کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پــــارتى ئازادى ڕادەربڕین لغاو دەکات و بڵند مســـــتەفا ى سەرنووسەرلە گۆڤارى(ململانێ) بەتەحەداوە باس لە ئازادى و سەربەخۆیى خـــۆى و گــــ

Friday, 15/10/2010, 12:00


وەک لاى هەمووان ئاشکرایە کە گۆڤارى (ململانێ) یەکێکى ترە لە و ڕاگەیاندنە ناشیرین و قێزونانەى کە پارتى سەر پەرشتى دەکات و لە ڕووى مادى و مەعنەویەوە هاوکارى تەواوى دەکات بۆ ناشیرین کردنى بەرەى ئۆپۆزسیۆن و ڕەوتەئیسلامیەکان و میدیاى ئەهلی و ئازادى ڕۆژنامەگەرى لە کوردستاندا .ئەگەر تۆزێک بەگەرێینەوە بۆ دواوە و سەیرێکى مێژووى دەر چوونى ئەم گۆڤارە بکەین کەنزیکەى چوار مانگ بەرلە ئێستایە لە ڕۆژى 4.7.2010 یەکەم ژمارەى لێ دەرچووە ئەم گۆڤارە لە دەرچوونى یەکەم ژمارەیەوە ئەوەى سەلماندوە کە سەر بەخۆ نیەو سەر بەپارتی یە .ئەگەر کەسێک خوێنەرێکى بەردەوامى ئەم گۆڤارە بێت زۆر بە باشى لەوە تێ دەگات ئەوەى پێى بڵێى سەر بەخۆیى لەم گۆڤارە دا وجوودى نیە .ئەم گۆڤارە لەدواژمارەى خۆیدا کە ژمارە (7) و لە بەروارى 10.10.2010 دەرچووە . لە بەرگە کەیدا واتە پێش لاپەڕەى یەکمى زۆر بە شانازیەوە و بە شێوەى ڕیکلام چەند قسەیە سەرنووسەرى گۆڤارەکە (بڵند مستەفا)ى بڵاو کردۆتەوە کە لە چاوپێکەوتن ێکى گۆڤارى (ئاماژە) وە وەرى گرتوە . ئەم زاتە عەزیمە لەو چاو پێکەوتنەیدا زۆر بە تەحەداوە باس لە بەهێزىو سەر بە خۆیى خۆى و گۆڤارەکەى دەکات و دەڵێت(لەوە بەهێزترم کە سەر بە پارتى و یەکێتى بم و زۆر بە تەحداوە دەڵێم کە سەر بەخۆم) . بۆیەمنیش بەو کۆللە سەرنووسەرە دەڵیم تۆ ڕاست دەکەیت سەر بە کەس نیت بەڵام هەر تەنها سەر بە پارتیت وبەس.. تەنهاجاش قەڵەمى بنەماڵەى بارزانیت و بەس ..پاشان لەوەڵامی پرسیارێکى ترى گۆڤارى ئاماژەدا کەدەڵێت: لەبارەى ئەو هەوڵانەى حیزبە ئیسلامیەکان دژى گۆڤارى ململانێ و سەرنووسەرەکەى دەیدەن .؟ بڵند دەڵێت (من ئیسلامیەکان بەسەرچاوەى تیرۆر دەزانم و مەترسیدارن بۆ سەر ئازادى ڕۆژنامەگەرى وئەگەر ڕۆژی لەڕۆژان تیرۆر بکرێم ئەوە ئیسلامیەکان دەمکوژن). بۆیە دیسانەوە منیش بە کاکى سەرنوسەر دەڵێم: ئەوە ئیسلامیەکان نین کەسەرچاوەى تیرۆرن بەڵکو ئەوە پارتی یەکەى جەنابتانە کە زمانى ووشە بە گوللە دەپژێنن.. ئەوە ئیسلامیەکان نین کە مەترسیدارن بۆ سەر ئازادى ڕۆژنامە گەرى و ئازادى ڕادەربڕین. بەڵکو ئەوە پارتى یە کەى تۆ و زاڕۆڵەکانى (مەلا مستەفا) ن کە لە باپیریانەوە بۆیان ماوەتەوە کە دەبێت لەپێناو بەرژەوەندى و مانەوەى خۆیاندا مرۆڤەکان بەدەستى خۆیان تیرۆر بکەن..سەرنووسەرە سەر بەخۆکە ناشێ سەرۆکەکەت ئەوەى پێ نەوتبیت کە باوکى کورد(مەلا مستەفاى نەمر)و(محەمد سدیق) ئەم جووتە برا داهێنەرى تیرۆرن..؟؟ ئەى چۆنە کە سەرۆک بارزانى تائیستا پێى نەوتوویت کە ئەم جووتە برا لە سێپتێمبەرى 1927دا لەپێناو بەرژەوەندى و مانەوەى خۆیاندا لە دەستەڵات بە پیلانێکى بۆ داڕێژراو(مەلا عبدولرحمانى) ئامۆزازاى خۆیان تیرۆر کرد..؟؟ کاکى سەر نووسەر ئەوە پارتیەکەى ئێوەیە کە مەترسیان نەک بۆسەر ئازادى ڕۆژنامەگەرى بەڵکو مەترسیان بۆ سەر تەواوى کۆمەڵگەى کوردى هەیە . ئەوەش بزانە کە ئیسلامیەکان کاریان بە تیرۆر کردنى دەم ڕووتێکى وەکو جەنابتان نیە . بەڵکو ئەوە پارتی یە دڵسۆزەکەى خۆتە کە ئیشى پێت نە ما دوور نیە تیرۆرت بکات و سیناریۆ یەکت لە چەشتنى ئەوەى ڕۆژنامەنووسى جوانەمەرگ(شەهید سەردەشت عوسمان)ت بۆ دابڕێژیت و لە دوایدا بڵیت ئەها دیسان ئیسلامیەکان قوتابى (بڵند مستەفا) یان بە چەند بازگەیەکى هەرێمدا بردو لە موسڵ تیرۆریان کرد..بڵند لەکۆتایى چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵیت(ئیمە دژى کەس نین و کەسیش بە دژى خۆمان نازانین . ئەگەر ڕەخنەیەک لەبارەى لایەنیکەوە بڵاو بکەینەوە ئەوە دژایەتى نیە) .. باشە کاکى سەر نووسەر ئەگەر دژى کەس نیت و خۆت بە سەربەخۆ دەزانیت ئەى خێر بوو چەند ڕۆژێک دواى شەهیدکردنى ڕۆژنامەنووس (سەردەشت عوسمان) لە چاو پێکەوتنیکدا لە کەناڵى ئاسمانى زاگرۆس کە لە ناوەڕاستى مانگى 5 دا لە گەڵتدا ئەنجامدرا خۆت گیڤ دەکردەوە وکەوتبویتە گارەگرێ وەکى ئەوەى لە بابى منداران تووڕەببیت.. چەندیین قسەو تانەى ناشیرینتان ئاڕستەى بەرەى ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژنامەو گۆڤارە ئەهلی و سەربەخۆ کانى وە کو ئاوێنە و هاوڵاتى و لڤین دەکرد.. ئەرێ هەر بەڕاست بەڕست کاکى سەر نووسەر خۆ ئەنگۆ دەرێن ئێمە سەر بە خۆینە ئەدى خێرە تا ئێستا لە کۆى (7) ژمارەى گۆڤارەکەتاندا تەنها یەک ووشە تان نە لەسەر (پ.د.ک) و نە لەسەر (ى.ن.ک) نە بە باش و نەبە خراپ بڵاو نەکردۆتەوە ..؟؟؟؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە