رێبوار سیوه‌یلی ده‌ڵێت: مه‌لا مسته‌فا فه‌یله‌سوف بووه !
Saturday, 23/02/2013, 12:00
ئەم نووسینە جارێکی دیکە بڵاودەکەمەوە، چونکە ئیستا رێبوار سیوەلی پرۆپاگەندەی ئەوە دەکات و دەڵێت من هەرگیز مەدح و سەنای مەلا مستەفا و بنەماڵەکەییم نەکردووە. ئەوانەی کە ئەم نووسینەیان لەوە پێش نەخوێندۆتەوە، با لەگەڵییدا سەیری فلیمە ڤیدیۆکەش بکەن.
دوو رای جیاواز له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌یه، یه‌که‌میان پێی وایه مه‌لا مسته‌فا، که ئیستا له ژیاندا نه‌ماوه، پێویست ناکات ئیتر ره‌خنه‌ی لێبگیرێت و قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی بگووترێت ئاشبه‌تاڵی کردووه، کوردی به‌شه‌کانی تری ته‌سلیم به داگیرکه‌ران کردووه، یان فڵانه پێشمه‌رگه و که‌سایه‌تیی تیرۆرکردووه ... هتد، پاساویش بۆ ئه‌مه، ئه‌وه‌یه گوایه لای خه‌ڵکی کوردستان ئه‌مانه کۆن بوون و بیستراون، میلله‌تێکیش ئه‌گه‌ر هه‌ڵویست وه‌رنه‌گرێت و رازی بێت، ئیتر هه‌رچییه‌ک له سه‌ریان ده‌نووسرێت و ده‌گووترێت ده‌چێته خانه‌ی جووینه‌وه و جنێودانه‌وه! له بری ئه‌وه چاکتره خه‌ڵکه‌که وشیاربکرێته‌وه، بابه‌ت و نووسینی ئه‌کادیمی و زانیاری‌یان بده‌ینێ ! به شێوه‌یه‌کی زانستیانه فێریان بکه‌ین!.
رای دووه‌م ده‌ڵێت نه‌خێر بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه بۆ ماوه‌یه‌کی کورته، زوو مێژووی خۆیان له بیر ده‌چێته‌وه، پێویسته به‌رده‌وام ئه‌مانه باسبکرێن، تا له‌بیر نه‌چێته‌وه! بۆ نمونه 31ی ئاب ئه‌گه‌ر بهاتایه وه‌ک هه‌موو رووداوه مێژوویینه‌کانی تر به به‌رده‌وامیی و به چڕی باسی لێوه‌نه‌کرایه، ئه‌وا ئه‌ویش وه‌ک زۆربه‌ی رووداوه‌کانی تر، له یاد ده‌کران، به‌ڵام چونکه هه‌موو ساڵێک یادی ده‌کرێته‌وه، که‌م نووسه‌ر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ی نه‌نووسیبێت یان قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌کردبێت، بۆیه سه‌ره‌نجام 31ی ئاب بۆته سیمبوڵێك بۆ هه‌موو خیانه‌ته گه‌وره و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تر.
له نێوان ئه‌و دوو را جیاوازه‌دا، رایه‌کی تریش هه‌یه، یان گروپێکی دیکه له نووسه‌ر و رووناکبیره‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات په‌یدابوون، ئه‌مانیش له ناو ئه‌و باره ئاڵۆز و گه‌نده‌ڵیی و قه‌یرانه فیکرییه‌ی ناو کۆمه‌ڵگای کوردییدا گه‌شه‌یان کردووه، دوور له تێڕوانین له به‌ها مه‌عریفی و فه‌لسه‌فییه‌کان، بێشه‌رم له خوێندنه‌وه و ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌کان، موراڵ و به‌های زانستی‌یان به‌زاندووه، له نێو ئه‌و دوو را جیاوازه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بازیان به‌سه‌ر ئایدیا جیاوازه‌کاندا داوه، لاپه‌ڕه‌ی رووداوه مێژووییه‌کانیان داخستووه، ده‌نووسن: که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌سه‌رو ره‌خنه و له ئاستی پێغه‌مبه‌ردایه، له سه‌رو جوانی و به‌ها سیاسیی و نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندایه، کاتێکیش به‌و چاوه‌وه تێڕوانرا، ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو ئه‌م قسانه له توێی کۆمه‌ڵێک قسه‌ی رازاوه، که ناوی لێنراوه فه‌لسه‌فه، کۆده‌که‌نه‌وه، که به نمونه رێبوار سیوه‌یلی بۆ مه‌لا مسته‌فای داتاشیوه و ده‌ڵێت مه‌لا مسته‌فا فه‌یله‌سوفی کۆمه‌ڵایه‌تیی بووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش ته‌واوکه‌ریی رۆژی له دایکبوونی مه‌لا مسته‌فایه، گوایه مه‌لا مسته‌فا له 14/4/ 1903دا له دایک بووه، ئه‌و رۆژه به‌ستراوه به رۆژی له دایکبوونی ئێنیشتاین و کۆچی دوایی کارل مارکس، ئاواش رێبوار سیوه‌لی، مه‌لا مسته‌فا ده‌کات به فه‌یله‌سوف و ره‌وا به رۆژی له دایکبوونه‌که‌شی ده‌دات، هه‌موو کورد تێوه‌ده‌گلێنێت و ده‌ڵێت: هه‌موو کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که مه‌لا مسته‌فا فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه لایه‌نی که‌م له بوعدی کۆمه‌ڵایه‌تییدا.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک به پێویستمزانی قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م، تا رێگا خۆش بکه‌م بێمه نێو باسه‌که، تایبه‌تم کردووه به قسه‌کردن له‌سه‌ر تێڕوانین و قسه‌کانی رێبوار سیوه‌لی، که له که‌ناڵی (KNN) و سایتی سبه‌ی، گوایه که‌ناڵی راگه‌یاندنی ئۆپۆزیسیۆنه له بری که‌ناڵه‌کانی پارتی و سایته‌کانی پاراستن، ده‌رفه‌تیان پێیداوه له سه‌ر مه‌لا مسته‌فا و بنه‌ماڵه‌که‌ی قسه بکات، هه‌روه‌ها من بۆ خۆشم له ماوه‌ی دوو - سێ هه‌فته‌ی رابردوودا، له رێگای چه‌ند براده‌رێک له سلێمانی و هه‌ولیر، هه‌ندێک زانیارییم له سه‌ر رێبوار سیوه‌یلی کۆکرده‌وه و به‌دواداچوونم بۆی کرد، ده‌توانم بڵێم سه‌رچاوه‌کانم راستگۆ و بێ غه‌ل و غه‌شن، به بڕوا و متمانه، له‌به‌ر به‌رپرسیارێتی و ئه‌رکی مێژوویی و ویژدانیی ده‌یانخه‌مه روو، ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه ئه‌م به‌ڕێزه‌ش ده‌ناسن، ده‌زانن غه‌درم لێ نه‌کردووه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی باس ده‌کرێت و لێره‌دا منیش نووسیومه‌ته‌وه، که‌می له‌سه‌ر وتراوه و زیاتریشی بۆ شاردراوه‌ته‌وه. با سه‌ره‌تا له‌و گفتوگۆیه‌وه ده‌ست پێبکه‌ن، که که‌ناڵی (KNN) و له به‌رنامه‌ی دیداری تایبه‌ت له‌گه‌ڵیدا سازکراوه.
دیداره‌که بریته له کێشه‌ی نێوان رێبوار سیوه‌لی و سه‌رۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین. کێشه‌که له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که مامۆستایه‌کی به‌شی فه‌لسه‌فه به‌ناوی (مامۆستا رابوون مه‌عروف) له‌و به‌شه ده‌رده‌کرێت، وه‌ک له قسه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت مامۆستا رابوون، سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه و پاشخانه‌یه‌کی ئاینیشی هه‌یه. زۆربه‌ی گفتوگۆ و قسه‌کان له سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه کراوه. ئه‌گه‌ر به وردیی له ناوه‌رۆکی قسه و باسه‌کانی ئه‌م دیداره بڕوانین، بینه‌ر ئاگای له خۆی نه‌بێت، به‌و هه‌ڵویسته‌ی کاک رێبوار سیوه‌لی تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بیت، چونکه وه‌ک هه‌موو ده‌زانین کاتێک له کوردستاندا له ناو هه‌ناوی گه‌نده‌ڵیی و دۆلاردا، که‌سه باش و دڵسۆز و به‌وه‌فاداره‌کان قڕیان تێکه‌وتووه، ده‌بینین هێشتا که‌سێکی ئاوای وه‌ک رێبوار سیوه‌یلی تێدا ماوه خاوه‌ن هه‌ڵویست و به وه‌فا و دڵسۆزی پیشان ده‌دات به‌رامبه‌ر به هاوڕێ و هاوکارێکی خۆی، وه‌ک وتم ئه‌گه‌ر ئاگامان له خۆمان نه‌بێت ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی بڵێین ئه‌و هه‌موو خه‌سڵه‌ته جوانانه له رێبوار سیوه‌یلیدا کۆبوونه‌ته‌وه و ئافه‌رینی لێده‌که‌ین، به‌ڵام که‌سی زیره‌ک و به ئاگا له‌وه‌دا وشیار ده‌بێته‌وه، که له پاڵ ئه‌م گفتوگۆیانه‌دا بۆمبێک چێنراوه ئه‌وه‌یش راکێشانی هه‌ستی خه‌ڵکییه به لای بنه‌ماڵه‌ی بارزانییدا، شێواندن و جوانکردنی مێژووی بنه‌ماڵه و که‌سایه‌تییه‌کانێتی، رێبوار سیوه‌یلی ئه‌مه‌ی له به‌ر خاتری (مامۆستا رابون مه‌عروف) نه‌کردووه، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌شه چونکه سه‌رۆکی زانکی سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی کردووه، شین بۆ مامۆستا رابون ناکات، به‌ڵکو بۆ هه‌ریسه‌که ته‌نگه‌تاو بووه، له قسه‌کانییدا و له نووسینه‌که‌یدا سه‌رۆکی هه‌رێم و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌کات به گژ سه‌رۆکی زانکۆ‌دا. (که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن) و (سایتی سبه‌ی)یش ئه‌م هه‌موو قسانه له ڕێبوار قبووڵ ده‌که‌ن، ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستا ڕابون مه‌عروف گۆڕانخوازه! ....
له‌و دیداره‌دا رێبوار سه‌باره‌ت به بڕوانامه‌که‌ی خۆی ده‌ڵێت له کوردستان تا سێی ناوه‌ندی خوێندووه، دوای ئه‌وه چۆته دانیمارک، ئاماده‌یی و زانکۆی ته‌واو کردووه، به‌دوایدا ماسته‌ری هێناوه، بێ ئه‌وه‌ی بۆمان باس بکات له چییدا هێناوێتی! هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له زانکۆی ئۆکسفۆردیش ئینگلیزیم خوێندووه! له قسه‌کانییدا ده‌رده‌که‌وێت کاتێک گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ کوردستان له زانکۆی سلێمانی و هه‌ولێر جێگۆرکێ و هاتووچۆی کردووه، ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی قسه له‌سه‌ر بڕوانامه‌کانی رێبوار ده‌که‌ن، ده‌ڵێن له هه‌ر یه‌که له‌و زانکۆ و دانیشگایانه باس له بڕوانامه‌کانی خۆی ده‌کات! به جۆرێک خۆی ده‌ناسێنێت، جارێک ده‌ڵێت له کۆمه‌ڵناسی، جارێک له کۆمیونێکه‌یشن و جارێکی تر ده‌ڵێت فه‌لسه‌فه‌م خوێندوه.! . له نێو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش گومان له‌سه‌ر بروانامه‌کانی هه‌یه، به‌ڵام به هۆی په‌یوه‌ندیی و نزیکایه‌تیی به نێچیر و مه‌سعوده‌وه، چاوپۆشی لێکراوه و بڕوانامه‌کانی له‌گه‌ڵ پۆست و کاره‌که‌یدا بۆ گونجێنراوه، هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه که‌س ناتونێت هیچی له سه‌ر بڵێت.
وه‌ک له به‌رنامه‌که‌دا ده‌بینین کۆمه‌ڵێک وه‌ره‌قه‌ی به ده‌سته‌وه‌یه، کامێرا له نزیکه‌وه نه‌خراوه‌ته سه‌ریان، خۆشی باسی جۆری ماسته‌ره‌که ناکات که له چیدا وه‌ریگرتووه، هیوادارم له یه‌کێک له رۆژنامه و گۆڤاره‌کاندا بڵاوی بکاته‌وه، روونیشی بکاته‌وه بزانین بۆچی جارێک ده‌ڵێت له کۆمه‌ڵناسی، جارێک له کۆمیونێکه‌یشن و دواجار ده‌ڵێت فه‌لسه‌فه‌م خوێندوه، بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌ڵه‌بوون ئه‌وا ئێمه‌ش داوای لێبوردنی لێ ده‌که‌ین.
کاک رێبوار بۆ ڕاگرتنی دڵی ئیسلامییه‌کان و پێکهاته خێله‌کیه‌کانی کوردستان ده‌یه‌وێت به‌ره‌که فراوانتر بکات، ئیسلامییه‌کانیش ده‌کات به گژ سه‌رۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دیندا
لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی منیش نه‌که‌ومه هه‌ڵه‌وه زۆر قسه له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه‌یان ناکه‌م، ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێم: ئاین و قورئانیش بۆ خۆیان فه‌لسه‌فه‌ن، فه‌لسه‌فه که له ناو حه‌جره‌کاندا خوێنراوه، هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه له رێگای فه‌لسه‌فه و ئه‌و به‌شه‌ی که پێی ده‌گوترێ لۆژیکی ئیساغۆجی توانراوه که‌سه ئاینییه‌کان به ئاینی ئیسلام په‌روه‌رده و ئاشنا بکه‌ن) کاتێک رێبوار سیوه‌یلی باس له‌مه ده‌کات، وه‌کو وتم ته‌نها مه‌به‌ستی له‌وه بووه به‌ره‌که فراونتر بکات، ئه‌و ئیسلامیانه‌ی ئه‌مڕۆ فڕیان به سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلام و ئاینه‌وه نییه، به‌ره‌و ئه‌وه به‌رێت، گوایه سه‌رۆکی زانکۆ دژی ئێوه‌یه) ...هتد
له هه‌مووی سه‌یرتر رێبوار سیوه‌یلی نمونه‌ی له سه‌ر چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی کورد هێناوه‌ته‌وه، ناوی لێناون شه‌هیدی فه‌لسه‌فه و هه‌واداری فه‌لسه‌فه، (له دیداری ڤیدیۆکه‌دا بچۆره سه‌ر ده‌قیقه‌ی 46:21) نمونه‌کانی وا تێکه‌ڵ کردووه، له پاڵیشدا که‌سێکی شیوعی و عێراقچیی و پیاوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌ک جه‌لال ده‌باغی به‌وه پیناسه‌کردووه، گوایه خزمه‌تی به فه‌لسه‌فه و بیری نه‌ته‌وه‌یی کوردی کردووه. پێناسه‌ی جه‌لال ده‌باغ وه‌ک که‌سێکی نه‌ته‌وه‌یی، نوکته‌ی به‌شی فه‌لسه‌فه‌یه له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین، دوای ئه‌وه ناوی چه‌ند که‌سێکی تری هێناوه کردوونی به په‌رێزی جه‌لال ده‌باغ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ره‌خنه و قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وانه کرا، ئه‌و ره‌خنه‌گره تێبکه‌وێت، چونکه جه‌لال ده‌باخ به دڵی پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه، (
تێبینی: له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا وه‌ک تاکتیک، جه‌لال ده‌باخ بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم خۆی هه‌ڵبژارد، دوای هه‌فته‌یه‌ک رایگه‌یاند و وتی من ده‌ست له کاندیتی خۆم ده‌کێشمه‌وه، چونکه کاک مه‌سعود شایانی سه‌رۆکی هه‌رێمه). له‌و که‌سانه‌ی تر که رێبوار سیوه‌یلی ده‌ستی بۆ راکێشاون، من باسیان لیوه‌ده‌که‌م، که موحه‌ره‌م محه‌مه‌د ئه‌مین مرۆڤێکی بێوه‌ی و خۆشه‌ویست بوو، گوێچکه‌ی بیستنی ته‌واو نه‌بوو (واته نیمچه که‌ڕڕ بوو)، له سه‌ره‌تای شۆڕشی عه‌بدولکه‌ریم قاسم و شه‌سته‌کاندا ته‌نها دوو سێ چیرۆک و کتێب، له‌گه‌ڵ چه‌ند وتارێکی که‌می نووسیوه، بۆیه ناوی که‌متر به‌رچاوده‌که‌وێت، شاکر فه‌تاح به‌عسییه‌کان کوشتیان، وه‌ک باسی لێوه‌ده‌که‌ن هه‌رچه‌نده ئه‌ندام په‌رله‌مانی سه‌رده‌می به‌عس بوو، به‌ڵام وه‌ک نووسه‌ر و ئه‌دیب به که‌سێکی نیشتیمانپه‌روه‌ر ناسراوبوو، روشدی ئه‌حمه‌دیش ئه‌وه‌نده‌ی من زانیارییم له‌سه‌ر هه‌بێت، به‌عسییه‌کان تیرۆریان کرد، له‌به‌ر ئه‌وه نا فه‌یله‌سوف بوو، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه، خۆی نه‌خسته ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌عسییه‌کانه‌وه، هه‌ڵهات و عێراقی جێهێشت، داوایان لێ کرد بگه‌ڕێته‌وه، به قسه‌ی نه‌کردن، ئه‌وانیش ده‌رفه‌تیان لێی هێنا و تیرۆریان کرد. ئه‌مانه فه‌یله‌سوف نه‌بوون، جه‌لال ده‌باغ کتێبێکی له‌سه‌ر مه‌تریالیزم بۆ کوردی وه‌رگێڕا، ئه‌مه ناکاته ئه‌وه‌ی پێی بگوترێت فه‌یله‌سوف، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه بوو که که‌سێکی حیزبی بوو، له خزمه‌ت و له‌سه‌ر داوای حیزبی شیوعی ئه‌م کاره‌ی کرد، (له دیداری ڤیدیۆکه‌دا بچۆره سه‌ر ده‌قیقه‌ی 46:01) ئه‌م نمونانه پێمان ده‌ڵێت رێبوار سیوه‌یلی یان ئه‌وه‌تا له فه‌لسه‌فه نه‌گه‌یشتووه و به زۆر سواری ملی بووه، یان به مه‌به‌ست ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردووه، چونکه ئێمه ده‌یان نمونه‌ی دیکه‌مان هه‌یه وه‌ک عه‌بدولخالق مه‌عروف، عه‌لادین سوجادی، به‌و پێوه‌ره‌ی رێبوار سیوه‌لی بێت، ده‌بوو ئه‌م دووانه له پێشه‌وه‌ی فه‌یله‌سوفه‌کانی کورده‌وه بن. ئایا ده‌بێت ئه‌مانیش فه‌یله‌سوف بن؟ به‌پێی قسه و تیورییه‌که‌ی کاکه رێبوار سیوه‌یلی هه‌رچی کورد هه‌یه کتێبێکی نووسیبێت و قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه کردبێت، ئه‌وا له‌م نمونانه‌ی که کاک رێبوار هێناویه‌ته‌وه هه‌موو فه‌یله‌سوفن.
له کۆتایی دیداره‌که‌دا ده‌ڵێت:
(
له هه‌مانکاتدا ده‌کرێت ره‌مزێکی وه‌کو مه‌لا مسته‌فا که هه‌موو کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، لایه‌نی که‌م له بوعدی کۆمه‌ڵایه‌تییدا، به‌م قسه‌یه نه‌فی ئه‌و توراسه‌ش ئه‌که‌ینه‌وه، هێناومانه گوایه ئه‌م پیاوه فه‌لسه‌فه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌بووه.).
ئه‌م قسه‌یه هه‌رچه‌نده له وڕێنه‌وه نزیکه، مانایه‌ک به وڕێنه‌ش ده‌دات، وڕێنه کردنیش ترسناکه،چونکه ئه‌وه‌ی وڕێنه ده‌کات هه‌ندێک جار ده‌وروبه‌ر ده‌ترسێنێت، رێبوار سیوه‌یلی به‌م وڕێنه‌یه سه‌رۆکی زانکۆ ده‌ترسێنێ، په‌یامێکی ترسناکیش ده‌دات به ده‌وروبه‌ر، کاتێک که‌سێکی وه‌کو مه‌لا مسته‌فا ده‌کات به فه‌یله‌سوف، ئه‌وه له یاد ده‌کات، که مه‌لا مسته‌فا وه‌کو برایم ئه‌حمه‌د له کتێبی (دادگای مێژوو)دا باس له که‌سایه‌تیی و زاده‌ی بیر و تێگه‌یشتنی ده‌کات، هێنده به‌تاڵ بووه، ته‌نانه‌ت له مانای ئۆتۆنۆمی و حوکمی زانیش نه‌گه‌یشتووه. برایم ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: ده‌یان نمونه‌مان هێنایه‌وه، دیقمان کرد تا تێمانگه‌یاند و خستمانه مێشکییه‌وه که حوکمی زاتی و ئۆتۆنۆمی چییه!
رێبوار سیوه‌یلی لێره‌دا په‌نا ده‌باته به‌ر بارزانی و ده‌ڵێت فه‌یله‌سوفی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه ده‌یه‌وێت له ڕێگای ئه‌وانه‌وه ترس بخاته دڵی هه‌ر که‌سێکه‌وه که بیه‌وێت ئیجرائاتی له‌گه‌ڵدا بکات، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌که دانه‌خرێت و بێ کار نه‌بێت، په‌نا ده‌باته به‌ر نێچیر و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی هه‌وڵی داخستنی ئه‌و به‌شه بدات دژایه‌تی کاک نێچیر ده‌کات.
دیسان له نووسینه‌که‌یدا به‌ناونیشانی (دەرکردنی رابون مەعروف ئەنفالکردنی کوردێکی ترە) بچۆره سه‌ر کۆتایی خاڵی 8. له‌وێدا وا ده‌نووسێت:
چۆن كه‌سێك له پێگه‌ی سه‌رۆك دا بێت، بریاری وا ده‌رده‌كات بۆ نانبڕاوكردنی هاوڵاتیه‌كی خۆی؟ ده‌بو به‌ڕێزتان رێزتان له پێگه‌ی سه‌رۆكبون بگرتایه، چونكه ئه‌م ناوه په‌یوه‌ستت ده‌كاته‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، كه پیاوێكی ئاشته‌واو و به حورمه‌ت و به‌خشنده‌یه. به‌ڵام نازانم چۆنه به‌رێزیشیان ئه‌م غه‌دره له جه‌نابتان قه‌بوڵ ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م مامۆستا رابونه ره‌خنه‌ی توندیشی له‌و زاته گرتبێت؟ عه‌جیبم دێ، كه ئێوه ئاوا سه‌رۆكمان بن و هیچ له سه‌رۆك نه‌چن.
http://sbeiy.com/Detail.aspx?id=16209&LinkID=4رێبوار سیوه‌یلی، که‌سایه‌تی مه‌سعود بارزانی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت به‌وه‌ی که‌سێکی به‌ره‌حم و دڵسۆزه، که‌سێکی ئاشتیه‌وان و به حورمه‌ت و به‌خشنده‌یه. ئیتر ئه‌م پێناسه‌یه‌ی رێبوار سیوه‌یلی به‌سه هه‌موو کورد له ئاستی جه‌نابی کاک مه‌سعود شه‌رمه‌زار بێت و هه‌موومان به خۆماندا بچینه‌وه، داوای لێبوردنی لێ بکه‌ین، چونکه کاک رێبوار سیوه‌یلی دیوێکی شار‌اوه و جوانی کاک مه‌سعودمان بۆ ده‌خوێنێته‌وه که که‌سمان نه‌مانزانیوه، قه‌رزاربار ده‌بین، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش ده‌سڕێته‌وه گوایه جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم تاوان و خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ی ئه‌نجام دابێت.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و هه‌موو وه‌سفانه‌ی که رێبوار ده‌یکات به‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆک به‌خشنده‌یه له به‌ر ئه‌وه‌یشه که به فه‌رمانی نێچیره‌ڤان له زانکۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌و پۆست و پله‌یه‌ی وه‌رگرتووه، بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا چاونه‌ترسانه قسه به سه‌رۆکی زانکۆ ده‌ڵێت، دیسان هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه، ده‌زانێت نێچیر پشتگیری ده‌کات و سه‌رۆکی زانکۆ سه‌ر به باڵێکی تری نێو پارتییه، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه که هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له ئێستا نێچیر گوتویه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندیی به منه‌وه هه‌یه، به‌دوایدا (مامۆستا ڕابوون)ی گه‌ڕانه‌وه سه‌ر کاره‌که‌ی خۆی.
رێبوار سیوه‌یلی له به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ی نێچیر و مه‌سعود بۆی ده‌که‌ن، به‌رده‌وام باجی فیکری زۆر ده‌دات ئه‌ویش له نووسین و قسه‌کانییدا باجی گه‌وره‌ی له سه‌ر که‌وتووه، له کتێبێک‌دا و به وتارێک به‌شداری کردوه، باس له دیوه ئه‌خلاقیه‌که‌ی بارزانی نه‌مر ده‌کات. من ئه‌و کتێبه‌م له‌به‌ر ده‌ستا نییه، به‌ڵام وه‌ک بۆیان باسکردووم مه‌لا مسته‌فای گه‌یاندۆته ئاستی هه‌ره مه‌زنیی و پێغه‌مبه‌رایه‌تیی، وه‌ک که‌سێکی حه‌کیم و زانا و سه‌رکرده‌ی هاوتا پێیدا هه‌ڵده‌دات، گوایه نمونه‌ی مه‌لا مسته‌فا له مێژوودا نییه.
په‌یوه‌ندی رێبوار سیوه‌یلی به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌تایبه‌تی نێچیره‌ڤان هه‌ر وه‌ک خۆی باسی ده‌کات و له ناو براده‌ره‌کانییدا درکاندوویه‌تی باش به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌رگیز ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه زۆر له نێچیر‌ه‌وه نزیکه، وه‌ک خۆی ده‌یگێڕێته‌وه هه‌موو مانگێک ده‌چێته لای نێچیر و یارمه‌تی لێوه‌رده‌گرێت، به هاوڕێکانی گوتووه: له‌گه‌ڵ کاک نێچیردا هێنده نێوانمان خۆشه، ته‌نانه‌ت ئه‌و عه‌ترانه‌ی نێچیر به‌کاری ده‌هێنێت من بۆی دیاری ده‌که‌م. شایانی باسه رێبوار سیوه‌یلی کاتی خۆی له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ کوردستان خانویه‌کی گه‌وره‌یان بۆ کڕیوه، هه‌روه‌ها نه‌خۆشی فه‌قه‌راته‌که‌ی نزیکی 400000 چوارسه‌د هه‌زار دۆلاری تێچووه! ئێستاش خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک دۆنمه له که‌سنه‌زان و بووه به پڕۆژه‌ی عادل متحده که له به‌رامبه‌ردا چه‌ند ملێۆن دیناری وه‌رگرتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئێستا له (پیرزین) خاوه‌نی خانوو و باخێکی زیاد له یه‌ک دۆنمی هه‌یه.
له 17 شوبات هێرشی کرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران، داوای له مه‌سعود بارزانی کرد بچێت سه‌ردانی ماڵه شه‌هیده‌کان بکات تا ئه‌و "مۆرابۆیه‌ی" سه‌را بێده‌نگ بکرێت.
له کۆتاییدا براده‌رێک پێمی وت، ئه‌م نووسینه ئه‌گه‌ر له کوردستانپۆستدا بڵاوبکرێته‌وه، ده‌بێته بڕوانامه‌یه‌کی دیکه بۆ کاک رێبوار، ره‌نگه پیشانی کاک نێچیری بدات، خه‌ڵات، یان پۆستێکی به‌رزتری پێوه‌ربگرێت
بۆ سه‌ردانی فه‌یس بوکه‌که‌ی رێبوار سیوه‌یلی کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ش بکه:
http://www.facebook.com/pages/Rebwar-Siwayli/130619037041683
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست