بزتنەوەى دیموكراسیخوازان لەنێوان لەت بون و یاری قازە كە دا...
Tuesday, 02/02/2010, 12:00
لە دواى ڕاپەرینە مەزنەكەى ئازارى 1991 بارو دۆخى سیاسى كوردستان بە جۆرێك خولقا كە چەندین پارت و بزووتنەوەى سیاسى توانیان دروست ببن و بونى خۆیات ڕابگەیەنن و دەست بە كارى سیاسى بكەن .كەم نین ئەو پارت و بزووتنەوانەى كەلە ماوەیەكى كەمدا توانیویانە پێگە یەكى جەماوەرى بەهێز بۆ خۆیان دروست بكەن . بزووتنەوەى دیموكراسى خوازانى كوردستانیش وەكو هەر پارت و بزووتنەوەیەكى تر لە كۆتایى ئازارى ساڵى 1994 لە سەر دەستى چەند كەسایەتیەكى سیاسى و دیموكراسى خواز توانى دروست بوونى خۆى ڕابگەیەنێت. و وەكو بزووتنەوەیەكى ئۆپۆزسیۆن خواز دەست بەكارى سیاسى بكات .لە گەڵ ئەوەى كە چەندین جار لە لایەن هەر دوو حیزبى دەستە ڵات دارەوە ڕووبەڕوى مە ترسى لەناو چون و قەیرانى داراى سەخت بۆتەوە لەبەر ئەوەى كە نەى وویستوە ببێت بە ملكەچ و ئەاَقە لە گوێى (ى.ن.ك) و (پ.د.ك) . هەمیشە هەوڵى داوە هەڵوێستى سەربەخۆى خۆى هەبێت لە مەڕ رووداوە سیاسیە كانى كوردستان و عێراقدا. لە گەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەم بزووتنەوەیە بێ بەش نەبووە لە كێشە و گرفتى ناوخۆیى . سەرە تاى دروست بونى كێشە و مل ملانیە ناوخۆیە كانى ئەم بزووتنەوەیە لە دوایى دەست لە كار كێشانەوەى مامۆستا (بەهادین نورى) یە وە دەستى پێ كرد . یەكەم پەرت بوونى ئەم بزووتنەوەیە لە كۆتایى حوزەیرانى ساڵى 2007 ڕوویدا . لە كاتێكدا كە كێشە و گرفت دە كەوێتە نێوان ئەندامانى سەر كردایەتیەوە و دە گاتە ئەو ئاستەى كە سكرتێرى بزووتنەوەكە (شكرللەمحمد امین) دەست لە كار بكێشێتەوە و بە مەش بزووتنەوە كە بەسەر دوو باڵدا دابەش بوو باڵى (سكرتێر) و باڵى (سەركردایەتى) هەرچەندە باڵى سكرتێر كە مینە بوون بەڵام دواى بەستنى كۆنفرانسێكى نائاسایى توانیان باڵانسى خۆیان ڕابگرن و بمێنەوە و بۆ ماوەى نزیكەى(دوو ساڵ) لە كارى سیاسى بەر دەوام بوون .وە باڵى سەركردایەتیش لە ماوەى ئەو دووساڵە دا بوون بە سیخور و ئەڵقە لە گوێى یەكێتى .هەڵبەتە ڕێزم هەیە بۆ ژمارەیەك لە وبرادەرانە كە بەڕاسى كارى سیاسى دەكەن .پاش هەموو ئەم ڕووداوانە بە هاوكارى چەند حیزب و كەسایەتیەكى سیاسى و لە ژێر فشارى حكومەتى هەرێم و لەترسى بڕانى بووجە كەیان هەر دوو باڵەكە دەستیان لە كێشە و مل ملانیە كەیان هەڵگرت و یەكیان گرتەوە ..من دە مەوێت سەرنجى خوێنەران لێرەوە ڕابكێشم بە لاى بابەتەكەم دا .من لێرە دا دەڵێم : دیموكراسیخوازان خۆتان هەن هەتا لەت بن ؟ وە چەند پرسیارێك ئاڕاستەى ئەوبرادەرانە دەكەم كە لەبەروارى 27/1/2010 بەناوى سەركردایەتى كاتى دیموكراسیخوازانەوە ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاو كردۆتەوە .لێان دەپرسم :ئایا حیزبایەتى لاى ئێوە یارى ماڵە باجێنەى مناڵانە هەركات ئارەزووتان لێى نەما تێكى بدەن ؟ ئایا ڕۆژێك لە خۆتان پرسیوە كە ئێوە جگە لە سیخوڕى كردن بۆ یەكێتى و چاڵ هەڵكەندن بۆ یەكترى و پارە خواردن بەو لاوە كارتان چی یە ؟ ئایا لەم لەت بوونەدا چیتان دەست دەكەوێت جگە لەئەوەندەى تر بچوك بونەوەتان وپاشان لە ناوچون تان ؟ من لەوبڕوایەدام ئەو سەركردایەتیە كاتى یەى كە جەنابتان شانازى پێوە دەكەن ئەوەندەى لە" یارى قازەكە" دا شارەزایتان هەیە نیو ئەوەندە لە سیاسەتدا شارە زایتان نیە .ئێوە ڕۆژانە ئەوەندەى یارى قازەكە دەكەن ئەوەندە حیزبایەتیتان بكردایە ڕۆژتان بەم ڕۆژە نە ئەگەشت .ئەگەر كەسێك بە میوانى یان بە ڕێبوارى سەردانى بارە گا كەتان بكات وا هەست دەكات زیاتر لە كێڵگەیەكى پەلەوەر بەخێوكردن دەچێت نەك بارە گاى حیزبى .چونكە لە تەواوى ژوورى بارە گا كەتاندا لە دەنگى قاز بەو لاوە هیچ دەنگێكى تر نابیسترێ .مەبەستم بارەگاى سلێمانی بزووتنەوە كەتانە . بۆ بەرچاو ڕوونى قسە كانم لاى خوێنەرانى بەڕێزى بابەتەكەم مەبەستم لەیارى قازەكە یارى یەكى كۆمپیوتەرى یە و زیاتر مناڵان بە كارى دە هێنن ..بەڵام ئەم برادەرانە ڕۆژانە لەبرى ئەوەى سەرقاڵى ئیش و كارى حیزبى بن سەرقاڵى یارى كردنن بەو قازە داماوە ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست