بۆچی پاڤیل تاله‌بانی لە ده‌زگای دژه تیرور دوور خرایه‌وه، هیرۆی دایکی بە تەمایە چی بۆ بکات!؟
Wednesday, 09/03/2016, 21:12
پاڤیل تاله‌بانی كوڕی دووەمی تاله‌بانی و زاواكه‌ی مه‌لا به‌ختیار، كه له‌سه‌ر خوێنی هه‌زاران خه‌ڵك بۆته به‌رپرسێكی باڵای ده‌سه‌لاتی هه‌رێم، کاتی خۆی لە بەریتانیا پاسەوانی دەرگای کاباریا بوو، هەموو کەس ئەمە دەزانێت، بەلام دوای روخانی به‌عس، تاله‌بانی هێنایەوە و ده‌زگای دژه تیروری بۆ دامه‌زراند، بودجه‌كه‌ی له ئه‌مریكیه‌كانه‌وه بۆ دابین ده‌كرا. ئه‌و مناڵه‌ی تاله‌بانی وه‌ك دایك و باوك و خه‌زوره‌كه‌ی فێری دزیی و تاڵانی بووە.
لەسەر دەستپیسی پاڤێل قسە زۆرە کە کاتی خۆی گوایه (20 ملێۆن دۆلاری) له قاسه‌که‌ی ماڵه‌وه ده‌رهێناوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی باوکی بزانێت، هێرۆ لەگەڵ دلیری سه‌ید مه‌جیددا رێککەوتوون و بڕیاری ئەوەیان داوە پێش ئەوەی تاڵه‌بانی لە بەغدا بێتەوە و بەمە بزانێت ئەو بڕە پارەیە لە بودجەی یەکێتیی بخەنەوە ناو قاسەکەی تالەبانی.
له‌سه‌ره‌تای دروستبونی ده‌زگای دژه تیروریشدا ئه‌و بودجه‌یەی كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه به‌ئه‌ندامانی ده‌زگای دژه تیرور دەدرا، پاڤێل نیوه‌ی موچەکەی پێدابوون، كاتێك ئه‌مریكییه‌كان بەمەیان زانی، بانگی تاله‌بانیان كردبوو قسه‌یان پێگوتبوو، گوایە لەسەر ئەمە تالەبانی ناردوویەتیەوە بۆ لەندەن، قسە زۆرە لەسەر دەرکردن و ناردنەوەی پاڤێل بۆ بەریتانیا، قسەیەکی دیکەش ئەوەیە کە ئێرانییەکان لە رەفتار و کاری پاڤێل رازی نەبوون چونکە وتوویانە پاڤێل دژی سیاسەتی ئێمە دەزگای دژە تیرۆر بەڕیوە دەبات، هەڕەشەی کوشتنی پاڤێلیان کردبوو، بۆیە تاله‌بانی بە پەلە بۆ له‌نده‌نی ناردبۆوه كه‌سه‌رپه‌رشتی دزینی داهات و بانقه‌كانی ئه‌وروپای بنەمالەکەیان بۆ بکات!، ئەمەی ئێرانییەکان زیاتر رێی پێدەچێت، چونکە تالەبانی لەسەر دزیی سزای کەسی نەداوە، نەخوازە ئەو کەسە کوڕی خۆشی بێت! هەروەها پاڤێل لەگەڵ عومه‌ر فه‌تاحدا ١٨ ملیۆن دۆلاریان دزی، گوایه كاره‌بای كوردستان چاك ده‌كه‌نه‌وه. وا یەکێتیی جارێکی دیکە سوپەر دز و دەستپیسێکی دیکەی گەڕانەوە ناو ئەندامانی بنەمالە و مافیای کوردیی، کە کوڕی هێرۆ و جەلال تالەبانییە، تا ئەوەی لە بنی قاسە و بوجەکەدا ماوە ییکڕێنێت و بیدزێت.
دوای ئەوەی تالەبانی پاڤێل رەوانەی لەنەدەن دەکاتەوە، لە شوێنی ئەو لاهوری برازی کرد بە بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر. ئیستاش کە تالەبانی ئاگای لە خۆی نییە و نیوەمردووە، وردە وردە هێرۆ دەیەوێت کەسوکاری تالەبانی لە خۆی و لە دەسەڵات دوور بخاتەوە، ئیستا ماڵی برایم ئه‌حمه‌د خه‌ریكه كۆنترولی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌وڵی دانانه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن به‌هاریكاری مه‌لا به‌ختیار و جەند کەسێکی دیکە، بۆیه وه‌ك به‌رتیلیك بۆ پارتی و كۆنترولكردنه‌وه‌ی ده‌زگای دژە تیرور و كۆده‌تاكردن به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی، به‌هاریكاری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، ئەمڕۆ پاڤێلیان له‌ته‌ك قوباد هێنایە پێشه‌وه، پارتیی له‌ولێدوانه‌ی لاهور بێتاقەت بووە، کە لە به‌رامبه‌ر كورسییه‌كه‌ی بارزانی له‌زنكۆیه‌كی ئه‌مریكی قسەی کرد، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پێداگریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه، كه ده‌بیت لاهور لابدرێ بۆیه یه‌كیتیش كه خه‌ریكه وه‌ك حزبه‌كه‌ی كاكه حه‌مه ده‌بێته پاشكۆی پارتی، هێرۆش به‌و مه‌رجه رازی بووه، كه لاهور لابدرێ و پاڤیل بخریتەوە شوێنی.
تێبینی: دید و گوێبیستی ئەو گفتوگۆیەش بن، پاڤێل وەک هاوڵاتییەکی بەریتانی خۆی نمایش دەکات، باری دەروون و سایکۆلۆژیشی بخوێننەوە بزانن چۆن کەسییەکە لە ئیستاوە ئامادەگیی ئەوەی تێدایە خیانەت و جاسوسی بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست