فیل و فایل
Monday, 11/10/2004, 22:16
(1)
لە وڵاتی ئەنفالستان
کێ دەتوانێ دەمکاتەوە
ئەوەتانێ دوو حیزبی
ملهوور ِو بۆگەن
قەوزە لەگەڵ زەردهەڵگەڕاو
تک تک ئەتکێن
فەرمان ئەدەن،
ڕاستی و ڕەوشت
سەرونگون کەن
دیسانەوە
وەک فەرمانی لەوە بەریان
ئەو دوو حیزبە
فەرمان ئەدەن،
کوردستانیش لەتوپەتکەن
کەس دەنگ ناکا
کەرکوک بەجارێ داماڵن،
ئاوەڕووتکەن
نەک ، تورکمان و هاوردە؛
لێمان رەنجێن
دە قیروسیاچاومان دەرێ
دەمی تووڕە چی پیادا هات
هەڵیڕێژێ
(2)
لە وڵاتی ئەنفالستان
خۆر زویرە و قەت هەڵنایە
دوو سەرکردەی خاوەنشکۆ
ورتە و نقەیان لێ نایە
تا توانیان هەرچی هەبوو،
دایان دۆشی
وەکو نەهەنگێکی برسی
هەڵیان لووشی
لەو ڕۆژەوە ئەم دووسەرە
بای پیا ئەدەن
بۆ داگیرکەر سەمادەکەن
دەقیروسیا چاومان دەرێ
دەمی تووڕە چی پیاداهات،
هەڵیڕێژێ
(3)
لەو وڵاتەی خۆر زویرە و
قەت هەڵنایە
سەرکردەکان هەرچی بکەن
کەسێ نقەی لێنایە
دوو سەرکردە خەیاڵخاون
ئێمەی نەزان کەی دەزانین
ژەهری ماریان لە هەناوە ؟
تەماشاکەن ئەو دوو سەرە،
تێنافکرن بۆ ئامانجی نەتەوەیی
تەنیا خەمی چاوچنۆکی
خێڵی خۆیان لەبەرچاوە
دەبا کوردستان هەڕاج بێ
نەک هەر 4 پارچە
گەرخوای دەکرد
لەوە زیاتر لەت و شەق و پەقتر دەبوو،
کاولی کەن
پڕ لە سیخوڕ و جاشی کەن
ئێوەش میللەت چاوتان دەردێ
دەمی تووڕە چی پیاداهات هەڵیڕێژێ
(4)
لەو وڵاتەی خۆر زویرە و
قەت هەڵنایە
دوو سەری شووم وەک بەڵایە
بەلووتکە و هەوراز و نشێو
سەروەریی دیرۆکیان پەڵە
ئاودامانی خەڵتانی خوێن
لە جەستەی ماندووی
ئەو خەڵکە هەڵبکێشرێ
هێشتا خۆیان پێ بە (کەڵ)ە ...
باکیان چییە بۆیە دەڵێن
دەقیروسیا چاوتان دەرێ
دەمی تووڕە چی پیاداهات
هەڵیڕێژێ
(5)
لەو وڵاتەی
بست بە بستی فرۆشراوە
لە بەردەمی بێگانەدا
بەدەستی دوو سەڕەوە
کورد بۆتە میوانی وەختی
هەرچەند زامی قووڵە بەڵام
هەتا خاوەنی ئەوان بین
رێگەی خەباتمان بەسەختی
ئاوا نابێ لەم سنوورە
دەبێ دڵمان بەچی شادکەین
ئەم دووسەرە کەللە زلە
بۆ دوژمنان ملیان کەچ و سەریان کووڕە
قەت ناهێڵن ئاییندەشمان
تەڵخی رابردووی لێبتکێ
ئێمەش چاومان دەرێ
با دەمی تووڕە هەرچی وت
بۆ خۆی بیڵێ
(6)
کە وڵاتێ دوو
رابەری بێ
رۆژی گەش و ئارامییان
تارییکیە
چونکی ئەمان
مێژووی خۆیان
وەک لە زبڵ و پۆخڵییە
وا دەزانن میللەت هەمووی رەشداگەڕاو
لەلایان نێچیرە و
لەگەڵ تانجی دەبرێن بۆ راو
دەقیروسیا چاومان دەرێ
دەمی تووڕە چی پیاداهات، هەڵیڕێژێ
(7)
لەو وڵاتەی خۆر زویرە و
قەت هەڵنایە
چاو رووناکی قەت بە دڵ و چاوا نایە
لەو وڵاتەی ئەو قەڵەمەی
وابە زۆڵی لە دایکبێ
ناپاکێ بە قارەمان
سیاسییەک بە بازرگان
تەحسین کوڕی سەرۆک و پاڵەوان
ئەمڕۆ هەر فایلە بۆنی دێ
لە ژێر قنگی سەرکردەکان
(8)
لەو وڵاتەی خۆر زویرە و
قەت هەڵنایە
دوو سەر نێر ئەدۆشن ،
وایانکردووە
هەر بەجارێ
نێرینە قڕی تێکەوێ
پیاو نەمێنێ.
بە ئەمری خوا
لە وێرانەی کوردستانا
تەنها ئەم دوو سەرە پیاوە
ڕەوشت چییە، دڵۆپێ ئاوە تکاوە
لەو وڵاتە کە جاش لە هەمووان زیاترە
پەساپۆرتە
سیخووڕی بەهرەیە،
زەردە، سەوزە
فایلی رەش شەرم نییە
جاش پێنووسە
راپۆرت نووسین لەهەناوی بوغزو کینەی
ساتیرەوە دائەچۆڕێ
بۆ چارەنووسی ئەم گەلە
وا بەدەست دوو نەفامەوە
ئێمەش چاومان دەرێ
با دەمی تووڕە هەرچی وت بۆ خۆی بیڵێ
(9)
لەو وڵاتەی هەموو شتێ لولکراوە
لە لایان
کوردستانمان جانتایەکە یان پێڵاوە
سیاسەت، خاک فرۆشتنە
هەرایە، مەزاتخانەیە
ورگی مامەی پێ تێر نابێ
گیرفانی کاکەی پێ قورس نابێ
سیمبۆلی سەرشۆڕی جامانەیە
جامانە پەڕۆی بێنوێژە
پەڕۆی بێنوێژ: زەردە، سەوزە
کێ فزە یا نوکەی لێبێ
پەڕۆی لە دەم ئاخنراوە
یان بەگوللە هەموولەشی دابێژراوە
ئێمەش دەبا چاومان دەرێ
دەمی تووڕە چی گووت بیڵێ
(10)
چواردە ساڵە لەشی وڵاتەکەم
ئەژدیهایەک کوتکونی ئەکا
دوو سەری شووم بڕیار ئەدا
لەشی وڵاتێ برسیکەن
ئەو دوو سەرە فەرمان ئەدەن
فایلەکان بخەنە کۆشی شارەوە
ئینجا هەرچی فایلداری خوێڕی هەیە
بەسەرپشتی سەرمانەوە
کەڵەگایی و تەڕاتێنکەن
بە سەر ژن و خوشکمانەوە
گڤەیان بێ بە دەفتەری دۆڵارەوە
با شار هێرشی شوورەیی راماڵی کا
با دەستی تورک بە ماچی مامەبشۆرێ
نەک کەرکوک هەموو کوردستان لێیان بتۆرێ
ئێمەش چاومان دەرێ
دەمی تووڕە چی پیاداهات هەڵیڕێژێ
(11)
ئەگەر هەنووکە بڕوانیی
ئەو وڵاتە، دوو هەرێمە
لە سۆران و بادینانە
بیر و عەقلی مامە و کاکە
خوێنە! کێمە
برینێکی ساڕێژنەبووی بێ ئامانە
ئەمان هاتوون ئەم کوردستانە بفرۆشن
خوێنی شەهید وەک مەی بنۆشن
ئەوان هاتوون تۆوی (تەفرەقە) بچێنن
پەڕلەمانێکی نەزۆکمان بۆ بهێنن
کەچی دەم و قەلەمی نوقاو
چاو ژێرکەوتوو
دەست لەسەر سنگ
بێ منج و منگ
هەمیشەسەری
بە چاک، خراپ ئەلەقێنێ
دەقیروسیا چاومان دەرێ
دەمی تووڕە چی پیاداهات هەڵیڕێژێ
(12)
سەرکردەکانمان بێباکن ،
کورد نەک هەر یەک جار (نۆکەر) بێ
رێ خۆشدەکەن (نۆ)جار کەر بێ
هیچ ناپرسن
بڕیارهەروا لای خۆیانە
هەموو شتێ بۆ ئەمانە
هەر بە فەرمانی ئەمانە
ئێمەش دەبا چاومان دەرێ
دەمی تووڕە چی گووت بیڵێ
***********
ئیمەی خاوەن قوربانیی
50ساڵمان لە وێرانیی
خوێن رشتن و سەرگەردانیی
لە دەستیاندا
بە فیرۆیاندا دووان بە سەرشۆریی
دیرۆکمان شاهیدی حاڵە
ئەوە دەنگی ویژدانی پڕناڵە
هاوار دەکات : ـ
من بێ خاوەنم
هەگبەی شۆڕشم بەتاڵە
بەدەست بازرگانانی رەجاڵ
فایلدار و سیخووڕانی ویژدان بەتاڵ
دیسانەوە ئەیانەوێ بە سانایی
سواخمان دەن
بە درووشمی قەبەی فیدڕاڵ
دە قیروسیا چاومان دەرێ
دەمی تووڕە چی پیاداهات هەڵیڕێژێ
تێبینی: ئهم هۆنراوهیهم له سهرهتای ئهمساڵدا نووسیووه و دهمێک بوو دهمهویست بڵاوی بکهمهوه. کوردستانپۆست له ڕۆژی 11. 10. 2004 دا بڕیاری بڵاوکردنهوهی دا و ڕاگهیاندنێکی لهم بارهیهوه بڵاوکردهوه، پاش ڕۆژێک حەمە سەعید حەسەن به فرسهتی زانی ناونیشانی ئهم هۆنراوهیهی لێ دزیم و ساتیره شیعرێکی بهو ناونیشانه بڵاوکردهوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست