كۆمەڵەی زانستە رامیایەكان كۆمەڵەیەكی بێ سود
Friday, 09/04/2010, 12:00
كۆمەڵەی زانستە ڕامیاریەكان وەك هەموو كۆمەڵەو سەندیكایەكی تر تایبەت بە دەرچوانی كۆلێژی زانستە ڕامیاریەكان دروست بوو لە پێناو دابین كردنی دەستكەوتو ئامانج بۆ ئەندامەكانی .
كۆمەڵەی زانستە رامیاریەكان سەر بە مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە كە پێش چەند ساڵێك دامەزراوە و یەكەم سەرۆكی كۆمەڵەكە (دكتۆر دلێر احمد) بوو .
دوای ئەوە ساڵ ڕۆیشتو ساڵ هات بیر لەوە كرایەوە كە كۆمەڵە كۆنگرەی خۆی ببەستێت بۆ دیاری كردنی سەرۆكو دەستەی بەڕێوەبردن، ئەوە بوو لەساڵی 2009 دا كۆنگرەكە بەسترا .
بەڵام ئەوەى جێی داخ بوو كۆنگرەكە بوو بە گۆنگرەیەكی حزبی بە جۆرێك كە كۆنگرەكە لەلایەن یەكێتی نیشتمانیەوە بەڕێوە دەبرا، هەرچەندە ئەو ئەندامانەى كە ویستیان خۆیان هەڵبژێرن بۆ دەستەی بەڕێوەبردن پێك هاتبوو لە هەموو لایەنەكانی وەك(یەكێتی، گۆڕان، یەكگرتوی ئیسلامیو......)لەگەڵ ئەوەى كە زۆری ئەندامانی كۆمەَلەكە لەلایەن یەكێتیەوە كۆنترۆڵ كرابوون كە دەنگ بە كاندیدەكانیان بدرێ, بەڵام لەسەرو ئەمانەشەوە مەڵبەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كاندیدێكی بەهێزی دانا بوو كە بووە مایەی نیگەرانی كاندیدەكانی تری یەكێتی, چونكە ئیشێكی زۆر بۆ ئەو كاندیدە كرابوو لە پێناو دەرچونیدا.
دوای تەواو بونی كۆنگرەكە حەوت ئەندام هەڵبچێردران دواتر ئەو حەوت ئەندامە لە نێوان خۆیاندا كاندیدەكەی مەڵبەندی یەكێتیان هەڵبژارد بۆ سەرۆكی كۆمەڵەكە كە بەڕێز (كاك جبار)ە.
ئۆفیسی ئەم كۆمەڵەیە لە خانوویەكی كرێدایە مانگانە كرێكەی لەلایەن مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكانەوە دەدرێت, وە بودجەی تەرخانكراوبۆ ئەم كۆمەَلەیە ملیۆنێك دینارە كە بڕێكی لێ دەدرێ بە كرێ خانووو ژمێریارێكو فەرمانبەرێك بڕەكەی تری دەمێنێتەوە, (كە نازانرێ چۆن سەرف دەكرێ).....
ئەم كۆمەڵەیە لە سەرەتای دامەزراندنیدا چەند كارمەندێكی بیكاری لێبووكە تەنها كاریان ئاوو چاخواردنەوە بوو،بەڵام بە گوتەی ئەو كارمەندانە چەندین جار هەوڵی بەدەست هێنانی ناونیشانیان داوە بۆ ئەندامەكانیان بەڵام بێ ئەنجام بووە,وە چەندین جار نوسراو بەرز كراوەتەوە بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە .
ئامانجە گرنگەكانی ئەم كۆمەڵەیە بریتی یە لە دیاری كردنی ناونیشان بۆ دەرچوانی كۆڵژی زانستە ڕامیاریەكانو ئەندامانی كۆمەڵەكەو بەستنی سیمینارو ڕاپرسی كردن لەسەر مەسەلە گرنگەكان,بەڵام هیچ یەكێك لەم كارانە نەكرا.. بەڵكوتەنها پێناسێك بۆ ئەندامەكان دروست كرا . (كە تەنها لە بازگەكاندا سودی لێ وەردەگیرێت).
كۆمەڵەی زانستە ڕامیاریەكان لە ساتی دروست بونیەوە تا ئێستا بێ ئامانج بوو كە هەموو ئەو ئەندامانەى سەر بەم كۆمەڵەیەنو لە دامو دەزگا حكومیەكاندا دامەزراون هەمویان بە ناونیشانی (ی.تێبینەر)دادەمەزرێن و هیچ حسابێك بۆ بڕوانامەكەیان ناكرێ,جگە لەوەش هیچ دامەزراوەیەكی تایبەت نی یە كە جێی دەرچوانی ئەم كۆڵێژەی تێدا ببێتەوە ،خۆا هەڵناگرێ ئەم كۆمەڵەیەش وەك ئەو پەندە كوردیە وایە كە دەڵێت ناوی زلو دێی وێران, ئەم كۆمەڵەیەش وایە تەنها ناوەكەی گەورەیە ئەگینا تا ئێستا هیچ كارێكی باشی بۆ ئەندامەكانی نەكردووە كە گرنگترینیان دەست نیشانكردنی ناونیشانە،بەڵام ئەم كۆمەڵەیە ئەگەر ئەم كارەیان پێ نەكرێ دەبێت بونی یان نەبوونی سودی چی بێت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست