تكایە لایەنی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن ئاگاتان لە میللەت بێت"

Monday, 27/06/2011, 12:00


ڕوون و ئاشكرایە یەكێك لەوگەل و نەتەوە ستەم دیدەو خێرلەخۆنەدیوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەلی كوردە كەبۆماوەی زیاترلەهەشتاساڵە بەدەست ڕژێمەستەمكارو دیكتاتۆرەكانەوە دەناڵێ و بێڕەحمانە هەڵسوكەوتی لەگەڵداكراوە لەكوشتن و قاتوقڕكردن و بێسەروشوین كردنی گەنج و لاوو ژن و پیرو منداڵەوە
بیرم دێت لەساڵی 1988 دا كەئەوكات من تەمەنم هەشت ساڵان بوو كاتێك لەگەڵ باپیرم ڕۆشتین بۆهێنانەوەی هەندێك لە شتومەكەكانی ماڵی خاڵم لە قرداغ كاتێك گەشتینە ئەوێ ماڵ بەماڵی ئەم گوندە خنجیلانە ئاگری لێ بەرز دەبێتەوە لەپێش هەموویانەوە مزگەووت و ماڵی پەروەردگاریان ئاگر تێ بەردابوو نەیشییان دەهێشت قورئانەكانیش دەربهێنین منیش بەو تەمەنە كەمەوە ئاگر لە دڵو گیانم بەر بوو بوو كە دەمبینی بەو شێوە دڕندانەیە ئاگر لەكوردستانەكەم بەر دەدەن بەڵام ئەوەی مەبەستمە بیڵێم دوعایەكی باپیرە ڕیش سپی پشت چەماوەكەم بوو كەفەرمووی خوایە ئەوەی ئاگرلەماڵ و ووڵاتمان بەردەدا ئاگرلەماڵی بەربدەی ئەوەی كوڕو گەنج و لاومان دەكوژێت كوڕی بكوژی لەوكاتەوە ئەوانەی كە بە دڕندەترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵ گەلی كوردا كرد خێریان لەخۆیان نەدی جگە لەوەی بەچەندەها نەخوشی و دەردەوە دەناڵێنن
مەبەستمە ئەوە بڵێم ئازارو ئەشكەنجەمان زۆر بینیوە ناڕەحەتیمان زۆر چەشتووە فرمێسكمان زۆر ڕشتووە ماڵ نەبووە شەو تابەیانی تێر چاوی خۆی نوستبێت لە ترس و خۆفی جەللادەكانی بەعس نابێت ئەوەشمان لەبیر بچێت ئەوانەی كەهاوكاریی ڕژێمە خوێن مژەكەی ێدام ی دیكتاتۆریان دەكرد واڕۆژ بە ڕۆژ مەرگی یەك بە یەكیان بەچاوی خۆمان دەبینین سوپاس بۆ خوا
ئەوەی كە جێگەی باسەو ئێمەی میللەت چاوەڕێی دەكەین كۆبوونەوە كۆتاییە چاوەڕوانكراوە پێنج قۆڵییەكەی دەسەڵاتی كوردی و هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی كوردستانە كەلە ڕۆژی دووشەممە دەبەسترێت بۆیە لێرەوە وەك مامۆستایەكی ئایینی و خەمخۆرو دڵسۆزی كوردستانە خۆشەویستەكەم ڕوو لە هەردوو لایەنی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن دەكەم و دەڵێم (تكایەئاگاتان لە میللەت بێت) باجارێكی تر خوێن و فرمێسك نەكە وێتە وە ناومان و وەك برا دەست لەناو دەست و پشت بەخوا لەبەرەو پێشبردنی ئاییندەی نەتەوەكەماندابین ئەوەی قازانجی گەل و نەتەوە كەمان بێت بەوپەڕی دڵسۆزی و خۆنەویستییەوە بەرەو ڕووی بڕۆین باپێ لەسەر بنەمای (مێالحی شخێی) دانەگرین و خۆمان و هەرچیمان هەیە بیكەین بەقوربانی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی میللەتەكەمان
ئەوەتا بەچاوی خۆمان دەبینین چۆن دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكان بەربوونەتەگیانی گەلەكەیان و بەدڕندەترین شێوە ڕوو بە ڕوویان دەبنەوە تەنها لەپێناو مانەوەیان لەدەسەڵاتدا خۆ ئەگەر خۆشگوزەرانی گەلەكانیان بویستایە دەبوایە لەسەرەتای ناڕەزاییەكانەوە وازیان لەدەسەڵات بهێنایە بۆئەوەی خاك و ووڵاتیان بەو ئاقارە ناڕەحەتەدا نەڕۆشتایە بەڵام لەكۆتایدا شەرمەزاری بۆئەو حكومەت و دەسەڵاتە دەمێنێتەوە كەپشت لە گەل و نەتەوەكەی دەكات و دەیەوێت بەهێزی چەك خۆی بهێڵێتەوە (وماڤلمناهم ولكن كانوا انفسهم یڤلمون) سوپاس بۆخوا واچەند ساڵە هێزی چەكمان لەسەر نەماوە و خۆمان حوكمی خۆمان دەكەین بۆئەوەی ئەم خۆشی و ئاسوودەیی و بەختەوەرییەمان لێتێك نەچێت دەبێت زۆر دڵسۆزانە لا بە لای خەمی میللەتدا بكەینەوەو خۆشگوزەرانی بۆنەتەوەو ووڵاتەكەمان لەهەموو شتێك لا گرنگتر بێت
وا ئێمەی میللەت چاوەڕێی بڕیارە چارەنوسسازەكەی لایەنی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنین بەو هیوایەی تاكە شتێك لای ئێوە گرنگ بێت خەمی میللەت بێت
ڕوو لە قاپی پەروەردگار دەكەم و دەڵێم خوایە ئەوەی ناخۆشی و نائارامی بێت لەم كوردستانە شیرینە بە دوور بێت


پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگەوتی (الرحمن) لە سلێمانی
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە