یه‌که‌مین فستیڤاڵه‌ی جه‌وانانی کورد له سکاندیناڤیا بۆ ئازادی ڕیبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان
Friday, 18/06/2010, 12:00
یه‌که‌مین فیستیڤاڵی جه‌وانانی کورد له سکاندیناڤیا بۆ ئازادی ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له رۆژی 17ی مانگی یولی له شاری ستۆکهۆلم پێته‌ختی وڵاتی سوید پێکدیت. ئه‌م فیستیڤاڵه له لایه‌ن فیدراسیۆنی جه‌وانانی کورد له وڵاتی سوید رێکده‌خرێت. له فیستیڤاڵه‌که‌دا چه‌ندین چالاکی کلتووری، هونه‌ری و وه‌رزشی ئه‌نجام ده‌درێ. فیستیڤاڵه‌که کاتژمێر 10 سه‌رله‌به‌یانی هه‌تا 11 شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێ. له‌م فیستیڤاڵه‌دا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ناودار به‌شدار ده‌بن و به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کانی خۆیان پیشکه‌ش ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها گرووپی که‌لتووری جلوبه‌رگی کوردی ده‌ناسێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌ودا چه‌ندین گرووپی هه‌ڵپه‌رکێ له هه‌رێمه جیاوازه‌کانی کوردستانه‌وه به هه‌ڵپه‌رکێی جۆراوجۆر به‌شداری فیستیڤاڵه‌که ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها 10 تیپی تۆپی پێ به‌شدار کێبرکێکانی فیستیڤاڵه‌که ده‌بن بۆ به‌ده‌ستهینانی خه‌ڵاتی یه‌که‌مین.له فیستیڤاڵه‌که‌دا چه‌ندین جه‌وانی وه‌رزشکار له یاری زۆرانبازی دا رووبه‌روی یه‌کدی ده‌بنه‌وه. له فیستیڤاڵه‌که‌دا به ده‌یان گه‌نج به‌شداری له کێبرکێی بازدانی ماراتۆن ده‌که‌ن.هه‌روه‌ها چه‌ندین چالاکی جیاواز ئه‌نجام ده‌درێ. شایانی باسه که ئه‌وه جاری یه‌که‌مه له وڵاتی سوید فیستیڤاڵێکی به‌مشێوه‌یه له یاریگایه‌کی کراوه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ.
رێکخه‌رانی ئه‌و فیستیڤاڵه بانگ له هه‌موو کوردانی دانیشتووی وڵاتانی سکاندیناڤیا و به تایبه‌ت جه‌وانان ده‌که‌ن که له‌و فیستیڤاڵه‌دا به‌شدار بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست