستێکی بەرز ئەم ترس و شڵەژاویەی کەناڵی رووداو بۆچی ؟ .
ئەگەر ئاوڕێک لە هەواڵەکانی میدیای جیهان بدەینەوە بۆماندەردەکەوێت کە ئەم شڵەژاویە و ترسەی کەناڵی ڕووداو لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە :
ئاژانسەکانی جیهان بەم شێوەیە باس لە پکک و یپگ دەکەن :
١/ واشنتۆنپۆست (ئاشکرانییە کە بۆردۆمانە ئاسمانێکانی ئەمەریکا یارمەتی یەزیدێکان دەدات یان نا لەراستیدا بەهۆی ڕێکردنەوەی چەکدارە کوردەکانەوە ئەگەر هەمووشی نەبوبێت چەندین یەزیدی خۆیان ڕزگار کرد ، ئەمڕۆ پکک کوون دەخاتە ئەو بڕیارەی کە بە تێرۆریستی لەقەڵەمداوە ، ئەمڕۆ پکک لە کەرکوک و مەخمور دژی داعش دەجەنگێت) .
٢/ گواردیان (ئەوەی راستی بێت ئەو تاکە هێزەی بۆ ڕزگارکردنی یەزیدێکان تێدەکۆشێت پکک یە کە ئەمەریکا و ئەوروپا و تورکیا لەناو لیستی تێرۆر دایانناوە) .
٣/ ئاژانسی یۆتتاوە سیتیزن کەنەدی (ئەو تاکە هێزەی کە بەرگری لە هەولێر و چیاکانی شەنگال دەکات پکک یە ، بەڕاستی ناکۆکییە کە هێشتا پکک لەناو لیستی تێرۆردایە) .
٤/ واشنتۆن تایمس (پکک لە ساڵی ٩٠ کانەوە لەناو لیستی تێرۆردایە ، پکک بەرامبەر داعش لەجەنگدایە ، ئەمڕۆ ئەوەندە هۆکار زۆرن کە قەبوڵبکرێت کە پکک پڕ چەک بکرێت) .
٥/ هارتێرز (راپۆرتەکان ئەوە نیشان دەدەن کە هێزەکانی پکک ڕۆڵێکی سەرەکیان گێڕاوە لە ڕزگارکردنی یەزیدێکان لە چیای شەنگال) .
٦/ زەوێری ئاژانسی هەواڵی ئەمەریکی (ئەو پکک یەی کە لە ناو لیستی تێرۆری ئەمەریکادایە بۆ پاشەکشێپێکردنی داعش هاوکاری کوردان دەکات ، روون و ئاشکرایە کە پکک ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕاوە لە پاشەکشێپێکردنی داعش کە هەر نیو کاتژمێرێکیان مابوو داعش بێتە هەولێرەوە) .
٧/ دایلی تێلەگراف (لەگەڵ قۆناغی چارەسەری لە تورکیا پکک هێزی خۆی کشانەوە بۆ باکوری عێراق ، هێزە کوردێکان دژ بە داعش جەنگاون ، پکک ش توانی لە ئاستی نێونەتەوەیدا خۆی بە ناساندن بدات و بوو بە هێزێک لە هەرێمەکە کە جێێ میننەتی خەڵک بێت) .
٨/ کەناڵی ٢٤ ی فەرەنسی (ئەوەی ڕاستیبێت ئەوانەی چیای شەنگالیان بەدەستەوەیە ئەو شەڕکەرە کوردانەن کە لە سوریا و تورکیاوە هاتوون ، لە عێراق هەموو پێکهاتە کوردێکان دژی موجاهیدەکان یەکیان گرت ، بۆیەکەمجارە هێزەکانی پکک و پارتی لەمەخمور شانبەشانی یەک کەوتنە شەڕەوە) .
ئیستا بۆتان دەرکەوت بۆچی بەرپرسیارانی کەناڵی رووداو و ئەوانەشی کە خۆیان بە ڕۆژنامەوان دەزانن کار بۆ ئەم کەناڵە دەکەن بۆچی توشی سک ئێشە هاتوون ؟ .
(waşington Post .. Guardian ... Ottawa Citizen .. France 24 TV .. Washington Times .. Haaretz .. The Wire .. Daily Telegraph ..)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست