ده‌بوایه کوردستانپۆست پرسیاری پڕۆژه‌ی ئاوی له سه‌رۆکی به‌ناو شاره‌وانی بکردایه؟
Saturday, 26/12/2009, 12:00
کوردستانپۆست ئیمڕۆ دیمانه‌یه‌کی له گه‌ڵ تاوانبار به‌ناو سه‌رۆکی شاره‌وانی پیره‌مه‌گروون ئه‌نجامداوه..چه‌ند تێبینییه‌ک و سه‌رنجێکمان هه‌یه وه‌ک له خواره‌دا به‌یانی ده‌که‌ین.
زۆربه‌ی دانیشتوانی پیره‌مه‌گروون له گه‌رمه‌ی هاویندائاوی خواردنه‌وه‌ی نییه‌و، ته‌نانه‌ت به‌و زستانه‌ش ئاوی خواردنه‌وه‌ی به ده‌ست ناکه‌وێت که‌چی پڕۆژه‌یه‌کی به‌ناو گه‌وره‌ی ئاوی تێدا ئه‌نجامدراوه. ئه‌و پڕۆژه‌یه له دوای 2004 ه‌وه ته‌نده‌ر کرا و درا به کۆمپانیایه‌ک که خاوه‌نه‌که‌ی ناوی عه‌بدولکه‌ریم عوسمانه و شه‌ریکی وه‌زیری ئه‌وسای شاره‌وانی و وه‌کیل وه‌زیرێکی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌ناو ئه‌حمه‌ده ، که تائیمڕۆشی له‌گه‌ڵدابێ یه‌ک دڵۆپه ئاو له‌م پرۆژه‌یه‌وه بۆ ماڵان نه‌چووه ، بریا کوردستانپۆست بیپرسییایه تانکی ئاوه‌که‌یپیره‌مه‌گروون که کۆمپانیا و شه‌ریکه‌کانی دورستیانکرد حاڵی حازر چه‌ند دڵۆپه ئاوی تیایه؟.....
زۆر هاسانه ئه‌و تۆمه‌تانه بخه‌نه پاڵ گۆڕان ، به‌لام سه‌رۆکی به‌ناو شاره‌وانی ناتوانێت بڵێت: ئه‌وه گه‌نده‌ڵی پیاوه‌کانی جه‌لالی سه‌رسه‌ریی بوو نه‌یهێشت خزمه‌تگوزارییه‌کان بۆ خه‌ڵکی بکرێت و خه‌ڵکیش لێمان تووڕه‌ن له‌سه‌ر شتێکی بچووک لیمان راده‌په‌ڕن.. جه‌نابی ناسه‌رۆکی شاره‌وانی ئه‌م راپه‌ڕینه پێشینه‌ی رقی پێرۆزی جه‌ماوه‌ری له‌گه‌ڵدابووه ، هه‌ر قسه هه‌له‌ق و مه‌له‌قه‌که‌ی تۆ نه‌بوو بوو به هه‌ڵگیرسانی ئه‌م راپه‌ڕینه..هه‌موو خه‌لکی لیتان بیزاره ،ئه‌گه‌ر ئاوا نه‌بوایه ئێوه ئاوا له هه‌ڵبژاردنه‌کان خه‌ڵکی پشتیان تێنه‌ده‌کردن و ریسوایان نه‌ده‌کردن.
دواتر به‌ناو سه‌رۆکی شاره‌وانی گوایه عیماد ئه‌حمه‌د بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن 10 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانکردوون ، خێره 5 مانگه دینارێک له‌و پاره‌یه خه‌رج نه‌کراوه ؟ ئێوه خۆتان گێل ده‌که‌ن یا خه‌ڵک به کویرونابینا ده‌بینن ؟! به‌راستی سه‌یره ئه‌و هه‌موو درۆیه که سه‌رۆکێکی وا گه‌وره! به رۆژی رووناک ده‌یکات..
له کۆتاییدا حه‌یف بۆ کوردستانپۆست ، دیمانه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانباره وه‌ک که‌سێکی به‌رپرس و خاوه‌ن ویژدان ئه‌نجامداوه ، که ده‌بوایه پرسیاری زۆر له‌وه هه‌ستیارتری له‌و تاوانباره بکردایه.
هه‌ر له‌و دیمانیه‌دا به‌ناو سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ڕه‌شه ده‌کات و ده‌لێت به مۆبایل ره‌سمی ئه‌وانه‌مان گرتووه ، هاکه پیاوه‌کانی حاکم قادر ده‌ستگیریان کردن و سه‌رنگوومیان کردن..ئۆبالی هه‌نموو ئه‌وانه‌ی که ده‌ستگیرده‌کرێن ده‌چێته ئه‌ستۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناپاکه و به‌ناو سه‌رۆکی شاره‌وانی.
وه‌ڵامی کوردستانپۆست: ئه‌و گفتوگۆیه‌ی که کوردستانپۆست له‌گه‌ڵ به‌ڕیوه‌به‌ری شاره‌وانییدا ئه‌نجامی داوه، وه‌ک وه‌ک کارێکی ڕۆژنامه‌گه‌ریی بێلایه‌نانه کردوومانه، بۆیه نابێت له چاوی که‌سیکی تووڕه‌ی پیره‌مه‌گروونییه‌وه ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، پرسیاره‌کانیش هه‌مووی به‌هۆی ڕووداوی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی پیره‌مه‌گروونه‌وه دروستبوون و ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه‌ش باسی لیوه‌ده‌کات، له لای ئێمه نه‌زانراوبووه، ده‌نا نه‌مانده‌هێشت ئه‌و پرسیاره‌شمان له ده‌ست بچێت. ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمان بوو، که له‌وه بگه‌ین و وه‌ڵامی ڕاسته‌وخۆ وه‌ربگرینه‌وه که بۆچی خه‌ڵکی له ده‌سه‌ڵات تووڕه‌یه؟ یان کاتێک ده‌ڵێن ده‌ستێک له پشت ئه‌م که‌سانه‌وه‌یه، بزانین مه‌به‌ستیان له کێیه؟ به‌ڵام دیاره وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه به ته‌ماوی دراونه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ سوپاس و ڕێزمان بۆ ئه‌و برا پیره‌مه‌گروونییه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست